په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\١٠\٢٠١٤

    زیندووە نیشتیمان.

فه‌رهاد مازێ

هۆش سەری کز کردوە
دروشم نیشتمان دەخوا
مەرگ بەرۆکی گرتووم
ژیان نا، زیندوێتییم پێبدا
ئازادیی بەڕوو، خورما گریا
ژیان پێش مەرگە
چیا دەرپێ، ئاین ریا
نوێژ دەمامک
ریش لە دین، لێو کەڕەکیفە
پەروەریی عەبا، ڤانپایەر
لێبوەردەیی سیخناخ لە ددان
دەهۆڵ بۆ کوشتن
زوڕنا بۆ درۆ
ژەهر هەناسە
فوو لە رۆناکیی
ون هیوا
نیشتیمان مەمرە
بەرۆکی قەدەرم گرتووە، ژیانت پێبدا.


بەهاری ٢٠٠٦ ئەریزۆنا

    سەمای سەفەر.

لە درەخت فێرە سەما بووم
لە شاخیش خۆڕاگریی
لە گوڵ فێرە خەندە بووم
لە دایکیشم جوانیی،
بەڵام حەیف
باوک شمشاڵی پووچیی ژەنی
درەخت گڕی گرت
شاخ هەرەس
خەندە و جوانییش سەفەری دوور.

 

هاوینی ٢٠٠٦ - ئەریزۆنا

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد مازێ

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک