په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١٠\٢٠١٢

دیسان بودجە!


محەمەد ئەحمەد      


لەپاش رووخانی رژێمی بەغداوە، کوردستان بوبە یەک ماڵ لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی بەغدا و بەشداربوو لەسەرجەم پرۆسە سیاسێکانی عێراق، لەوکاتەوە ١٧٪ی داھاتی حکومەتی عێراق بەشی ھەرێمی کوردستانە.


پێدانی ئەم بەشە بودجەیە لەدوای دانانی بەگۆترەی ھەردوو حکومەت کە گوایە دانیشتوانی حکومەتی ھەرێم ١٧٪ی عێراقە بەبێ ئەوەی سەرژمێری بکرێت.

ئەتوانین بڵێن ھەر لەوکاتەوە حکومەتی مەرکەزی کۆتایی ھەموو ساڵێک کێشە بۆ رەوانەکردنی بەشە بودجەکەی ھەرێم ئەدۆزێـەوە و ھەموساڵێکیش وەکو فەرز حکومەتی ھەرێم وەفد دەنێرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و کە کەسیش نازانیت چ جۆرە تەنازولاتێک دەکرێت لەھەمبەر رەوانەکردنی بەشە بودجەکەیان.


تاکە کێشەی دۆزینەوەی کێشە بۆ رەوانەنەکردنی بودجەکە ئەوەیە کە تاکو ئێستا سەرژمێری نەکراوە و نەزانراوە دانیشتوانی حکومەتی ھەرێم چەند لە سەدی کۆی گشتی دانیشتوانی عێراقە، ھۆکاری سەرژمێری نەکردنەکەش حکومەتی عێراقە بە ھیچ شێوەیەک ناھێڵێت سەرژمێری بکرێت و کەسیش ھۆکارەکەی نازانێت.

ئەمساڵیش وەکو ساڵەکانی دیکە دیسانەوە کێشەی بودجەیە و بۆیە ئێستا دوو وەفد لە ھەرێمی کوردستانەوە لە بەغدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە یەکێک لە کێشەسەرەکێکان کێشەی رەوانەکردنی بودجەیە، لە راستیدا بودجە کێشەی نییە چونکە بەپێی یاسا دانراوە کە ھەموو ساڵێک ١٧٪ی بودجەکە رەوانەی ھەرێم بکرێت بەڵام کێشە دروستکردن لە رەوانە نەکردنی جگەلەسەرژمێرێکە دەبێت چی بێت کە ھەمووساڵێک دەبێت وەفدێکی تایبەتی بڕوات و دەبێت ئەو تەنازوڵاتانە چی بێت لەپاش دانوستاندن بەغدا رازیدەبێت بودجە بنێرێتەوە، ئەمە لێرە ھێڵێکی سوورە و کەس نایزانێت و تەنانەت باسکردنیشی ھەر لە چوارچێوەی ھێڵە سورەکەیە.

بەدەر لە بودجە، حکومەتی بەغدا ھەموو ساڵێک کۆمەڵک کێشەی نوێ دروست دەکات بۆ ھەرێمی کوردستان کە بەشێکیان چارەسەر نەکراوە و چارەسەرکردنیان زۆر ئەستەمە لەوانە (ماددەی ١٤٠، بودجەی پێشمەرگە، بودجە ساڵانەکەی ھەرێم).

ئاخۆ بڵێت زیادبوونی کێشەکان و چارەسەرنەکردنیان ھۆکارێک نییە تاکو میلەتی کورد مافی چارەنووسی خۆی رابگەیەنێت و ھەستێت بە دروستکردنی دەوڵەتی (کوردستان) و کۆتایی ھێنان بەو ھەمووکێشانە و کردنەوەی سیکۆتینی بەزۆر نوساندنی کوردستان بە عێراقەوە.


خورماتوو
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک