١\٥\٢٠١١
زیاتر له ٣٠ په‌نابه‌ر
دیپۆرتی به‌غدا ده‌کرێنه‌وه،
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانیش بێده‌نگه.
سوێد - زیندانی ماشتا
- 30-4-2011:
رزگار فه‌خردین له زیندانی ماشتا وه به سکرتیری فیدراسیۆنی راگه‌یاند"ژماره‌مان
زیاتر له 30 په‌نابه‌ره و له‌نیوماندا ژن و منداڵ هه‌یه، بریاره
رۆژی چوارشه‌مه 4 مانگ له سویده‌وه دیپۆرتی به‌غدامان بکه‌نه‌وه".
رزگار ئه‌وه‌شی ووت"زیاتر له 10 ساڵه له وولاتی سوید ژیان به‌سه‌رده‌به‌م
و خیزانه‌که‌شم سویدیه، داواکارم فیدراسیۆن به هانامانه‌وه بێت و
هاکاریمان بکات"
ئامانج عبدولا به‌رپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن ووتی"دوای ئه‌وه‌ی له
ناردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره په‌نابه‌ره ئاگادارکراینه‌وه، ئه‌مرۆ به هه‌ریه‌ک
له کویستان خان ئه‌ندام له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عیراقی
په‌یوه‌ندیمانکرد، به‌لینی دا رۆژی دووشه‌مه به‌یانی ناره‌زایه‌تی ده‌ربکه‌نو
هاوکاری هه‌وڵه‌کانی فیدراسیۆن ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها به به‌رێز حاکم فه‌رهاد
په‌یوه‌ندیمانکرد به‌لینیان دا هاوکاریمان بکه‌نو یاداشتی ناره‌زایه‌تی
ئێمه بگه‌یه‌نن".
ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆن ووتی" سیاسه‌تی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپاوه بێ ریزیکردنه به بنه‌ماکانی
مافه‌کانی مرۆڤ. له‌کاتێکدا رۆژانه ده‌سه‌لاتداران به‌فیشه‌ک وه‌لام
به‌داخوازیه ره‌واکانی خه‌ڵکی عێراق و کوردستان ده‌ده‌نه‌وه بۆ ئاو
کاره‌باو خزمه‌تگوزاریه‌کان و دژ به‌گه‌نده‌ڵی، که‌چی به‌رده‌وامن له
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران".
ده‌شتی ئه‌وه‌شی ووت" له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین رێگا‌و شیوازی ناره‌زایه‌تیمان
به‌کاربردوه بۆ پاشکشێپێکردنی ئه‌م سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌ی حکومه‌ته
ئىه‌وروپیه‌کان به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران، که تا ئیستا که‌سانێک به‌هۆی
ئه‌و هه‌وڵانه‌وه له‌مه‌ترسی دیپۆرت رزگاریان بوو، به‌رده‌وامی ئه‌م
سیاسه‌ته‌ی حکومه‌ته راسته‌کانی ئه‌وروپا له‌دریژی خۆشخزمه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی
مالیکی یه به‌و سیاسه‌ته نامسولانه‌یه".
ده‌شتی جه‌مال له دریژی قسه‌و باسه‌کانیدا ووتی "راسته‌خۆ حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان به به‌رپرس ده‌زانیین له‌قبولکردنی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی حکومه‌ته‌کانی
ئه‌وروپا و حکومه‌تی عیراقی به‌ژیانو چاره‌نووسی په‌نابه‌رانه‌وه.
چونکه حکومه‌تی عیراقی له ئیستادا ته‌رف نیه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی
کوردستاندا به‌ڵکو ئه‌وه حکومه‌تی هه‌ریمی کوردستانه‌که ته‌ره‌فه له‌گه‌ل
خه‌ڵکی کوردستان‌و داخوازیه‌کانیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه سیاسه‌تێکی چه‌واشه‌کارانه‌یان
هه‌ڵبژاردوه وبه‌خاتری ئه‌وه‌ی کیشه‌ی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر خۆیان لابه‌رن
ریگا بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه، هاولاتیانی کوردستانیش له ده‌ره‌وه
ئه‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌ریان ره‌تکراوه‌ته‌وه به‌ده‌ستو پێ به‌ستراوی
به‌لیشاو راپیچی به‌غدا ده‌کرینه‌وه".
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|