٢٦\٦\٢٠١٢
داواکارم لە بەرپرسانی وڵاتەکەم ئەم یارییە بکەن!

محەمەد ئەحمەد
دیارە یاری کردن یەکێکە لە شتە هەرە کاریگەرەکان کە کاریگەرییەکی
راستەوخۆی هەیە بۆ سەر مێشکی مرڤ، چونکە هەر یارییەک دروست بکرێ
جەندین کۆمپانیا و دەیان ئەندازیار و دیزاینەر خەریکی دروستکردنی ئەبن
و جۆرە فیکرەیەکی تێدایە کە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر مێشکی مرڤ
دەبێ، یاری (Stronghold) کە ناسراوە بە یاری (سەلاحەدینی
ئەیوبی)
ئەمیارییە مەلیکێکی تێدایە کە جەند سەربازیک پاسەوانێتی دەکەن و چەند
کرێکارێکیش کە خۆراکیان بۆ دروست دەکەن و کشتوکاڵی دەکەن، وەک ئاماژەم
پێدا سەرەتای یارێکە دووشتی سەرەکی تێدایە یەکەم (سەرباز) بۆ بەرگری
کردن لە سەروەرێکان، دووم کرێکار بۆ دابینکردنی خواردن و دروستکردنی
ژێرخانی ئابوری و کشتوکاڵکردن بۆ دابینکردنی خواردن بۆ سەرجەم ووڵات و
دروستکردنی قەڵا بۆ دروستکردنی ئیمبراتۆرییەتێکی بەهێز و بەرگریکردن لە
سەروەرێکانی ئەم ئیمبراتۆرییە و هێرشکرن بۆ رزگارکردنی ئەو خاکە کە
پێشتر لە لێیانیان داگیر کردوە.
ئەم یارییە راهێنانێک دەبێت بۆ هەرکەسێک کەبییەوێت وڵات پارێزی بکات و
سەرجەم پێداویستێکان ئامادەبکات بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، لەهەمان کاتیشدا
پێویستی بە بڕیاری ژیرانایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەرگریکردن لەو
وڵاتەی کە پارێزگاری لێدەکەن.
بڕای من ئەم یارییە کاریگەرییەکی زۆری هەیە بۆ هەرکەسێک یاری پێبکات
بەتایبەتی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چونکە وەکو ئەزمونێکی
تازە بۆ پێکهێنانای وڵاتێکی بەهێز و دروستکردنی هێز بۆ بەرگری کردن لە
سەروەرێکانی گەلی کورد و خۆئامادەکردن بۆ ئازادکردنی خاکە داگیر
کراوەکەی و دروستکردنی ژێرخانی ئابوری بۆباشترکردنی بژێوی هاوڵاتییان و
دابینکردنی سەقامگیری بۆیان.
ئەم یارییە ئەگەر چی باسی سەردەمی
سەلاحەدینی ئەیوبی دەکات و شەڕ و
پێکدادانەکەی بە شێوازێکی کۆنە و شمشێربازی تێدایە ، بەڵام بۆ
بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری و بەتایبەتی کەرتی کشتوکاڵ و پیلاندانان بۆ
چۆنێتی بەڕێوەبردن و خەرجرجکردنی سامان و قازاجکردن لەو بەروبومانەی کە
هەن، سودێکی زۆری دەبێت لەسەر هەرکەسێک کە یاری بەم یارییە بکات ئەویش
بەهۆی هەمو ئەو ئەزمونانە واقعیانەوە کە توشی دەبێت.
وەک ئاشکرایە بۆهەموان کە وڵاتێکی زۆرهەن داهاتی ساڵانەیان بەشێوەیەکی
بەرچاو زۆرە، بەڵام لەبەر نەزانی چۆنێتی پیلاندانان بۆ سەرفکردنی و
چۆنێتی پاشەکەوتکردنی بەشێوەیەکی باش هیج سودێکی لێوە نابینن، هەرێمی
کوردستان بۆ نمونە، هەرێمی کوردستان داهاتی ساڵانەی لە داهاتی 4 وڵات
زۆرترە کە ئەوان بەشێوازێک دەژین زۆر لەم شێوازە باشترە کە هاوڵاتییانی
هەرێمی کوردستان ئەو ژییانە دەگوزەرێنن، ئەوەش بەڕای زۆرکەس نەزانی و
کەمشارەزایی ئەوکەسانەن کە بەرپرسن لە کەرتی وەبەرهێنان و پلاندانان و
کەرتەکانی تر کە بەرپرسن لە بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری.
لەکۆتاییدا ئەمەوێت ئەوە بگەیەنمە بەرپرسان کە لەبری ئەوەی شتومەک
هاوردەبکەین لە وڵاتانی ترەوە کە بەهۆی ئێمەوە زۆربەیان سودێکی زۆریان
بینیوە، خۆمان بەرهەمی خۆماڵیمان هەبێت و هیچ نەبێت شت و مەک بۆخۆمان
دروستبکەین نەک هەناردەدەرەوەی بکەین. نمونەیەکی زۆر بچوک حکومەت
ئەتوانێت کارگەیەک دروست بکات بۆ دروستکردنی (جل و بەرگ) کە ئێمە لە
وڵاتانی تر هاوەردەی ئەکەین ، لێرەدا حکومەت سودمەند دەبێت لەبری ئەوەی
ئەو بڕەپارەیە بڕوات بۆ وڵاتێکی تر و کەسی کڕیاریش بەهەمان شێوە
سودمەندە بە پێدانی پارەیەکی کەمتر بۆ کرێنی شتێک کە هیچ نەبێت ئەگەر
پارەی گومرکی و نەقلی کاڵاکە نەبێت بەشێوەیەکی زۆر نرخی کاڵاکان کەمتر
دەبێت ، ئەمەو چەندین کاری تریش کە پێویستە حکومەت بیری لێ بکاتەوە
چونکە حکومەت تاکە بەرپرسیارە بەرانبەر بوژاندنەوەی ئابوری.
____________________________________
•
بۆ دابەزاندنی یارێکە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
www.stronghold3.com
خورماتوو
ماڵپهڕی محهمهد ئهحمهد
|