بۆ به‌رێزان ئه‌کادیمییه‌کانی کوردستان.
خۆتان له ( کۆبۆنه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌کادیمییه‌کانی کوردستان) گوێتان لێ‌بوو که ( عه‌دنان موفتی) چۆن به په‌نابردن بۆ چه‌ڵه‌حانێی بن دیوار دژ به ئازادیی ره‌خنه‌گرتن له (پڕۆژه‌ی ده‌ستوور)ه‌که ده‌وه‌ستێته‌وه و قسه‌ی براده‌ری برارده‌رێکی وه‌ک نوکته ده‌گێڕێته‌وه و و واده‌زانێ له چایخانه دانیشتووه نه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌کادیمییه‌کانی کوردستان . که‌چی نایێ باس له‌و هه‌زاران تێبینی و ره‌خنه‌و پێشنیارانه‌ی رۆشبیران به گشتیی و پسپۆڕان به تایبه‌تیی بکا که به قسه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن خۆیان تا ئێستا له چه‌کمه‌جه‌کانی ژورێک له‌په‌رله‌مان به بێ خوێندنه‌وه هه‌لگیراون تۆزیان لێنیشتووه. من له (٢٠٠٧) بۆ پرۆژه‌که‌ی (٢٢\٨\٢٠٠٦) به په‌رتووکێک که له دووبه‌ش (پێشنیا‌ر و ره‌خنه) پیکهاتبوو به‌شداریم کرد و ئاراسته‌ی (لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور)م کرد، که‌چی هی منیش که‌وته نێو چه‌کمه‌جه (سێگۆشه به‌رمۆدا)ییه‌که‌ی په‌رله‌مان، ته‌نیا هه‌ر خۆیان بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ره‌خنه‌و پێشنیاری هیچ که‌سێک بکه‌ن دیسان له‌م دوواییانه‌دا به‌هه‌مان نێوه‌رۆک‌و به‌شێوه‌یه‌کی رووکه‌شیانه هه‌ندێک ده‌ستکاریی لاوه‌کییان تێدا کردووه و ئێستاش ده‌یانه‌وێ به زۆری زۆرداره‌کی ده‌رفه‌تێک بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به به‌ڵێ ده‌نگی له‌سه‌ر بدا و وه‌ک ده‌ستوورێکی فه‌رمیی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی دابسه‌پێنن. فه‌رموون له‌گه‌ڵ به‌شی دووه‌می په‌رتووکه‌که به‌ناوی: چه‌ند تێبینییه‌كی ره‌خنه‌گرانه له پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
چه‌ند تێبینییه‌كی ره‌خنه‌گرانه له پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.
دارا ئه‌حمه‌د به‌رایی چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به په‌له‌پڕووزێ و به‌بێ گوێدانه گرنگیی ده‌ستوور - وه‌ك میكانیزمێكی بنچینه‌یی و گشتیی بۆ جۆ‌ر و شێو‌ه و شێواز و به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و كارگێڕیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و تێكڕای لایه‌نه‌كانی ژیان - له‌پڕ و به بڕیارێکی (سه‌رپێیی)ی په‌رله‌مانێکی به‌سه‌رچوو له‌پێناو مه‌رامه ته‌سک و کاتیی و به‌رژه‌وه‌ندخواز و پاوانخوازییه‌کانی (یه‌کێتی و پارتی) رایانگه‌یاند که هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی هه‌رێم راپرسیی جه‌ماوه‌رییش ئه‌نجام ده‌درێ بۆ ئه‌و پڕۆژه دواکه‌وتوو و کۆنه‌په‌رست و پڕ له که‌موکوڕییه‌ی هه‌رێمی کوردستان که خۆیان به‌بێ هیچ به‌شدارییه‌کی جه‌ماوه‌ر به گشتیی و پسپۆڕان و رۆناکبیران و شاره‌زایانی بواری ده‌ستوورداڕشتن به‌تایبه‌تیی دایانڕشتووه. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتداران گوێ له‌و تێبینیی و راوبۆچوونانه‌ی من راناگرن چونکه ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌کانی خۆیان - که ده‌ڵێن که‌س هیچ ره‌خنه‌یه‌کی نییه له پڕۆژه‌که !!! - گوێ له تێبینیی و راوبۆچوونی هیچ که‌س و لایه‌نێک راناگرن که ده‌یانه‌وێ ده‌ستوورێک بۆ کوردستان دروست ببێ تێیدا ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک و مافی چاره‌خۆنووسینی گه‌لانی کوردستان به مافی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆوه له‌چوراچێوه‌ی کۆمه‌ڵێک یاسا و رێسای پێسکه‌وتووخواز جێگیر ببن، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و تێبینیی و راو بۆچوونانه‌ی من بۆ که‌سانێک گرنگ بن که له ده‌ستوور ده‌گه‌ن و ده‌ستوورێکی پێشکه‌وتوویان ده‌وێ نه‌ک که‌سانێک که ده‌یانه‌وێ ده‌ستوور وه‌ک کارتێکی سیاسه‌تبازیی بۆ مه‌رامه دژه‌مرۆییه‌کانی خۆیان به‌کاربهێنن. * * * * *
لێره‌دا ده‌مه‌وێ به‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه سه‌رنجی خوێنه‌ران به گشتیی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به تایبه‌تیی بۆ ئه‌م تێبینییانه رابكێشم كه له راستییدا زۆر پڕبایه‌خن و فه‌رامۆشكردنیان كۆمه‌ڵێ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م كاری پێشنیا‌ر و نووسین و تاوتوێكردنی ده‌ستوورێكی سه‌ركه‌وتوو قوتده‌كه‌نه‌وه به تایبه‌تیش ده‌ستوورێك بۆ یه‌كه‌مین‌جاره گه‌لانی سته‌مدیده و بێبه‌شی(كوردستانی باشوور) ده‌رفه‌تی نووسین و چه سپاندنییان بۆ ره‌خساوه - ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره له جیاتی دوژمنی گۆڕبه‌گۆڕ ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆماڵیی نه‌بنه رێگر ! - . پێویسته ئه‌وه‌ش‌بلێم که به پێویستم نه‌زانی ئه‌و را و تێبینییانه‌م بڵاوبکه‌مه‌وه که نووسه‌رانی تر هه‌مان را و تێبینییان هه‌بووه و له هه‌ندێ رووپه‌ڕ بڵاویانکردۆته‌وه .
● ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كه‌مجار به زمانی عاره‌بی نووسراوه ئه‌نجا وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی ، ئه‌مه ناڕه‌وایی و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ؛ تۆ بۆت ئاسایی بێ بێی پڕۆژه‌ی ده‌ستوورێك بۆ خه‌ڵکێک بنووسی که‌چی زمانی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه نه‌زانی ..! ئه‌ی ده‌بێ چۆن له ئێش و ئازار و ده‌روون و هه‌ست و نه‌ست و پێویستییه‌كانیان گه‌یشتبی و به جۆرێكی زانستیی و داهێنه‌رانه له نێو دووتوێی ده‌قه‌که ووردیانبكه‌یه‌وه !؟ توانای پێویستی نووسینی كارێكی وا ئه‌وه نییه كه تۆ ( ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز بڕوانامه‌یه‌كی مردووت هه‌بێ و هه‌ندێك یاسای ره‌ق‌وته‌ق و چه‌واشه‌كاری ئه‌كادیمیی بزانی و سیسته‌می سیاسییش چۆنی بووێ وای بۆ بڕازێنیته‌وه ) ، دیاره هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكرێ كه‌سانێك هه‌بن له بارودۆخی كوردستانی باشوور ژیابن و له هه‌مان كاتیش‌دا خۆیان به رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار و یاساناس و ...هتد بزانن كه‌چی نه‌توانن به زمانی خۆیان بنووسن ! بێگومان ده‌بێ ئه‌و كه‌سانه زمانه عاره‌بییه‌كه‌ش به ته‌واویی نه‌زانن .
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه و ده‌بێ گه‌لانی كوردستان گه‌یشتبنه ئه‌و توانا و راده‌یه كه كه‌سێكی خۆبه‌رۆناكبیرزان بیه‌وێ كارێكی وه‌ك نووسینی ده‌ستوور ئه‌نجامبدا و ئه‌گه‌ر نه‌توانێ به زمانێكی پاراوی زۆربه‌ی خه‌ڵك بنووسێ ئه‌وا نه‌وێرێ ده‌ست بۆ پێنووس ببا‌و شه‌رم له خۆی و له میلله‌ته‌كه‌ی خۆی بكاته‌وه .
بۆ وه‌رگێڕدراوه كوردیه‌كه‌ش ؛ مافی خه‌ڵكی كوردستانه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و نووسین و وه‌رگێڕانه رازیی نه‌بن و داوا بكه‌ن كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و رۆناكبیری لێوه‌شاوه و زمان‌زان به‌و كاره هه‌ڵبسن و به هه‌موو ئه‌و زمانه جیاوازانه‌ی که له‌نێو ووڵات هه‌ن به هه‌موو رێنووسه جیاوزه‌کانیانه‌وه به زمانێکی ساده و ره‌وانی ئه‌وتۆ بینووسن که هه‌موو خه‌ڵک تێیبگا ، چونكه ئه‌و وه‌رگێردراوه به‌نێو كوردییه فڕی به‌سه‌ر كوردییه‌وه نییه و بۆ وه‌رگێڕانیشی بۆ زمانه‌كانی تر ئه‌وا هه‌ر به یه‌كجاریی ریسوا ده‌بێ .. ئاخر له نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و خوێنه‌ره چاكه‌كان - كه ئه‌مانه له‌به‌ر گرنگییدانی زۆریان به خوێندنه‌وه له هه‌موو نووسینێكی وا بێ سه‌روبه‌ریش هه‌ر تێده‌گه‌ن - تێپه‌ڕێ كه‌س تێی‌ناگا .. ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه بابه‌ته‌كه ده‌ستووریی و یاساییه و گرانه بۆ خوێندنه‌وه به‌ڵكه نووسینه‌كه نووسینی كه‌سانێكی سه‌رده‌م و سیسته‌مێكی كۆن و به‌سه‌رچووه و ناتوانن به زمانێکی نوێگه‌ر بنووسن و هه‌ر خۆشیان به ئه‌نقه‌ست به ته‌مومژ و گرێوگۆڵ ده‌نووسن چونكه نایانه‌وێ خه‌ڵك به گشتیی له زمانی ئه‌و نووسینه یاساییانه تێبگه‌ن و ( نهێنیی پیشه) كه‌یان ئاشكرا بێ و بازاڕه‌كه‌یان لاواز بێ .. جا وه‌ره و ئه‌م نووسینی ده‌ستووره‌ش به زمانێكی هه‌تا بڵیی خراپ وه‌ربگێڕدێته سه‌ر یه‌ك رێنووس و یه‌ك لقی یه كێك له چوار زاراوه سه ره كییه‌كه‌ی كوردی و به چاپێكی پڕ له هه‌ڵه و كه‌موكوڕییش چاپبكرێ، به‌ڕاستیی سه‌یره نووسینی پڕۆژه‌ی ده‌ستوورێك وا سه‌ری لێبشێوێندرێ و وای لێبقه‌ومێندرێ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه لێیقه‌ومێندراوه .. ئاخر چۆن ده‌كرێ ده‌ستوورێك هه‌ر كتومت به شێوازی نووسینی ( ته‌مبوور قوڕه‌كان ) یان ( كه‌زه‌مزێ ) بنووسرێ !
● پڕۆژه‌ی هه‌رشتێك واتایه‌كی جیاواز و دیاریكراو به ده‌سته‌واژه‌ی پڕۆژه‌كه ده‌به‌خشێ ، كه ده‌ڵێین ده‌قی پڕۆژه‌ی نووسینێك .. لێره‌دا واتای پڕۆژه‌كه وا ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌م ده‌قی نووسینه ئاماده‌كراوه یان نووسراوه بۆ ئه‌وه‌ی بخوێندرێته‌وه و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێ و به گوێره‌ی ئه‌و ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن و تێبینیی و پێشنیارانه‌ی كه ده‌توانن خزمه‌تی پته‌وتركردن و به هێزتركردنی پڕۆژه‌كه بكه‌ن .. گۆڕانكاریی له‌سه‌ربكرێ و به داڕژتنێكی نوێ دابڕێژدرێته‌وه . به‌ڵام ئه‌م پڕۆژه ده‌ستووره‌ی كه له 22/8/2006 ده‌رچووه له ژێره‌وه ( له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ) بڕیاری له‌سه‌ردراوه كه هه‌ر ئه‌مه ده‌نگی( به‌ڵێ و نه‌خێر ) ی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر وه‌ربگیردرێ و له سه‌ره‌تاش هه‌ر به‌و شێوه‌یه خستیانه‌ڕوو و باسی ئه‌وه‌شیانكرد كه با پێش راپرسییش جه‌ماوه‌ر تێبینی و پێشنیاری خۆیان بنێرن بۆ لێژنه‌كه.. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌و شێو‌ه راگه‌یاندنه پلاستیكییه و به خشكه‌یی بیگه‌یننه كاتی ده‌نگدان و ئه‌گه‌ر هه‌ندێ خه‌ڵكیش را و ره‌خنه و تێبینیی خۆیان نارد ئه‌وا هه‌ندێ گۆڕانكاریی له شێوه‌ی داڕژتنه‌كه‌ی بكه‌ن نه‌ك له گه‌وهه‌ر و نێوه‌رۆكه‌كه‌ی یان ماده‌ی لێ لابدرێ و ماده‌ی تری بخرێته سه‌ر .. ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌یان نه‌خسته‌ڕوو كه جه‌ماوه‌ر به پێی بارودۆخی پێشكه‌وتووی جیهان و ره‌وشی ئێستا و ئاینده‌ی چاوه‌ڕوانكراوی ژیانی كوردستان گۆڕانكاریی له‌سه‌ر بكه‌ن .. به‌ڵام كه بینیان خه‌ڵك هۆشیارتره له‌وان و نه گرنگیی پێده‌ده‌ن و نه پێشوازییه‌كی ئه‌وتۆی لێده‌كه‌ن چونكه به ده‌ستوورێكی ساده و لاواز و دروستكراوی داده‌نێن بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات نه‌ك ده‌ستوورێك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و سیسته‌م و شێو‌ه ی ژیانی خه‌ڵکی كوردستان.. هه‌روا به‌و شێوازه به‌شدارییكردنه‌ی جه‌ماوه‌ر و به‌و پڕوپاگه‌نده كه‌م و ناڕۆشنه‌ی میدیای ده‌سه‌ڵات رازیی نیین ، بۆیه بۆیان ناچێته سه‌ر و ئێستا بایانداوه‌ته‌وه و باس له كاتی ده‌نگدان ناكه‌ن و هه‌ندێ كات ده‌یانه‌وێ مه‌سه‌له‌كه بشێوێنن به بیانووی ئه‌وه‌ی كه هێشتا ماده‌ی (140) ی ده‌ستووری عێراقیی جێبه‌جێنه‌كراوه و باشتره پاش ئه‌و كات راپرسییه‌كه ئه‌نجامبدرێ - شا‌یانی باسه ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌م پڕۆژه‌یه را‌گه‌یه‌ندرا ئه‌و كاتیش ئه‌و كێشه‌یه‌ی ماده‌ی ناوبراو هه‌ر به هه‌مان شێو‌ه له ئارادا بوو و بگره ئێستا پڕۆسێسی جێبه‌جێكردنی له‌بارتریشه - هه‌رچه‌نده ئێستا له ژێر پاڵه‌په‌ستۆی به‌شێك له رۆناكبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه به گه‌رمیی باس له به‌شدارییپێكردنی جه ماوه‌ر ده‌كه‌ن بۆ داڕژتنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی زۆر رووكه‌شیی و سه‌رپێییه و هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكرێ بهێڵن خه‌ڵكێكی لێوه‌شاوه و به توانای ئه‌وتۆ به‌شداریی تێدا‌بكه‌ن كه به هۆی پێشنیا‌ر و گۆڕانكارییه‌كانیان له داڕژتنێكی نوێ‌دا ده‌ستوورێكی به پێز به‌رهه‌مبهێنن و ریسه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بكه‌نه‌وه به خوری .
● په‌رله‌مانی راسته‌قینه و هه‌ڵبژێردراو كه ئه‌ندامه‌كانی راسته‌وخۆ له لایه‌ن گه‌له‌وه - به‌بێ نانبڕاوكردن و هه‌ر جۆره ناچارییكردنێك بۆ ده‌نگدان - هه‌ڵده‌بژێردرێن مافی خۆیه‌تی لێژنه‌یه‌ك رابسپێرێ بۆ نووسینی پڕۆژه ی ده‌ستوور به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌ندامانی لێژنه‌كه هه‌ر هه‌موویان ئه‌ندام په‌رله‌مان بن یان زۆربه‌یان ئه‌ندام په‌رله‌مان بن و ئه‌وانیتریش حیزبیی بن یان به جۆرێك له جۆره‌كان له كه‌سانی حیزبیی پتر سه‌ر به حیزبه‌كان بن ، وه‌ك بینیمان له هه‌ردوو لێژنه‌كه وا بوو .. هه‌روه‌ك خۆیان گوته‌نی ره‌چاوی نوێنه‌رایه‌تیی سیاسیی ئه‌و پارتانه‌شیان كردووه له پێكهاته‌ی لێژنه‌كه‌دا كه له په‌رله‌ماندا نوێنه‌ریان هه‌یه ، كه‌سیش گومان له‌وه ناكا كه ئه‌و چه‌ند ئه‌ندامه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان نه‌بوون له حیزبییه‌كان پتر حیزبیی نه‌بن . ئه‌ی كوانێ به‌شداریكردنی گه‌ل له نووسینی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور ، كێ هه‌یه نه‌زانێ كه خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان نه‌كرد و له لای هه‌موو كه‌سێكیش ئاشكرایه كه شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان - لیستی حیزبه‌كان - به بڕیارێكی سیاسیی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ( پرسه خه‌سووانه ) یه‌كیش به كه‌س بكرێ به‌سه‌ر گه‌ل داسه‌پێنرا ، لیستی حیزبه‌كان واته كاندیدكردنی لیستی حیزب بۆ هه‌ڵبژاردن به تایبه‌تییش له‌م بارودۆخانه‌ی كوردستان واته كاندیدكردنی لیستی حیزبه گه‌وره‌كان و لیستی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی بۆ حیزبه گه وره‌كان مه‌ترسییدار نیین یان له چوارچێوه‌ی ئه‌و بازنه‌دا ده‌خولێنه‌وه كه ئه‌وان بۆیان كێشاون .. ئه‌گه‌رنا ئه‌وا له رووی سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و هه‌موو رووێكه‌وه ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردن و په‌یداكردنی جه‌ماوه‌ریان لێده‌گیرێ و هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر ئه‌گه‌ر هه‌ر كۆلیشنه‌ده‌ن ئه‌وا به زه‌بری نانبڕاوكردن و گرتن و كوشتن سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك خه‌ڵك به چاوی خۆیان بینیان كه چۆن به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی حیزبه‌كان و به‌رهه‌ڵستكارانی تریش - بزووتنه‌وه ، شیوعی ، په‌كه‌كه، پارتی‌كار ، حیزبی كۆ‌مۆنیست ، یه‌كگرتوو ... هتد - .. ئه‌مه كای كۆن نییه به بای ده‌كه‌ین به‌ڵكه ئه‌مه كای كۆن و نوێیه و هیوادارین چیدی كای نوێتر نه‌بینین و حیزبه گه‌وره‌كانی كوردیش قیچهك به حیزبه‌كانی ئه‌و ووڵاتانه بچن كه قیچۆكه‌ك باوه‌ڕیان به ئازادیی سیاسیی و دیموكراسیی هه‌یه ، ئه‌نجا پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌و شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه و كۆمه‌ڵێك هه‌ڵسوكه‌وتی تری له‌م شێوانه كه لێره ده‌رفه‌تی باسكردنیان نییه هه‌ر حیزبه و به‌پێی ده‌نگه به ده‌ستهاتووه‌كانی ( یان به‌پێی رێككه‌وتنی برابه‌شیی بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه دژ به دیموكراسییه زڵه‌كان هه‌ر به زڵیی بمێننه‌وه ) كۆمه‌ڵێك كه‌س که پێشتر له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند خزمه‌تی حیزبه‌كه‌ی ده‌كه ن دیارکراون ده‌خاته نێو په‌رله‌مان نه‌ك له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند له‌بار و شیاون یان چه‌ند ده‌توانن ژیان له هه‌موو بواره‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن و خۆشگوزه‌رانیی و ئاسووده‌یی بۆ گه‌ل دابینده‌كه‌ن .. ته‌نانه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌وپلانه‌كانی خۆی و هێنانه‌دی مه‌رامه ته‌سكبینییه حیزبیی و سیاسییه جۆراوجۆره‌كانی زۆر كه‌سی نه‌خوێنده‌وار و كه‌مئاست و چه‌کداریش ده‌خاته نێو په‌رله‌مان كه به هیچ جۆ‌ر و بابه‌تێك به كه‌ڵكی ئه‌وه نایێن و مافی ئه‌وه‌یان نییه ببنه ئه‌ندام په‌رله‌مان.. که‌سانێکی ئه‌تۆ که له قوتووی هیچ عه‌تارێك نه‌دۆزرێنه‌وه !
بۆیه ئه‌مه مافی په‌رله‌مان نییه بۆ هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی ئاوا چاره‌نووسساز و گرنگی وه‌ك هه‌ڵبژاردنی لێژنه‌یه‌ك بۆ نووسینی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور زۆربه‌ی زۆری که‌سه‌کان ئه‌ندامه‌كانی خۆی بن .. هه‌روه‌ك له لێژنه‌كه‌ی ساڵی 2005 له 19 كه‌س 15 كه‌سیان ئه‌ندام په‌رله‌مان بوون و چواره‌كه‌ی تریش هه‌ر فه‌رمانبه‌ری گه‌وره‌ی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بوون ، ئاخر ده‌ستوور به‌و پێیه‌ی كه باوكی تێكڕای یاساكان و میكانیزمی شێو‌ه و شێواز و ناوه‌رۆكی به‌رێوه‌بردنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاته‌كان و تێكڕای ژیانی كۆمه‌ڵ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك لایه‌نی سروشتیشه .. چۆن ده‌كرێ ته‌نیا ده‌سه‌ڵات دایبڕێژێ و ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ك ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له سه‌ره‌وه پێناسه‌یه‌كی كه‌ممان كرد كه زۆربه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی جگه له‌وه‌ی ده‌روێش و جه‌نگاوه‌ری حیزبیی ئه‌و حیزبییه ته‌سكبینییه‌ی لای خۆمانن و زۆربه‌شیان به‌رپرسییه‌كه‌یان وه‌ك کارێكی چوار ساڵه بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆیان وه‌رگرتووه .. بۆیه زۆر ئاساییه و ده‌كرێ ئه‌و گوڕ و دڵسۆزییه‌یان نه‌بێ خۆ به شتێكی وا سه‌خت و چاره‌نووسساز ماندوو‌بكه‌ن با به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی سیاسیی بن و بڕوانامه‌یه‌كیشیان هه‌بێ یان حیزبه‌كان به هه‌ر جۆ‌ر و شێوه‌یه‌ك هه‌یه كردبیاننه كه‌سانێكی دیار له‌نێو كۆمه‌ڵدا ، ئه‌وان ته‌نیا ده‌توانن كاره سیاسییه‌كانی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن و له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌شدا جگه له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان - ناو و بژێویی - كۆششده‌كه‌ن چۆن ملكه‌چی حیزبه‌كانی خۆیان بن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دیسان به ئه‌ندام په‌رله‌مان دابندرێنه‌وه یان به‌رپرسییه‌كی تریان پێبدرێ .. دیاره مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه كه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان هیچیان له‌بار نییه و هیچ دڵسۆزییه‌كیان بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی خۆیان نییه به‌ڵكه هه‌ر یه‌كه و به لای خۆیه‌وه به شێواز و به رێژه‌یه‌ك به پێی جۆری ئایدیۆلۆژیا و بنه‌ما چینایه‌تییه‌كه‌ی و ره‌وته هزریی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان و به جۆرێك له جۆره‌كان جووڵه و تێكۆشانێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه و هه‌یه .. به‌ڵام مه‌رج نییه توانای نووسینی ده‌ستووریان هه‌بێ هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی چونكه ئه‌ندام په‌رله‌مانن .
هه‌ر له‌م پێودانگه‌وه پێمانوایه به هه‌موو بار و پێوه‌ره‌كان راستتر و چاكتر بوو كه په‌رله‌مان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به بڕیارێك هه‌ڵبژاردنێكی جه‌ماوه‌ریی گشتیی و راسته‌وخۆی ئازاد و نهێنیی به كۆمه‌ڵێك مه‌رجی له‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و لێژنه‌یه ( لێژنه‌ی نووسینی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری كوردستانی باشوور) راگه‌یاندبا : 1- هه‌موو كه‌سێكی ته‌مه‌ن سه‌روو 18 ساڵ و دانیشتووی کوردستانی باشوور و هاوڵاتییانی په‌ڕاگه‌نده‌بوو‌ی ووڵاتان مافی خۆپاڵاوتنیان هه‌یه . 2 - ده‌بێ پاڵێوراو به‌ر له هه‌ر شتێك نووسه‌ر بێ ئه‌نجا یه‌كێك له‌م ئاسته رۆشنبیرییانه‌ی هه‌بێ : ( فه‌یله‌سوف، بیرمه‌ند ، رۆناكبیر، سیاسیی ، ئابوورییناس ، مافپه‌روه‌ر ، پارێزه‌ر، لێكۆڵه‌ر، ره‌خنه گر، مێژوونووس ، رۆژنامه‌نووس ، ئه‌دیب ، هونه‌رمه‌ند ، ته‌كنیكار ، زانستكار، پیشه‌وه‌ر ، ده‌روونناس ، پزیشك ، كۆمه‌ڵناس ، مامۆستا، دیپڵۆماس ، ئه‌ستێره‌ناس ، كه‌شناس ، ژینگه‌پارێز ) . 3 – ده‌بێ پالێوراو به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره هه‌ڵسوكه‌وتێكی نامرۆیی و توندوتیژیی و كوشتن و تاوانێكی ئه‌نجامنه‌دابێ هه‌روا دژی ماف و ئازادییه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ و مرۆڤ به گشتیی و ژنان و منداڵان به تایبه‌تیی نه‌وه‌ستابێته‌وه . 4 - مه‌رجه پاڵێوراو سه‌ر به چینه زۆر زه‌نگینه‌كانی وه‌ك ملیاردێر یان ملیۆنێر نه‌بێ .. ئه‌گه‌ر زه‌نگینیش بێ ئه‌وا زه‌نگینییه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی فرتوفێڵ و رووتاندنه‌وه‌ی خه‌ڵک و رێگریی و قاچاغچیێتیی‌و كاره ناڕه‌وایه‌كانی تری سامان‌به‌یه‌كه‌وه‌نان نه‌بووبێ به تایبه‌تییش له رێگای گه‌نده‌ڵیی سیسته می ده‌سه‌ڵات و دزینی سامانی خه‌ڵك زه‌نگین نه‌بووبێ . 5 - فۆڕ‌می خۆپاڵاوتن له هه‌موو رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕێكی کوردستانیی به هه‌موو زمانه‌کانی نێوخۆ و له هه‌موو شوێن و داموده‌زگایه‌ك به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوبكرێته‌وه . 6 - بۆ هه‌ر ملیۆنێك كه‌س 10 كه‌س ده‌ربچێ .. واته ئه‌گه‌ر كۆی دانیشتوان 5 ملیۆن كه‌س بێ ئه‌وا ده‌نگده‌ر ناتوانێ له 1 تا 50 كه‌س زیاتر هه‌ڵبژێرێ . 7- ده‌بێ په‌رله‌مان ده‌سته‌یه‌ك له یاساناسان و مافپه‌روه‌ران ئاماده‌بكا بۆ یارمه‌تییدانی لێژنه‌كه . 8 - ده‌سته‌یه‌كی 10 كه‌سیی شاره‌زا‌ی ده‌ستپاك و بێلایه‌ن چاودێری جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه ده‌بێ و سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ده‌كا، ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش‌په‌رله‌مان له‌مامۆستایانی ئاماده‌ییه‌كان هه‌ڵیانده‌بژێرێ؛ ئه‌و مامۆستایه زیره‌ك و دڵسۆزانه‌ی كه به هۆی به‌رهه‌مه په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان جێگا‌ی رێز و خۆشه‌ویستیی خه‌ڵكن . 9 - بۆ دانانی سه‌رۆكی لێژنه‌كه ده‌بێ له‌نێو هه‌ڵبژێردراوه‌كاندا ره‌چاوی زۆرترین ژماره‌ی ئاسته رۆشنبیرییه‌كان و زۆریی ژماره‌ی ده‌نگه به‌ده‌ستهاتووه‌كان له هه‌ر كه‌سێكدا بكرێ . 10- ژماره ی ئه ندامانی لێژنه‌كه نیوه ی ژن بێ و نیوه ی پیاو . 11 - ئه‌ندامانی لێژنه‌كه ده‌بێ بۆ ماوه‌ی ساڵێك واز له كاره‌كانی خۆیان بهێنن و حكومه‌ت بژێوییه‌كی ئاسایی ژیانیان و پێویستییه‌كانی كاركردنیان له لێژنه‌كه بۆ دابینبكا و هه‌فتانه 35 كاتژمێر كار‌بكه‌ن . 12 - لێژنه‌كه پاش 6 مانگ پڕۆژه‌یه‌كی ده‌ستووریی ئاماده ده‌كا به هه‌موو یاسا و رێسایه پێویستییه‌كانی هه‌ر ماده‌یه‌ك - ئه‌و یاسا‌و رێسایانه‌ی ده‌کرێ له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور بگونجێندرێن و به لایه‌نی که‌م بۆ ژیانی ئێستا و 12 ساڵی داهاتوو ده‌شێن . 13 - كۆ‌پی ئه‌م پڕۆژه‌یه بگاته ده‌ستی هه‌ر هاوڵاتییه‌کی نێوخۆ و ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه یان را و تێبینیی و پێشنیار‌و ره‌خنه‌ی خۆیان بنێرن بۆ لێژنه‌كه هه‌روا له كۆڕ و كۆبوونه‌وه میدیاییه‌كان راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ لێژنه‌كه گفتوگۆ و دانوساندن بكه‌ن . 14 - لێژنه‌كه زۆر به گرنگییه‌وه له را و پێشنیاره‌كانی جه‌ماوه‌ر بكۆ‌ڵنه‌وه و سوودیان لێوه‌رگرن .. تا 6 مانگ كاری له‌سه‌ر بكه‌ن و بتوانن به به‌راوردكردن و تێكهه‌ڵكێشكردن له نێوان پڕۆژه‌كه و ئه‌و شتانه‌ی له جه‌ماوه‌ره‌وه به‌ده‌ستیان ده‌گات ده‌ستوورێكی پوخت به هه‌موو یاسا و رێسایه‌كانیه‌وه هه‌ڵبهێنجن و بیخه‌نه به‌رده‌ست جه‌ماوه‌ر بۆ راپرسیی . 15 – ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه له راپرسییه‌كه‌دا 75% ی كۆی ده‌نگه‌كانی جه‌ماوه‌ری به ده‌ستهێنا ئه‌وا ده‌بێته ( ده‌قی ده‌ستووری کورستانی باشوور ) واتا نابێ کۆی ده‌نگی ( نه‌خێر و بێده‌نگ ) ه‌كان له 25% ی ده‌نگه‌كانی جه‌ماوه‌ر تێپه‌ڕێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌نگی ( به‌ڵێ )یه‌كان ئه‌و رێژه‌یه‌ی نه‌هێنا ئه‌وا ده‌بێ په‌رله‌مان دووباره یان چه‌ندباره ئه‌م شێواز و جۆری لێژنه هه‌ڵبژاردن و راپرسییه بۆ ده‌ستوور ئه‌نجامبداته‌وه تا ئه‌م رێژه‌یه‌ی ( به‌ڵێ ) یه‌كان ده‌رده‌چێ . 16 - پاش سه‌ركه‌وتنی ده‌ستووره‌كه .. لێژنه‌كه لێژنه‌یه‌كی 10 كه‌سیی- 5 ژن و 5 پیاو - له ئه‌ندامه به توانا و چاڵاكه‌كانی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 10 ساڵ هیچ روونكردنه‌وه و چاككردنێكی كه‌موكوڕییه‌كانی ماده‌كان و لابردن و دانانی یاسا و رێسای نوێ به‌بێ ره‌زامه‌ندیی 10/ 8 ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و لێژنه نوێیه بڕیاری له‌سه‌ر نه‌درێ كه په‌رله‌مان ده‌یه‌وێ ئه‌نجامیبدا .. ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانیش گرفتیان نایه‌وه ئه‌وا لێژنه‌كه په‌نا بباته‌وه‌به‌ر ده‌نگی جه‌ماوه‌ر به راپرسیی . 17 - پێش ته‌واوكردنی 10 ساڵه‌كه ئه‌م لێژنه نوێیه بتوانێ ده‌قێكی یاسایی تۆكمه‌ی ئه‌وتۆ به ماده‌یه‌ك دابڕێژێ و له ده‌ستوور جێگیری بكا بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا به گوێره‌ی ئه‌م ماده‌یه هیچ كابیینه‌یه‌كی نوێی په‌رله‌مان نه‌توانێ به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره گۆڕانكارییه‌ك له ماده‌كان و یاسایه بنچینه‌ییه‌كانیاندا بكا یان ماده و یاسا لاببا‌ت و ماده و یاسای نوێ دابنێ ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریی و دانان و لابردنانه له خزمه‌تی زیاتری وه‌ده‌ستهێنانی ئازادیی و یه‌كسانییه‌كی زیاتر و باشتر و ژیانێكی باشتر و ئاسووده‌تر نه‌بێ بۆ سه‌رجه‌می كۆمه‌ڵ .. ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریی و دانان و لادانه نوێیانه‌ش ساده‌ترین خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی لێبكه‌وێته‌وه ئه‌وا دیسان په‌نا ببردرێته‌وه‌به‌ر ده‌نگی جه‌ماوه‌ر به راپرسیی .
● ئه‌م ده‌قه‌ی ئێستا پڕۆژه نییه به‌ڵكه ده‌ستوورێكه و له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات نووسراوه و بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و ته‌واو بووه ، هه‌رچه‌نده بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی ده‌ڵێن بۆ به‌شدارییكردنی جه‌ماوه‌ر خراوه‌ته‌ڕوو به‌ڵام له راستییدا ئه‌م ده‌رفه‌ته ئیدی تێپه‌ڕێندراوه و ته‌نیا بۆ راپرسیی خراوه‌ته‌ڕوو و بێگومانیش ته‌نیا ئه‌وكاته راپرسییه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن كه ته‌واو دڵنیا بن جه‌ماوه‌ر به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ ده‌دا.. ئه‌مه پیشه‌ی خۆیانه كه بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك پێشوه‌خت جه‌ماوه‌ر وا لێبكه‌ن به ناچاریی - به‌زۆر یان به خۆشیی – ده‌نگیان بۆ بده‌ن ، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه پێش راپرسییه‌كه - ئه‌گه‌ر ئه‌نجامبدرێ - هه‌ندێک ده‌سكاریی كه‌می ده‌ستووره‌كه بكه‌ن بۆ چاوبه‌ستانی خه‌ڵك و رازاندنه‌وه‌ی میدیایی به‌ڵام ده‌سكارییكردنێكی رووكه‌ش ده‌بێ و به هیچ جۆ‌ر و شێوه‌یه‌ك كار له‌و گه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆكه‌ی ناكا كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌زۆر به‌سه‌ر گه‌لیدا بسه‌پێنن .
ئه‌م پڕۆسێسی نووسینی ده‌ستووره كه تا 22/8/2006 ی خایاندووه به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانه‌وه به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌چووه بۆئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ستوورێكی ئه‌وتۆیان هه‌بێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكۆک نه‌بێ له‌گه‌ڵ : + ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ به ئاره‌زووی خۆیان دایبنێن ! + ئه‌و تێڕ‌وانینه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه خواروخێچه‌ی كه هه‌یانه ! + ئه‌و ژیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه خێله‌كیی و دواكه‌وتووه‌ی سه‌پاندوویانه ! + ئه‌و ئازادیی و یه‌كسانییه عه‌نتیكه‌یه‌ی له كوردستان ده‌گوزه‌رێ ! + ئه‌و پیاوسالاریی و چه‌وسانه‌وه نموونه‌ییه‌ی له كوردستان هه‌یه ! + ئه‌و هه‌ڵوێسته خۆ‌پارێزه‌ی به‌رامبه‌ر دین و نه‌ریتی كۆن هه‌یانه ! + ئه‌و ره‌وشته حیزبییه پاونخوازه سه‌ربازییه ته‌سكبینه‌ی هه‌یانه ! + ئه‌و گه‌نده‌ڵی ئیداریی و ( گاز و ئاو و كاره‌با ) جوانه‌ی كه هه‌مانه ! + ئه‌و مافه زۆرو‌زه‌به‌نده‌ی منداڵ و تاك و كۆمه‌ڵ و مرۆڤ هه‌یانه ! + ئه‌و ئازادیی بۆچوون و میدیا سیاسییه‌ی كه له جیهاندا وێنه‌ی نییه ! + ئه‌و جۆره بوژانه‌وه ئابوورییه و بنیاتنانه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی ! + ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی به‌رامبه‌ر عێراق و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی هه‌یانه ! + چه‌ندین ( ئه‌و ) ی تری عه‌نتیكه كه پێویست ناكا لێره درێژه‌یان پێبده‌ین ، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ی بتوانن زیاتر درێژه به مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر كورسییه‌كانیان .. ئه‌گه‌رنا چۆن ده‌كرێ دامه‌زراندنی ده‌ستوورێك كه ژیان و گوزه‌رانی ئێستا و ئاینده‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ر به‌نده ئاوه‌ها به‌م پڕۆسێسه ناته‌واو و شێواوه‌دا بڕوا و به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكرێ :
1 - له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ئامارێك له كوردستان نییه و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵات بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی نه‌یویستووه هیچ سه‌رژمێرییه‌كی دانیشتووانی كوردستان ئه‌نجامبدا كه سه‌ره‌تاییترین سه‌رچاوه‌یه بۆ په‌یداكردنی هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی باوه‌رپێكراوی ئاماریی .. بۆیه هه‌رده‌بێ بڵێین ( به مه‌زه‌نده ! ) .. به مه‌زه‌نده زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌شیان و پێویستبوو به‌شدارییبكه‌ن له نووسینی ده‌ستوور نه پرسیانپێكراوه و نه ده‌سه‌ڵات وایكردووه ئاگایان لێیبێ و نه به‌شداریشیانكردووه له‌و پڕۆسێسی دامه‌زرانی ده‌ستووره‌ی كه به پڕۆپاگه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات گوایه بنچینه سه‌ره‌تاییه یاساییه‌کانی له ساڵی ( 1974 ) ه وه ده‌ستیپێكردووه و ئیدی پێبه‌پێ به قۆناغه‌کانی ساڵه‌کانی ( 1992، 2002، 2005 ،2006 ) تێپه‌ریووه و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه . بۆ كاته‌كانی شۆرشی چه‌كداریی ( باری شۆڕشگێڕیی ) بیانووه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌ك هه‌ر ده‌ستوور به‌ڵكه ئاسان نه‌بووه كۆمه‌ڵێك یاسای بنچینه‌ییش هه‌بن بۆ شۆڕش و ئاینده بۆیه خه‌ڵكیش به هۆی باره‌كه نه‌یانتوانیووه به شداریی له بابه‌تی ئاوا بكه‌ن .. به‌ڵام بۆ 92 تا ئێستا ( كه پێیان وایه هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و حكومه‌ت و دادوه‌ریی هه‌بووه ! ) ده‌توانین زۆر به دڵنیاییه‌وه بڵێین جگه له هه‌ندێ كه‌سی كه‌می نێو حیزبه‌كان و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ده‌وروبه‌ره‌كانیان ( كه ئه‌وانیش له‌به‌ر بژێوی ژیان و ناو و ناوبانگی خۆیان هێنده به ته‌نگ ئه‌م بابه‌تانه‌ی گه‌ل و ووڵات نیین ) هیچ كه‌سیێکیتر نه به‌شدارییكردووه نه ئاگاشی له‌و پڕۆسێسه هه‌بووه .
2 - بۆچی له‌و ماوه زۆره‌ی نێوان ( 1992 تا پاش رووخانی رژێم ) په‌رله‌مان له خۆی رانه‌ده‌بینی هیچ ده‌ستوورێك بخاته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر بۆ به‌شدارییكردن و راپرسیی له‌سه‌ری ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی رژێم له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا رووخێندرا و عێراق داگیركرا و كوردستانیش له داگیركردنێكی درێژ و دڕندانه بۆ داگیركردنێكی‌تر خۆی خۆیبینیه‌وه و ده‌ستووری عێراق به‌زۆری زۆرداره‌كیی دامه‌زرێندرا .. ئیدی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان ئه‌مجاره به ناچاریی و به‌پێی ئاماژه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه چیان پێویسته دیسان لێژنه‌یه‌كیتریان به په‌رله‌مان ئاماده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی پێشتر بۆیان ئاماده‌كردوون به پڕۆژه‌یه‌كی نوێ بیخه‌نه‌ڕوو كه له راستییدا پاشكۆیه‌كه بۆ ئه‌و به‌نێو ده‌ستووره‌ی عێراق كه هه‌روه‌ك ئه‌مریكییه‌كان خۆیان ده‌ڵێن : ( خه‌لیلزاد ) رۆڵێكی گرنگ و سه‌ره‌كیی بینی له نووسین و ده‌رچوواندنی ، دیاره ئه‌وه‌ی كوردستانیش هه‌ر وایه و هه‌ر واش ده‌بێ و ره‌نگه واوه‌تریش بێ و ده‌قاوده‌ق وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ .
3 – په‌رله‌مان له ( یاداشتی روونكردنه‌وه )كه‌دا ده‌ڵێ : ( په‌رله‌مان له پێكهێنانی لیژنه‌كه ره‌چاوی ئه‌وه‌یكرد كه چینی مافپه‌روه‌ر له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ، به هۆی پسپۆڕییان ، له لیژنه‌كه پێشچاوبن .) پێش هه‌موو شتێك بۆچی په‌رله‌مان بڕیاریدا له 19 كه‌سی لێژنه‌كه 15 كه‌سیان له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بن كه ده‌كاته زیاتر له سێ چاره گی لێژنه‌كه .. بۆ چوار كه‌سه‌كه‌ی تریش به هیچ شێوه‌یه‌ک دڵنیا نیین كه سه‌ربه‌خۆ بن ، چۆن ده‌بێ په‌رله‌مان ئه‌و هه‌موو جه‌ماوه‌ره‌ی گه‌لیان له بیر بچێ كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رابردووی په‌رله‌مان به‌شدارییان نه‌كرد ؟ بۆ ده‌بێ ئه‌وانیش نوێنه‌ریان نه‌بێ له نووسینی ئه‌م پڕۆژه‌ی ده‌ستووره ؟ ئایا ده‌ستوور هه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزب و حكومه‌ته ؟ ئاخر هه‌موو كه‌س ده‌زانێ ئه‌م به‌ڕێزانه چۆن كراون به ئه‌ندام په‌رله‌مان و سه‌ره‌تا و پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك بن تیپێكن له سه‌ربازی دڵسۆز بۆ حیزبه‌كانیان .. ئێمه رێزمان بۆ ئه‌و لێژنه‌یه هه‌یه و پێویست ناكا ناوی یه‌ك‌به‌یه‌كیان بهێنین كه ( محه‌لیان له ئیعراب ) چییه .. ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێ كه ده‌پرسین ئایا چ كه‌سێك هه‌یه له‌و كوردستانه بڵێ ئه‌من به كار و نووسینه‌كانی ئه‌وان په‌روه‌رده بوومه یان سوودم له زانیارییه‌كانی ئه‌وان وه‌رگرتووه ؟ یان كوانێ جێپه‌نجه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی رۆشنبیریی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و ... هتد ؟ ته‌نانه‌ت ناتوانین به واتای ووشه به زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان بڵێین نووسه‌ر یان كه‌سانی لێهاتووی ئه‌وتۆ كه بۆ ئه‌م كاره ده‌شێن و جێگه‌وپێگه‌یه‌كی دیاری خۆیان هه‌یه له نێو كۆمه‌ڵ .
ئه‌ی باشه ده‌بێ چ دانایی و نهێنییه‌ك هه‌بێ له‌وه‌ی كه په‌رله‌مان بیر له‌وه بكاته‌وه كه چینی مافپه‌روه‌ران « كه مافپه‌روه‌ران چین نین و قوربانی هزر و ئاوه‌ز و تێگه‌یشتنی نووسه‌رانی ئه‌و ده‌قه بین كه نازانن (چین) چ واتایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێ ! » به هۆی پسپۆڕییه‌كه‌یان له پێكهاته‌ی ئه‌م لێژنه‌یه پێشچاو بن ، ئایا مافپه‌روه‌ران و پارێزه‌ران له پیشه‌كه‌ی خۆیان زیاتر چیتر ده‌زانن كه ئه‌ویش - زۆربه‌یان و پێش هه‌موو شتێك - ته‌نیا بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانی خۆیان و خزمه‌تكردنی بێ سێ‌ودووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌كارده‌هێنن .. هه‌ندێك جاریش هه‌یانه زانسته‌كه‌یان بۆ قازانجی خۆیان یان حكومه‌ت به شێوه‌ی - دۆزینه‌وه‌ی فرتوفێڵی یاسای بۆ بێتاوانكردنی تاوانباران و تاوانباركردنی بێتاوانان - به‌كارده‌هێنن !
ئاخر خۆ ده‌ستوور هه‌ر ( دادوه‌ریی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ) نییه .. ده‌ستوور هه‌موو كونوقوژبنێكی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه .. ئه‌مه خه‌ڵكێكی ئه‌وتۆی گه‌ره‌که كه رۆشنبیرییه‌كی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌بێ له ناسینی مرۆڤ و تێكڕای باره‌کانی ژیان و كێشه‌كانی نه‌ك پارێزه‌ر و مافپه‌روه‌رانێك كه كاری هه‌ره گرنگی سیاسییه‌كان به ئه‌وان ته‌نیا ئه‌وه‌یه هزر و بۆچوونه سیاسییه ته‌سكبینییه‌كانیان بۆ بكه‌نه ده‌ستوور و یاسا .. پارێزه‌ر یان مافپه‌روه‌ر ته‌نیا بڕوانامه‌یه‌كی ره‌قوته‌قی هه‌یه زۆرێکیان ئه‌گه‌ر ته‌نیا بڕوانامه‌که‌یان لێیوه‌ربگیردرێته‌وه ئه‌وا وه‌كو ئامێرێكی پڕ گرێوگۆڵ و بێ كه‌ته‌لۆكیان لێدێ و به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتواندرێ سوودیان لێوه‌ربگیردرێ .
4 – هه‌ر له یاداشتی روونكردنه‌وه‌كه په‌رله‌مان ده‌ڵێت : ( په‌رله‌مان ره‌چاوی نوێنه‌رایه‌تی سیاسیی ئه‌و پارتانه‌ی كرد له پێكهاته‌ی لیژنه‌كه‌دا كه له په‌رله‌ماندا نوێنه‌ریان هه‌یه . ) ، ئه‌مه واتا پاش قۆرخكردنی لێژنه‌كه بۆ نوێنه‌رانی ( پارتی و یه‌كێتیی ) ئه‌نجا ( هه‌ر بۆ تامی چێشت !) كه‌توكوتێك له نوێنه‌رانی حیزبۆكه‌كانیان كردۆته ئه‌ندام له لێژنه‌كه .
سه‌ره‌تا - ئه‌وه هه‌ر هیچ - هه‌رگیز نایانه‌وێ نوێنه‌ری چین و توێژه‌كانی جه‌ماوه‌ر ببنه ئه‌ندام له‌و لێژنه‌یه‌دا به‌ڵكه فه‌رامۆشی رۆڵ و هێزی ئه‌و حیزب و لایه‌نه سیاسیی و جه‌ماوه‌رییانه‌شیان كردووه كه ئه‌ندامیان له په‌رله‌مان نییه .. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هێزی جه‌ماوه‌ریی ئه‌مانه چه‌ندین جار هێنده‌ی هێزی ئه‌و حیزبۆكانه‌ی نێو په‌رله‌مانیش بن ئه‌وا هه‌ر مافی ئه‌وه‌یان نییه ده‌م له ده ستوور و یاسا بكوتن چونكه نه‌چوونه‌ته نێو قه‌فه‌سه زێڕینه دیموكراسییه‌كه‌ی ئه‌وان و به پرانسیپی حیزبی سه‌ركرده و سه‌رۆكی جۆكه‌ر و كاریزمایی رازیی نین و ئه‌و شێو‌ه ( په‌نجا به په‌نجا گۆڕبه‌گۆڕ ) ه نوێیه‌ی دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیان ره‌تكردۆته‌وه .. ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر ترسی نابڕاوكردن و گۆشه‌گیركردن له لایه‌ك و باڵابه‌رزیی هه‌ستی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی و دژایه‌تییكردنی شۆفێنیزمی ده‌سه‌ڵاتی عاره‌بیی له لایه‌كیتر له ئارادا نه‌بان ئه‌وا هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه ده‌نگیان بۆ نه‌ده‌دا چونكه په‌رله‌مانێكی ئاوا نه‌ده‌توانێ حكومه‌ت و حیزبه‌كان ناچار بكا ژیانێكی شایسته به گه‌ل دابینبكه‌ن نه ده‌هێڵێ جه‌ماوه‌ر خۆی ژیان و چاره‌نووسی خۆی له ده‌ستوور و یاسایه‌كان بچه‌سپێنێ و ئازادانه قسه له قسه‌ی لێژنه‌ی نووسینی ده‌ستوور - لێژنه‌ی ده‌سه‌ڵات ! - بكا.
هه‌رچه‌نده ئه‌وه به هیچ پێوه‌رێك راست و گونجاو نییه كه لێژنه‌یه‌كی نووسینی ده‌ستوور له نوێنه‌ری حیزبه‌كان پێكبێ به‌ڵام كه هه‌ر وایان كرد ئه‌ی بۆچی هه‌موو حییزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی نه‌گرته‌وه ، دیاره ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كه رۆژانه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا تێده‌په ڕێ .. چونكه جه‌ماوه‌ر به‌رده‌وام به‌و دوو حیزبه زڵ و ده‌سه‌ڵاتداره ده‌ڵێن: دیكتاتۆر، نادیموكراسیی ، دژه ئازادیی، پاوانكه‌ری گۆڕه‌پانی سیاسیی ، خنكێنه‌ری فره‌ده‌نگیی‌و فره‌ڕه‌نگیی ، كوژه‌ری ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی ، قۆرخكه‌ری سه‌رتاپای میدیا ، و ... هتد .. هه‌ربۆیه له‌ژێر ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆ جه‌ماوه‌رییه - بۆئه‌وه‌ی وا خۆ بنوێنن كه باوه‌ڕیان به ئازادیی و دیموكراسیی هه‌یه ! - تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه بوونه .. ده‌نا چۆن ده‌بێ و چۆن ده‌كرێ لێژنه‌ی نووسینی ده‌ستوور ته‌نیا له نوێنه‌ری ئه‌و حیزبانه پێكبێ که ده‌سه‌ڵات ( هه‌ردوو حیزبی گه‌وره ) له‌نێو په‌رله‌مان به ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵیانبژێرێ - که گوایه دیموکراسین - و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش فه‌رامۆش‌بكرێن كه رۆشنبیرییه‌كی گشتگیر و تۆكمه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته .. ئێ خۆ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به نوێنه‌ری حیزبه‌كان ناسراون یان دانراون چ له دوور و چ له نزیك دانوویان له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و یاسا نه‌كوڵاوه و ناكوڵێ چجای ئه‌وه‌ی رۆشنبیرییه‌كی گشتگیر و تۆكمه‌یان هه‌بێ .
به كورتیی پێمانوایه باشترین و سه‌ركه‌وتووترین لێژنه‌ی نووسینی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور بۆ گه‌لانی كوردستان هه‌ر ئه‌و لێژنه‌یه كه راسته‌وخۆ به بێلایه‌نیی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ .. ره‌نگه بڵێن ( ئه‌مه چۆن ده‌كرێ و ئه‌مه‌ش كێشه و گرفتێكی زۆری خۆی هه‌یه و ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سانی ناشیاو ده‌رچوون ؟ یان ئه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان چییه‌تی ؟ ئه‌ی ئه‌وان نوێنه‌ری گه‌ل نیین و خه‌ڵكی پسپۆڕ و یاساییان تێدا نییه ؟ پاشان له هیچ شوێنێكی جیهان ئه‌مه نه‌كراوه‌و له هه‌موو شوێنێك هه‌ر په‌رله‌مان لێژنه‌ی له‌م بابه‌تانه دروستده‌كا‌و ... هتد .) ، ئه‌م بڕوبیانووانه و زۆری‌تریش هه‌ریه‌كه و وه‌ڵامی خۆی هه‌یه .. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی ئه‌م باسه درێژ نه‌بێته‌وه ئه‌وا زۆر به‌كورتیی وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ده‌ینه‌وه :
1 – ئه‌مه ده‌بێ و زۆر ئاسان و دروستیشه ئه‌گه‌ر ئامانج له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل و دامه‌زرانی کۆمه‌ڵێکی دادپه‌روه‌ر بێ . 2 - هیچ شتێك بێ كێشه و گرفت نییه .. به‌ڵام ئه‌مانه گه‌وره نیین و شا‌یانی چاره‌سه‌ركردنن و ئه‌م شێوازه‌ش له‌چاو شێوازی ( سه‌پاندنی لێژنه‌یه‌ک له لایه‌ن په‌رله‌مان ) هه‌ر هیچ كێشه و گرفتێكی نییه . 3 – كه‌سانێكی ناشیاو ده‌رناچن .. چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆده‌پاڵێون ده‌بێ كۆمه‌ڵێك مه‌رجی وایان تێدابێ بۆئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و كاره بشێن. 4 - زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانمان كه‌موكوڕییان زۆره بۆ مه‌به‌ستێكی ئاوه‌ها .. دواییش ئه‌وان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌ل نیین چونكه راسته‌وخۆ له لایه‌ن گه‌ل هه‌ڵنه‌بژێردراون و زۆربه‌ی گه‌لیش له‌به‌ر هه‌ندێك هۆ ( كه پێشتر باسمانكردن ) به ناچاریی حیزبه‌كانیان هه‌ڵبژاردووه و حیزبه‌كانیش پێشتر به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌و كه‌سانه‌یان هه‌ڵبژاردووه كه پێش هه‌موو شتێك سه‌رباز یان فه‌رمانبه‌ری ئه‌و حیزبانه‌ن . 5 - پسپۆڕیی یاسایی ناكرێ بكرێته مه‌رجێك بۆ نووسه‌ر یان دانه‌ری پرۆژه‌ی ده‌ستوورێك به‌ڵكه چاكتر وایه په‌رله‌مان ده‌سته‌یه‌كی لێزانی راوێژكاری یاسایی یارمه‌تیده‌ر دابنێ بۆ یارمه‌تیدانی لێژنه هه‌ڵبژێردراوه‌كه بۆئه‌وه‌ی راوێژیان پێبكرێ هه‌روا ئه‌و ده‌قه یاسایی و ده‌ستوورییانه ئاماده بكه ن بۆ لێژنه‌كه كه له نووسینی پڕۆژه ی ده‌ستووره‌كه سوودیان لێده‌بینن . 6 - باری سیاسیی و كۆمه ڵایه‌تیی و مێژوویی و تێكڕای ژیانی گه‌لانی كوردستان له هی گه‌لان و ووڵاتانی تر جیایه و له سه‌رده‌مێكی زۆر دره‌نگ و جیاواز و له كتوپڕێک گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه ده‌ستوورێكیان هه‌بێ، گه‌لان و ووڵاتانی جیهان له كۆن و ئه‌م دواییانه‌ش ئه‌زموونی جیاجیایان هه‌یه له دانانی ده‌ستوور و هیچكامێكیشیان نه به شێو‌ه و نه به جۆ‌ر و نه به نێوه‌رۆك به‌یه‌كناچن ، كات و شوێن و بارودۆخ و هه‌موو شتێك جیاوازه .. نه راسته و نه مه‌رجیشه ئێمه ئه‌زموونان دووباره بكه‌ینه‌وه یان كۆكتێلێك بگرینه‌وه .. بۆیه ده‌كرێ و ده‌بێ و باشتریشه به گوێره‌ی بارودۆخه‌كه‌ی خۆمان و به له‌به‌رچاوگرتنی بار و پێشكه‌وتنی مرۆڤ و ژیانی ئێستا و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و رۆناك ئه‌زموونی خۆمان هه‌بێ با له هی گه‌لان و ووڵاتانیش جیا بێ ، ئێستا ئازادیی و توانسته‌كانی مرۆڤ گه‌یشتوونه‌ته راده‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه گه‌لان و ووڵاتان به گه‌لانی كوردستانیشه‌وه بتوانن كار و داهێنانی به پێزی جیا‌جیا بكه‌ن .. ئێستا سه‌رده‌می مێگه‌لیی و دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموون به‌سه‌رچوونه و گه‌لانی كوردستانیش تواناییان له‌وه پتره كه خودی خۆیان ده‌ستوور بۆ خۆیان دابنێن ئه‌گه‌ر سه‌ركرده و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان نه‌بنه رێگر بۆیان و زیاتریان دوانه‌خه‌ن .
ئیدی هه‌ر بڕوبیانوویه‌كی تری ده‌سه‌ڵات و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی وه‌ڵامی پڕبه‌پێستی خۆی هه‌یه و به‌ڵام با ئه‌مه به‌سبێ و ناشڵێین ( ئه‌و كه‌سه كه‌سه دوو پیتی به‌سه ) چونكه خۆری ئه‌م په‌ندانه و ده‌سه‌ڵاتی سالار و لاساری دژه‌مرۆیی پێكه‌وه ئاوابوونه و ئاواده‌بن.. ئێستا رۆژ رۆژی ئه‌وه‌یه به گفتوگۆ و تێگه یشتن و پاراستنی ماف و ئازادییه‌کان و گه‌شه‌پێکردنیان كێشه و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و له ئاینده‌ی به‌رده‌وامیش هه‌ر ئه‌مه راسته .. به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ شه‌ڕی ره‌وا و راسته‌قینه له به‌رامبه‌ر دوژمنی راسته‌قینه نه‌كه‌ی .. ئه‌م شه‌ڕه‌ش پێویسته و ده‌بێ شه‌ڕێكی شارستانیی بێ نه‌ک شه‌ڕی ئازاردان و كاولكاریی و كوشتن و تیرۆر .
● به‌پێی ده‌قی ( یاداشتی روونكردنه‌وه ) كه ؛ لێژنه‌كه‌ی ساڵی 2002 - كه ئه‌ویش هه‌ر په‌رله‌مان به ئاره‌زووی خۆی داینابوو - « پشتی به‌و پرۆژه‌یه به‌ست كه لیژنه‌یه‌ك له‌و پارێزه‌رانه‌ی چووبوونه‌پاڵ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی ، له ساڵی 1974 ، ئاماده‌یان كردبوو به ناوی ( یاسای بنه‌ڕه‌تی ویلایه‌تی كوردستانی فیدرالی ) » باشه بۆ ده‌بێ لێژنه‌یه‌كی 2002 پشت به پڕۆژه‌ی لێژنه‌یه‌كی 28 ساڵ پێش خۆی ببه‌ستێ كه بێگومان رووبه‌ری ئاسۆی تێڕوانینی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی ئه‌وكاتی نێو شۆڕش نابێ هێنده فراوان بووبێ كه توانیبیان شتێكی به سوودی ئه‌وتۆ بنووسن به كه‌ڵک بێ بۆ ئه‌مڕۆی پاش ئه‌و هه‌موو گۆڕان و وه‌رگۆڕانه مه‌زنانه‌ی كه له 28 ساڵی پاش ئه‌وکاتی جیهان و ناوچه‌كه و كوردستان روویانداوه ؟ ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ زۆربه‌ی زۆری ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی كه ئێستا حوكمی كوردستان ده‌كه‌ن له چه‌مكی ( فیدراڵیی) تێنه‌گه‌یشتوون .. ئه‌وه‌یان هه‌ر هیچ كه نازانن گه‌وهه‌ر و نێوه‌رۆك و بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كانی چین و شێو‌ه به‌كارهاتووه‌كانی له ووڵاتان چۆنن و چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چن ته‌نانه‌ت نازانن ده‌سته‌واژه‌كه‌ش به دروستیی به‌كاربهێنن و تا ئێستاش ده‌ڵێن ( كوردستانی فیدراڵ یان كوردستانی فیدراڵیی ! ) .. ئه‌مه وه‌كو ئه‌وه وایه كه كوردستانی باشوور ووڵاتێكه له چه‌ند پارچه‌یه‌ك پێكهاتووه و به شێوه‌ی فیدراڵیی یه‌كیانگرتووه و ناوه‌كه‌ی بۆ‌ته كوردستانی فیدراڵیی ! ئه‌ی داخۆ ده‌بێ له 74 ئه‌و پارێزه‌ره به‌ڕێزانه چۆنی لێتێگه‌یشتبن و چۆن به‌كارهاتبێ !؟
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ی فیدراڵییه هه‌ر كتومت به ده‌ردی ده‌سته‌واژه‌ی (زانست)ه‌كه‌ی نێو قورعان چووه ، كه باسی زانست له‌گه‌ڵ موسڵمانه نه‌خوێنده‌وار یان ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌ی پێتده‌ڵێن : ( كوره ئه‌وه ئه‌تو چ ده‌رێی روعی من .. ئه‌و كافرانه هه‌موو زانستیان له قورعان دزیه ! ) كه پێیان‌ده‌ڵێی چۆن و كه‌ی و به چ شێوه‌یه‌ک ؟ یه‌كسه‌ر ده‌ڵێن : ( كووره .. ئه‌ی خواكه ! ئه‌مه تۆ چیه‌ڵێی .. بڕۆ ئه‌مانه گشتی له قورعان باسكراوه .. هه‌ر چیته‌وێ تیایه‌تی ، رۆح و گیانم قوربانی ئه‌م خوایه بێت .. چاو‌چاو ته‌نانه‌ت باسی ئاوه شرین و تاڵه‌كه‌ش ئه‌كات ! ئه‌ی چۆن .. مامۆستا گیان .) ئه‌مه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ له قورعان تێبگه‌ن ته‌نانه‌ت نه‌ك هه‌ر كورد و گه‌لانی ناعاره‌ب به‌ڵكه عاره‌به‌كانیش ئه‌وانه‌ی كه ( ووشه‌سازیی و رسته‌سازیی و ره‌وانبێژیی و ... هتد ) ی زمانی عاره‌بی به جۆرێكی باش نازانن ناتوانن له‌و شێوازه نووسینه عاره‌بییه ره‌ق و گران و شیعریی و په‌خشانئامێزییه‌ی قورعان تێبگه‌ن . ( فیدراڵیی)ه‌كه‌ی له‌مه‌ڕ خۆمانیش به‌هه‌مان ده‌رد چووه ؛ كاتێك ده‌ڵێی تكایه به هه‌ڵه‌ی به‌كارمه‌هێن .. یه‌كسه‌ر پێتده‌ڵێن :( ئه‌ڤه ته چ دبێژی بابۆ ! مه فیدڕاڵیی ژ رووس و ئه‌مریکا دێن كریه .. جاره‌کا دن و‌سا نه‌بێژه .).
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌ی 74 هێنده گرنگه بۆ كه‌س نه‌یدیتووه ؟ یان بۆچی بۆ ئه‌و كاره پڕ گرنگه به‌ڕێزه‌وه ناوی پارێزه‌ره‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه ؟ تا ئێمه‌ش شانازیی به‌و پۆڵه پارێزه‌ره‌وه بكه‌ین ، یان ئه‌ی بۆ په‌رله‌مان له ماوه‌ی ئه‌و 14 ساڵه‌ی رابردوو گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی پێنه‌دا و له میدیای كوردی هیچ بوونێكی نه‌بوو؟ - ئه‌گه‌ر وا گرنگ بوو - زۆر پێویست بوو به شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوببایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌لایه‌نی كه‌م ته‌واوی خوێنه‌ر و بیسه‌ر و بینه‌ران شتێكیان لێبزانیبا و بۆ ئه‌مڕۆ سوودیان لێوه‌رگرتبا.
بۆ نووسینی پڕۆژه‌یه‌ك پشتبه‌ستن به ده‌قێک زۆر جیایه له‌گه‌ڵ سوودلێدیتن له ده‌قێك.. پشتبه‌ستن واته بنچینه و هێڵه گشتییه‌كانی نووسینی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ده‌قه‌كه بنیاتبنێی .. كه‌چی سوودلێدیتن واته كه‌م یان زۆر سوود له ده‌قه‌كه ببینی بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ت به پێزتر یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ی ، ئه‌گه‌ر لێژنه‌كه‌ی ساڵی 2002 ده‌قی پڕۆژه‌كه‌ی ساڵی 74 یان كردۆته بنچینه و هێڵه گشتییه‌كانی نووسینی پڕۆژه‌كه‌ی خۆیان ئه‌وا ئه‌مه هه‌ر كاره‌ساتێكه بۆخۆی ! به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نیا - كه‌م یان زۆر - سوودیان لێوه‌رگرتووه.. ئه‌وا زۆر ئاسایی بوو و ده‌كرا بگوترێ : ( ئه‌م پرۆژه سوودی له زۆر ده‌قی په‌یوه‌ست به یاسا‌و ده‌ستوور وه‌رگرتووه ته‌نانه‌ت سوودی له پڕۆژه‌كه‌ی 74 ی شۆڕشیش وه‌رگرتووه)، ئه‌گه‌ر هه‌رهیچ سوودیشی لێوه‌رنه‌گیردراوه و هه‌ر بۆ خۆهه‌ڵكێشان باسكراوه ئه‌وا كارێكی دروست‌نییه و باشتر بوو و ده‌كرا وه‌ك ( مێژوویه‌كی زیندوو ) به‌رامبه‌ر دوژمنان ئاماژه‌ی پێبكرابا و نیشانبدرابا كه ئێمه له ساڵی 74 ه‌وه و له كاتی به‌رهه‌ڵستكاریی جۆرێك له یاسامان هه‌بووه كه‌چی ئێوه 80 ساڵ له حوكمدابوون به‌ڵام كۆنه‌په‌رستترین ده‌ستوورتان هه‌بوو ، هه‌روا ده‌كرا وه‌ك ( مێژوویه‌كی مردوو ) ش بۆ زانینی مێژوویی خۆمان له جێگایه‌كیتر بڵاوبكرابایه‌وه نه‌ك له‌نێو پڕۆژه‌ی ده‌ستوورێك و به ( پشتپێبه‌ستوو ) ش باسیبكرێ !
● رۆژانه به ده‌یان بابه‌تی بێسه‌روبه‌ر و زیانبه‌خش له رۆژنامه و گۆڤاره‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه و چه‌ندین نامیلكه و كتێبی بێبرست ده‌رده‌چن و به ده‌یان به‌رنامه و كاری هونه‌ریی كرچوكاڵ له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كان په‌خش ده‌كرێن و سه‌رجه‌می ئه‌م میدیایه‌ش - كه ره‌نگه بتوانیین بڵێین هه‌رهه‌مووی میدیای حیزبه‌كانه - له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه به‌ڕێوه‌ده‌چن كه دوێنێ به‌رهه‌ڵستكاری ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌كان بوون به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ركوت و كاركه‌نار و نان‌بڕاو كران ئیدی خۆیانڕانه‌گرت و ( تێیانكرده‌وه ! ) ئه‌مڕۆش به هاوكاریی و ده‌ست‌له‌نێوده‌ستی میدیاكاره جاش و كۆنه به‌عسیه‌كان ده‌رباری سیاسه‌تبازانن ، كه‌چی نزیكه‌ی 12 مانگ لێژنه‌یه‌ك خه‌ریكی نووسینی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور بوو به‌ڵام نه‌ك هه‌ر رۆژانه و هه‌فتانه به‌ڵكه مانگانه و وه‌رزانه‌ش ته‌نانه‌ت یه‌ك جاریش نه‌مانبینی : ( رۆژێك له رۆژان سه‌رله سبیانێ .. میدیایه‌كه‌مان رابوه‌ستێ له‌به‌ر هه‌یوانێ ؛ به هه‌ر هه‌موو كه‌سێك رابگه‌یه‌نێ و تێیانبگه‌یه‌نێ و بڵێ ئاگادار بن ئێستا پڕۆژه ده‌ستوورییه‌كه‌ی ساڵی 2002 له‌به‌رده‌ستی لێژنه‌یه‌كی تری په‌رله‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی نوێ دابنێن .. ها ئه‌مه‌ته .. به ووردیی بیخوێننه‌وه .. قوربانتانبم له هیچ شتێك مه‌ترسن .. ئازادن له‌وه‌ی هه‌رچیه‌كتان له‌سه‌ریهه‌بێ بینووسن ! .. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بتوانن و حه‌زبكه‌ن هه‌ریه‌كێكتان بۆی هه‌یه پڕۆژه‌یه‌ك بنووسێ و پێشكه‌شی بكا ! كه‌س له‌سه‌ر تێبینیی و راوبۆچوون و پێشنیا‌ر و ره‌خنه‌كانی نه هه‌راسان ده‌كرێ نه گۆشه‌گیر ده‌كرێ نه نان‌بڕاو ده‌كرێ نه راوه‌دوو ده‌ندرێ نه ده‌گیردرێ نه ( 30 ساڵ حوكم ! ) ده‌كرێ نه ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله ، هه‌رچییه‌کتان هه‌یه بیهێنن با بۆتانی بڵاوبكه‌مه‌وه و مافی ماندووبوونه‌كه‌شتان وه‌رده‌گرن و له كۆتاییشدا خه‌ڵاتی چاك هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی نووسینی به بڕست و پڕبایه‌خ پێشكه‌شده‌كه‌ن !
په‌رله‌مان باسی ئه‌وه ده‌كا كه ئاگادار(یه‌ك) ی بڵاوكردۆته‌وه تا هاوڵاتییان و ... هتد به‌شداریی له كاره‌كانی لێژنه‌كه بكه‌ن هه‌روا ده‌ڵێ با له رێگه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان یان لێژنه‌كه به نووسراو به‌شداریی بكه ن ، پاشان قسه‌كان له‌به‌ر كرچوكاڵیی نووسینه‌كه هیچ واتایه‌ك ناگه‌یه‌نێ و به‌مجۆره ده‌ڵێ : ( هه‌روه‌ها مالپه‌ڕێكی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ئه‌نته‌رنێت كرده‌وه ووه‌ك به پیره‌وه هاتنێك بۆ بانگهێشته‌كان وداواكاریه‌كانی له ئاگاداریه‌كانی له رۆژنامه‌كانی خۆجێی ومالپه‌ری ئه‌نته‌رنێتی تایبه‌ت به خۆیه‌وه ،..........) ! به‌ڵێ یه‌ك ئاگاداریی بڵاوكردۆته‌وه و ته‌واو .. بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان به نووسراو به‌شداریی بكه‌ن كه تێیدا ده‌ڵێ : ( به پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌كانیان ، راستوخۆ , یان له رێگه‌ی ئه‌ندامه به‌رێزه‌كانی په‌رله‌مان ، یان ئه‌ندامه‌كانی لیژنه . ) ! كه ئه‌مه‌م خوێنده‌وه هه‌ر به‌ڕاستیی وامزانی وا له گوندێكم و له دیوه‌خانی ئاغایه‌ك دانیشتووم ! ئاخر په‌رله‌مان واده‌زانێ خه‌ڵكی هه‌ولێر و شاره‌كانی تریش هه‌ر هه‌موویان ئه‌ندامانی لێژنه‌كه و تێكڕای ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌ناسن و نان‌وپیازیان له‌گه‌ڵیان خواردووه و رۆژانه‌ش له پشت دیواری مزگه‌فته‌كه‌ی نێو گوند یان له سێبه‌ری تانكیه ئاوه‌كه له‌گه‌ڵیان داده‌نیشن ! وه‌ك گوتمان نه‌مانزانی پاشان باسی چی‌ده‌كا . له ووڵاته به‌نێو پێشكه‌وتووه‌كان زۆر ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌ن له زۆر شوێن به ساده‌یی له‌نێو خه‌ڵكن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی خۆمان ئاسمان و رێسمان له‌یه‌ك‌جیان .. زانیومانه خه‌ڵك بۆ سكاڵاكانیان و لێپێچینه‌وه له مافه‌كانیان په‌ناده‌به‌نه‌به‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مان و له رێگای ئه‌وانه‌وه نووسراو ده‌نێرن بۆ شوێنی جیا‌جیا.. به‌ڵام هه‌رگیز بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌ك ده‌ستوور په‌رله‌مان ناڵێ پێشنیاره‌كانتان به نووسراو له رێگا ی ئه‌وانه‌وه بنێرن ، به‌ڵێ پاشان درێژه‌ی‌پێده‌دا و ده‌ڵێ : (... هاوڵاتیان به گشتی , وله هه‌موو توێژه‌كانی كوردستانی به پێشنیازه‌كانیان ,رۆڵێگی گرنگیان گێرا له به پێزكردنی پرۆژه‌كه ولیژنه‌ش ........) !
ئه‌رێ ده‌بێ ئه‌و هه‌موو ( هاوڵاتییان به گشتیی ) یه چۆنچۆنیی به‌شدارییان له‌و پڕۆژه‌یه‌دا كردبێ .. ئه‌مه هه‌ر زۆر عه‌نتیكه‌یه ! ئاخر نازانین ده‌بێ كه‌س هه‌بێ بڵێ ؟ : 1 - من 10 به‌رنامه‌م له ته‌له‌فزیۆن دیتووه له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه . 2 - من زۆر جار لێژنه‌كه‌م له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن بینیووه تاوتوێی پڕۆژه‌كه‌یان ده‌كرد . 3 – چه‌ندین جار به چاوی خۆم لێژنه‌كه‌م دیتووه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك دانیشتوون و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كردن له‌سه‌ر پێشنیا‌ر و پڕۆژه‌كانیان و هه‌ر له‌وێ چه‌ندین بڕگه و ماده‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وان چاك و پوخته كردووه . 4 - من پڕۆژه‌كه و چه‌ندین پڕۆژه‌ی خه‌ڵكی ترم له رۆژنامه و گۆڤاره كان خوێندۆته‌وه . 5 - رۆژانه له رادیۆكان گوێ له چه ندین به‌رنامه راده‌گرم له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستووره‌كه . 6 - تێبینیی و پێشنیا‌ر و ره‌خنه‌كانی فلانه‌كه‌س رۆڵێكی چاكیان گێرا له چاككردن و به‌پێزتركردنی پڕۆژه‌كه . 7 - چه‌ندین نامیلكه و كتێبی به نرخ نووسران له‌سه‌ر ده‌ستوور و پڕۆژه‌كه‌ی و لێژنه‌كه‌ش زۆر به ووردی هه‌موویانی دایه به‌ر‌باس و لێكۆڵینه‌وه و سوودی زۆریشیان لێوه‌رگرتن .. من خۆم ئاگام له هه‌مووی بوو . 8 - به‌ڕاستی جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوان به‌شداریی له‌م پڕۆژه‌یه كرد ته‌نانه‌ت توندڕه‌وه نه‌ته‌وه‌یی و چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كانیش به تێبینیی و ره‌خنه و پێشنیا‌ر و پڕۆژه‌كانیان به‌شدارییه‌كی چاكیان كرد و زۆر سوود له شته چاكه‌كانی ئه‌وانیش وه‌رگیردرا . 9 - له 19 كه‌سی لێژنه‌كه 10 كه‌سیان ژن بوون .. به‌ڕاستیی ژنان سه‌لماندیان نیوه‌ی كۆمه‌ڵن و رۆڵێكی مه‌زنیان بینی له نووسین و داڕژتنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه ده‌ستوورییه یه‌كسانییخوازه . 10 - به ده‌یان نووسه‌ر و رۆناكبیری شاره‌زا و پسپۆڕ له هاوڵاتییانی هه‌نده‌ران و كورده‌كانی پارچه‌كانی‌تری كوردستان و چه‌ندین پسپۆڕی جیهانیی به‌تێبینیی و پێشنیاری مۆدێرن و پێشكه‌وتووخواز به‌شدارییان له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه كرد . 11 - ئه‌و هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وانه له‌سه‌ر ده‌ستوور كران .. له هۆڵه گشتییه‌كان ، یانه‌كان ، بنكه‌ی رێكخراوه‌كان ، خوێندنگاكان، ته‌نانه‌ت چایخانه‌كان و... هتد .. داروبه‌رد هه‌ر باس باسی ده‌ستوور و پڕۆژه‌كه‌ی بوو . 12 - باوه‌ڕ بكه ن لێژنه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ماندوونه‌بوون چونكه هه‌ر پێڕاده‌گه‌یشتن بابه‌ت و شتی چاك وه‌رگرن .. وه‌ك پیازێكی سپیكراو ده‌هاته‌به‌رده‌ستیان .. پێویستی نه‌ده‌كرد بچنه بیركردنه‌وه‌ی قووڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی شتی چاك ، ئه‌وان هه‌ر هێنده‌یان له‌سه‌ربوو گوڵبژێرێكی شته‌كان بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كیتر دایانبڕێژنه‌وه .
لێره‌دا دووباره و چه‌ندباره ده‌یڵێنه‌وه ئه‌گه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك هه‌ن به به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراو ده‌توانن ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌ن ؛ ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین گفتوگۆیه‌كی كراوه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان بسه‌لمێنین كه ئه‌و ده‌ستووره‌ی ئه‌وان پێی‌ده‌ڵێن پڕۆژه له‌مێژه له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانه‌وه دارێژدراوه و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ردراوه .. هه‌ر بۆیه نه‌ك هه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ جه‌ماوه‌ر فه‌راهه‌م نه‌كرد تا به‌شداریی تێدابكا به‌ڵكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ر ئاگایان لێینه‌بوو و هه‌ر به ئه‌نقه‌ستیش نه‌یانویست ئاگایان لێیبێ .. ته‌نانه‌ت له‌و 19 كه‌سه‌ی ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌ش ته‌نیا چوار پێنج كه‌سێكیان به ته‌واویی له راز و نهێنیی و ویسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران گه‌یشتبوون و له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانه‌وه راسپێردرابوون كه چیانده‌وێ بۆیان بخه‌نه نێو پڕۆژه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌پێی بۆچوونی خۆیان چه‌ندین ساڵی‌تر خۆیان له‌سه‌ر كورسییه‌كانیان چیڕبكه‌نه‌وه .
● هه‌رچه‌نده وه‌ك گوتمان ده‌بووایه پڕۆژه‌یه‌ك له لایه‌ن لێژنه‌ی هه‌ڵبژێردراوی گه‌ل دابندرابا و به شێوه‌یه‌كی پێویست و رێك‌وپێك بخرابا به‌رده‌می جه‌ماوه‌ر بۆئه‌وه‌ی به‌كرده‌وه به‌شدارییان تێدا بكردبا نه‌ك هه‌ر بۆ پڕوپاگه‌نده و میدیای ئاراسته‌كراو ، به‌ڵام كه ئه‌مه یان نه‌كرد و .. هه‌ستان به بێ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ئاگای له هیچ بێ و میدیا له خه‌وی پڕقورسی 14 ساڵه‌ی خۆی وه‌ئاگابێته‌وه پڕۆژه‌یه‌كی بێسه‌روبه‌ریان به‌سه‌ر گه‌ل داسه‌پاند .. ئه‌ی ئه‌و هه‌موو قسه گه‌ورانه له پای چی ؟ : ( به ناوی گه‌ل ، پڕۆژه‌ی نووسینی ده‌ستوور ، پڕۆژه چاوپێداخشێندراوه‌كه ، لێژنه‌ی نووسینی پڕۆژه‌كه ، به‌شداریكردنی هاوڵاتییان به‌گشتیی ، ... هتد ) !
ئه‌م پڕۆژه چاوپێداخشێندراوه‌یه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له بنه‌ڕه‌تدا 78 ماده‌بووه .. جگه له‌وه‌ی كه چه‌ندین ماده‌ی داڕێژدراوه‌ته‌وه 82 ماده‌ی خراوه‌ته‌سه‌ر و 28 بڕگه‌ی نوێش بۆ سه‌ر ماده‌كان زیادكراوه .. كه‌واته - هه‌ر به لۆژیكی خۆیان - یان ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م پڕۆژه نه‌بووه یان ئه‌وه‌ی دووه‌م ، كه‌س نازانێ ئه‌و مه‌ته‌ڵه هه‌ڵبێنی كه ئایا ئه‌و لێژنه‌یه‌ی په‌رله‌مان پڕۆژه چاككه‌ربوون یان پڕۆژه دانه‌ر یان ده‌ستوورنووس !؟ !؟ !؟ ئه‌گه‌ر پڕۆژه چاككه‌ر بن ؛ ئه‌وا پڕۆژه‌یه‌ك له‌وێ نه‌بوو تا چاكیبكه‌ن چونكه به شتێك ناگوترێ پڕۆژه كه بتواندرێ زیاتر له نیوه‌ی خۆی شتی نوێی بۆ زیادبكرێ و گۆڕانكاریی له‌سه‌ر بكرێ ، ئه‌گه‌ر پڕۆژه دانه‌ریش بن ؛ ئه‌وا ده‌بووایه جۆرێك له پڕۆژه‌ی خۆیان بنووسیبا و بیانخستبا به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر به به‌شداریی ئه‌وان و نووسینه‌وه‌ی به داڕشتنێكی نوێ بووبا به پڕۆژه‌یه‌كی ته‌واو بۆ راپرسیی جه‌ماوه‌ریی ، ئه‌مه دیاره كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوورنووسیش نین چونكه ئه‌وان هه‌موویان به ده‌سه‌ڵات به‌ستراونه‌ته‌وه و ئازاد نین و ناتوانن له‌وه زیاتر یان كه‌متر بنووسن كه پێشوه‌خت له سه‌رووی خۆیان بۆیان دیاركراوه و بڕیاری له‌سه‌ردراوه .
سه‌یر له‌وه‌دایه كه تا ئێستا ساغنه‌بۆته‌وه كه ئایا ئه‌و ده‌قه چاپكراوه‌ی په‌رله‌مان چییه !؟ ناوه‌كه‌یان كردۆته ( پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ) ، له لایه‌كیتر ده‌ڵێن ئه‌مه ده‌ستووره چونكه له كۆتایی دیباجه‌كه ده‌ڵێن : ( ئه‌م ده‌ستووره‌مان هێنا كایه‌وه ) له ماده‌ی 160 یش هه‌ر ده‌ڵین ئه‌مه ده‌ستووره و له كاتی دیاركراو راپرسیی گشتیی له‌سه‌ر ده‌كرێ ، ئێستاش له میدیا هه‌ر ده‌ڵێن پڕۆژه‌ی ده‌ستووره یان زۆرجار ده‌ڵێن با جه‌ماوه‌ر را و تێبینیی و پێشنیاره‌كانی خۆیان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ن .. به كورتییه‌كه‌ی ده‌ستوور بێ یان پڕۆژه‌ی ده‌ستوور یان هه‌رچییه‌ك بێ گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وان به ناوی گه‌له‌وه قسه‌ده‌كه‌ن كه گوایه جه‌ماوه‌ر به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌شدارییكردووه .. كه‌چی له‌ڕاستییدا جه‌ماوه‌ر به‌شداریی له هه‌رشتێك كردبێ به‌شداریی له‌و پڕۆژه‌یه نه‌كردووه .. ئه‌گه‌ر وایه بۆ جارێك له میدیا پێیاننه‌گوتین ئه‌و جه‌ماوه‌ره كێ بوو ، چه ند كه‌س بوون ، كه‌ی و چۆن و به‌چی به‌شدارییانكرد ،تاك تاك گۆڕانكاریی و بڕگه و ماده نوێیه‌كانی ئه‌وان كام و چه‌ند بوون ، تێبینیی و را و پێشنیا‌ر و پڕۆژه و ره‌خنه‌كان چه‌ند بوون و هی كێ بوون ، لێژنه‌كه چه‌ند به‌رنامه و مێززگرد و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ساز و ئه‌نجامدا ، ... هتد . دیاره ناتوانین به خه‌ونیش ئه‌و وه‌ڵامانه ببینین چونكه شتی وا هه‌رگیز نه‌بووه و رووینه‌داوه !
به‌ڕاستی ئێمه له‌و پڕۆسێس و هه‌ڵسوكه‌وتانه ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه ده‌خوێنینه‌وه كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته رێگانادا گه‌ل ژیان و چاره‌نووسی به‌ده‌ستی خۆی له‌نێو ده‌ستوور و یاساكان دابڕێژێ به‌ڵكه ئه‌و به دوای ئه‌وه‌وه‌یه كه زیندانێكی پته‌و له‌و ده‌ستوور و یاسایانه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێ دروستبكا و تێكڕای جه‌ماوه‌ر بخاته نێوی .
