Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 




بەیاننامەى کۆمیتەى هەڵەبجەى ناوەندى "چاک"

دژ بە بڕیارى زیندانیکردنى رۆژنامەنووس "ڕێباز ئەحمەد".

 


بۆ رای گشتى کوردستان..


بێ دەنگکردنى میللەتێک لە بێ دەنگکردنى رۆژنامەنوسێکەوە دەست پێ دەکات.

بەداخەوە رۆژانە لە کوردستان رۆژنامەنوسان زۆرترین کاتەکانیان لەڕێى دادگادا بەسەر ئەبەن، دواین رۆژنامەنوس "رێباز ئەحمد"ى پەیامنێرى هاوڵاتى لە هەڵەبجە، دواى ئەوەى دادگاى هەڵەبجە لە 26/9/2007 بڕیارى کۆتایى خۆى خوێندەوە لە بەڕژەوەندى رۆژنامەنوس ڕێباز، بەڵام 5/12 پاش تەمیزکردنەوەى بڕیارەکە دادگا بڕیارى گۆرىء رۆژنامەنوسى ناوبراوى بە سێ مانگ زیندانى "بێ جێبەجێکردن، وە ئەنجام نەدانى هیچ تاوانێکى دى تا سێ ساڵى دیکە".
رۆِژنامەنوسى ناوبراو ئەندامێکى چالاکى ناوەندەکەمانە، ئێمە لە کۆمیتەى هەڵەبجەى ناوەندى چاک نیگەرانین بەمەو وەک هەمیشە تەواوى ئەو ئازارانەى رۆژنامەنوسان ئەگەیەنین بە رێکخراوە نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەکان بەو ئومێدەى زەمینەى کارى رۆژنامەنوس کوردستان فراوان بکەین.

بەرەو ئایندەیەکى باش...


کۆمیتەى هەڵەبجەى ناوەندى "چاک"
7/12/2007
www.chak.be
chak_halabja@yahoo.com