د. ناسح قه‌ره‌داخى
رۆژی ٢٠\١\١٩٨٧ رژێمی ئێران تۆپبارانی ناو شاریسلێمانی كرد‌و ژماره‌كی زۆر هاووڵاتی شه‌هیدبوون.ئه‌م‌هۆنراوه‌یه له‌گه‌رمه‌ی ئه‌و كۆسته‌دا نووسراوه‌و پێشكه‌شه به گیانی باوكم و هه‌موو شه‌هیده‌كانی به‌رخانه‌قای ئه‌و رۆژه.
زرم دیسان ناڵه‌ی تۆپه و په‌یامی مه‌رگ گه‌یشته شار راپێچی كرد به‌ره‌و ئاسمان خوێنی ئاوێته‌ی به‌رد و دار فریشته‌ی مه‌رگ ته‌كان ئه‌دا هه‌تا نووكی قولاپ باشتر گیركا له‌سه‌ر دڵی خه‌ڵكی له‌وانی تر به‌خت ره‌شتر پیاوی له مردن نه‌ترساو، ژنی هه‌میشه راچه‌نیو مناڵی هیشتا به‌خه‌ویش ده‌موچاوی مردوو نه‌دیو، په‌له‌یانه‌و موچڕكی ترس پساندوویه هێزی ئه‌ژنۆ ته‌كان ئه‌ده‌ن به‌ره‌و پێش و شه‌قام نایانگرێته خۆ تۆش له‌گه‌ڵ لێشاوی خه‌ڵكا شه‌قام شه‌قام هاتیته‌خوار گه‌یشتیته به‌رده‌گاكه‌ی دووه‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شار ویستت به‌ره‌و كۆڵان لاده‌ی هه‌نگاوت به‌گوێی نه‌كردی راسته رێگه‌ت گرته‌به‌رو ئه‌جه‌ل به‌ره‌و مه‌رگی بردی ئه‌توت "یاره‌ببی ئه‌مجاره‌ش چه‌پۆكی مه‌رگ لێمان دوور بێ ده‌ریای ره‌حمت بۆ ئه‌م عه‌بده موسلمانه‌ت بێ سنوور بێ!" ناڵه‌یه‌ك و چه‌خماخه‌یه‌ك شه‌قام له‌به‌رچاوت لوول بوو رێبوار و ڕێ، خانوو و دووكان هه‌موو نوقمی گه‌رده‌لوول بوو ویستت بڵیی چه‌رخی زاڵم گوناهی من چی بوو، كه‌ی بوو به‌ڵام سه‌د داخ په‌پووله‌ی گیان بۆ به‌هه‌شت ئه‌فڕی په‌له‌ی بوو! سا پێش ئه‌وه‌ی خاك به خوێنی ده‌سته‌یه‌كی تر ره‌نگ بكرێ پێش ئه‌وه‌ی خوا بۆ بینینی تاوانێكی تر ده‌نگ بكرێ پێش ئه‌وه‌ی خه‌م له‌ناو دڵی چینێكی تر بگرێ سه‌نگه‌ر پێش ئه‌وه‌ی شین له‌ناو ماڵ و مزگه‌وتێكى تر بێته ده‌ر جێ‌مان بێڵه بۆ فرمێسك و ده‌ردی سه‌ختی بی باوكیمان به دڵی پڕ حه‌سره‌ته‌وه ماڵ ئاوایی بكه لێمان ماڵ ئاوایی له دنیای رق، دنیای درۆ و پڕ مه‌ترسی دنیای نوقمی زوڵم و ڕییا و ئه‌سیری گورگه‌لی برسی ئه‌و دنیایه‌ی په‌نجا ساڵ بوو بۆ تۆ ره‌نج و نه‌داری بوو هه‌ڵپه‌ی نان و خه‌می خێزان، هی ساتێ به‌ختییاری بوو ئه‌تویست به‌ری دره‌ختی ره‌نج پشوویه‌ك بێ بۆ چه‌ند ساڵێ ئاره‌قی نێو چاوی ماندوو به شنه‌ی خۆشی راماڵێ به‌ڵام ئه‌فسووس ده‌ستی پاك و دڵی پاك و زمانی پاك كه‌ی هه‌ڵ ئه‌كه‌ن له وڵاتی كاوه‌یه‌ك و سه‌د ئه‌ژده‌هاك! ده‌سا بنوو له‌باوه‌شی سه‌یوانیكَا كه ده‌ریای خوێن له ناخیایه و په‌یتا په‌یتا میوانی خوێنینی بۆ دێن بنوو له دیوه‌خانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی نه‌یانزانی بۆچی كوژران یاخود چی بوو دوژمنیان ناو‌و نیشانی!
****** گوندى به‌له‌كجاری قه‌ره‌داخ
|