په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\١\٢٠١٠

زۆرینەى هاوڵاتیان نیشتەجێ بوون بە کێشەى سەرەکى خۆیان دەزانن.

- ڕاپرسى کۆتایى ساڵى 2009 ى پەیمانگەى کوردستاندا -


راپرسى پەیمانگەى کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان


راگەیاندنى KIPI: لە نوێترین راپرسى پەیمانگەى کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان KIPI کە لە ڕۆژانى (5-22/12/2009) کارى مەیدانی لە سێ پارێزگاکەى هەرێمى کوردستان بۆ ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە زۆرینەى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان کێشەى نیشتەجێ بوون بە خواستى سەرەکى خۆیان دەزانن بۆ ئەوەى حکومەتى هەرێم لە ساڵى نوێدا لە ئەولەویاتى کارى خۆى دایبنێت. هێمن میرانى سەرۆکى پەیمانگەى ناوبراو رۆژى چوارشەممە 13/1/2010 بە رۆژنامەنووسانى راگەیاند کە راپرسییەکە لە هاوڵاتیانى پرسیووە (لە ئێستا دا کام لەمانەى خوارەوە کێشەى سەرەکى تۆیە و بەپێویستى دەزانى حکومەتى هەرێم بە پلەى یەک چارەسەرى بکات؟ ) وەڵامەکان لە سەر ئاستى هەرێمى کوردستان بەم جۆرە گەڕاونەتەوە ( کێشەى نیشتەجێ بوون %24.64، گرانى بازاڕ %23.80، کارەبا %22.87، بێکارى %21.94، سووتەمەنى %5.32، ئاو %1.43 ). لە سەر ئاستى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانیش سەرۆکى پەیمانگە رایگەیاند کە لە هەولێر و سلێمانى کێشەى نیشتەجێ بوون خواستى یەکەمى هاوڵاتیانە و لە شارى دهۆکیش کارەبا کێشەى سەرەکییانە، دەرەنجامى شارەکانیش بەم جۆرەیە:

هەولێر: ( کێشەى نیشتەجێ بوون %28.44، گرانى بازاڕ %24.01، کارەبا %22.38، بێکارى %18.18، سووتەمەنى %5.36، ئاو %1.63 ).
سلێمانى: ( کێشەى نیشتەجێ بوون %28.66، بێکارى %26.33، گرانى بازاڕ %25.69، کارەبا %14.65، سووتەمەنى %3.40، ئاو %1.27 ).
دهۆک: (کارەبا %37.19، بێکارى %20.35، گرانى بازاڕ %20.35، کێشەى نیشتەجێ بوون %12.28 ، سووتەمەنى %8.42، ئاو %1.40 ).

ژمارەى ئەم فۆرمانەى لەم راپرسییە دابەشکراون ( 1205) فۆرم بوون، ( 1185) بە درووستى گەراوەتەوە، لە پارێزگاى هەولێر (429) فۆرم لە سەنتەرى شار، قەزاکانى دەشتى هەولێر، خەبات، شەقڵاوە، سۆران، رەواندوز دابەش کراون. لە پارێزگاى سلێمانى (471) فۆرم لە سەنتەرى شار، قەزاکانى سید ێادق، هەڵەبجەى شەهید، شارەزور،دوکان، کەلار، چەمچەماڵ ، رانیە و قەڵادزێ دابەش کراون، لە پارێزگاى دهۆک (258) فۆرم لە سەنتەرى شار، قەزاکانى زاخۆ، ئامێدى، سیمێل دابەش کراون. ئەونموونەیەى هەڵبژاردراوە هەرەمەکى سادە بووە و ژمارەى دەنگدەرانى ساڵى(2009) کراوە بەبنەما.


شیاوى باسە پەیمانگەى کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان یەکەمین دەزگای ناحکومى کوردستانى تایبەتمەندە لە بوارى راپرسى و لە ساڵى 2005 ەوە چەندین راپرسى گرنگ و وردى بە گوێرەى ستانداردەکانى دونیا دەربارەى پرسە جیاجیاکانى کوردستان ئەنجامداوە.