زنجیره دراما کوردیه‌کانی ڕه‌مه‌زان و بینه‌ری کورد.
ئاسایش عوسمان دانش
کورد توانی بـــــه ماوه‌یه‌کی که‌م له دوای کشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ڕژێمی به‌عس له‌م هه‌رێمه‌دا زۆر به زیره‌کانه‌و به توانایه‌کی که‌مه‌وه دام وده‌زگای تــــــــه‌له‌فیزێۆن دابمه‌زرێنی ، له پێشدا له که‌ناڵی ناوخویه‌وه ده‌ستی کرد به په‌خش ته‌له‌فیزێۆنی تا گه‌یشته دامه‌زراندنی چه‌نده‌ها که‌ناڵی ئاسمانی به‌توانا که ڕۆژانه ماوه‌ی بیست و چوارکات ژمێر په‌خش ده‌که‌ن که ده‌توانم به متمانه‌وه بڵێم کورد له‌م ئاسته‌دا هیچی له میله‌تانی تری جیهان که‌متر نیه.
بێگومان له‌م که‌ناڵانه‌وه ڕۆژانه چه‌نده‌ها به‌رنامه‌ی جوان و قه‌شه‌نگ پێشکه‌ش ده‌کرێ له هــــه‌موو بواره‌کاندا له‌وانه به‌رنامه‌ی { ڕۆژێکی نۆی ، کورد‌و ڕۆشنگه‌ری ، له‌گه‌ڵ ڕه‌نج ، تاکسی دیالوک ، به‌رنامه‌ی به‌رنامه ، به‌رنامه وه‌رزشیه‌کان ، کورد ستار ، دراما کوردیه‌کان ، به‌رنامه‌ی هونه‌ری و که له که‌ناڵی ( کورد سات ) وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رنامه‌ی ترپه‌خش ده‌کرێت ، بـه‌رنامه‌ی گه‌نجینه ، به‌یانی باش ، زووم ئن، ڕیگا، فیلمه جیهانیه‌کان که دۆبلاژ ده‌کرێ بۆ کـــــوردی ، کۆتایی هه‌فته و چه‌ندانی تر که له که‌ناڵی ( کوردوستان تیفی ) وه پـــــه‌خش ده‌کرێت ، به‌رنامه‌ی زاگروس کافی ، میوان شۆ ، چه‌لک و فه‌له‌ک ، دۆسیه‌ی هونه‌ری ، بێ سنور ، گه‌شتی جیهان ، کـــــــــــــه له که‌ناڵی زاگرۆسه‌وه په‌خش ده‌کرێت ، به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆ لـــــــــــــــــــه کوردوستان و چه‌ندینی تر که له که‌ناڵی نه‌ورۆزه‌وه په‌خش ده‌کرێت هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی گه‌رماو و گــــــه‌رم، ئیواره‌تان باش وچه‌ندینی تر له که‌ناڵی گه‌لی کوردوستانه‌وه که‌ماوه‌یه‌کی کــــــــــــــــــه‌مه وه‌ک که‌ناڵێکی ئاسمانی ده‌ستی کردوه به په‌خشی به‌رنامه‌کانی و سه‌رکه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسی بکــــــــــــــه‌م و گرنگی پێبده‌م ڕۆڵی ( زنجیره دراما کوردیه‌کان ) ه که بێگومان بینه‌ران گرنگیه‌کی زۆری پێده‌ده‌ن لـــه ته‌ماشا کردن و به دوادا چونی دا ، چ له ناوه‌وه‌ی کوردوستان و یا له ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان ، مه‌بـــــــــــــــــــه‌ستم ئه‌وروپاو وڵاتانی تری جیهانه که له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ڕێژه‌یه‌کی زۆری ڕه‌وه‌ندی کورد بونیان هه‌یه.
چونکه بینه‌ری کورد لـــــــــه ئه‌وروپا و وڵاتانی تر زۆر تامه‌زرۆی بینینی زنجیره درامای کوردین به متمانه‌شه‌وه ده‌یلێم که‌می و نه‌بونی ئــــــــــــــــه‌م درامایانه وای کردوه بۆشاییه‌ک لای بینه‌ری کورد دروست بکا‌ت و ڕوو بکه‌نه بینینی زنجیره دراما عه‌ره‌بیه‌کان یاخود بیانیه‌کان کــــــــــــه له که‌ناڵه عه‌ره‌بی و بیانیه‌کانه‌وه په‌خش ده‌کرێت ، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری سلبی هه‌یه له‌سه‌ر خیزانی ڕه‌وه‌ندی کورد به تایبه‌تی منداڵانی ئه‌و خێزانه کوردانه و دوریان ده‌خاته‌وه لـه بینینی که‌ناڵه کوردیه‌کان و به‌رنامه‌کانی ، هه‌ر چه‌نده وه‌ک باسمان کرد ئه‌م که‌ناڵه کوردیانه زۆر پێشکه‌وتون و توانایـه‌کی باشی گه‌لی کورد ده‌خاته ڕوو کادیرو کارمه‌ندی به توانا کاری تێدا ده‌کـــه‌ن به‌ڵام زیاتر پێویستی به‌که‌سانی پسپۆڕ‌و ئه‌کادیمی و شاره‌زا تر هه‌یه له بواری به‌رنامه ڕێژی و به‌کار هێنانی ته‌کنیکی سه‌رده‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پلانی توکمه و بــــــــه سود دابنین تا بینه‌ری کورد لــــــه خۆیان نزیک بخه‌نه‌وه جا چ منداڵانی کورد یا لاوه‌کان تـــــــــا ده‌گاته مرۆڤی به ته‌مه‌ن و به ساڵاچوشدا . لێره‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم که جێ داخه درامای کوردی بــــــــــــــونی زۆر که‌مه گه‌ر هه‌شبێت له ماوه‌ی ساڵیک دا درامایه‌ک یا دوو دراما به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و په‌خش ده‌کرێت کـــه به داخه‌وه زۆربه‌شیان ئاستیان نزمه‌و ناخرێنه خانه‌ی به‌رهه‌مێکی سه‌رکه‌وتوه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لــــــــــــه‌لایه‌ن دام ده‌زگا حکومی و زۆربه‌ی ئه‌م که‌ناڵانه‌وه یارمه‌تی باشی داراییان ده‌درێت بۆ بــــــــــــــــه‌رهه‌م هێنانی ئه‌م زنجیره درامایانه ، ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه باسی بکه‌م ، کاتێک ئه‌م درامایانه بـــــــه‌رهه‌م دێت و وێنه گرتن و مۆنتاژی ته‌واو ده‌بێت و ئاماده ده‌کڕیت بۆ په‌خش کردن ، لــــــــــــــــــــه مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌خرێته به‌رنامه‌وه بۆ په‌خش کردن ، لێره‌دا پرسیارێک دیته ئاراوه ئـــــــــــــه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ته‌نها مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌یه ئه‌م درامایانه‌ی تێدا په‌خش بکرێت ، به تایبه‌تیش له‌ڕه‌مه‌زانی ئه‌م ساڵدا ڕۆژانه ده‌بینین له که‌ناڵه‌کانه‌وه ریکلام بۆ ئــــه‌م درامایانه ده‌کرێت وه‌ک { درامای فه‌نته‌لۆس و ژیله‌مۆ } له کوردسات ، درامای { کانی غه‌ریبان و بزر } لــــه زاگرۆس ، درامای { پرس } لــــــــه نه‌ورۆز تیفی، درامایه‌کیش له که‌ناڵی کوردوستان تیفی کــــــه هه‌موی ئاماده‌یه بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان په‌خش بکرێن ئه‌مه‌و جگه له‌زنجیره درامای دوبڵاژ کراو بۆ زمانی کوردی و بــــــــــــــــــــــــه‌رنامه‌ی کامێرای شاراوه و به‌رنامه ئاینیه‌کان و چه‌ندانی تر که ئاماده کراون بۆ په‌خش کردن له‌م که‌ناڵانه‌وه هــــــــــه‌ر له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ، بێگومانم کـــــــــه هیچ جۆره هه‌ماهه‌نگی و ته‌نسیقێک نیه لــــــــــه مابه‌ینی ئه‌م که‌ناڵه‌نه‌داو بینه‌ری کورد توشی چه‌واشه‌یی و سه‌رگه‌ردانی ده‌کات و نازانی تـــــــه‌ماشای کـامیان بکا‌ت ، چونکه زۆربه‌یان له یه‌ک کاتدا په‌خش ده‌کرێن ، بینه‌ری کورد لـــــــــه ئه‌ورپادا زۆربـه‌یان ڕۆژانه تا کاتێکی دره‌نگ کار ده‌که‌ن به ماندویی دێنه‌وه ماڵه‌وه‌و ئه‌بێ خۆیان زوو ئاماده بکــــه‌ن بۆ چونــــه سه‌ر کاری ڕۆژی داهاتو ، لـــه لایه‌کی تره‌وه گرتنی ( ڕۆژ ) ش له ڕه‌مه‌زانی ئه‌م ساڵدا زۆر قورسه چونـــــــکه ماوه‌ی ڕۆژو گرتنی ڕۆژانه زیاتر له‌دوانزه سه‌عاته لـــــــــــــه ئه‌وروپادا ، بۆیه ده‌بـــــــــــــــــــــێ ده‌سه‌ڵاتی کارگیڕی که‌ناڵه کوردیه‌کان و لێژنه‌ی ته‌نسیقی په‌خشی بــــه‌رنامه‌کان له‌م که‌ناڵانه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی کـــــــه باسمان کرد هه‌مووی ڕه‌چاو بکــــه‌ن ، بـــــــــــه تایبه‌تی ماوه‌ی هاتنی ڕه‌مه‌زان ته‌نها چه‌ن ڕۆژێکی که‌می ماوه هیوادارم ئه‌م پێشنیارانه به زویی بخرێته بــواری جیبه‌جێکردنه‌وه له‌م که‌ناڵه به‌رێزانه‌دا.!!؟
بیست‌ونۆی ئابی ساڵی ٢٠٠٨ سوید - بۆرۆس
|