به‌جێهێنانی ڕۆژنامه‌گه‌ری فه‌رمی ناتوانێ له‌گوتاری هه‌ڵبژارده‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌رچێ.
مه‌هدی کاوانی
ئه‌وان هه‌ر هه‌مووانیان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر یه‌كڕابوون به‌وه‌ی كه‌بۆشایه‌كی زۆر هه‌یه‌له‌نێوان خیتابی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌تایبه‌تی عه‌ره‌بی و زۆری كه‌م وكورتیه‌كانیشیان بۆ كه‌م شاره‌زایی ڕۆژنامه‌ی كوردی بۆ زمانی عه‌ره‌بی ده‌برده‌وه‌و و ده‌شیان گۆت خه‌لكانێكی باشیشمان هه‌یه‌كه‌زمانه‌كانی بێگانه(زیاتر مه‌به‌ستیان زمانی عه‌ره‌بی بوو) ، ده‌زانن به‌ڵام ئه‌وانه، پسپۆرێتیان له‌ڕووی سیاسی كه‌مه.
ڕاسته‌به‌ڕێز كاك ئاسۆ كه‌ریم كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی پڕۆفیشناڵه‌و له‌ئاخاوتنه‌كانیدا خالی لاوازی رۆژنامه‌گه‌ری كه‌ناوی نابوو كوردی له‌گه‌ڵ خیتابی سیاسی عه‌ره‌بی به‌جوانی وڕوژاند و عه‌داله‌ت عومه‌رو ئیدی ئیدیش زۆر شتیان له‌و باره‌یه‌وه خسته سه‌ر ئاخاوتنه‌كانی كاك ئاسۆ به‌ڵام كه‌سیان خۆیان له‌و ئاقاره‌نه‌دا كه‌ئه‌و لاوازیه‌ی خیتابی كوردی به‌رامبه‌ر به‌ده‌ورو به‌ر له‌كوێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ ، یان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یان كورت ده‌كرده‌وه‌كه‌ڕۆژنامه‌وانی كورد ناتوانێ وه‌ك پێویست به‌زمانی عه‌ره‌بی ته‌عبیر له‌بۆچوونه‌كانی له‌دژی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی واته‌عه‌ره‌به‌كان بكات.
كه‌م كه‌سی سیاسی كورد هه‌یه‌موتابه‌عه‌ی كه‌نالی ته‌له‌فزیۆنی الجه‌زیره‌و ئه‌لعه‌ره‌بیه‌نه‌كات به‌تایبه‌تی جه‌زیره‌كه‌چۆنچۆنی خۆیان ده‌خه‌نه‌ناو هه‌موو قوژبنێكی جیهانی و ئه‌وه‌ی لایان گیر‌و گرفت نه‌بێ زمانه. واته‌ناوه‌رۆكی ڕۆژنامه‌گه‌ری جیهانی و ڕوداوه‌گه‌رماو گه‌رمه‌كان ولێدوانی سیاسی و لێكۆڵینه‌وه‌و زۆر له‌بواره‌كانی تر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌جندای خۆیان دێننه‌سه‌ر باس و لێدوانه‌وه. فه‌رمووو ته‌ماشایان كه‌و بزانه‌هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌و ساڵی ڕابووردو چه‌ند جار به‌دزی و ئاشكه‌را خۆیان گه‌یانده‌قه‌ندیل و گه‌ڕیڵاو لێپرسراوانیان و خه‌لكه‌كه‌شیان به‌زمانه‌كوردیه‌كرمانجیه‌كه‌ی خۆیان ده‌هێنایه‌دوان و زمانیش نه‌بووه‌گیرو گرفت. له‌مه‌ڕ ئه‌فگانستان و پاكستان و فه‌له‌ستین و تێكڕای ئه‌و شوێنه‌جیهانیانه‌ی كه‌ئه‌حداسی سیاسی تێدا فراوانه،خۆیان ده‌گه‌یه‌ننێ. ئه‌وه‌نده‌ی من له‌لێدوانه‌كانی جه‌زیره‌و عه‌ره‌بیه‌له‌مه‌ڕ به‌درۆ خستنه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی توركه‌كان له‌دژی په‌كه‌كه ده‌بیستم ، نیوه‌ی ئه‌وه‌نده‌له‌زاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌و دوو پارته‌ده‌سه‌ڵاتداره‌نابیستم. ده‌زانم ئه‌وه‌ی جه‌زیره‌ده‌یكات بۆ كورد‌و په‌كه‌كه‌نیه، به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێن ئاگره‌سووره‌له‌خۆمان به‌دووره، حه‌ز ده‌كه‌ن ئاگره‌سووره‌ی كوردان ده‌وروپشت بگرێته‌وه‌نه‌ك عه‌ره‌به‌كان. سه‌رده‌می عه‌بدولله‌ئۆجه‌لانیش هه‌ر وایان كرد. زیاتر له‌وه‌ش ئه‌وان ده‌زانن كێشه‌هه‌یه‌له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و په‌كه‌كه، له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌سه‌ڵاتی كوردیشی پێ ده‌شكێنن كه‌ئه‌وان زیاتر كێشه‌ی كوردی باكوور ده‌وڕوژێن.
ئه‌و كۆنگره‌ی له‌به‌هاری ئه‌و ساڵ له‌سه‌ر ئه‌نفال ساز كرا كه‌زیاتر چالاكیه‌ناحیزبیه‌كان تیایا ڕۆڵیان بینی و چنار خانی وه‌زیری شه‌هیدانی حكومه‌تی هه‌رێم و و خاتوونه‌كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی ئه‌وروپی و هه‌ندێكی تر‌و ژماره‌یه‌كیش له‌كه‌سایه‌تیه‌عه‌ره‌به‌كان، كه‌بانگێش كرابوون و لێدوانی خۆیان به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی دا‌و وه‌ك كه‌نالی جه‌زیره‌ئاسا لێدوانه‌كانیان گه‌رماو گه‌رم بۆ ئینگلیزی وه‌رگێڕدراو زمانیش نه‌بووه‌گیرو گرفت.
ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی هه‌تا له‌نێو خودی خۆشیان ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌كتری زمانی له‌یه‌ك حالی بوون دروست بكه‌ن . به‌ڵێ ئێستاكه‌بۆشایه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌له‌نێوان ڕۆژنامه‌ی حیزبی ( به‌هی حكومه‌تیشه‌وه، چونكه‌له‌كوردستان ڕۆژنامه‌ی حكومی و حیزبی وه‌ك دوو دیوی یه‌ك دراو ته‌ماشا ده‌كرێ) و ڕۆژنامه‌ی ئازاد هه‌یه‌به‌هه‌موو كه‌م وكورتیه‌كانی هه‌ردوو لایانه‌وه.
ڕۆژنامه‌گه‌ری عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی له‌عیڕاق وانیه. جاره‌ك له‌ناو خودی ده‌سه‌ڵات چه‌نده‌ها كه‌نالی مه‌رئی و بیستن و ڕۆژنامه‌و گۆڤار، به‌سه‌ربه‌ستیه‌كی ته‌واوه‌وه‌لێدوان له‌دژی یه‌كتر لێ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌دای حكومی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر به‌ئه‌مه‌ریكاو ئێران و ده‌وروبه‌رو كورد‌و....ده‌توانم بڵێم توانای ڕۆژنامه‌گه‌ریه، كه‌حكومه‌تی مالیكی ناتوانێ به‌مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكی، ڕێكه‌وتن نامه‌ی ئاسایش مۆر بكات.
ئه‌وان له‌لایه‌كه‌وه‌له‌دژی ئه‌و ڕێكه‌وتن نامه‌به‌ناو ئاسایشیه‌هه‌موو گه‌لی عه‌ره‌بی عیڕاق و وڵاتانی عه‌ره‌بیان هێنایه‌د‌وان كه‌ڕێكه‌تن نامه‌ی له‌و بابه‌تانه‌گه‌وره‌ترین زیان به‌گه‌لی عه‌ره‌ب ده‌گه‌یه‌نێ و به‌هۆیه‌وه‌پاله‌په‌ستۆیه‌كی فراوانیان خسته‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌نه‌توانی له‌پێناو مه‌رامه‌كانی وا به‌ئاسانی ڕێكه‌وتن نامه‌ی له‌و بابه‌تابه‌مۆر بكات.
هه‌روه‌ها جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه‌له‌خیتابی ڕۆژنامه‌گه‌ری عه‌ره‌بی و ده‌ورو به‌ر له‌گه‌ڵ خیتابی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی. خیتابی ڕۆژنامه‌گه‌ری نا كوردی به‌هی حكومی و ناحكومی له‌سه‌ر زۆر له‌كێشه‌كان به‌تایبه‌تی له‌دژی كورد‌و هه‌ندێ كێشه‌ی نیشتمانیان و ....تا زۆر ڕاده‌یه‌كبوون له‌ناویاندا به‌ده‌ر ده‌كه‌وێ به‌ڵام ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی فه‌ڕمی قسه‌ی حازرتێزیان پێ نیه‌له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، كێشه‌نیشتمانیه‌كان و هه‌لوێست وه‌رگرتن له‌دژی ئه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌خراپانه‌ی كه‌ده‌وروبه‌ر ده‌یكات به‌رامبه‌ر به‌كورد. ڕاسته‌ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ئازاد له‌و بواره‌وه‌هه‌ندێ ئه‌جندای بردۆته‌پێشه‌وه، به‌ڵام لێره‌ش ده‌چێته‌خانه‌ی ناته‌واوه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌كه‌وه‌ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد له‌به‌ر بێتوانایی و نه‌بوونی پاڵپشتی مادی بۆیان ، كاره‌كانیان تا زۆر ڕاده‌سنووردار ده‌كرێ بۆ سایته‌ئیلیكترۆنیه‌كان . له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ڕۆژنامه‌ی كوردی به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی فه‌ڕمی و ئازاد تازه‌ن له‌چاو ناكوردیه‌كانیان و ئه‌زموونی فراوانیان وه‌ك ئه‌وانی تر نیه.
ئیمڕۆ هۆكاریكی تریش هه‌یه‌كه‌نایه‌ڵی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی فه‌ڕمی به‌جوانی مه‌هامه‌كانی خۆی بپێكی ، ئه‌ویش كه‌م وكورتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌له‌مه‌ڕ گه‌نده‌لی، به‌هه‌دردانی سامانی نیشتمانی ، كێشه‌ی بێكاری و نیشته‌جێبوون ، ده‌ستێوه‌ردانی حیزبایه‌تی له‌كارو باری حكومه‌ت ، نه‌بوونی فه‌زای دیموكراتی و ده‌یان كیشه‌ی ناڕێكی تر كه له ڕێگه‌یانه‌وه خیتابی ڕۆژنامه‌گه‌ری فه‌ڕمی نه‌ك هه‌ر په‌كی ده‌كه‌وێ له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌ی ئازاد ، به‌لكو له‌زۆر بواردا ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕوی ڕۆژنامه‌گه‌ری ناكوردیش ببنه‌وه‌له‌مه‌ڕ كه‌م و وكورتیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆ ، قسه‌ی حازر به‌تێزیان پێ نیه.
به‌بۆچوونی خۆم ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌و كاتانه‌ده‌توانێ به‌جوانی له‌به‌رامبه‌ر‌نه‌یاره‌كانی مه‌هامه‌كانی خۆی بپێكی ، كه‌قسه‌ی حازربه‌تێزی حكومه‌تی هه‌رێم و بزاڤه‌نیشتمانیه‌كانی تر له‌مه‌ڕ پاراستن یان داكۆكی كردن له‌ئاسایشی نیشتمانی پێ بێ ، له‌ئاستی ناوه‌وه‌ش ئه‌و حكومه‌ته‌حیزبیه‌ی ئێستا به‌حكومه‌تی نیشتمانی و حكومه‌تی یاسا و حكومه‌تی ته‌نویعی سیاسی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو په‌ڕله‌مان و له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه‌چالاكی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو په‌ڕله‌مان و...
به‌هۆیانه‌وه‌ئه‌رزیه‌تی ئازادی قسه‌كردن و ڕه‌خنه‌گرتن و چاودێری كردنی ده‌زگاكانی حكومه‌ت دێته‌ناو باس وخواسانه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ئه‌جندای جیاواز‌و به‌رنامه‌ی جیاواز‌و كاری جیاواز له‌مه‌ڕ بردنه‌پێشه‌وه‌ی پڕۆسیسی دیموكراتی و كاری حكومه‌ت دێته‌پێشه‌وه‌و له‌و نێوه‌نده‌ش دا هه‌ل ومه‌رجێكی له‌بار هه‌ڵ ده‌كه‌وی كه‌له‌لایه‌كه‌وه‌هه‌ل ومه‌رجی له‌یه‌كحالی بوونی دیده‌جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژنامه‌ی كوردی بچێته‌پێشه‌وه‌و قسه‌ی حازر به‌ده‌ستیشیان بۆ هه‌موو كێشه‌جیاوازه‌كان ده‌بێ و ئه‌گه‌ر زمانیش بووه‌گیروگرفت بۆ له‌یه‌ك حالی نه‌بوونمان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ناكوردی ئه‌وا وه‌ك عه‌ره‌به‌كان ئاسا ئێمه‌ش ته‌رجومانی به‌توانا بۆ هه‌موو زمانه‌كان ده‌خه‌ینه‌پاڵ كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و كاره‌كه‌یان به‌دواوه‌به‌ته‌ندروست به‌ڕێوه‌ده‌ڕو‌ا.
٢٤/١٠/٢٠٠٨
|