په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٧\٢٠١٥

زیندانکردنی رۆژنامەنووس جەلال ھۆرێنی لە سەر کاری پیشەیی و

پاشان بەلاڕێدابردنی کەیسەکەی هەرگیز پەسند ناکرێ.

نامەیەکی کراوە بۆ:
پەرلەمانی کوردستان.
‌سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان.
‌سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
د‌ادگای کەلار.
‌لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان.
‌سەندیکای رۆژنامەنووسان.
‌کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.


‌بەڕێزان..

 

رۆژنامەنووس جەلال ھۆرێنی، کە یەکێکە لە رۆژنامەنووسە گەنجەکانی شاری دەربەندیخان و سەرنووسەری ماڵپەڕی ئاگاپرێسە کە لە رێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە چەند ساڵێکە بە ئاگاداری دامودەزگا فەرمیەکانی ھەرێمی کوردستان خزمەت بە کۆمەڵگەی کوردی دەکات و لە پێناو سەقامگیرکردنی مافی مرۆڤ و دیموکراسیەت و ئازادی تاک و بەرەو پێشەوەچونی کۆمەڵگەی کوردیدا بەردەوام بە راپۆرت و بابەتە سیاسی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و ھەمەڕەنگە رۆژنامەوانیەکانی، بە گژ گەندەڵیدا چۆتەوە، ھەر لەچوارچێوەی ئەم کارانەشیدا، ناوبراو لە بەرواری ١/٦/٢٠١٥ بە پشتبەستن بە بەڵگە و موستەنەداتی فەرمی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان راپۆرتێکی لە سەر گەندەڵیەکی تاپۆی کەلار بڵاوکردۆتەوە کە ئەم راپۆرتە بووە بەھۆی تووڕەبوونی ئەو لایەنەی کە گەندەڵیەکەی ئاڕاستەکراوە، بۆیە لە دادگای کەلار سکاڵای یاساییان لە سەر رۆژنامەنووسی ناوبراو (جەلال ھۆرێنی) تۆمارکردووە. پاش ئەوەی ھۆرێنی لەلایەن دادگای کەلارەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بانگھێشت دەکرێت و ئەویش لە رێکەوتی رۆژی پێنج شەمە، بەرواری ٢٥/٦/٢٠١٥ لە بەردەم دادوەری دادگای ناوبراو ئامادە دەبێت، دەستبەجێ بڕیاری دەست بە سەرکردنی بەسەردا دەدرێت و راپێچی زیندان دەکرێت، لەکاتێکدا رۆژنامەنووس بەپێی یاسای کاری رۆژنامەوانی نابێت دەستگیر بکریت.


ئەوەی جێگەی داخی ئێمەی واژوکارانی ئەم نامەیەیە و بە گاڵتەجاڕی و یاریکردن بە ژیان و کەسایەتی تاکی کۆمەڵگەکەمانی دەزانین ئەوەیە کە جەلال بە یاسای رۆژنامەنووسی بانگھێشتی دادگا کراوەو لە دادگا دادوەر یاساکەی بۆ دەگۆرێت بۆ یاسای خراپ بەکارھێنانی ئینتەرنێت و مۆبایل و بەپێی ئەو یاسایەش دەتوانرێت تۆمەتبار دەست بەسەر بکرێت، رەنگە بیانووی ئەو دادوەرە ئەوە بووبێت کە ئەو وێبسایتە بە ئینتەرنێت کاردەکات و ھۆرێنیش ئەو ئینتەرنێتەی بە ھەڵە بەکارھێناوە، بەڵام ئەگەر یاسای خراپ بەکارھێنانی ئینتەرنێت بخوێنیتەوە ئەوکات دەزانیت کە ھیچ پەیوەندی بە ناوەندە راگەیاندنەکانەوە نیە و راگەیاندن و راگەیاندنکار یاسای تایبەت بە خۆی ھەیە.


‌جەلال ھۆرێنی سەرنووسەری ماڵپەری ئاگاپرێسەو لای ھەموانیش روونە کە ماڵپەڕ پێگەیەکی ئەلیکترۆنییە و تەنیا لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دەتوانرێت وەشانی خۆی بکات و بە کارھێنانی ئینتەرنێتیش بۆ وەشانی ماڵپەڕو سایتە ئەلیکترۆنییەکان دەچنە خانەی یاسای ژمارە ٣٥ی رۆژنامەنووسییەوە نەک یاسای ژمارە ٦ی خراپ بەکارھێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت.


ئێمە بە نووسینی ئەم نامەیە دادگای کەلار و لایەنە بەرپرسەکان ئاگاداردەکەینەوە کە ژیانی تایبەتی و پیشەیی رۆژنامەنووس جەلال ھۆرێنی لە ئەستۆی دادگای کەلاردایە و بە توندی سەرکۆنەی دەستگیرکردنی دەکەین و داواکارین بە زووترین کات ئازادی بکەن. بە پێی بڕگە یاسای ژمارە ٣٥ ی یاسای رێکخستنی کاری رۆژنامەوانی مامەڵە بە کەیسەکەیەوە بکرێت، بەدەر لەمە ئێمە ھەڵوێستی دیکەی توندترمان دەبێت لە ناوەندە ناوخۆیی و جیھانییەکاندا.

ناوی رێکخراو و کەسایەتییەکان:


١. ‌کەژاڵ نوری - چالاکی ژنان - رێکخراوی نێونەتەوەیی ژنانی ئازاد - ھۆڵەندا
٢. فەرمان خێڵانی - سەرپەرشتیاری ماڵی کولتوری کوردی لە بەلجیکا
٣. ‌تارا حوسێن - جێگری ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی - کوردستان /ھەولێر
٤. ڤیان فەرەج - چالاکی مەدەنی
٥. ‌سەبری بەھمەنی - چالاکوانی ژنان - رێکخراوی فیمینستانی کوردستان - ئەوروپا
٦. ‌لاوژە جەواد ھەلسوراوی بزوتنەوەی یەکسانی خوازی - دانیمارک
٧. ‌دکتۆر سالار باسیرە - نووسەر - ئەڵمانیا
٨. ئاشنا باقی ( ھاوسەری رۆژنامەنووسی ناوبراو جەلال ھۆرێنی ) مامۆستا - دەربەندیخان
٩. ‌ دەرون محەمەد خوێندکار - دەربەندیخان
١٠. ‌ کامەران محەمەد - رۆژنامەنووس - ھەولێر
١١. ئاسۆ کەمال - نووسەر و سیاسی ،ئەندامی بۆردی ناوەندی سێکێولار - بەریتانیا
١٢. ‌گۆنا سەعید - چالاکی یەکسانی ھەمەلایەنەی ژن و پیاو - بەریتانیا
١٣. ‌شەمال رەوف - رۆژنامەنووس - کەلار
١٤. کازیوە ئەنامقی - دەرونناس - ئەوروپا
١٥. ‌ھێمن رەوف - نووسەر - ئەمریکا
١٦. ‌سەروەر کەریم رۆژنامەنووس - ھۆڵەندا
١٧. ‌حەمە گۆپاڵە - نووسەر و رۆژنامە نووس - ئەوروپا
١٨. ‌رازاو نەجم - توێژەری کۆمەڵایەتی - کوردستان
١٩. ‌بیلال محەمەد - پێشمەرگە - کوردستان
٢٠. ‌یادگار سالح - سلێمانی -کاسب
٢١. ‌مێگر ئازاد - ئەندامی کۆمیتەی راگەیاندنی تەڤگەری ئازاد / فەرمانبەر - ھەولێر
٢٢. ‌سەردار ستار - چالاکوانی سیاسی - ھەولێر
٢٣. ‌عەزیز قادر خۆشناو - چالاکوان -ھەولێر
٢٤. ‌بێستون لەتیف محەمەد - رۆژنامەنووس - ھەولێر
٢٥. ‌توانا رەزاق - ئەندامی تەڤگەری ئازادی / فەرمانبەر - ھەولێر
٢٦. کەژاڵ عەلی -نووسەرو شاعیر- سویسرا
٢٧. ھۆشمەند کوردی - رۆژنامەنووس -ئاژانسی رۆژنیوز
٢٨. ژینۆ محەمەد - راگەیاندنکار - سلێمانی
٢٩. محەمەد گۆران - رۆژنامەنووس - ھەولێر
٣٠. ئاسۆس ھەردی - نووسەرو روناکبیر - سلێمانی
٣١. ئاسۆ جەبار - نووسەر - ئەمریکا
٣٢. بەرھەم حەمید - فەرمانبەر - دەربەندیخان
٣٣. بیکاسۆ سەلام -خوێندکار-دەربەندیخان
٣٤. دیاری سەلام -خوێندکار- دەربەندیخان
٣٥. زریان عەلی- خوێندکار - دەربەندیخان
٣٦. نیشتیمان محەمەد -مامۆستا-کە لار
٣٧. وەفا محەمەد- مامۆستا- دەربەندیخان
٣٨. کوردە محەمەد-فە رمانبە ر- دەربەندیخان
٣٩. ھەرێم کەریم - خوێندکار- کە لار
٤٠. سنوور کەریم -مامۆستا - کە لار
٤١. لاوین محەمەد-خوێندکار-دەربەندیخان
٤٢. فینۆس گۆران -خوێندکار-ھە ڵە بجە
٤٣. رێبین جەبار -خوێندکار-دەربەندیخان
٤٤. عومەر سەعد-پێشمە رگە- دەربەندیخان
٤٥. عادل عوسمان محەمەد - کاسب - سلێمانی
٤٦. سەرھەنگ سەلیم -مامۆستا-ھەولێر
٤٧. ھۆشمەند کوردی- ڕۆژنامەنووس ئاژانسی رۆژنیوز-گە رمیان
٤٨. بازیان رەفیق محەمەد-ر.پ ٨ . پولیس- کۆیە
٤٩. عومەر حەمە سالح ئیسماعیل - مھندس - سلێمانی
٥٠. شەماڵ حەسەن ئیبراھیم ـ کاسب ـ ڕانیە
٥١. کەمال کامیل-(بالە کوردستانی)- سویسرا
٥٢. محەمەد گۆران- ڕۆژنامەنووس- ھەولیر
٥٣. سکاڵا باقی- خوێندکار- دەربەندیخان
٥٤. ھەڵکەوت باقی- کاسپ- دەربەندیخان
٥٥. ئیسماعیل عوسمان عەلی-کاسب- بە ریتانیا
٥٦. ستیڤان شەمزینی- نووسەر- ئەلمانیا
٥٧. ئەفسانە بەھەشتیزادە- چالاکی ژنان- رۆژھەڵاتی کوردستان
٥٨. ئیبراھیم رەحمان دەروێش -پێشمەرگە-قەسرێ چۆمان
٥٩. ڕێباز عومەر -کاسب- ھەڵەبجە
٦٠. شەیما جەمال -چالاکی بواری ریکخراوەکانی ژنان-کە لار
٦١. دەروون ئەحمەد- خوێندکار- سلێمانی
٦٢. محەمەد ئەحمەدپوور - جالاکی سیاسی-ولاتی سوید
٦٣. زۆسک چۆمانی- ڕۆژنامەنووس -کوردستان
٦٤. زانا خالید - یەکێتی لاوانی دیموکراتی لە کوردستانی عێراق -ھەولێر
٦٥. سۆران محەمەد-کاسب-گە رمیان
٦٦. سۆران سازەر -وەرزشکار-کە لار
٦٧. شیروان لەتیف-ھە ڵسوڕاوی گۆڕان- سلێمانی
٦٨. دکتۆر یاسین سەردەشتی- مامۆستای زانکۆ-سلێمانی
٦٩. سەربەست خەسرەو عارف- ھونەرمەند- نووسەر- نەرویج
٧٠. سامان کاکە جوان-خوێندکار-کۆیە
٧١. جوان کوردستانی- ریکخراوی زنانی ئازادی کوردستان(RJAK)-ھەولیر
٧٢. عەبدولعەزیزقادر محەمەد -یەکێتی لاوانی دیموکراتی لە کوردستانی-کەلەک بە ردەرش -دھوک
٧٣. ئازاد ملانبی -مامۆستا و چاڵاکوان ناحیەی قەسرێ- جۆمان
٧٤. کۆچەر مەنتک -چالاکوانی مەدەنی-کۆیە
٧٥. یاسا ئاکۆیی- خوێندکار زانکۆ-ھەولێر
٧٦. نەھرۆ عومەر - ڕۆژنامەنووس-سلێمانی
٧٧. ڕێکان وەلید - چالاکوانی مەدەنی- سۆران
٧٨. ئەسعەد شاوری- چالاکوان -رانیە
٧٩. دلێر عەبدولرەحمان ـ ڕۆژنامەنووس ـ گەرمیان
٨٠. دلێر جەبار -کاسب-ھە ولیر
٨١. پێشرە و عوسمان - خوێندکار بە شی راگە یاندن- ھە ولێر
٨٢. عەلی محەمەد- مامۆستا- سلیمانی
٨٣. محەمەد مەجید -کاسب- کەلار
٨٤. کاروان رەشید-خوێندکار زانکۆ- گە رمیان
