٧\۴\٢٠١٠
زینده‌خه‌وی
کرێکارێک له هه‌ستانه‌وه‌دا...
ئامانج پیرۆت
تێبینی:
ئه‌مه زینده‌خه‌وه و وه‌ک زینده‌خه‌و نوسراوه‌ته‌وه،
شیعر نه‌یتوانی تا سه‌ر ده‌سڵاتی هه‌بێت به‌سه‌ریدا!
پێشکه‌شه به هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌سته
تێده‌گه‌ن.....
ساڵانێکه..
وه‌ک که‌روێشکی ته‌ریک که‌وتووی ناو به‌سته‌ڵه‌ک
چوومه‌ته یه‌ک
سه‌رسه‌ختانه
هه‌رچی هونه‌ری ده‌سته‌مۆیی( ته‌نیا) کانه
یه‌ک یه‌ک تاقیم کردوونه‌وه
ته‌نیا تروسکه‌یه‌کی دوور، دوور..
گه‌رمی یه‌ک ده‌داته مێشکم
وا هه‌ست ده‌که‌م
تادێت بچوک و بچوکتر ده‌بمه‌وه!
جار جاریش فلاشێک ده‌دا له چاوم و
ئه‌و گه‌رمی یه‌م بیر دێته‌وه
که پشتی هاوڕێکانم، پێیان ده‌دام!
ئه‌و ڕۆژانه‌م بیر دێته‌وه
شوێن( ڕابه‌ر) ێک ده‌که‌وتین و ئه‌شکه‌وتێکمان ده‌دۆزیه‌وه..
من ده‌مێکه ، له بازنه‌ی( خۆ خۆشویستندا) کۆیله‌م و
به ئازادی..
یه‌که یه‌که زنجیره‌کان له مل ده‌که‌م
ماوه‌یه‌که، هیچ خه‌مێکی گه‌وره‌م نی یه
تا چاوه‌ڕێی به‌خته‌وه‌ری گه‌وره‌ش بکه‌م!
ترسی(بێ‌کاری) وای لێکردووم،
چاوم (بێکاره‌کان) نابینێ!
هه‌موو ڕۆژێک سه‌عاتێک له ته‌مه‌نم و گه‌ردیله‌یه‌ک له باوه‌ڕ و
خشتێک له سه‌نگه‌ره‌که‌م و به‌ردێک له دیواری وره‌م و
چه‌وێک له بن کانیاوه‌که‌ی به‌خته‌وه‌ریم و
زیخێکی ناو گوێچکه ماسی یه‌که‌ی ویژدانم ده‌ردێنم و
ده‌یده‌م به به‌رتیل تا( بێکار) نه‌بم !
ڕۆژگارێکه، له ترسی( گا شێته‌کان) ،
ئه‌وه‌نده ڕه‌نگم داوه له ئاڵاکه‌م،
خۆم ناناسمه‌وه!
گوێ بۆ هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرم که به جورئه‌ته‌وه ده‌ڵێن:
سه‌عاتێک زیاتر ئیش بکه!
خواردنێکی هه‌رزانتر بخۆ!
له خانوویه‌کی خراپتردا بژی!
زوو تر بمره!
دره‌نگتر خانه‌نشین به!
خۆت بچوکتر بکه‌ره‌وه
با خه‌مه‌کانت بچوکتر بن!
تا چه‌قه‌نه‌ش سه‌مات پێبکا!
گوێ بۆ ئه‌وانه ناگرم که ترسنۆکانه ده‌ڵێن:
کرێکارانی جیهان یه‌کگرن!
ئاخر به هه‌موو شتێک وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه
ته‌نیا به (کرێکار) نه‌بێت!
که ده‌شبم به‌وانی تر، ئیتر...
وه‌ک دوژمنین
کوا ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌کان، دینه‌کان، وڵاته‌کان و تایفه‌کان ...
قه‌ت یه‌کده‌گرین!
وا هه‌ست ده‌که‌م
هه‌موو شتێک ته‌واو بووه...
باوه‌شی خۆشه‌ویستی من،
باوه‌ڕی من
خه‌می من
به‌خته‌وه‌ری من
سروودی من
ناگات به ناوقه‌دی
هاوڕێی تردا!
به‌ڵام سه‌یره!
که له خۆم ورد ده‌بمه‌وه
وا هه‌ست ده‌که‌م
من ئه‌و( س) ه نیم که خۆم ده‌مه‌وێت!
ئه‌مه ئه‌و (ێ) ه‌یه که خاوه‌ن ئیشه‌که‌م پێویستی پێ یه‌تی!
ئه‌مه ئه‌و(ک) ه‌یه که ترس په‌روه‌رده‌ی کردووه!
ئه‌مه ئه‌و( ق) ه‌یه که ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان
به کاره‌که‌ر ده‌یگرن!
ئه‌مه ئه‌و (گ) ه‌یه مه‌لاکان
مه‌شغه‌ڵه‌ی ده‌به‌نه‌وه بۆ
هه‌زار ساڵ له‌مه‌و به‌ر و
(ته‌یه‌موم) ده‌بێته کێشه‌ی!
ئه‌مه ئه‌و (تینوو) ه‌یه، ماوه، ماوه
له‌سه‌ر پشتی ئه‌و،
یه‌کێک ده‌گاته ڕوبار و
ناشیه‌ڵن لێی بخواته‌وه!
ئه‌وه‌ی له (خۆم) دا ماوه
هه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌ست ده‌که‌م، ئێستا خۆم نیم!
ئێستا هێنده خۆمم خۆش ده‌وێت، که هه‌میشه پڕم له تووڕه‌یی له‌و که‌س
و لایه‌ن و حزب و یاسا و داموده‌زگایانه‌ی که ناچارم ده‌که‌ن: له هه‌فته‌ی
30 سه‌عات زیاتر کار بکه‌م، به‌شم ئه‌وه‌نده بێت که ده‌بێت به‌رده‌وام
حسابات بکه‌م، خواردنی هه‌رزان و ناسیححی بخۆم، له ئاسانکاری یه‌کانی
ژیان و به‌خته‌وه‌ری بێبه‌ش بم، بترسم له‌وه‌ی ناڕازی بم، ئه‌وه‌نده
گێل بم تا هه‌ر که‌س و لایه‌ن و حزبێک بێت بمباته سه‌ر ئاو و نه‌شهێڵێت
ئاو بخۆمه‌وه!
ئێستا ئیتر ئه‌وه‌نده خۆمم خۆش ده‌وێت، به‌رده‌وام ئه‌و بیر کردنه‌وه‌یه
مێشکی داگیرکردووم، که چۆن ده‌توانم کاتێک ئیش ده‌که‌م، که‌سانی تر به‌شێک
له ڕه‌نجه‌که‌م نه‌دزن و نه‌یبه‌ن بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌یاڵیی خۆیان، نه‌یبه‌ن
بۆ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که کاریان شتێک نی یه جگه له: فریودان و
جاسوسی و ترساندن و سه‌رکوتی من.
ئه‌وه‌نده خۆمم خۆشده‌وێت، ده‌مه‌وێت بچمه ڕیزی ئه‌وانه‌ی که له
خۆشه‌ویستی خۆیاندا هه‌موو که‌سیان خۆشده‌وێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن هیچ
دیارده‌یه‌کی وا نه‌بینن که بترسن ڕۆژێک له ڕۆژان خۆیان یان مناڵه‌کانیان
یان هاوسه‌ر و که‌س و کاریان بگرنه‌وه.
ئێستا ئه‌وه‌نده خۆمم خۆشده‌وێت که حه‌ز ده‌که‌م کاتێک که به (ته‌له‌فۆن)
قسه ده‌که‌م ،که‌س نه‌توانێت گوێ له قسه‌کانم بگرێت. حه‌ز ده‌که‌م
قسه‌کانم، که به هه‌ناسه و ده‌نگه‌ژێ و بیر کردنه‌وه‌ی خۆم کردوومن،
نه‌ڕۆشتایه‌ن بۆ کۆمپیوته‌ری کۆمپانیایه‌ک و سه‌ری مانگ داوای پاره‌ی
نه‌کردایه!
ئێستا له ناو خۆشویستنی خۆمدا، هاوسه‌ر و مناڵه‌کانم، دایکم و باوکم و
برا و خوشکه‌کانم، هه‌ندێک له خزم و هاوڕیکانم خۆشده‌وێت، به‌ڵام هه‌میشه
هه‌ست ده‌که‌م من ناتوانم وه‌ک ئه‌و (س) ه خۆشم بوێن که خۆم ده‌مه‌وێت،
به‌ڵکو پلان و قازانجی خه‌ڵکی تر ده‌مهاڕن و ده‌مکه‌ن به‌و (.) ه‌ی که
خۆیان ده‌یانه‌وێت!
ئێستا ئه‌وه‌نده مناڵه‌کانم خۆش ده‌وێت، هه‌ست ده‌که‌م ده‌بێت ڕێگایه‌کی
تر بۆ به‌خته‌وه‌ری یان بگرمه به‌ر، چونکه تازه من ده‌رکم به‌وه
کردووه که ته‌نیا ئه‌و کاته به‌خته‌وه‌ری ڕاسته‌قینه هه‌یه که
ئینسان وه‌ک ئه‌و( س) ه بێت که خۆی ده‌یه‌وێت. من ده‌بێت به‌شداری له
هه‌وڵدانێکدا بکه‌م که سه‌رچاوه‌ی ئه‌و توانانیی یه‌ی ئه‌وانه وشک
بکات که ئینسانه‌کان ناچار ده‌که‌ن نه‌توانن وه‌ک ئه‌و(س) ه بن که
خۆیان ده‌یانه‌وێت و ده‌یانهاڕن و (.) ه‌کانی خۆیانیان لێ دروست ده‌که‌ن!
ئێستا ئه‌وه‌نده خۆمم خۆش ده‌وێت، که کاتێک ئه‌م بیرکردنه‌وانه ده‌نوسمه‌وه،
ته‌مه‌ننا ده‌که‌م دوای چه‌ند ڕۆژێک سه‌دان (ئیمه‌یل) م بۆ بێت، باس له‌وه
بکه‌ن، که چی بکه‌ین تا خۆمان و مناڵه‌کانمان و دایک و باوک و هاوسه‌ر
و ..... ه‌کانمان وه‌ک ئه‌و (س) انه خۆیان خۆش بوێت که خۆیان ده‌یانه‌وێت،
نه‌ک بهاڕرێن بۆ (.) ه‌کان.
من چیتر خۆ خۆشویستن ڕێگه‌ی ئه‌وه‌م لێناگرێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی
تریشدا که خۆیان خۆشده‌وێت یه‌کبگرین و ڕێگایه‌ک بگرینه به‌ر تا
خۆمان له تێکشکاوی و نامۆیی ڕزگار بکه‌ین و داهاتوویه‌کی تر بۆ نه‌وه‌کانمان
زه‌مانه‌ت بکه‌ین!
من ئیتر ده‌مه‌وێت خۆشویستنی خۆم، بکه‌م به هه‌وێنی گۆڕینی خۆم له(
پرۆژه‌یه‌ک)ه‌وه بۆ قازانج بۆ ئینسان!
amang70@hotmail.de
|