زمناکۆ لەناو
گێژەلوکەی گێژاویکدا...!
عادل ئبراهیم
کاک زمناکۆ لە بری ئەوەی گرنگی و مەبەستی سیاسی نامە کراوەکەی و
رێزلێنانی خۆی بۆ نەوشیروان مستەفا رۆشن کاتەوە، بە تورەییەکی زۆرەوە
پەنا دەباتە بەر ئەوەی کە ناوی منی نەبیستووە و دیرێکی منی
نەخۆیندۆتەوە و سوکایەتیم پێ کردووە.
هەر ئەوەی نوسراوەکەی من لە هاوپشتیدا بلاو کراوەتەوە و کاک ئارام لەو
بارەوە رونکردنەوەی داوە، بە پیوستی نازانم ئەوە بسەلمینم کە سوکایەتی
کار و رەوشتی من نەبووە.، بەلام نازانم کاک زمناکۆ هەست ناکات کاتێک
بۆتە راوێژکار و ئامۆژگاری کەسێک کە پالەوانی ئۆقیانوسیکە لە تاوان،
یان هەست ناکات بەکار هینانی پێشگری "بەریز" بۆ نەوشیروان مستەفا
سوکایەتی کردنە بە هاورێکانت و ئازادی خوازانی کوردستان.
ئەوەی کە من ناناسی و ووشیەکی منت بەر چاو نەکەتووە و یەکەم جارە
نوسینی من دەخوینیتەوە، چی لەوە دەگۆرێت کە وەلام بەناوەرۆکی نوسینەکەو
رۆشنکردنەوەی هەلویستی خۆت لەسەر نامە کراوەکەت بدەیتەوە، یان لە ناو
کیژاویکدا قەتیس ماویت نازانی چۆن سەرت بێنیتەوە دەرەوە، بۆ پەردەپۆشی
ئەو مەسەلەیە بەدوای ووشە سازی تومەت لێنانی سوکایەتی و گومان و
پیلانگیرانەوەیت. کاک زمناکۆ دەردی تۆ وەلام نبیە بە من، پیوستە وەلام
بە تەواوی هاوریکانت و ئازادی خوازان بدەیتەوە، ئەمرۆ خوێنریژ وجەلادیک
هاتۆتە مەیدان خەریکە بە ناوی گۆران و جاکسازی، بە فریو بلاوکردنەوەی
خۆشباوەری دەسەلاتی ناسیۆنالستی میلشیایی لە باوەشی بۆگەنی خۆیدا
بەرگری لێدەکات، کەچی بەریزتان لە بری ئەوەی تەواوی میژووی ئاشکرای ئەو
جەلادە بە بیر خەلک بهێننەوە، خەلکی لە دەوری مەترسیداری سیاسەتەکانی
ئیستای ووشیار کەنەوە، لە ئەگەری هەلگیرسانی شەرخوازانەی لەمیانەی ئەم
هەلبژاردنەدا رۆشن کەنەوە، کەوتویتە دلداری لە گەل ئەو جەلادەی
هاورێکانتی بە رۆژی روناک خەلتانی خۆین کرد.
کاک زمناکۆ من ئاگاداری ئەوە نیم تۆ ئستقالەت لە حزبەکەت دابێت،
پرسیاری ئەوەم کردووە کە ئایا لە ریزەکانی کۆمۆنیزمی کریکاریدا ماویت.
پیم وایە هەر کەسآ ئاگاداری پەیوەندی ریکخراوەیی تۆ نەبێت، بە تایبەتی
کە ئیستا ریزەکانی کۆمۆنیزمی کریکاری پەرش و بلاوە و حزبی جیایان هەیە
و ئەو نامە جوانەش کە بۆ ئەو جەلادەت ناردووە، پرسیاریکەی من ئاسایییە
کە ئایا لە ریزەکانی کۆمۆنیزمی کریکاریدا ماویت یا نا، ئەمەش مانای
ئەوە نیە هەرکەس لە حزبەکەی تۆدا بێت کۆمۆنیزمی کریکاریە و ئەوەی لە
دەرەوەی ئەو حزبەدا بێت کۆمۆنیزمی کریکاری نیە..!، بەلام بەراستی سەختە
و دلێکی قایمی دەوێت کەسآ خۆی بە کۆمۆنست بناسێنێ خەریکی ئامۆژگاری و
رێزلێنان و دلداری بێت لەگەل جەلادیکی دژی مرۆڤایەتی وەک نەوشیرواندا.
ئەو جەلادەی لە سالی 1992 شەکری شکاند و ئاواتی دەخواست کە هەر دار
عەمودیک لە کوردستاندا ئەندامانی شوراکانی پیا هەلواسرێت.
