٢٣\١٠\٢٠١١
زیندانکردنی
ئیبراھیمی کاکە ئەحە
نیشانەی نەبوونی
ئازادیی سیاسییه
لە کوردستاندا.
بە
پێ ئەو ھەوالانەی لەلایەن کەمپینی "ئازادی دەستبەجێ ئیبراھیمی کاکە
ئەحە"وە وێنەی بەدەستی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی گەیشتوە،
ناوبراوکە یەکێک بوە لە ھەڵسوراوانی خۆپیشاندانەکانی دوای ١٧ شوبات لە
شاری ھەڵەبجە لەلایەن ھیزەکانی ئاسایشی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بە
بەھانەی ئەوەی ھانی خۆپیشاندەرانی داوە بۆ کاری تووندو تیژی
دەستگیرکراوەو لە زینداندا راگیراوە.
ئەم ھەنگاوەی ھیزەکانی ئاسایشی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە دریژەی
ھەولەکانی دەسەلاتدارانی کوردستاندا دەچیتە پێش کە لەدوای سەرکوتی
راپەرینی ٦٢ رۆژەی خەڵکی کوردستان لەپێناو ئالوگۆری ریشەیی بۆ ئازادی و
یەکسانیو عەدالەتی کۆمەلایەتی ھاتە مەیدان، بەلام بەزەبری چەک و
میلیتاریزەکردنی شارو رفاندن و ئەشکەنجەدانی ھەلسوراوانی سیاسیو
رۆژنامەنووسانو نانبرین وسزادان و توقاندن و وەلامیان بە داخوازیەکانی
خەڵکی کوردستان دایەوە .
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی سەرباری ئیدانەکردنی
دەستگیرکردنی ئیبراھیمی کاکە ئەحە دەنگی خۆمان دەخەینە پال دەنگی "کەمپینی
ئازادی دەستبەجێ ئیبراھیمی کاکە ئەحە " و داوای ئازاد کردنی
بیقیدوشەرتی ناوبراو دەکەین. گرتنو رفاندنو ئەشکەنجەدانی ھەلسوراوانی
سیاسی سەرکوتی ئازادی سیاسی وخنکاندنی ھەمو دەنگێکی ئازادە لە کوردستان.
بە دریژە دان بەم کردەوانەیان، دەسەلاتداران تەمەنی خۆیان نزیکتر
دەکەنەوە لە ئاوا بوون.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بەرژەوەندی لە بەرقەرار بوونی
ئازادیو یەکسانیدایە لە کوردستان تا ھیچ ھاولاتیەکی کوردستان ناچار
نەبێت بەھەلبژاردنی ژیانی ئاوارەیی و کولەمەرگی وژیانی پەنابەری.
بەردەوامبوونی دەسەلاتداران لەم کردەوانەیان سەد جاریتر ئیدعاکانی
ولاتی ئەوروپاش لە باری" ئارامیو دیمکراسی" لەکوردستاندا وەک بەھانەیەک
بۆ دیپۆرتی پەنابەران بێ مانا دەکات. ئێمە و ھەولەکانمان بە ئاراستەی
راکیشانی پشتیوانی بۆ ئازادیەکانی خەڵکی کودستان لە دەوەوە توندتر
دەکاتەوە.
فیدراسیۆنی سەراسەریی
پەنابەرانی عیراقی
٢٠\١٠\٢٠١١
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|