په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\١\٢٠١٥

زوومی نارەزایی بۆ روو لە ئـۆپزیسیۆنە.

سەباح تاھیر    

 

رەنگە رێگەوتیش نەبێت ' ئـۆپزیسیۆن لەگەڵ چونە نێو حکومەتەوە قەیران لەدوای قەیرانی دژوارتر رووی لەھەرێم کرد. دەکرێت ئـەوەش بەشێک بێت لە گەمە سیاسیەکان' دەشبێت لەبنەمادا بۆ ئـەوە بوبێت درک بەوە کرابێت بارێکی یەکجار قوڕس چاوەڕێی ھەرێمە' بۆ دەسبارگرتنی دۆخەکە بێت یان ھاوبەشیکردنی ئـەوان بێت لەقەیرانەکە.. ھەموو ئـەگەرەکان کراوەن تەنانەت ئـیدیکەش.

بەڵام پرسیارێک قوت دەبێتەوە کە ئـۆپۆزیسۆنی پێشووش بەتایبەتی بزوتنەوەی گۆڕانیش لای پرسیارە بۆچی زوومی گلەیی و ناڕەزایەتیەکان روو لەوانە.

زۆری نەبرد لەیەکەم ئـەزموون' ئـۆپزیسیۆن تێیکەوت و دەرنەچو بەتایبەتی لەیاسای بودجەی حزبەکان' لە کاتێکدا خەڵک چاوەڕێی گەڕانەوەی پارە دزراوەکانی دەکرد لەلای یەکێتی و پارتی بەقەولی خۆیان ' کەچی ئـەوان ھاتن و دابەشیان کرد بۆ پێنج بەش لە جیاتی دووبەشی یەکێتی و پارتی!

ئـێستاش لەجیاتی ئـاشکراکردنی گەندەڵیەکان و پارە شاراوەکان و نەوتی ئـاودیکراو' وەک ھەمیشە بانگەشەیان بۆدەکرد' باس لەزرووفی ناسک و نەبوونی داھات بکەن' لەکاتێکدا خەڵک و موچەخۆرانی ھەرێم بەخراپترین دۆخ تێدەپەڕن لەدوای نەوەدەکانی دوای راپەڕین.

زۆرترین رەخنە لەسەر ئـەوەبو کە یەکێتی و پارتی تەنھا بۆ پۆست و پارە لە بەغدان' رێکەوتنی ئـەمجارە لەگەڵ بەغدا یان راستر چونەوە بەغدا زۆر سازشکارانەتر بو لە رووی پۆست و داخوازی!

ئـەگەر ئـۆپزیسیۆن بەدیاریکراویش بزوتنەوی گۆڕان بیەوێت لەم ئـاریشە رزگاری بێت' دەبێت ئـاشکراکردنی گەندەڵی و کەموکوڕییەکان بکاتە کار نەک وەک پەرچەکردارو کاردانەوە. چونکە ئـاشکراکردنی گەندەڵیەکان وەک چۆن ئـەرکی یاسایی پەرلەمانتارە' ئـەرکی ئـەخلاقی بزوتنەوەکەشە کە بەڵێنی بەخەڵک داوە. منیش دڵنیام لەوەی چەندین ئـەندام و لایەنگری یەکێتی و پارتی دەنگیان بە گۆڕان داوە ' وەک خۆیان دەیان ووت دەنگمان پێدەدەن' بەڵام بۆچی ئـەندامی حزبی دەسەڵات دەنگ بە ئـۆپزیسیۆن دەدات؟ بێگومان بۆ ئـەم ئـەرکە کە بەڵێنیان پێدراوە بۆ گۆڕانکاری و ژیانی باشتر...

بۆیە ئـەگەر ئـۆپزیسیۆن دەیەوێت زوومی ناڕەزایی و گلەیی و گازاندەیی لەسەر لاچێت' ئـەوا دەبێت دوور لەھەڵچوون و پەرچەکردار بەڵێنەکانی بباتە سەر' ئـەگەر بۆشیی نەگرا راستگۆیانە راستیەکان بخاتە روو نەک ھەمان بیانوو بەگوێی خەڵک دا بچرپێنێ کەپێشتر خۆی پێ رازی نەبوو' جێگای متمانەی خەڵکیش نەبو بۆیە دەنگ بەوان درا.. ئـەگەر نا لەدوای زوومی ناڕەزایی' سزادانە کە پێشتر خەڵک سزای یەکێتی و پارتی دا' بۆیە دەنگیان لەکورتی دا...

 

ماڵپه‌ڕی سەباح تاهیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک