٢٢\٩\٢٠١٣
با ئاشتی هەورامی
بدرێتە دادگا!

محەمەد ئەحمەد
ئاشتی هەوارامی، وەزیری سامانە شروشتییکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ یەکێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەڵێت:
نەوشێروان مستەفا سەرۆکی کۆمپانیای وشە و رێکخەری بزوتنەوەی گۆڕران، ٣٠
ملیۆن دۆلاری لە پارەی نەوتی حکومەتی هەرێم وەرگرتووە بەمەبستی پاڵپشتی
میدیای ئازاد و دواتر کۆمپانیای وشە و کەناڵی KNNی
پێدامەزراندووە، واتای لە پارەی وەزارەتەکەی کاک "ئاشتی" کە وەزارەتی
سامانە سروشتێکانە ئەو پارەیە وەرگیراوە، سەرەتا پێش باسکردنی ئەوەی کە
ئەمە خاڵێکی یەکجار لاوازی وەزارەتی ناوبراوە و بەهەدەردانی پارەی
خەڵکە، ئەمەوێت ئەوەش بزانن کە "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی حکومەتی
هەرێم رایگەیاندووە کە تەنها یەک دۆلاریش لە پارەی نەوتی هەرێم نە بۆ
میدیای سەربەخۆ و نەش بۆ میدیاکانی ئۆپۆزۆسیۆن خەرج کرابێت.
لە وڵاتێکی ئاوها کە وەزیر و سەرۆک وەزی یەکتر بە درۆ بخەنەوە، ئەبێت
خەڵکانی تر چاوەری چی لەم حکومەتە بکەن.
ئەمە جگەلەوەی لەلایەن کۆمپانیای وشە وە ئەو هەواڵە رەتکراوەتەوە و
بەووتەی ئەوان ئەم درۆیە بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن دروستکراوە.
من لێرەدا ئەڵێم وەزیریک ئەوەنە لاواز بێت و کەسانێک بتوانێک ٣٠ ملیۆن
دۆلار لە پارەی وەزارەت کە پارەی خەڵکی کوردستانە لێ وەربگریت و
بەوەشەوە نەوەستێک خۆی بە دەمی خۆی دان بەوەدا بنێت و بە درۆیش
بخرێتەوە ئەبێت چۆن وەزیرێک بێت و چاوەڕی چی لە کاک "ئاشتی" بکریت،
بۆیە لەبەر ئەم قسەیەی ئەبێت "ئاشتی هەورامی" بدرێتە دادگا لەر ئەم دو
هۆیە:
١- ئەگەر قسەکەی "ئاشتی هەوارام" ڕاست بێت و ٣٠ ملیۆن دۆلارى دابێتە
کۆمپانیای وشە، ئەوا ئەوپارەیە موڵکی گشتییە و دەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ
حکومەت و وەزارەتەکەی کاک ئاشتی بەرپرسیارە لەو کارە.
٢- ئەگەر قسەکەی درۆ بێت و دور بێت لە راستییەوە، ئەبێت ئاشتی هەورامی
بدرێتە دادگا لەبەر هەڵواسنی قسەی درۆ و دوور لە راستی و شێواندنی
لایەنێکی بەرچاوی ئۆپۆزسیۆن ئاشکرا کردنی لە کاتی هەڵبژاردندا لەبەر
مەرامی سیاسی.
بۆیە لە هەردوو حاڵەتەکە دەبێت حکومەت و خەڵک رۆڵی خۆیان ببینن و
بێدەنگی لەوبارەیەوە بشکێنن.
ماڵپهڕی محهمهد ئهحمهد
|