● په‌رله‌مان له جێگایه‌كیتر ده‌ڵێ : ( له دیدی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی هاتنه سه‌ر ره‌وشی عێراق و دانانی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ و ..........، كه پێویستی كرد چاو به پڕۆژه‌كه دابخشێندرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق ، له لایه‌ك و گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سیسته‌می سیاسیی نوێی عێراق و ئه‌و .... ) له‌وه‌ته‌ی عێراق هه‌یه تاكو ئێستا هه‌موو ده‌ستوور و یاساكانی به ئاره‌زووی سه‌ركرده ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ( وه‌ك قوڕی پیشه‌سازیی ) كۆمه‌ڵێک جۆ‌ر و شێوه‌ی لێدروستكراوه و لێدروستده‌كرێ .. هه‌ر سه‌ركرده و ده‌سه‌ڵاتێك هاتووه به‌بێ گوێدانه گه‌ل و ته‌نیا به ئاره‌زووی خۆی گۆڕیویه‌تی و هه‌رده‌میش پێیانگوتووه ( ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ) و به ناوی گه‌لیشه‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر داوه وه‌ك ده‌یبینین ئه‌و قه‌وانه ئێستاش به هه‌مان شێو‌ه هه‌ر لێده‌درێته‌وه ، ئێمه لێره باسه‌كه‌مان له‌سه‌ر ده‌ستووری عێراق نییه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كوردستانه .. به‌ڵام كوردستانیش له‌به‌رئه‌وه‌ی ساڵانێكی دوورودرێژه له‌ژێر حوكم و ده‌ستووره چه‌وسێنه‌ره‌کانی عێراق ناڵاندوویه‌تی هێشتا ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆرانكارییه گه‌ورانه‌ی جیهان هه‌ڵسوكه‌وت و لۆژیكی حوكمه پیس و كۆنه‌که‌یان به ته‌واویی به‌رنه‌داوه و ده‌ستووره‌كه‌مانیان به هه‌مان ده‌رد و گرفتی ده‌ستووره‌كانی عێراق و ووڵاته کۆنه‌په‌رسته‌کان بردووه و ده‌به‌ن.
ئایا گه‌ل چ په‌یوه‌ندییه‌كی به ( دانانی پڕۆژه‌كه‌ی 1974 و ده‌سه‌ڵاته یاسادانه‌رییه‌كه‌ی 1992 و پڕۆژه ده‌ستوورییه‌كه‌ی 2002 و لێژنه‌كه‌ی 2005 و دانانی پڕۆژه ده‌ستوورییه‌كه‌ی 2006 ) وه هه‌یه !؟ سه‌رنجبده‌ن ؛ ئه‌گه‌ر ته‌نیا به‌راوردێك له نێوان پڕۆژه‌كه‌ی 2002 و ئه‌وه‌ی 2006 بكه‌ین ده‌بینین پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كه‌م به جۆرێك گۆڕاوه و سه‌راوبنكراوه كه خودی خۆی خۆی نه‌ناسێته‌وه كه رۆژێك له رۆژان له 2002 پڕۆژه‌یه‌ك بووه .. ئایا گه‌ل ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی دروستكرد یان ئایا گه‌لی 2006 هه‌ر هه‌مان گه‌لی 2002 نییه !؟ ئه‌رێ ده‌بێ چ ده‌ستوورێك - جگه له‌وه‌ی عێراق و كوردستان – هه‌بێ له جیهان به‌م ده‌رد و به‌زمه چووبێ و كتومت هه‌مان خووی (ئه میبا) ی وه‌رگرتبێ و هه‌ر ده‌مه و به شێوه‌یه‌ک خۆیمان پێشانبدا !؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر له شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی رژێمی عێراق و ئێران عێراق بیدۆڕاندبا و بڕوخابا .. یان پاش داگیركردنی كوێت له لایه‌ن عێراق و داگیركردنه‌وه‌ی كوێت له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا حكومه‌تی عێراق بروخابا یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به ته‌واویی ڕێكبكه‌وتبا .. یان له پێش و له پاش 92 سه‌دام هه‌ندێك ملكه‌چ با بۆ ئه‌مه‌ریكا و داخوازییه‌كانی كورد و شیعه و ... هتد .. یان شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوان حیزبه‌كانی كوردستان رووینه‌دابا .. یان له پاش 92 حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێكبكه‌وتبا و له 2003 نه‌ڕووخابا .. یان له هه‌ر كاتێك له‌و ماوانه‌ی سه‌ره‌وه حكومه‌تی عێراق به كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی بڕووخابا ؟ ئایا چۆن ده‌كرێ بۆ هه‌ریه‌كێك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه و به گوێره‌ی ویست و ئاره‌زووی تایبه‌تیی سه‌ركرده جیاجیاكان ده‌ستوور و یاساكان بگۆڕدرێن یان ده‌ستوور و یاسای نوێ دابندرێن !؟ ئه‌وه راسته كه له ته‌واوی سیسته‌می ئێستای جیهان ده‌ستوور و یاساكان له هه‌موو شوێنێك نه هی گه‌لن و نه بۆ گه‌لیشن به‌ڵكه هی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیین و هه‌ر بۆ ئه‌وانیشن به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوه‌ی لای خۆمان كه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له به‌رچاویانناگرێ له‌نێو ده‌ستوور و یاساکان را و ماف و ئازادیی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لن.
( ره‌وشی عێراق و دانانی ده‌ستووری عێراقی فیدراڵ ) ! ئه‌ی ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ دیسان ئه‌مه‌ریكا حوكمێكی شۆڤێنیست یان دیكتاتۆری تری بۆ عێراق به‌رهه‌مهێنایه‌وه ؟ باشه بۆ ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان تۆزێك هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی و نیشتمانیی و مرۆییان نه‌جووڵێ و هێنده زۆر خۆیان به ره‌وشی ناجێگیری عێراقی به زۆر دروستكراو و ده‌ستووره پلاستیكییه‌كه‌ی ببه‌ستنه‌وه و له‌و كه‌س و لایه‌نه توندڕه‌وه ناسیۆنالیست و شۆڤێنیستانه‌ی عاره‌بیی عێراقییتر بن !؟ ئاخر ده ئاوڕێك له‌و مێژووه ره‌شه‌تان بده‌نه‌وه كه به بیانووی عێراقچیێتیی به سه‌دان كه‌سی چه‌پ و ماركسیست و كۆمۆنیستتان ره‌شه‌كوژ كرد ته‌نیا له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ده‌یانگوت چینی كرێكاران و هه‌ژارانی گه‌لانی عێراق كێشه چینایه‌تییه‌كانیان یه‌ك كێشه‌یه و ده‌كرێ له سایه‌ی حوكمێكی دیموكراسیی و سیسته‌مێكی عه‌لمانیی و به ئه‌نجامدانی راپرسیی گشتیی كێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌لانیش به شێوه‌یه‌كی ره‌وا چاره‌سه‌ربكرێن .
باشه بۆ ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه هه‌ر خودی ئه‌م پڕۆسێسی دانانی ده‌ستووره بكه‌نه شێو‌ه خه‌بات و تێكۆشانێك بۆ ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان !؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ر ته‌نیا ده‌رفه‌تێكی ئازاد بده‌نه گه‌ل ؛ ئه‌وا گه‌ل خۆی له هه‌موو رووه‌كان ئه‌وه‌ی له باردا هه‌یه بتوانێ پێویستییه ده‌ستووریی و یاساییه‌كان و ویست و ئامانجه نزیك و ستراتیژییه ره‌واكانی گه‌لانی كوردستان به ناوچه دابڕێندراوه‌كانیشه‌وه له ده‌ستووریێكی تۆكمه و به پێز جێبكه‌نه‌وه و بیچه سپێنن .. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه له رێگای راپرسییه‌كی گشتیی جه‌ماوه‌ری كوردستان حكومه‌تی عێراق و ته‌واوی ووڵاتانی ناوچه‌كه و ووڵاته زلهێزه‌كان ناچار بكه‌ن دان به ده‌نگی تێكڕای جه‌ماوه‌رو ده‌ستووره‌كه‌یان دابنێن كه هه‌ر ئه‌وكات و راسته‌وخۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیشی لێده‌كه‌وێته‌وه .
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ش زۆره بۆ ده‌سه‌ڵاتداران و ناتوانن و لێیانناوه‌شێته‌وه رێگا به‌و ماف و ئازادییه‌ی گه‌ل بده‌ن چونكه ئاوه‌ها نه‌ك هه‌ر كورسییه (حه یات) ه‌كانیان له ده‌ستده‌چێ به‌ڵكه له گۆڕه‌پانی سیاسییش كه‌س یارییان له‌گه‌ڵ ناكا و هێدی هێدی ( گۆڕه‌پانبه‌ده‌ر )یش ده‌كرێن ، خۆ ئه‌وه‌یان بۆ ده‌كرا ئه‌و ( ره‌وشه ناجێگیره‌ی عێراق و ده‌ستووره پلاستیكیی )ه‌كه‌ی بقۆزنه‌وه ؛ هه‌ر به‌س ته‌نیا ده‌رفه‌تێكیان به خه‌ڵكی كوردستان بدابا جووڵه‌یه‌كی به‌رنامه بۆدارێژراو به ئاراسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی بنوێنن ئه‌وا هه‌ر خۆیان ده‌یانتوانی ده‌سه‌ڵاتی شڵۆقی به‌غدا ناچار بكه‌ن به‌وه‌ی كه ماده‌یه‌كی بێ گرێوگۆڵ و ساده له ده‌ستووری عێراق و كوردستان به‌م شێوه‌یه بچه‌سپێنن : ( ده‌بێ پاش دوو ساڵی‌تر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاریی حكومه‌تی عێراق راپرسییه‌كی گشتیی بۆ سه‌رجه‌می كورده‌كانی نێو عێراق و هه‌موو گه‌لانی نێو كوردستان - ئه‌و ناوچانه‌ی به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه مێژووییه باوه‌ڕپێكراوه‌كان ده‌كه‌ونه نێو سنووری كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی که که له راپرسیی گشتیی جه‌ماوه‌ریی ده‌نگ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن به ئازادیی له‌گه‌ڵ کوردستان یه‌کبگرن - ساز بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا ده‌یانه‌وێ ووڵاتی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی باشوور دابمه‌زرێنن یان نا ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و راپرسییه له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له كاتی دیاركراوی خۆی ئه‌نجامنه‌درا ئه‌وا گه‌لانی كوردستان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه یه‌كسه‌ر ووڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان رابگه‌یه‌نن .) .
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری جه‌ماوه‌ری گه‌لانی كوردستان ئه‌گه‌ر به‌زۆر ناچاریان نه‌كه‌ن نایانه‌وێ له چوارچێوه‌ی ووڵاتی عێراق بمێننه‌وه و خوازیاری سه‌ربه‌خۆیین .. به‌ڵام كه تا ئێستا ئه‌و ویست و ئامانجه‌ی گه‌ل له لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك به دوا یه‌كه‌كانی عێراق و به‌ناو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ووڵاته زڵهێزه‌كان وه‌ک ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ژێرپێنراوه و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانیش به‌هۆی بێتوانایی خۆیان و شه‌ڕی نێوخۆ - شه‌ڕه كورسی - و لاوازیی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌یان كێشه‌كه‌یان قووڵتر و درێژتر كردۆته‌وه .. گه‌لانی كوردستان ناچار كراون دان به‌و فیدرالییه عه‌نتیكه‌یه دابنێن ؛ بۆچی ده‌بێ ده‌ستووری كوردستان پاشكۆی ده‌ستووره‌كه‌ی عێراق بێ و له هه‌موو رووه یاسایی و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه نێوخۆكان به‌و بچێ !؟ ئاخر کوردستان له زۆر لایه‌نی ژیان و مێژووی كۆن و نوێ و ته‌نانه‌ت له بارودۆخی ئێستای ژیانیش له عێراق جیایه ؛ له‌وێ دووله‌تبوونی عاره‌بیی به هۆی دووله‌تبوونی دینیی له ئارادایه و ئێستا ململانێیه مێژووییه دووره‌كه‌یان بۆ‌ته شه‌ڕێكی کۆنه‌په‌رستیی گه‌رم ، له‌وێ ئایدیۆلۆژیای ئیسلام ئاوێته‌ی هزری نه‌ته‌وه‌یی عاره‌بیی بووه و له یه‌كجیاكردنه‌وه‌یان كاتێكی زۆری گه‌ره‌كه ، له‌وێ هزر و سیاسه‌تی شۆڤێنیستیی و داگیركاریی عاره‌بیی بوونێكی به‌رچاوی هه‌یه ، پرانسیپ و هه‌ڵسوكه‌وتی توند و تیرۆریی و دژ به چاک و خراپی ئه‌مه‌ریكا ره‌گێكی قووڵی هه‌یه له‌وێ، به‌خۆنازینی زۆریان به شارستانییه‌تی ئیسلامیی ، ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی توندی رای ئه‌ویدی له‌وێ ، شكسی و لاوازیی چه‌پ و سكۆلاریزم و هزری پێشكه‌وتوخوازی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌لایه‌تیی له‌وێ ... هتد .. كه‌چی له كوردستان زۆربه‌ی ئه‌و بوون و دیاردانه‌ی سه‌ره‌وه و چه‌ندینی تری له‌و بابه‌تانه نیین ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیشیان هه‌بن به‌ڵام به‌و توندییه نیین .. ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رده‌م و بارودۆخی ئێستا زۆر لایه‌نی چاك و پۆزه‌تیف له كوردستان به دیده‌كرێن كه له‌وێ نیین ، باشه بۆ ده‌بێ به گوێره‌ی ئه‌و راستیی و بارودۆخانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ستووری كوردستان شارستانییتر و مۆدێرنیستتر نه‌بێ و زیاتر گرنگیی به ئازادیی و مافه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵ و مرۆڤ به گشتیی نه‌دا و به ته‌واویی دان به مافی یه‌كسانی نێوان ژنان و پیاوان دانه‌نێ و بنه‌مایه‌كی ئابووریی پێشكه وتووخواز دانه‌مه‌زرێنێ و دین له ده‌وڵه‌ت جیانه‌كاته‌وه و په‌یوه‌ندیی نێوان كرێكاران و خاوه‌نكاران به یاسایه‌كی پێشكه‌وتووخواز رێكنه‌خا و بره‌و به په‌یوه‌ندییه‌كی مرۆڤپه‌روه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌دا و ... هتد ، هه‌ندێك له‌م هه‌نگاوانه زۆر زۆر به لاوازیی له‌م پڕۆژه‌ی ده‌ستووری كوردستان ره‌نگیانداوه‌ته‌وه .. دیاره ئه‌مانه‌ش هه‌ر خودی ده‌سه‌ڵاتداران لێیبه‌رپرسن و پێویسته رۆناكبیران و دڵسۆزانی گه‌ل ملكه‌چ نه‌بن و به ده‌ستوورێكی پێشکه‌وتوو شه‌ڕی ره‌وای خۆیان به‌رامبه‌ر به لایه‌نه دواکه‌وتوو و دژه مرۆییه‌کانی ئه‌م به‌ناو پڕۆژه‌ی ده‌ستووره بكه‌ن .
● ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌ی 2002 كه 10 كه‌س بوون هه‌ر هه‌موویان پیاو بوون ، ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌ی 2005 كه 19 كه‌س بوون ته‌نیا یه‌ك تاكه كه‌سی ژن بوو ، ئه‌مه هه‌ر به‌ڕاستیی شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌لله‌ك گه‌وره‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران .. ئه‌وه‌ی راستیی بێ هیچ ده‌رفه‌تێكی لێدوان نه‌ماوه تا هیچ بڵێین چونکه ئه‌وان نایشارنه‌وه که ژن له سیسته‌می ئه‌وان جێگا‌ی نابێته‌وه .. لێره‌دا باسه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه و مادانه‌ی ده‌ستوور نییه كه ده‌رباره‌ی ژنانن و بێ‌شه‌رمانه گاڵته به خودی بوون و رۆڵ و مافه‌كانیان ده‌كه‌ن بۆ نموونه ( دیاركردنی رێژه‌ی 25% ی ژنان له‌نێو په‌رله‌مان ) هه‌روا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش نییه كه هه‌ندێ بڕگه و ماده‌ی تر هه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی ژنانیش بكه‌ن به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست و به شێوه‌یه‌كی تاكتیكیی - هه‌رچه‌نده ساده‌ن - وا دارێژراون به لایه‌کیتر په‌یوه‌ست ببنه‌وه به ژن و مافه‌كانیان به ته‌واویی پێشێلبكه‌ن بۆ نموونه (مافی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی رۆحانیی و پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی تایبه‌ت به باری كه‌سیی خۆیان ) .. به‌ڵكه باسه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و رێژه زۆر زۆره‌ی ژنانه له‌نێو هه‌ردوو لێژنه‌كه ! ئیدی لێره به باشتری ده‌زانین چیتر درێژه به‌م بابه‌ته نه‌ده‌ین و ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه بڵین : ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌ك هه‌ر پیاوسالارن و مافه‌كانی ژنان ناناسن به‌ڵكه رێك وه‌ك ئاخوند و پیاوانی دینیی ده‌ڕواننه مرۆڤبوونی ژنان ..ئاخر به‌شدارییپێنه‌كردنی ژنان له دانانی ده‌ستوور له لایه‌ن په‌رله‌مان ته‌نیا واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌سه‌ڵاتداران به گشتیی نه‌ك هه‌ر دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان نیین به‌ڵكه هه‌ر له بنچینه‌دا باوه‌ڕیان به هه‌بوونی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان نییه و پێانوایه كه ژن ته‌نیا ( ئاسووده‌به‌خشی پیاوه له‌نێو ماڵ ، به‌خێوكه‌ری منداڵه له‌نێو ماڵ ، خزمه‌تكاری پیاوه له‌نێو ماڵ ) ! بۆیه به كه‌لكی ئه‌وه نایه‌ن ده‌ست له دانانی ده‌ستوور و شتی وا گرنگ وه‌ربده‌ن ، جا وه‌ره و به ووردیی رابمێنه ؛ ده‌بێ ئه‌و جۆره بۆچوون و تێڕوانینانه چ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێ له‌سه‌ر دانانی ئه‌م ده‌ستووره كه ته‌نیا له پیاوانه‌وه بۆ پییاوانه!؟
● له یاداشتی روونكردنه‌وه‌كه ده‌ڵێ : ( به جۆرک له‌گه‌ڵ ئه‌و مافانه‌ی له ده‌ستووره‌كانی ووڵاته دیموكراته‌كان‌دا هاتووه بگونجێت و جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌سه ر مافی كاركردن و یه‌كسانی له هه‌ڵ و هاوتایی و كرێ و رێساكانی دادپه‌روه‌ری له پله به‌رزكردنه‌وه و پارێزگاری كرێكاران له چه‌وسانه‌وه و مافیان له دامه‌زراندنی سه ندیكا و...هتد).
نازانین بۆ ده‌بێ ئه‌ندامانی ئه‌و لێژنه‌یه وا تێبگه‌ن كه خه‌ڵك ئاگایان له‌و مافانه‌ی كه له ده‌ستووره‌كانی ووڵاته دیموكراتییه‌كان - سه‌رمایه‌دارییه‌كان - دا هاتوون نییه و هیچی لێنازانن .. ئه‌گه‌ر وا بزانن كرێكارانی كوردستان - كه ژیان و گوزه‌رانێكی كولله‌مه‌رگییتان بۆ دروستكردوون - هێنده هۆشیار نه‌بوونه‌ته‌وه تا شاره‌زاییان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه هه‌بێ .. ره‌نگه تا راده‌یه‌ك وابێ .. به‌ڵام خۆ خه‌ڵكی یه‌كسانیخوازی نێو چینه‌كانی تر زانیاریی زیاتریان هه‌یه له ئێوه له‌سه‌ر ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ی كه كرێكاران به هاوكاریی چین و توێژه هاوپه‌یمانه‌كانیان و له‌ژێر رۆشنایی و رابه‌رایه‌تیی كۆمۆنیزم له ووڵاتان وه‌ده‌ستیانهێناوه .. جگه له‌وانیش كۆمه‌ڵێكی زۆر له كرێكاران و هه‌ژاران له‌و كاوڵگه‌یه‌ی كوردستان و له‌به‌رده‌ست ئێوه هه‌ڵاتوون و له‌وێش به جۆ‌ر و شێوه‌یه‌كیتر له‌نێو كارگه و بازاڕی ئازاد و بازاڕی ره‌شی ئه‌و ووڵاته دیموكراتییانه‌ی ئێوه باسیانده‌كه‌ن ده‌چه‌و‌سێندرێنه‌وه به‌ڵام چه‌وساندنه‌وه‌كه‌یان هێنده‌ی ئه‌وه‌ی لای ئێوه دڕندانه نییه .. كه‌چی ئێوه له‌وێش وازیان لێناهێنن و به‌رده‌وام خه‌ریكن رێككه‌وتننامه مۆر ده‌كه‌ن تا بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ لای ئێوه - ئه‌مه رێك وه‌ك ئه‌وه‌ی لێهاتووه كه كۆیله‌یه‌ك له‌به‌ر باری قورسی كار و ژیانه‌كه‌ی له لای كۆیله‌دارێكی زۆر دڕنده هه‌ڵدێ و په‌نا ده‌باته به‌ر كۆیله‌دارێكی دڕنده جا ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م داوا له هی دووه‌م ده‌كا بیداته‌وه .. ئه‌ویش ئه‌گه‌ر پێویستی به كۆیله هه‌بێ ئه‌وا لای خۆی گلیده‌داته‌وه و سووكه هێرشێكیش ده‌كاته سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و پێی ده‌ڵی تۆ خراپی به‌رامبه‌ر به كۆیله و من باشتری به‌خێوده‌كه‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستیی پێنه‌بێ ئه‌وا به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان خۆیان به دیلیی بۆی ده‌زڤڕێنێته‌وه - به‌ڵێ ئه‌و كرێكار و هه‌ژاره په‌نابه‌رانه‌ش شاره‌زاییه‌كی چاكیان له‌سه‌ر ئه‌و ماف و ئازادییانه هه‌یه كه له‌و ووڵاتانه به‌ده‌ستهاتوون چونكه رۆژانه به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و كرێكاران و هه‌ژارانی نێوخۆی كوردستانیش به په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ئێستا ئاگایان له‌وه‌یه كه ئه‌و ماف و ئازادییانه چین و چۆنن له‌و ووڵاتانه، ئیدی پێویسته ئێوه‌ش له‌وه تێبگه‌ن چیتر ناتوانن كرێكاران و هیچ یه‌کسانییخوازێکی تر هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن .
ئێوه هاتوون به هه‌ندێك ووشه و ده‌سته‌واژه‌ی جوان و بریقه‌داری وه‌ك ( هه‌لی به‌ده‌ستهێنانی بژێویی ، ئازادیی هه‌ڵبژاردنی كار ، ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رفه‌تی كار ، كرێی یه‌كسان به‌رامبه‌ر كاری یه‌كسان ، رێكخستنی په‌یوه‌ندیی كرێكار و خاوه‌نكار به یاسا ، پاراستنی كرێكاران له چه‌وسانه‌وه ، ئازادیی دامه‌زراندنی سه ندیكا و یه‌كێتییه پیشه‌ییه‌كان ،و... هتد) پێنج ماده‌ی رووكه‌ش و پلاستیكی و بێ نێوه‌رۆكتان بۆ كرێكاران داڕشتووه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ماف و ئازادییه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ناكه‌ن و ناتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆزه مافانه‌ش بیانگونجێن كه كرێكاران له ووڵاته دیموكراتییه‌كان له‌نێو ده‌ستوور سه‌پاندوویانن و به جۆرێك دایانڕشتوون كه كه‌س نه‌توانێ به ئاره‌زووی خۆی یان به گوێره‌ی خواسته‌کانی خاوه‌نكاران واتای جیا‌جیا به ماده‌كان ببه‌خشێ و یاسا و رێسای ناكۆك و پێچه‌وانه به نێوه‌رۆكه‌كانیان دابتاشێ ، ئه‌و پێنج ماده‌یه‌ی ئێوه ده‌كرێ ببنه بنچینه‌یه‌كی له‌بار و چاك بۆ دارشتنی هه‌موو یاسا و رێسایه‌كی دژه كرێكاریی ! ئه‌گه‌ر به ئه‌نقه‌ست نه‌بێ بۆچی له جیاتی ئه‌و ووشه بریقه‌دارانه‌ی نێو ئه‌و مادانه ئه‌مانه‌تان : (كاتی دیاركراوی كار له هه‌فته‌یه‌كدا، دیاركردنی لایه‌نی كه‌می نرخی یه‌ك كاتژمێر كار به له‌به‌رچاوگرتنی قورسیی و سووكیی كاره‌كان یان دیاركردنی رێژه‌ی ده‌سكه‌وتی كرێكار له كاتژمێرێك كار به‌رامبه‌ر رێژه‌ی ده‌سكه‌وتی خاوه‌نكار له كۆی قازانجه‌كانی له كاتژمێرێك كار، دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێوونی كرێكار ، بیمه‌ی بێكاربوونی به هه‌ر هۆیه‌ك هه‌یه، بیمه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان ، ئازادیی بێ به‌ند و مه‌رجی رێكخراوبوون و راده‌ربڕین و مانگرتن و خۆپێشاندان و رێپێوان ،هه‌بوونی نوێنه‌ریان له هه‌موو شوێنێكی كارگێڕیی و ده‌زگا ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی حوكم ، له‌نێوبردنی كاری ره‌ش و نایاسایی، خوێندن و خولی راهێنان به خۆڕایی له هه‌موو پله‌و ئاستێكی فێركردن‌و په‌روه‌رده‌یی،...هتد) له‌نێو ماده‌كان نه‌ده‌چه‌سپاند !؟ ره‌نگه بیانوو بهێننه‌وه و بڵێن ئه‌مانه به ( ئه‌مانه به یاسا رێكده‌خرێن ! ) یاسایان بۆ داده‌نرێ - هه‌رچه‌نده ئه‌مه فرتوفێڵێكه بۆخۆی- به‌ڵام گریمان ناكرێ ئه‌مانه له‌نێو پێنج ماده‌كه جێبكرێته‌وه به‌ڵام خۆ ده‌كرا ئه‌مانه - که سه‌ره‌كییترین و گرنگترین كێشه‌كانی كرێكارانن - به كۆمه‌ڵێك بڕگه بۆ ماده‌كان رێكخرابان ئه‌نجا وورده‌كارییه‌كانی ئه‌م بڕگانه به یاسا رێكخرابان.. ره‌نگه دیسان بیانووبهێننه‌وه و بڵێن : ( ئاخر ئه‌مه زۆر درێژده‌بێ و له ده‌ستوور جێیان نابێته‌وه ) ،ئه‌ی باشه بۆچی ( 63 ماده – كۆمه‌ڵێك له‌و مادانه‌ش كۆمه‌ڵێك بڕگه‌یان هه‌یه و كۆمه‌ڵێك له‌و بڕگانه‌ش كۆمه‌ڵێك خاڵیان هه‌یه - ته‌نیا بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم دانراون و ته‌نیا ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمش له ماده‌یه‌ك 21 بڕگه‌یه و بڕگه‌یه‌كیشیان 4 خاڵه !) درێژنه‌بوو و به سووک و ئاسانیی له ده‌ستوور جێیان بۆوه !؟ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م چه‌ند ماده لاواز و بێ نێوه‌رۆكانه‌ی بۆ كرێكاران دانراون كۆمه‌ڵێك هێزی زه‌به‌ڵاحی وه‌ك : ( پشتبه‌ستن به ئابووریی ئازاد و پاراستنی مافی خاوه‌نداران و خاوه‌نداریێتیی تایبه‌ت و حوكم و دادگا و ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌رامبه‌ر ئازادییه‌كان و ... هتد ) هه‌ن كه هه‌رگیز و به هیچ شێو‌ه و جۆرێك رێگا ناده‌ن ساده‌ترین ماف و ئازادییه‌كانی كرێكاران له‌نێو ئه‌و یاسا و رێسایانه جێیان ببێته‌وه كه بڕیاره ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خۆیان - خاوه‌نكاران - بۆ كرێكارانی دابنێن !
● ماده‌ی7 ده‌ڵێ ( بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسڵام یه‌كێكن له‌سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی یاسادانان ) ئه‌مه زۆر روونه بۆیه هیچ تێبینییه‌كی پێناوێ ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه : ئه‌گه‌ر ئیسلام بووه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وا ده‌بێ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌سه‌ڵاتداران سه‌ره‌تا و ئه‌نجا زۆربه‌ی خه‌ڵك بكه‌ونه به‌ر حوكمه‌كانی ئیسلام : ( قۆڵبڕین و لێدان و ئه‌تك، داری‌حه‌د، بێ ئازادیی، هه‌ژاریی و تاڵان، كوشتن... هتد) چونكه زۆربه‌یان دژ به شه‌رع و ئه‌رکی ئیسلامن و ته‌نیا به ( پێناسه‌ی گیرفان) موسڵمانن، بۆیه ئه‌م ماده‌یه ناچه‌سپێ و ته‌نیا بۆ له‌خشته‌بردنی خه‌ڵك و دڵڕاگرتنی ئیسلامییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتی جیهانی ئیسلامه .
dara@emrro.com
ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه کرته بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌می په‌رتووکه‌که بخوێننه‌وه که پڕۆژه‌یه‌کی پێشنیارکراوه بۆ ده‌ستووری کورستان:
http://www.emrro.com/destur.htm
|