٢٦\١٢\٢٠٢٢
شیرین و خۆشە
زمانی کوردی.

خوناو سمایل
زمان پێگەیەکی زۆر گرنگی مانەوەی ناسنامەی
گەلانە و نازی درێژەپێدانی ژینی میللەتانە لەسەر ئەم زەوییە. گەلی کورد
بە درێژایی مێژووی خەباتی رزگارکردنی خاک و نەتەوە لە دەست دوژمنانی لە
کۆششی ئەوەشدا بووە کە زمانەکەی خۆی بپارێزێ و ئەو ناسنامەیە ون نەکا.
زمانی کوردی لە چەندین زار و بنزاری جودا جودا پێکدێ، ئەوەش یەکێکە لە
نیشانەکانی بەپێزیی و دەوڵەمەندییەکەی، دوژمنان بە جوانیی و بە دروستیی
رەگ و ریشەی دێرینیی و تۆکمەیی زمانەکەمان دەناسن، بۆیە بە ھەموو
شێوەیەک لە دەستتێوەردان و شێواندنی درێخییان نەکردوە و هەمیشە
ویستوویانە قەدەغەی بکەن. ئەو پیلانەی دوژمنان بە زۆر شێوە پەیڕەو
دەکرێ واتە بە کردەیی خەریکی تێکدان و گەشەنەکردنی سەردەمیانەی ئەو
زمانەن.
ئەوەی پتر مایەی نیگەرانییە و ئازارمدەدا ئەوەیە کە نەوەی نوێی کورد
زۆر بێ ئاگایە لەو شێواندن و شەڕە تایبەتە فەرهەنگیی و نەتەوەییە،
میدیایە کوردییەکان دەستپێشخەر نین بۆ وەئاگاھێنانەوەی خەڵک لەو بابەتە،
خەڵکیش خۆی بە شێوەیەکی گشتیی بێ ئاگایە لە مەترسیی شێواندن و
پەرتەوازەبوونی زاراوەکان لە یەکدی و دوورکەوتنەوەیان لە قەوارە و
پێکهاتە گشتییەکەی زمانەکەمان.
خۆزگە ھەولێرییەکان لە خەمی پاراستنی پاراویی ئەو زمانەدا بوونایە، بۆ
دەڵێم ھەولێر؟ چونکە ئەوڕۆ ھەولێر بووەتە شارێک بۆ زۆر پێکھاتەی
جیاوازی نەتەوەیی و زمان و زاراوەکان، دەبێ بادینان و کەرکووکیش
وەئاگاتر بن بۆ کەم بەکارھێنانی وشەی تورکی و عەرەبی، خەڵکی دەڤەری
سلێمانیش واز لە بە مۆدێرنکردنی زمانی کوردی بهێننن لە بەکارھێنانی
وشەی بیانی. پێویستە ئەو بەرەنگاربوونەوەیە ھەموو پارچەکانی تری
کوردستانیش بگرێتەوە، دەبێ ھەموو کورد لە ھەڵمەتی پاراستنی زمانە
جوانەکەی خۆی بە ئاگایی و بە پەرۆشییەوە بەشداربێ.
ماڵپهڕی خوناو
سمایل
________________________________________
•
هەموو تۆمارە ''دەنگوڕەنگ''ییەکان
لێرە
ببینە.
|