باسی من لە سەر ئەوە نیە تۆ و هەرکەسیکی تر بۆچونتان لەسەر
هەلبژاردن چیە و لە ناو کۆبونەوە حزبیەکاندا چیتان باس کردووە، مەسەلەی
ئەسلی نامە کراوەکەتە کە خەرمانیک خۆشخەیالی و ئومیدی بەئایندەی ئەم
شەر و هەرایەی ناو لیستەکان دەربریوە، هەر بۆیە ئامۆژگاری ئەو جەلادە
دەکەی چۆن مامەلەی هەلبژاردنی سەرۆکی هەریم بکات، سەرۆکی هەریم بە هەر
شیوەیەک هەلبژیردریت و نەوشیروان چۆن مامەلەی دەکات و ئاکامی
هەلبژاردنەکان بەرەو کوآ دەرۆن، چ کیشە و مەسەلەیەکی کۆمۆنیزمی کریکاری
و جەماوەری خەلکی نارازیە.
بە قسەکانتا ئەو دیارە کە بێت باش بووە بەشداریتان لە هەلبژاردنەکاندا
بکردایە، بەلام بەشداری کردن و دەنگدان زۆریان جیاوازە، نامە کراوەکەت
باسی بە شداری ناکات، ئامۆژگاری نەوشیروان ئەکات کە چۆن سیاسەتیکی
دروستر بگرێتەبەر و هەولبدات دەنگی زیاتر بچنێتەوە، لەوە دەچیت مەیل و
ئومیدی تۆش لە لیستی گۆرانەوە ئالا بێت .
بەگشتی لە بەیانی رەسمی ئەو حزب و لایەنانەی سەر بە کۆمۆنیزمی کریکارین
بایکۆتی ئەم هەلبژاردنەیان کردووە، ئیتر باسەکانی ناوخۆیان هەر چیەک
بوو ئەوە نەکارم پێیەتی نە پێوستمە.
ئەم هەلویست و خۆشباوەریەت و مەلەکردنت لە ناو زەلکاوی ئەم
هەلبژاردنەدا، وە پێشت وایە کارکردت لە سەر سیاسەتی نەوشیران هەیە، ئەو
مانایەی لێدەبێتەوە کە پاکانت لە ئاسمانی باخی کۆمۆنیزمی کریکاریدایەو
ناکەویتە سەر زەمین، وە هۆشت لە جەنگلستانی ناسیۆنالستەکاندایە و بە
دوای پەنایەکدا وێلە، هەتا زووە فریای خۆت کەوە...!
پیم دەلێیت ناوی من لە کولەکەی تەریشدا نەبووە، بەلام گەر شارەزایت لە
کولەکەی تەرو جۆرەکانی کولەکەی تەر و گەورە و بچوکی کولەکەدا هەبوایە و
حەزت لە خواردنی کولەکە هەبوایە ئەوە بیرت دەکەوتەوە من کێم، چونکە
دەفەرمون کولەکە بۆ بیرهاتنەوە باشە.
هیوادارم رۆژیک یەکتر بناسین و بە یەک بگەین، بەلام ئیستا بە دوامدا
مەگەرآ هەولمەدە بمخەیتە ناو کێژەلوکەی کیژاوی خۆتەوە، بەراستی توانای
ئەوەم نیە خۆم لە بۆسە و شالاوی تیرۆرستانەی نەوشیروان بپاریزم.
هیواداریشم بە سەربەرزیەوە درەنگ یا زوو داوای لیبوردن لە هاوریکانت و
ئازادی خوازانی کوردستان بکەیت.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نامه‌یه‌ک بۆ هاوڕێی خۆشه‌ویست زمناکۆ عه‌زیز.
عامر سابیر
هاوڕێ زمناکۆ عه‌زیز
سڵاوی زۆرم، به‌هیوای شادی و خۆشحاڵیت.
زمناکۆ گیان، له‌سه‌ر دوو نامه‌که‌ت حه‌زم کرد ئه‌م سه‌رنجانه بنووسم
بۆت:
سه‌ره‌تا له‌سه‌ر به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن
(مه‌به‌ست به‌شداری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانه)
، به‌بڕوای من بۆچوونت زۆر نادروسته، ئه‌وه‌ی باسی ئه‌که‌ی که‌بۆ (نا
قاچاغی) ئه‌بێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ین و دواتر ئینسیحاب بکه‌ین،
ئه‌م تاکتیکه‌له‌م پرۆسه‌یه‌دا که‌ڕۆشنه‌له‌لامان چی سینایۆ و
گاڵته‌جاڕیییه‌که، خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌نه‌ک سیاسه‌ت و هه‌وڵی
نه‌هێشتنی قاچاغیمان.
نامه‌که‌ت بۆ نه‌وشیروان که‌هێشتا پێت وایه(ڕاوێژکاری و ڕێنیشاندان
نییه) که‌بینیم زۆر زۆر ئازاریدام، زۆر دڵی گوشیم، ئه‌موت
ڕه‌نگه‌به‌ته‌زویر به‌ناوی تۆوه نووسرابێت و ناردبێتیان. چاوه‌ڕێی
ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌م ئه‌کرد که‌خۆتی لێ بێبه‌ری بکه‌ی.
زمناکۆ، ڕوونکردنه‌وه‌که‌شت بۆ سایتی هاوپشتی له‌کاتی تووڕه‌بونێکی زۆر
زۆردا نووسراوه، خۆزگه‌له‌دوای نووسینی، 24 سه‌عات ڕاتبگرتایه‌و
به‌سه‌ریدا بچوویتایه‌ته‌وه‌و پاش گۆڕانکاری جا بڕیاری بڵاوبوونه‌وه‌و
نه‌بوونه‌وه‌یت بدایه، هه‌ڵوێستێک که‌له‌به‌رانبه‌ر سایتی هاوپشتی (
له‌سه‌ر نووسینێکی کورتی عادل ئیبراهیم) نواندووته‌له‌هه‌ڵوێستی
تاڵه‌بانی و نێچیره‌ڤان ئه‌چێت به‌رانبه‌ر هه‌ندێک له‌میدیاکانی
کوردستان، به‌بڕوای من نووسینه‌که‌ی عادل قسه‌ی سیاسی تیایه،
خۆزگه‌تۆش خۆت ئه‌پاراست له‌ناوهێنانی ئه‌و به(گێل و گێلی سیاسی و
نووسراوی شه‌رمهێن). زمناکۆ گیان ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ هاوپشتی هێنده‌ی
نامه‌که‌ی نه‌وشیروان ئازاریدام. ئه‌بوایه‌پرسیار ئه‌وه‌بوایه‌که
ئایا تۆ هیچ وه‌ڵامێکت هه‌یه‌بۆ قسه‌پووچ و بۆچوونه نادروسته‌که‌ی
سامان نه‌ک عادل.
داڕشتنی نووسینه‌که‌ی عادل هیچ پێویستی به‌زانینی نهێنی ناو
ڕابه‌رایه‌تی حیزب نییه، به‌ڵام تۆ له‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا چه‌ند
نهێنی نا پێویستت ئاشکرا کردووه. هه‌روه‌ک خۆت باسی ئه‌که‌ی تاکو
ئێستا خه‌ڵک وه‌ک ڕابه‌رایه‌تی حیزب ئه‌تناسێ نه‌ک ته‌نها ئه‌ندامی
حیزب، که‌واته‌هاوڕێ گیان بۆ نامه‌یه‌کی حه‌ساسی ئاوا (ئه‌وه‌ی
نه‌وشیروان) ئه‌بوایه‌پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی پیشانی هاوڕێیانی ته‌نیشتی
خۆت بدایه‌و سه‌رنجیانت بۆ گرنگ بووایه.
عادل ئیبراهیم که زۆر به‌که‌می به‌ڵام کورت و جوان ئه‌نووسێت من
نایناسم، به‌ڵام نووسینیم بینییوه، جارێک له‌وه‌ڵام
به‌زنجیره‌وتاره‌کانی (بژاری شاعیر له‌که‌نه‌دا)، جارێکیش
هه‌ڵسه‌نگاندنی نادروستی له‌وه‌ڵام به وتارێکی‌هاوڕێ ئاسۆ که‌مال.
هاوڕێ ئاسۆش له‌وه‌ڵامیدا به‌عادل ئه‌وی به(نه‌خوێنده‌وار)
ناوهێنابوو، که‌کاتی خۆی له ئیمه‌یڵێکدا که‌نادم بۆ هاوڕێ ئاسۆ من
ئه‌و زاراوه‌یه‌م زۆر پێ نادروست بوو.
زمناکۆ گیان، ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌له2005 یشدا بڵاوتکرده‌وه‌له‌ژێر
سه‌ردێڕی ( نامه‌یه‌کی کراوه‌بۆ هێژا کاک مه‌سعود بارزانی)،
که‌له‌سلێمانی پرسیارم لێکردی چۆنه ئه‌و نامه‌یه‌ت‌نووسیوه، وتت زۆر
سه‌یره‌بۆ نابێت هێژا و کاک له‌نامه‌ی ئێمه‌دا هه‌بێت.
به‌ڵام بۆ ئه‌م نامه‌یه‌ی نه‌وشیروانیش مه‌سه‌له‌هه‌ر (کاک و به‌ڕێز)
نییه، هه‌ر چه‌نده‌ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش ئه‌بێت حیسابی بۆ بکرێت (چی
پێویست ئه‌کات جه‌لادێک به‌به‌ڕێز ناوببرێت)، چونکه ده‌سه‌ڵاتداران
هێنده‌جه‌وێکی کۆنه‌په‌رستانه‌یان درووستکردووه‌که‌ئه‌گه‌ر به‌کاری
نه‌هێنی ئه‌ڵێن (ته‌وهین) ئه‌که‌ی، ئه‌م ته‌قدیسکردنه
عه‌شایه‌رییه کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ئه‌بێت بشکێندرێت، من پێموایه‌لای
ئێمه(کاک و به‌ڕێز و هێژا) ناتواندرێت حیسابی (ئاغا)ی وڵاتی ئێرانی بۆ
بکرێت.
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستی زۆرم بۆت.
21/6/2009
asabir79@hotmail.com
|