په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک
 

 

 

زوریخ 19-12-2007

مانگرتنی پەنابەران لەشاری زوریخ دەستیپێکرد.


ئەحمەد عەلی سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی _ سویسرا لە پەیوەندێکی تەلەفوونیدا لەهۆڵی مانگرتنەکەوە پێ راگەیاندین کاتژمێر 11 سەرلەبەیانی ئەمرۆ نزیک بە 150( پەنابەری کوردی عیراقی، ئەفغانی ،ئێرانی و کۆنگۆ) ونۆێنەرانی رێکخراوە پەنابەری و ئینسانیەکان لە کەنیسەی("Grossmünster) شاری زوریغ دەستیان بە مانگرتن کرد.
لە مانگرتنەدا نزیک بە 30 پەنابەری کوردی عیراقی بەشداری کردوە لەپێناو بەرەسمێت ناسینی مافی پەنابەری و نیشتەجێ بوون بۆ هەموو پەنابەرانی کوردی عێراقی ودژ بە سیاسەتی گێرانەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ کوردستان.. .
لەشۆینی مانگرتنەکە ژمارەیەکی بەرچاو لە دەزگاکانی راگەیاندن و تەلەفیزیوون بە پەنابەرە مانگرتووەکان چاوپێکەوتنیان ئەنجام داوە و لەم نێوەدا (ئەحمەد عەلی،جووتیار،محمد) لەلایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەسەر بارودۆخی نائەمنی عێراق و کوردستان و کێشەو گیروگرفتەکانی پەنابەران لەسویسرا و خواستە ئینسانیەکانی پەنابەران لەگەڵ چەند تەلەفیزیوون و رادیۆ چاوپێکەوتنیان کرد.
هاوکات ئەحمەد عەلی راگەیاند ئەم مانگرتنە بەردەوام دەبێت .

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن بە ژمارەی 0788532004پەیوەندی بگرن.

_______________________________________


IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com