زیاتر
لە پهنجا پەنابەری کورد لەفرۆکەخانەی
نێودەوڵەتی هەولێر وەرگیرانەوە.
سۆران یەکێک لە پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان ووتی"کاتژمێر 1و نیو بە کاتی
هەولێر لەکوردستان فرۆکەکە نیشتەوە وادیاربوو پێشتر حکومەتی هەرێم
ئاگاداربێت پاسیان ئامادەکردبوو لەگەڵ قواتێکی زۆری تایبەت و کەسێک
لەناوماندا نەیویست دابەزێت بەشەق دایان بەزاند".
یەکێکی تر لە پەنابەر دیپۆرتکراوەکان ووتی"کۆماندۆکانی G4S
لەگەڵماندابوون وەک ئەوەی تاوانکاربین تەنانەت جێگا بۆ خۆیان نەبوو
غەیرە یاسای بوو لەناو فرۆکەکە بێجێگا بن بەڵام هەموو ئەو یاسایانە
پێشێل کرابوو بۆ ئێمە بە سەرپێوە ڕاوەستابوون".
یەکێکی تر لە پەنابەرە کان لەگرتووخانەی برۆک هاوسەوە لە پەیوەندیەکی
تەلەفوونی بە سکرتارێتی فیدراسیۆن ڕایگەیاند "کاتژمێر 6 بەیانی هاتنە
سەرمان ئێمەیان بەرێکرد بە 4 باسی گەورە بەرو فرۆکەخانەی لوتن ، نزیک
بە 11 کەسیان گێرایەوە جیگا نەبوو لە فرۆکەکە ".
یەکێک لە پارێزەرانی ئەو پەنابەرە دیپۆراتکراوانە تا دواین ساتەکانی
ئەم هەواڵە لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ دادگا ووتی"ناردنەوەی ئەو پەنابەرهی
ئێمە نۆینەرایەتی کەیسەکەی دەکەین غەیرە قانوونی بوو لەگەڵتان هەوڵ
ئەدەین جارێکی بیهینینەوە بەریتانیا"
تا دەرکردنی ئەم هەواڵە پەنابەران لە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێرن.
------------------------------------------------------------------------------------------------
لە
پێنجی بەیانیەوە کۆماندۆکانی حکومەتی
بەریتانیا
پەنابەران
کۆدەکەنەوە بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوە بۆ کوردستان.
سۆران لەگرتووخانەی کۆڵن برۆکەوە بەسکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"لە
5بەیانێوە لەخەو ڕایانپەڕاندووین بە کامیراوە هاتوونەتە سەرمان ویەک
بەیەک بانگماندەکەن وکۆمان دەکەنەوە تا بەزۆرەملی دیپۆرتی کوردستانمان
بکەنەوە".
نەزیر لەگرتووخانەی هارمندسورس دۆینێ ووتی"لەپەیوەندیەکی تەلەفونیم
لەگەڵ فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێردا پێم ووتن من کوردی موسڵم هیچ
ئەمنیتم نیە و کەسم نیە لەکوردستاندا :لەوەڵامدا ووتیان دەتوانی بە
ڕێگای قاچاغ بگرێتەوە بۆ موسڵ ".
نەزیر ئەوەشی ووت"ئەو کەسە لەفرۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر ئەوەشی
پێووتم: ئەگەر دانەبەزن بەزۆر داتاندەگرینە خوارەوە".
ئاسۆ لە گرتووخانەی برۆک هاوس ووتی"ژمارەمان زیاتر لە50 پەنابەرە کە
هەموو تیکتمان پێدراوە لەسەری نووسراوە زیاتر لە5 ڕۆژ وکەمتر لە 14
ڕۆژی تر دیپۆرتی هەرێمی کوردستانتان دەکەینەوە".
بەرزان ئەوەی ووت"من ژنو منداڵم هەیە لە بەریتانیا کاتێک هاتووم خانووی
دایکمم فرۆشتوە تا بگەمە هاندەرانو دایکم ئێستا لە خانووی کرێدایە کێ
لەمەودوا دەمان ژینێ".
سۆران ئەوەشی ووت"داوا دەکەم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرمان
نەگرنەوە و ڕێگە بگرن لە ناردنەوەمان".
گووتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆینێ لە سایتی کوردستان ڕاپۆرت
ڕایگەیاند "لەفرۆکەخانەکان ئەو پەنابەرانە وەرناگرنەوە کە بەزۆر
دەنێرێنەوە" لە سایتی کوردستان ڕاپۆرت وەرگیراوە.
دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن بە ناوەندی هەواڵگری ڕاگەیاند"کاتی ئەوە
هاتوو کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بەڵێنانە بەعەمەلی
جێبەجێبکەن کە چەند ڕۆژە لەمیدیاکانەوە لایەنگری خۆیان بۆ پەنابەران
ڕادەگەینن ، هاوکات وەڵام بەو نامەیە بدەنەوە کە لە ناوەڕستی مانگی
11وە خستومانەتە بەردەم سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وسەرۆکی
پەرلەمان"
فیدراسیۆنی سهراسهریی
پهنابهرانی عێراقیی
_____________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991
00447895636633
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
|