په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٣\٢٠٢٥

زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ و ناسەقامگیریی.

مەهدی حەمید      


ئەو زیندانیکردنەی ئۆغلۆ تورکیا لە ناسەقامگیریەکەی پێشتری دەخاتە ناو ناسەقامگیریەکی زۆر فراوانتر و پێشبینی شەڕ و پێکدادانی چەکیشی لێ دەکەوێتەوە و پێشیەوە ئیسرایل لە دژی تورکیا ئەو بارە بە قازانجی خۆی لە سوریا بچەرخێنێتەوە. ھەر لە ئێستاوە ئەوروپا بە تایبەتی فەرەنسا زۆر بە توندیی سەرکۆنەی ئەو دەسگیرکردنەی ئۆغلۆ دەکەن.


ئیدی تورکیا بە کودەتایەکەی کە لە سوریا کردی لە لایەکەوە ڕووسیا و ئێرانی لە دۆستایەتی کردە دوژمن و ئیسرایل و ئەمەریکاش پاش رووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، کار و کاردانەوەکانیان بۆ کلک و گوێ کردنی سیاسەتەکانی تورکیایە لە سوریا و تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست . جیھانی عەرەبیش بە تایبەتی میسر و ئەردەن و سعودیە و ئیمارات ھەرگیزاو ھەرگیز ئەوە لە تورکیا قبوڵ ناکەن کە خۆی بە دەمڕاستی جیھانی عەرەبی سونە دابنێ. ئیدی تورکیا لە ئیسلامیی سیاسی و قەتەر بەولاوە کەسی تری پێوە نەماوە. بۆ قەتەریش بە ھۆشدارییەکی ئەمەریکا لە دژیان، ئەوانیش لێی دەکشێنەوە یان زۆر سنووردار دەبێ.


پێشبینیکردن لە گۆڕانکاریەکان کە لە تەواوی ناوچەکە بەڕێوەیە وەھا ئاسان نییە کە کەی و چۆنچۆنی لە دوا جاردا دەمەیتەوە و لە میانەیدا نەخشەی ناوچەکە چۆنچۆنی دەکەوێتەوە. بەڵام ئەوەی ئێستاکە بە زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ و لێکەوتەکانی کە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانە زۆر بە فراوانی لە دژی ئەردۆگان دەستیپێکردوە.


لە سەر گۆڕەپانی سیاسی و ڕووبەڕووبونەوە چەکداریەکان لە دژی قەندیل، پاش ئەو ھەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازیە ھەرە فراوانەکانی سوپای تورکیا و ئەوا بۆ چەندین ساڵ دەچێ و پێیەوە سوپای تورکی پێشکەوتنێکی وەھای بە دەست نەھێناوە کە بۆیان مژدە بەخش بێ.


سەبارەت بە هێڵی کوردی ڕۆژئاوا ھەموو ئومێدەکانی ئەردۆگان بۆ ئەوە بوو کە ترەمپ بە قازانجی تورکیا و دژی قەسەد، ڕەنگدانەوە بکا. لێرەش شتەکان بە سەری پێچەوانە بوونەوە. ھەر ئەوەندە نا بەلکو ئیسرایلیشی ھاتە سەر کە لە ھەوڵی ئەوە دایە پاڵپشتی دژەکانی تورکیا کە کورد و عەلەوی و دورزیەکانن بکا. ئێ ئەوە سێ مانگیشە ھێرش بە دوای ھێرش بۆ سەر سەدی تشرین دەکا و پێیەوە نەیتوانیوە بستێ بێتە پێشەوە.


ئەدی قەیرانی ئابووری. پێش زیندانیکردنی ئۆغلۆ لیرەی تورکی ڕیخ بوو، پاش زیندانیکردنەکەش یەکسەر ھەم لیرەی تورکی ھەم بۆرسەیان بە شێوەیەکی ھەرە فراوان ھاتوونەتە خوارەوە.


ھەر ڕژێمێکی سیاسیش کە لە پەلەقاژە دابێ چ جای ئێستای تورکیا کە لە ھەموو ڕووێکەوە ڕووت بۆتەوە وەک ئەوە وایە کە بڵێی شەلم کوێرم ھیچ نابینم و لە دوا جاردا وەھای لێ بکەوێتەوە کە ئەو ڕژێمە لە ڕێگای خۆپیشاندان یان ھەر شێوەیەکی تری ڕووبەڕووبوونەوە بڕووخێ و بە دوایەوە وەک ڕژێمی ئێستای لیبیای لێ بێت کە ھەربابایە ناوچەیەک بۆ خۆی کۆنترۆل بکا و بە دواشیەوە جولەکانی ئیسرایل فراوانتر بکرێت بۆ بەئامانجگرتنی ڕێڕەوی داود کە چەندی بۆ ئیسرایل موژدەبەخش دەبێ دوو ئەوەندەش بۆ کورد کە لەوانەیە کوردستانێکی یەکگرتووی چوار پارچە یان چەند پارچەیەکی لێ بکەوێتەوەو.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌‌هدی حه‌مید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک