١٠\١٠\٢٠١١
بیابانی ته‌نهایی...

سمکۆ ئه‌حمه‌د
ره‌شید
ناوێرم
-
ره‌شه‌با -
بخه‌مه رسته‌وه
ده‌ترسێم به‌رگه‌ی گریانی
ئه‌م هه‌موو کوکوختییه نه‌گرم
* * *
شه‌پۆلم بیر مه‌خه‌ره‌وه
دڵم له په‌ڕه‌ی خه‌یاڵی گه‌مییه‌وانێکی ته‌نها
ناسکتره بۆ غه‌رقبوون
* * *
هاوڕێکه‌م له شه‌قام و پارکه‌کاندا
کات ده‌کوژێ
منیش له سیله‌ی چاوه‌ڕوانی تۆدا
کات ده‌مکوژێ
* * *
به ده‌م بیرکرد‌نه‌وه له تۆ
به‌خته‌وه‌رییم لێبۆته مه‌ته‌ڵێکی ئاڵۆز
بۆم هه‌ڵنایه
* * *
ئه‌و ده‌مه‌ی شیعرێ ده‌نووسم
سوڕ بزانه
تازه له بینینی ژنێک بوومه‌ته‌وه
یان هه‌ر ئێستا دوا فرچه‌م
له کێشانی پۆرترێتی
خه‌مێکی قووڵ وه‌شاندووه
* * *
ساویلکه‌ییم له‌وه‌دایه
پێموایه شیعر ده‌توانێ
چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی ته‌نهایی بکات
* * *
واز له وه‌زیفه ده‌هێنم
ئه‌و رۆژانه‌ی ماومه
به نوسینه‌وه‌ی کتێبی ئه‌وینی تۆ
خۆم پڕ ئیش ده‌که‌م
* * *
به‌م هه‌موو ته‌نهاییه‌مه‌وه
گومان ده‌که‌م به بنه‌چه نه‌چمه‌وه سه‌ر
ره‌گه‌زی به‌رد
* * *
تا ئێره نه‌ژیاوم
له‌مه‌ودواش تا بیرم ده‌که‌وێته‌وه بژیم
ره‌نگه زۆر دره‌نگ که‌وتبێ
* * *
خێراتر له خه‌یاڵ
رووه‌و واهیمه‌ی که‌نارێ
ئه‌م به‌له‌می زه‌مهه‌ریره لێده‌خوڕم
* * *
بمخه‌ره سه‌ر رێچکه‌یه‌ک
نه‌مباته‌وه سه‌ر بیابانی ته‌نهایی
ئه‌ی خودا
* * *
ده هه‌زار ساڵی تر بژیم
قه‌رزی رۆژێکی مناڵییم پێنادرێته‌وه
* * *
(پێبکه‌نه، ژیان به ده‌مته‌وه پێده‌که‌نێ)
ئه‌وه قۆڕترین قسه‌ی نیو سه‌ده‌ی رابردووه
بیستبێتم.
٢\١٠\٢٠١١
esmael970@yahoo.com
|