زڕبرایه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی رۆڵه‌کانی کورد گولله‌باران ده‌که‌ن.
سه‌ردار پشده‌ری
ئه‌گه‌ر به‌ورردی ئاوڕ له ساڵان و رۆژانی رابردوو بده‌ینه‌وه‌و به ور‌دی کتێبه‌که‌ی کاک نه‌وشیروان (له‌که‌ناری دانۆبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ) بخوێنینه‌وه‌و بڵاوکراوه‌کانی تێکڕای حیزبه کوردیه‌کانی سه‌روو و خوارووی کوردستان بهێنینه‌وه به‌رچاوی خۆمان له سه‌رده‌می له ساڵی 1975 وه تاکو ساڵی 1991، ده‌بینین حیزبه‌کانی خوارووی کوردستان، هه‌موو به‌ره‌ی کوردستانی به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تی، به درێژی ئه‌و 16 ساڵه حافز ئه‌سه‌دی سوریایان به پێغه‌مبه‌ری کوردایه‌تی به خه‌ڵک ده‌ناساند و چاوپۆشیان ده‌کرد له هه‌موو زۆڵم و زۆرێکی ئه‌و دڕنده‌یه به‌رامبه‌ر به کورده‌کانی رۆژ ئاوا، کاک عه‌بدوڵا ئوجلانیش هه‌تا له دیمشق جێگای نه‌رم و گه‌رم بوو به هیچ شێوه‌یه‌ک باسی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانی نه‌ده‌کردو چاوپۆشی ده‌کرد له ره‌شکردنه‌وه‌ی کورد‌و کوردستان له سوریا تاکو ده‌وڵه‌تی سوریا پاداشتی چاکه‌ی ئوجلانی به وه‌ده‌ر نان له سوریا دایه‌وه.
له دوای ساڵی 1991 یشه‌وه سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تی ده‌ستیان کرد به پارو بادان و باده نۆشی کرد له تورکیا‌و تورکیایان به به‌هه‌شتی کوردایه‌تی نیشانی کورد ده‌داو چاوپۆشیان له‌و هه‌موو زۆڵم و زۆره ده‌کرد که تورکه‌کان ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به کورده‌کانی سه‌رووی کوردستان، ئه‌وه‌تا هه‌ر دوێنێ مام جه‌لال شانازی به برایه‌تی کورد‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تورکه ئیسلامیه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌ست له نه‌ته‌وه‌که‌م ناپارێزێ، کاک نێچیره‌وانیش خزمه‌تی پێشوی خۆیان نیشانی تورکه‌کان ده‌داته‌وه‌و داوا ده‌کات ده‌رگه‌ی دۆستایه‌تیان لێ دانه‌خه‌ن:
http://www.kurdistan4press.com/read.php?item=797
ئه‌مڕۆ که ده‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی له کوردستانی گه‌وره‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه‌و جه‌ماوه‌ری کورد داخوازیه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه پێشێل ده‌کات له پته‌و کردنی عێراقچیه‌تی و ئێرانچیه‌تی و سوریاچیه‌تی و تورکیاچیه‌تی، به ته‌نها ئاڵای کوردستان به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌و ئاڵای داگیرکه‌رانیش ده‌خه‌نه ژێر پێی خۆیانه‌وه، ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی ده‌گێڕن و ناسنامه‌ی کورد بوون و کوردایه‌تی خۆیان به دنیا ده‌ناسێنن، زڕ برایه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه زۆر بێویژدانانه په‌لاماری نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌ده‌ن و گولله بارانیان ده‌که‌ن.
ئێمه ئه‌مڕۆ وه‌ک ده‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی پشتگیری جه‌ماوه‌ری خۆمان ده‌که‌ین دژی هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستان راده‌وه‌ستین، جه‌ماوه‌ری کوردیش دڵنیا ده‌که‌ین له نزیک بوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و له‌ناوچونی ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیرکران و کوردفرۆشانی سیاسی.
22 – 3 – 2008
|