٨٥. گەرمیان رەئوف- کاسب -کەلار
٨٦. بەناز جەبار-مامۆستا- کەلار
٨٧. تەنیا قادر -فەرمانبەر- کەلار
٨٨. ھونەر یارسان-خوێندکاری زانکۆ - ھەولێر
٨٩. فەرمان حەسەن-فرۆکەخانەی سلێمانی-سلێمانی
٩٠. حەکیم عەبدالکریم - چالاکی سیاسی - دەربەندیخان
٩١. قاسم شێروانی شاعیر و یاساناس - ھەولێر
٩٢. ھەژار سالح -پێشمەرگە- دەربەندیخان
٩٣. ھاوکار عەزیز -پێشمەرگە- دەربەندیخان
٩٤. ھەڤاڵ مەحمود -پێشمەرگە- کەلار
٩٥. ھاورێ عەلی پێشمەرگەو لێبرسراوی ناوەندی حزبی ئایندەی دەربەندیخان
٩٦. محەمەد عەزیز -پێشمەرگە- کەلار
٩٧. عەلی حەسەن- پێشمەرگە- کەلار
٩٨. عەلی عومەر - رۆژنامەنووس-کەلار
٩٩. رێباز ئەحمەد- پێشمەرگە- دەربەندیخان
١٠٠. دیدار محەمەد-مامۆستا- دەربەندیخان
١٠١. ئاکۆ ئەحمەد - پێشمەرگە- دەربەندیخان
١٠٢. ئاراس ئەحمەد- پێشمەرگە- دەربەندیخان
١٠٣. شادان عەلی حوسێن - چالاکوان-بریتانیا
١٠٤. گەشە جاف- نووسەر و ڕاگەیاندنکار -لە ندە ن
١٠٥. د. رابیعە عەباس قاسم - تە ڤگە ری ئازادی-خانەقین
١٠٦. یوسف محەمەد عەلی -خوێندکار -دەربەندیخان
١٠٧. محەمەد عەلی رزا - چالاکوان-نرویج
١٠٨. پێشەوا سەباح عومەر- چالاکوان-کەلار
١٠٩. مەریوان حەسەن -مامۆستا-باوەنوور
١١٠. شیلان شاکر- ھاوسەرۆکی تەفگەری ئازادی-ھە ولێر
١١١. محەمەد عەبدوڵا ھاوسەرۆکی تەفگەری ئازادی- سلێمانی
١١٢. شوان حوسێن- کاسب- سلێمانی
١١٣. کاروان کاوە- کاسب -کەلار
١١٤. جھاد فازل- پێشمەرگە-کەلار
١١٥. کاوان کازم-فەرمانبەر -کەلار
١١٦. توبا حەمەئەمین-فەرمانبەر -کەلار
١١٧. سنوور کەریم -مامۆستا و ئەندامی بەرێوەبەرایەتی تەفگەری ئازادی-سلێمانی
١١٨. یاسین خەیلانی-نووسە ر -سویسرا
١١٩. سەلام عە بدوڵا-نووسە رو چالاکی مەدە نی -خانەقین
١٢٠. جەبار سابیر-وەرگێر- سلێمانی
١٢١. تانیا عەبدولقادر عارف -ماموستا- سلێمانی
١٢٢. فەرھاد محەمەد ئەمین -مامۆستا -دەربەندیخان
١٢٣. ناز عەلی - خوێندکاری زانکۆ - سلێمانی
١٢٤. ئەیاد عومەر -خوێندکار-دەربەندیخان
١٢٥. بادینان سەلاح -کاسب-بە لجیکا
١٢٦. ھیرش شۆرش- ڕۆژنامەنووس- سلێمانی
١٢٧. ئازاد یەدوڵا - چالاکوان-کە لار
١٢٨. ھونەر حەمید - ڕۆژنامە نووس ڕادیۆی دە نگ -کەلار
١٢٩. مەستی سەلمان رەشید- چیرۆک نووس - سلێمانی
١٣٠. عماد ھیدایەت محەمەد - کەرکوک
١٣١. شاگوڵ عومەر-ڕۆژنامەنووس
١٣٢. عەدنان قوربانی -چالاکی بواری رێکخراوەکانی کومە ڵی مەدەنی- کەلار
١٣٣. ناسیاو محەمەد ـ چالاکی بواری رێکخراوەکانی کومەڵی مەدەنی -کەلار
١٣٤. سەروەر محەمەد قەرەداغی- پارێزەری ژینگە- کوردستان
١٣٥. بێخال جەمال -فەرمانبەر -کەلار
١٣٦. کویستان ، محەمەد -فەرمانبەر لە توندوتیژی - سلیمانی
١٣٧. بڕوا خۆشناو - چالاکی مەدەنی-ھەولیر
١٣٨. دیاری محەمەد - پێشمە رگە- دەربەندیخان
١٣٩. عابد محەمەد- پێشمە رگە- دەربەندیخان
١٤٠. عەلی والی- پێشمە رگە- دەربەندیخان
١٤١. کارزان عەلی- پێشمە رگە- دەربەندیخان
١٤٢. ئامانج عوسمان - پێشمە رگە- کەلار
١٤٣. محەمەد سەعید - پێشمە رگە- کەلار
١٤٤. ھەردی حەسەن- پێشمە رگە- کەلار
١٤٥. بەرھەم حەسەن- پێشمە رگە- کەلار
١٤٦. رەفیق حەسەن- پێشمە رگە- کەلار
١٤٧. سوران عەلی- پێشمە رگە- کەلار
١٤٨. رەووف ئیبراھیم ساڵح سۆفی -ژمیریار- بە ریتانیا
١٤٩. سارا مەجید- دەچووی زانکۆ- کەلار
١٥٠. عومەر عبدوڵا حوسێن ھونەرمەند . کەلار
١٥١. عەباس مەحمود محەمەد سەعید سەرۆکی لقی گەرمیان - کۆمەلەی کۆمەلناسان ودەرونناسانی کوردستان
١٥٢. رێبین فەتاح- ڕۆژنامەنووس-ھەولێر
١٥٣. ھێمن مامەند- ڕۆژنامەنووس و چالاکوان - ھەولێر
١٥٤. گوڵاڵە سەعید- ڕۆژنامەنووس-سوید
١٥٥. پەری ئەحمەد- باخەوان- ئەلمانیا
١٥٦. ژیـان محەمەد - پـارێزەر -ھـۆڵـەندا
١٥٧. سەردار قادر- قە سری جۆمان - تۆری میدیای خەڵک و رۆژنامە ی ئاوێنە
١٥٨. حوسێن محەمەد -مامۆستا
١٥٩. رێبین جەلال محەمەد -ھونەرمەندی شێوەکار -- کۆیە
١٦٠. جوانرۆ محەمەد - ڕۆژنامەنووس-سلێمانی
١٦١. ھێمن بابان رەحیم - ڕۆژنامەنووس- ھەولێر
١٦٢. قەیس ئەنوەر ئەحمەد-چالاکی رێکخراوەکانی کومەڵی مەدەنی-کەلار
١٦٣. خەبات زێباری - مەڵبەندی ٤ی رێکخستنی دھوک - ئە ندامی مەڵبەند و ڕۆژنامەنووس
١٦٤. دیار بەکر خدر-خوێندکار-چوارقوڕنە
١٦٥. حوسێن کلالی- وەرزشکار - کەلار
١٦٦. سەلام ھیدایەت -چالاکی مەدەنی- کەلار
١٦٧. گۆران محەمەد-چالاکی مەدەنی - باوەنوور
١٦٨. حوسێن ھیدایەت - چالاکی مەدەنی - کەلار
١٦٩. سیروان سەعید- ڕۆژنامەنووس - کەلار
١٧٠. ھێمن قادر- ڕۆژنامەنووس - کەلار
١٧١. کەریم ئەحمەد -چالاکی مەدەنی- کەلار
١٧٢. ھیدایەت کەریم - مامۆستا-ئەندامی تەفگەری ئازادی ھەولێر
١٧٣. بێریڤان سەباح - خوێندکار- کەلار
١٧٤. رۆکان کاوە -کاسب- کەلار
١٧٥. محەمەد فاچل- خوێندکار- ھەولێر
١٧٦. ئاڤێستا سلێمان -چالاکەوان - سوید
١٧٧. زێدان سوبحی - ڕۆژنامەنووس -ئامێدی
١٧٨. ئەنوەر حەمەلاو -تاقانەی ئەنفال -کەلار
١٧٩. مەھین شوکرۆڵاپوور- چالاکی ژنان‌و مافی مرۆڤ-فەرانسا
١٨٠. خالید محمود- -فەرمانبەر-چە مچە ماڵ
١٨١. دیارولی سەعید- خوێندکار- چە مچە ماڵ
١٨٢. کوێستان سەلام-فینلاند
١٨٣. زەکەریا حەویز - خوێندکار- رانیە
 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک