زۆری كێشه‌ی گه‌نجان له ناڕێكی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یه و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی له ڕێكبوونی دایه.
مه‌هدی کاوانی
ئێمه له ئه‌وروپاین ده‌زانین چڕی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه ڕوو له هانده‌ران ده‌كه‌ن زۆره‌كه‌ی له ناو ئه‌و وڵاتانه‌یه كه ناڕێكی له به‌رهه‌مهێنان و گیر‌و گرفتی سیاسیان هه‌یه . وڵاتانی عه‌ره‌بی ، ئه‌فریقیا ، پاكستان ، ئه‌فگانستان ، توركیا ،ئێران ، ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات ، پشكی گه‌وره‌یان له‌و كۆچڕهویه بۆ ئه‌وروپا و ئهمهریكاو كه‌نه‌داو ئوستڕالیا.. . بهردهکهێ . به شێوه‌یه‌كی گشتی دیارده‌ی كۆچڕه‌وی به زۆری له ناو ئه‌و وڵاتانه‌یه كه پله‌یه‌كی نزمی ئابووریان هه‌یه‌و ڕووش له‌و وڵاتانه ده‌كرێ كه په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری له ناویان به‌رقه‌راره . بۆ سه‌لماندنی ئه‌و به‌رجه‌سته بوونه ، نمونه به وڵاتانی كه‌نداو ده‌هێنمه‌وه‌و ده‌ریان دێنم له وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌و حوكمه‌ی كه كۆچڕه‌وی گه‌نجانیان تیایا كه‌متره . مه‌سه‌له‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و وڵاتانه له سامانی نه‌وت و به هۆیه‌وه كێشه‌یه‌كی فراوانی گه‌نجانیان له ڕێگای ئه‌و سامانه چاره سه‌ر كردووه . ده‌بوایه ئه‌و به‌رجه‌سته‌یه عیڕاق و ئێران و لیبیا‌و .. بگرتبایهوه به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وڵاتی نه‌وتینه . به‌ڵام له ڕێگه‌ی هه‌بوونی كیشه‌ی سیاسی له‌و وڵاتانه زه‌مینه‌یه‌ك دروست بووه كه به‌شی هه‌ره زۆری سامانی نه‌وتیان بۆ چه‌ك كڕین و قه‌به كردنی سوپا‌و ماشێنهكهیهتی له گه‌ڵ زیاد بوونی خه‌رجی نابه‌رهه‌مهێنه‌ر . دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێنیش به نسبه‌ت عیڕاقی عه‌ره‌بی با له گه‌ڵ ئه‌و مهقولهیهش كۆك بین وه‌ك بڵێین له به‌ر باری نا ئارامی و شه‌ڕه ناوخۆیه‌كانیان و كۆچی زیاتر له سێ ملیۆنیان بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ، وای كردووه كه ئه‌وان نه‌توانن ڕووبه‌ڕووی چاره‌سه‌ر كێشه‌ی گه‌نجانیان ببنه‌وه‌و زۆرێكی له‌و پاره‌یه‌ی كه له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و زیاد بوونی نرخه‌كه‌ی وه‌ك وڵاتانی كه‌نداو ئاسا به‌شێكیان به‌كار هێنابایه بۆ چاك كردنی باری گه‌نجانه‌وه . باشه ئه‌دی هه‌رێمی كوردستان بۆ . به حكومه‌تی هه‌رێم و عیڕاق و وڵاتانی ئه‌قلیمی و ده‌ره‌وه ، هه‌موویان له سه‌ر ئه‌و ڕایه كۆكن كه هه‌رێمێكی ئارامه . كوردستان كه هه‌رێمێكی ئازاد بێت و كه‌مترین گیر‌و گرفته‌كانی نائارامی عیڕاق ڕووی له ئه‌وه‌وه بێت و ده‌رگاشیان بۆ به‌رهه‌مهینانی بیانی ئاوه‌ڵه كردبێ كه به سه‌دان له كۆمپانیاكانیانه‌وه به قسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕوویان له كوردستان بێت و كێشه‌ی گه‌نجیشی به‌و فراوانیه تێدا بێت و له ڕێگایه‌وه له جیاتی خه‌لك له هه‌نده‌ران بۆی بگه‌ڕێته‌وه به‌لكو به پێچه‌وانه‌وه لێره‌وه به شاڵاو ئه‌ڕۆن بۆی . به ڕاستی ئه‌و باره له باره‌ی کوردستان له هه‌موو ڕووێکه‌وه له به‌رهه‌مهێنان ، سامانی زه‌به‌لاحی نه‌وت، ئارامی .... کاره‌ساته ئه‌گه‌ر بگوترێ کیشه‌ی گه‌نجی به‌و فراوانیه تێدایه . به‌ڕاستی ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێ که ڕاوه‌ستانێک له سه‌ری بکرێت و ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی ئێوه‌ش له مه‌ڕ ئه‌و کێشه‌یه کردوتانه‌وه ، له شوێن خۆیه‌تی که به فراوانی له سه‌ری بدوێین و لێکۆلێنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی له سه‌ر بکه‌ین .
به مه‌زنده‌ی من گیر‌و گرفته‌که زیاتر له‌وه‌وه هاتووه که حکومه‌تی هه‌رێم له ئه‌دای ئابووری خۆی ڕازیه‌و چاره‌سه‌ریشی بۆ ئه‌و فه‌ڕاغه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که به‌شێکی هه‌ره زۆری گه‌نجان تێی که‌وتوون پێ نیه . ئه‌وان نه‌هاتوون کۆنگره له دوای کۆنگره‌و ده‌یان سمینار ببه‌ستن و که تیایاندا به‌شێکی فراوانی پسپۆران و شاره‌زایان له‌و بوارانه که که‌وتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسیسی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی به‌شدار که‌ن له‌و جۆره سمینار‌و کۆنگره‌و کۆبوونه‌وه فراوانانهو ڕا جیاکانیان له چۆنیه‌تی وه‌به‌رهێنانی کوردستان به نه‌زه‌ری ئیعتبار وه‌ر گرن و له دوا جاردا به ناو سیسته‌می په‌ڕله‌مان و ده‌زگا یاساوڵیهکانی یه‌وه تێ په‌ڕی بکه‌ن و به زۆرینه‌ی ده‌نگ بیکه‌ن به یاسا‌و کاری پێ بکه‌ن .
مادامه‌کینێ له ڕووه‌که‌ی تر وه‌به‌رهینان سنوری فراوانی وه‌رگرتیه هیچ کۆسپ و تهگهریهکیش لهبههردهم به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی نیه‌و حکومه‌تیش دانی پیا ناوه ، که‌واته خه‌له‌ل هه‌یه له جۆری ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه . با هه‌موو لایه‌کمان به په‌رۆشه‌وه ڕوی تێ بکه‌ین و پێشنیاری مه‌عقولانه پێشکه‌ش بکه‌ین تا وه‌کو سه‌ر که‌وین به سه‌ر ئه‌و خه‌له‌لانه . حکومه‌تی کوردی چالاکیه ئابووریه‌کانی خۆی به ناوی بازاڕی ئازاد‌و لاسایی کردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا ناو زه‌ند ده‌کات و به قسه‌ی خۆشیان شانازی پێوه ده‌که‌ن که ڕێ‌و شوێنه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌گرنه به‌ر . با لێکۆڵینه‌وه بکه‌ین کاخوانه‌کینێ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم به ناوی بازاڕی ئازاد کار‌و چالاکیه‌کانی ئه‌نجام ده‌دات به پێوه‌ری ڕۆژئاوا یان نزیکیان یان به ڕۆخهکهیان ده‌ڕوا ، ده‌یکات . ئێمه له به‌ریتانیانه ده‌بینین سیسته‌مگه‌لی بازاڕی ئازاد چۆنچۆنی حکومه‌ت و نه‌داره‌کان و ئه‌وانه‌ی له سه‌ر سۆسیال و ئه‌و دامه‌زراوه سه‌ربازیه فراوانه‌ی خۆیان و ... ده‌ژیێنن . هه‌مووشی به هۆی وه‌رگرتنی تاکس له سه‌ر قازانج و که‌ل و په‌ل و ئیشکهرانهوهیه و به یاساش ڕیک خراوه‌و به شه‌فافیانه و دوور له ژووره داخراوه‌کان کاری پێ ده‌کرێ و بووه‌ته سیسته‌مێکی چه‌سپاویش و ئه‌وه‌ی نه‌شبێت له ناویان کیشه‌ی گه‌نجانه‌و حکومه‌تیش له کاری به‌رهه‌مهێنانه‌وه هیچ سامانیکی تری له بابه‌ت نه‌وتی نیه‌و و های لایڤیش ده‌ژین . با بێینه کوردستان با بڵێین سیسته‌می ئێمه تازه‌یه‌و له توانای دانیه ئه‌و ڕێ‌و شوێنانه‌ی که له ڕۆژئاوا به‌ڕی ده‌روا ، ئه‌وان ئه‌نجامی بده‌ن ، به‌ڵام خۆ ده‌توانن له ڕۆخیان بن . خۆ ده‌کرێ حکومه‌ت ئه‌و بازاڕه ئازاده‌ی که ناوی لێ ناوه به یاسا ڕێک بخا وشه‌فافیه‌تی تێدا بێت و چیتر هه‌موو شتێ له ژووره تاریکه‌کان ئه‌نجام نه‌ده‌ن . خۆ ده‌کرێ ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه بیانیانه‌و ناوخۆیانه که دهبازاڕی به ناو ئازادی وڵاته‌که‌مان ئاڵاون و خێر‌و به‌رێکیان بۆ چینه نه‌داره‌کان پێوه بێت . خۆ ده‌کری ئه‌و ده‌یان ملیار دۆلاره‌ی که ده‌چێته ناو به‌رهه‌مه‌کانیان تاکسیان لێ وه‌رگیرێ و پاره‌که‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی و چاک کردنی باری گه‌نجان ،خه‌رچ بکرێ . خۆ ده‌کرێ پاڵه په‌ستۆ بخه‌ینه سه‌ر کۆمپانیا بیانیه‌کان بۆ کار پێ کردنی کریکار‌و پسپۆری کورد. ئه‌وانه هه‌موویان له لایه‌که‌وه . به‌ڕاستی بازاڕی ئازاد نمونه‌یه‌کی ڕۆژئاوایه‌و بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌ست ناده‌ن که ژیرخانی ئابووریان پله‌یه‌کی هه‌ره لاوازی به خۆوه گرتووه . ئه‌گه‌ر نمونه‌ی یابان و ئه‌لمانیای ڕۆژئاوا‌و تایوان ده‌هێنینه‌وه ، ئه‌و نمونانه له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان به سه‌ر چوه . بۆ ئه‌و کاتی له شوێن خۆی بوو ، به‌ڵام بۆ ئێستا نا . تورکیا و میسر له پێش هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوون له بنیاتنانی ئابووری ، به ڕێ‌و شوێنی بازاڕی ئازاد ئیفلاسیان کرد . ڕوسیای یه‌لسن که ده‌یه‌ویست لاسایی ڕێوشوێنه‌کانی بازاڕی ئازاد و ڕوۆژئاوا بکاته‌وه ئه‌گه‌ر پۆتین نه‌بوایه‌و که هه‌ستا ئه‌و ڕێ‌و شوێنه بازاڕه ئازادیانه‌ی گۆڕی ، ئه‌گه‌ر نا به ته‌واوه‌تی ئیفلاسی ده‌کردو کاره‌ساتیشی نه‌ک بۆ خۆی به‌لکو بۆ ته‌واوی جیهان ده‌نایه‌وه . ئه‌و هه‌رایه‌ی که ڕۆژ ئاوا بۆ چینیه‌کانی نابۆوه به‌وه‌ی که ته‌به‌نی سیسه‌ته‌می بازاڕی ئازاد ناکه‌ن ، ئه‌وان پشتگۆیان کرد‌و قازانجیشیان کرد ، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه ئه‌و وڵاته له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان پله‌ی سێیه‌م یان چواره‌می له پیشكه‌وتنی ئابووری وه‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا . كێنه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری له ناویاندا بهرقهڕارهو خه‌ریكن له ئابووری ڕۆژئاوا نزیك ده‌بنه‌وه ، ته‌نیا چین و ڕوسیا‌و هیندن و سه‌ركه‌وتنی باشیشیان به ده‌ست هیناوه‌و به سیسته‌مگه‌لی بازاڕی ئازادی ڕۆژئاواش تێ ناپه‌ڕن . بۆ ئێمه‌ی كوردیش هه‌مان شت ده‌یگرێته‌وه . حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به دوو پا چالاكیه ئابووریه‌كانی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یاندبایه . پایه‌كیان بۆ ئه‌وه بوایه كه به‌شی شێر له داهاتی نه‌وت بۆ پته‌و كردنی ژیرخانی ئابووری كوردستان و كه‌رتی كشت و كاڵ‌و بینا سازی بوایه . بۆ ئه‌وه بوایه كه به سه‌دان یه‌كه‌ی نیشته جێبوونیان له لادێكانی كوردستان بكردبایهوهو كۆمه‌كیش كرابان ، ئه‌وا له ڕۆژگاریكی وه‌ك ئه‌مڕۆمان نه‌ك كۆچی پیچه‌وانه‌ی خه‌لك له لادێكانه‌وه بۆ شاره‌كان به‌بێ هیچ پێووهرێكی گه‌شه‌كردنی ئابووری و پڕكردنه‌وه‌ی بێكاری به‌ڕێوه ده‌چوو . ده‌بوایه به پێچه‌وانه بوایه واته ئه‌و كۆچ كردنه ناسروشتیه‌ی سه‌ردمی ڕژێمیان بمشتبایه تا وه‌کو بگه‌ڕێنه‌وه لادێکانی کوردستان و سیستهمهئابووریه کۆنه‌که‌یان وه‌گه‌ر خستبایهوه به شێوه‌یه‌کی مۆدیرن و له ڕێگایه‌وه زیاتر له نیو ملیۆن ئیشکه‌ری کوردی دهگۆزرانهوه بۆ که‌رتی کشت وکال و به پیشه‌سازی کردنی به‌رو بۆمیهکان و له ڕیگایانه‌وه ده‌یان کێشه‌ی گه‌نجان و بێ‌کاری و گرانی که‌لو پهلو گرانی کرێی خانوبه‌ره‌و گرانی دروست کردنی خان‌و وگرانی زه‌ویه‌کانیان له کۆڵ ده‌بووه‌وه . گوناهه بۆ هه‌رێمێکی ئارامی وه‌ک کوردستان و هه‌بوونی هه‌موو هۆکاره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و پێیان بگوترێ کیشه‌ی فراونی گه‌نجانیان هه‌یه . ئیستقراری سیاسی و ئابووری هه‌ر ولاتێک ، به‌رقه‌رار کرنی دیموکراتیه‌ت و زیادبوونی متمانه‌ی گه‌نجان به حکومه‌ته‌وه هه‌ر حکومه‌تێک بێت و هه‌ر ناوه‌ی له خۆشی ده‌نێت ، به‌نده به چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی گه‌نجان . چاره سه‌رکردنی کێشه‌ی گه‌نجان مانای چاره‌سه‌رکردنی نیوه‌ی کیشه‌ی ئافره‌تان ده‌گرێته‌وه به حوکمی ئه‌وه‌ی نیه‌وه‌ی کۆمه‌ڵن به دوایه‌وه کێشه‌ی گه‌نده‌لی و گران به‌هاو ده‌یان کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشی پێ چاره سه‌ر ده‌کرێ . پێوه‌ری دیموکراتی بوون و نه‌بوونی هه‌ر وڵاتێک به‌نده به چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌ی گه‌نجانیان. که ئیستقراری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕۆژئاواههیهو له ڕؤژهه‌ڵات غائیبه ، به‌شه هه‌ره زۆره‌که‌ی له به‌ر چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی گه‌نجانه . تێڕۆر ، په‌ره سه‌ندنی ڕێکخراوی قاعیده و ده‌یان ڕێکخراوی توند ڕه‌وی ئاینی له وڵاته‌که‌مان و ده‌ورو به‌رمان هۆکاره هه‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاره سه‌ر نه‌کردنی کێشه‌ی گه‌نجان . هۆکاره‌کانی کیشه‌ی گه‌نجان له وڵاتانی له بابه‌ت ئێمه‌وه ئه‌وه‌نده زۆره له باسکردن نایه‌ت و ئه‌و بابه‌ته بچووکه‌ی منیش ناتوانێ شوێن بۆ هه‌موانیان بکاته‌وه . پیشنیارم بۆ حکومه‌ت بۆ هه‌ردوو پارته باڵاده‌سته‌که ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و کار‌و کاردانه‌وه‌کانتان بۆ ئه‌وه نه‌بێت که کێشه‌ی گه‌نجان له کوردستان چاره سه‌ر بکه‌ن ، له کۆتاییدا متمانه‌ی خه‌لک له ده‌ست ده‌ده‌ن . گوناهه گه‌نجێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ له به‌ر گرانی که‌ل و په‌ل و بێ‌کاری و کۆسپی نیشته جێبوونی و له توانا دانه‌بوونی که خێزان پێک بێنێ له وڵاتێکی ئارام و نه‌وتیدا وه‌ها پشت گوێ بخرێ .
26/05/2008
|