زۆر به‌سه‌راحه‌ت .. خه‌ته‌نه‌ی فیرعه‌ونی .. یان تیرۆری هه‌ست .
به‌ندی عه‌لی
ماوه‌یه‌که مه‌سه‌له‌ی خه‌ته‌نکردنی مێ ،جێی باسی زۆرێک له‌میدیاکانی ڕاگه‌یاندنه‌و دوائه‌نجام ئه‌م دیارده‌یه گه‌ییشتۆته هۆڵه‌که‌ی په‌ڕله‌مانی کوردستانیش ،تاکو بڕیارێکی له‌سه‌ر ده‌ربکرێت و چیتر ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێ ده‌نگ نه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م دیارده ناشارستانیه دزێوه.. هه‌ر چه‌نده ئه‌م کاره ده‌بوایه زۆر له‌مه‌وپێش تر بکرایه ، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ ،نیوه‌ی زه‌ره‌ریش هه‌ر قازانجه ..!! سه‌ره‌ڕای ئه‌م دواکه‌وتنه‌ش له‌هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دژی ئه‌م دیارده نائینسانیه..ناو به‌ناو لێره‌و له‌وێ گوێمان له‌که‌سانێک ده‌بێ تائه‌مڕۆژ داکۆکی له‌م دیارده‌یه ده‌که‌ن ، له‌ژێر بیانووی جۆراو جۆری سه‌یرو سه‌مه‌ردا ..وه‌ک ئه‌وانه‌ی که‌پێیان وایه مێینه‌ی خه‌ته‌نه نه‌کراو کائینێکی ناپاکه‌و (ئاوی ده‌ستی حه‌رامه) و هه‌ندێکی تریان پێیان وایه خه‌ته‌نه نه‌کردنی مێ ،ده‌بێته هۆی فه‌سادو به‌دڕه‌وشتی ..وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌و مێیه‌ی خه‌ته‌نه نه‌کرا بێ . به‌د ڕه‌وشته‌و بێ ئه‌وه‌ی ته‌نیا بیر له‌وه‌ش بکه‌نه‌وه، که‌ڕه‌نگه دایک و خوشک و هاوسه‌ری خۆیان هه‌ر به‌ڕێکه‌وت ئه‌شێ ئه‌م کاره‌یان بۆ نه‌کرابێ .. به‌هه‌ر حاڵ و هه‌ر چیه‌ک بن بیانووه‌کان ، له‌ڕاستی دا ،خه‌ته‌نه کردنی مێ ، هیچی تر نیه بێجگه له‌تیرۆر کردنی هه‌ست و ئاره‌زووی نیوه‌یه‌ک له‌کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی وئه‌م نه‌ریته‌ش ڕه‌نگه له‌پێش هاتنی ئایینه‌وه‌په‌یدا بووبێ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کێ ئایین نه‌بێ ،به‌ڵام بێ گومان ئه‌مڕۆ به‌شێکی زۆری له‌ژێر کاریگه‌ری ئایین دا دووباره به‌رهه‌م ده‌هێنرێته‌وه ،ئه‌گه‌ر تۆزێک ڕاسگۆیانه قسه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ین ، ته‌نیا ده‌گه‌ینه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی که‌ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر به‌شێکه له‌سته‌می ڕه‌گه‌زیی که‌له‌کۆمه‌ڵگای تاکو ئه‌مڕۆ چینایه‌تیی پیاو سالاری دا.. ڕه‌گه‌زی مێینه‌کائینێکی ژماره دووی کۆمه‌ڵگه‌یه‌و زۆرێک له‌بڕیاره‌کانی ده‌بێ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆیه‌وه بدرێ و ئه‌مه له‌لایه‌ک ، له‌لایه‌کی تریشه‌وه کردنی مێینه به‌هۆکارێکی دیاری کردنی ئه‌خلاقه‌کان و پێوانه‌یه‌کی به‌دڕه‌وشتی .. هیچی ترنیه بێجگه له‌به‌دڕه‌وشتی خودی هزری کۆنه‌په‌رستانه‌ی پیاو سالاری ..ده‌نابۆ تاکو ئه‌مڕۆ نێرینه‌یه‌کمان نه‌دی ته‌نیا زه‌ڕیه‌ک له ئه‌ندامی زاووزێی لێکرابێته‌وه ..(دیاره خه‌ته‌نه کردنی باوی نێرینه ته‌نیا بڕینی پێسته، نه‌ک خودی ئه‌ندامه‌که، که‌وه‌ک بۆ مێینه ده‌کرێ وئه‌وی نێرینه بۆ زیاتر چێژ وه‌رگرتنه نه‌ك بن بڕکردنی هه‌ستی وه‌ک ئه‌وی مێ) دیاره نێر له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا جێی متمانه‌یه‌و ڕه‌وشت به‌دڕه‌وشتیش موڵکی مێینه‌یه له‌دێر زه‌مانه‌وه ..به‌ڕای که‌سانی کۆنپه‌رست و پیاو سالاره‌وه.
به‌کورت و موخته‌سه‌ر نه‌ریتی پیاو سالاری له‌خه‌ته‌نه‌ی مێینه‌دا ته‌نیا مه‌به‌ستی ئه‌وه که‌مێ ده‌بێ هه‌ر به‌شێک بێت له‌موڵکه‌کانی پیاوو که‌رسته‌کانی پیاو له‌هه‌ر وه‌ختێکدا پیاو وویستی به‌کریان بهێنێ و هه‌ر وه‌ختێک نه‌شی وویست بێگمان بێت له‌وه‌ی که مێ هیچی تری پێ ناکرێ ..دیاره ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌بڕینی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مێ ، بۆ پیاو ده‌چێته سه‌ر، بێ گومان پیاوێکی تیرۆریستی کۆنپه‌رست ..ده‌نا خۆ ئه‌گه‌ر پیاو ،نه‌ک هه‌ر مێرد ، باوک یان برا بێتیش .. دیاره ده‌وه‌ێت له‌وه بێ گومان بێت .. که کچی یان خوشکی ،به‌پێی نه‌ریتێی پیاو سالاریانه‌ی خۆێ ، نانێته هۆکارێک بۆ زه‌ره‌ر گه‌یاندن به‌سومعتی پیاوانه‌ی له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی . تاسه‌ر ئێسقان نێر .. سالاردا .
ئه‌لمانیا
|