زمانى حیزب لە راگەیاندنى کوردى .
نەجات روستى
راگەیاندن و رۆژنامەوانى کوردى بوارى لەسەرەتا تاهەنوکە بەچەندین قۆناغى دژواردا تێپەریوە،چەندین کێشەىجیاجیاى هاتووتە رێگا،بەڵام بەهەوڵ وتواناى رۆژنامەنووسان وشەیدایانى ئەم بوارە توانراوە قۆناغەسەختەکان ببڕن ودرێژە بە ڕێڕەوى و ووشەى جوان پڕ لەمانا بدرێ لەم گۆشەنیگاوە کێشە وگرفتەکانى رۆژیان خستۆتە روو ولەپێناو نەهێشتنى دیاردە ناشیرین و گرێیەکانى نێو جڤاکى کوردەوارى لە دواى راپەرین جەماوەرى باشوورى کوردستان ودروست بوونى پێگەیەکەى ئازاد لە کوردستان، هەموو لایەنە سیاسیەکانى کوردستان وخودى حکومەتى هەرێم گرنگى زۆرى بە بوارى راگەیاندن داوە بە تایبەتى بوارى رۆژنامەنووسى، بە سەدان گۆڤار ورۆژنامە دەرچوون، هەریەکیان بەشێوازێکى جیاواز تر لەوەى تر بە تایبەتى لە رووى ناوەڕۆکەوە پێشکەوتنى ئێجگار گەورە بەخۆوەدەبینێ، بەڵام کێشەیەک کە هەر لە سەرەتاى لە دایک بوونى یەکەمین رۆژنامەى کوردى تا ئێستاش بەردەوامە ورۆژانە ئەم هەڵەیە لە نێو لاپەرەکانى رۆژنامەکان وبگرە لە رادیۆ وتەلەفزێۆنەکانیش چەند بارە دەبنەوە، نەبوونى زمانێکى ستاندارى کوردى کە بەیەک شێوازى نووسین لە نێو رۆژنامە و گۆڤارەکان بەدى بکرێ هەر رۆژنامەیەک وبە شێوەیەک ووتەو ماناکان ، لە رووبەرى رۆژنامەکان بڵاودەکەنەوە، بگرە ئەوشێوازە بۆتە شێوازى حیزبى، بۆ نمونە ئەگەر لە هەر کوێیەک گوێ لە راگەیاندنى پارتى، یان یەکێتى، شیوعى...هتد بگرى لە شێوە وئاخافتن و وبەکارهێنانى چەندین ووشە دەزانى راگەیاندنى کامە لایەنى سیاسیە، هەندێ ووشە هەیە لە راگەیاندنى پارتى بەکار دەهێنرێت هەرگیز لە راگەیاندنى یەکێتى بەکار ناهێنن وبەپێچەوانەشەوە ،بۆیە زمانى کوردى هەتا دێت کەلەبەر ویەکترازان دەڕوات وچەندین ووشە پارتە سیاسیەکان هێناویانەتە نێو زمانى کوردیەوە بەبێ ئەوەى بە شێوەیەکى زانستى وکۆرى زانیارى کوردى وشارەزایان بریاریان لێ دابێت،چ لە رووى دەربرین ،چ لە رووى فۆنەتیک، هەرچەندە لە چەند رویەکەوە زمان بەرفراوانیەکى زۆرى وشەى تازەى بەخۆوە بینیەوە، بەڵام ئەم بەکارهێنانە بەشێوەیەکى زانستى نىیە وبەهەڕەمەکى هەر لایەنە وچەند وشەى هێناوەتە نێو زمانى کوردیەوە، واتە زمانى حیزب بەشێوەیەکى بەرچاو هەستى پێ دەکرێ ،ئەو هەموو فرە زمانە ونەبونى زمانێکى ستاندار چەندین هۆکار کە وڵامەکەى لاى دەسەڵاتدارانى کوردى وشارەزایانى بوارى زامنن، ئەوەى من دەمەوەى لەم نوسینە تیشکى بخەمە سەر ماوەى شەش ساڵە چەندین رستەى زانستى بوارى رۆژنامەنووسى و راگەیاندن لە هەولێر و سلێمانى کراونەتەوە لەبەشى رۆژنامەنووسى سلێمانى زیاتر(120) کادرى لەم بوارەدا لە ماوەى (69ساڵدا پێگەیاندووە وەلەبەشى راگەیاندنى زانکۆى سلێمانیش راگەیاندنى پەیمانگاى هەولێر زیاتر لە (300)کادر پێگەیندراوە ،ئەم رێژە زۆرە ئێستا لەناوەندەکانى راگەیاندندا کار دەکەن، دەبوایە کاریگەرىزۆرباشیان بەسەر کارى رۆژنامەنووسیەوە هەبوایە بەتایبەت لەرووى زمان وشێوازى دارشتنى هەواڵ، بەڵام ئەو کاریگەریان نەبوو کە بتوانن گۆرانکارى لە رۆژنامە وکەناڵەکانى ترى راگەیاندندا بکەن،ئەو هۆیەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوەکەلەم رشتانە گرنگى بە زمانى کوردى نەدراوە بەتایبەت لە رووى دەربرین ورێزمانیشەوە ،ئێستاش لە هەردوو بەشى رۆژنامەونووسى پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى وبەشى راگەیاندنى زانکۆى سلێمانى وانەى زمانى کوردى ناخوێنرێت کە خوێندکار زۆر پێویستى پێیەتى ، لەهەمان کاتدا زمانى عەرەبیش دەخوێنرێتکە پێم وایە ئەوانەى بەم بەشانە دەخوێنن هێچ سودێکى لێ وەرناگرنکە من خۆم یەکێک بوم لە دەرچوانى هەر دوو بەشەکە و هیچ سودێکم لەو زمانى عەرەبى نەبینیوە ’،بەڵام پێموایە ئەگەر لەساڵى ئایندەدا یان لە کۆرسى دووەمدا لەم بەشانەدا زمانى کوردى بکەنە وانەیەکى گرنگ و زۆرترین کاتى بۆ تەرخان بکرێ خوێندکاران سودێکى زۆرى لێ دەبینن وەلە دواىدەرچونیشیان سودیى لى دەبین وکاریگەریشیان دەبێت لەسەردروستکردن وبوونى زمانىێکى ستاندارى یەگکرتووکوردى ، جیتر گەڕەلاوژە هەریەکە و بەئارهزووى خۆى وشەى بۆ خۆى دابتاشێت .
darbiz11@hotmail.com
|