٥\٧\٢٠٢٢ دوا هۆنراوەی ساڵی ٢٠٢١.
''ژیان کورتە، دەبێ جوانی بکەین''. (وتەیەکی وەرگیراوە).
جاران ڕۆژەکانم جێدەهێشت و بەشوێن گوڵە بەیبوونەکانی خۆشەویستیدا سێبەر بە سێبەر هەوری خەمم دەڕەواندەوە و دەچووم لەسەر بەرزاییەکانی ئومێددا تەماشای ئاسمانی پڕ لە ئەستێرەی پشت نووشتاوەی تەمەنی خۆمم دەکرد جاران خۆمم لێدەبوو بە سەعلوکێکی دەرەوەی مێژوو و یاخی یاخی لەشەوە هەرە تووش و تاریکەکاندا گۆرانیم بۆ هەتاو دەوت لەسەر شۆستەی برسێتیدا وێنەی نانم دەکێشا ئێستا دوای ناسینی تۆ و هەناسە پڕ حەسرەتەکانی شیعر خەمی هەڵگێرانەوەی ژیان وێنەکانی ئەم تەمەنەی تەڵخ کردووم ئێستاش دەبێت لەژێر چەتری ئەو خۆشەویستییە گەورەیە ڕەش بکەمەوە بە سپی خەم و ئومێدیش بە جوانی جەنگەڵ بە باخچەی خۆشنوودی خۆشمان ببین بە گۆرانییەکی ئینسانیی.
ماڵپهڕی عهبدوڵا
سڵێمان(مهشخهڵ)
|