١٩\٧\٢٠١٠
ئه‌من ناوێرم
به‌رسڤی ئه‌و که‌سانه بده‌مه‌وه
که ناتوانن
بمخوێننه‌وه که‌چی ده‌منووسنه‌وه!
دارا ئه‌حمه‌د
کاک (نه‌به‌ز عه‌زیز)ێک بێ ئه‌وه‌ی بمخوێنێته‌وه
http://www.emrro.com/malperidara1.htm
هه‌ڵساوه به هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێک له ماڵپه‌ڕی (کڵاورۆژنه)
له لاپه‌ڕه‌یه‌کدا ئه‌منی نووسیته‌وه، بۆیه ئه‌من ناوێرم به‌رسڤی
بده‌مه‌وه و سه‌ری خۆم و خوێنه‌رانیشی پێوه بیه‌شێنم.
ویستم نامه‌یه‌ک بۆ خۆی بنێرم، به‌ڵام جگه
له‌و بابه‌ته‌ی - که وێده‌چێ ناوه‌که‌ی خوزراو بێ - له هیچ کون و
قوژبنێکی ئه‌نته‌رنێت نه ناوه‌که‌ی، نه ئیمایله‌که‌ی، نه
وێنه‌که‌ی.. هیچیانم نه‌دۆزیه‌وه، وا دیاره ئه‌ویش تا ئێستا هه‌ر له
کودیله بانگ ده‌دا و ناتوانێ به ناو و ناونیشان و وێنه‌ی خۆی
رووبه‌ڕوو بێته‌وه!
ئه‌گه‌ر هه‌ر خوێنه‌رێکیش ئاره‌زووی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بابه‌تانه‌ی
هه‌یه؛ با به‌راوردێک له نێوان خوێندنه‌وه‌که‌ی من و نووسینه‌وه‌که‌ی
ئه‌ودا بکا:
*
بابه‌ته‌که‌ی من وه‌ک خۆم :
نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان
له هه‌ر ده‌م و له هه‌ر جێیه‌ک بن هه‌ر فاشیست و نازیستن!
http://www.emrro.com/malperidara1.htm
*
بابه‌ته‌که‌ی ئه‌و وه‌ک خۆی :
چه‌پ و
نه‌ته‌وه‌په‌رستی و دارا ئه‌حمه‌د.
گه‌ر هه‌ستی مرۆڤانه‌ی کوردبوون و سۆزی نیشتمان و به‌رگری له چه‌وساندنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی له ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی دا ، بخرێته خانه‌ی ده‌مارگیری
و فاشی یه‌وه، ده‌بێت کلکایه‌تی و خۆ به که‌م زانین و، سووکایه‌تی
کردن به نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه بچێته کام خانه‌یه‌وه.
له سایتی کڵاوڕۆژنه‌دا نووسینه‌که‌تم به‌رچاووکه‌وت، حه‌زمکرد خوێنه‌ر
له دید و بۆچوونی که‌سێکی تره‌وه ئاشنا بێت به جیاوازییه‌کان له مه‌ڕ
چه‌پ و چه‌وساندنه‌وه و نه‌ته‌وه ،که نابووایه ئه‌و تێروانینه به‌تایبه‌تی
له‌که‌سانێکی ۆه‌ک جه‌نابتانه‌وه بوایه که دانیشتوویی بریتانیان، هه‌ی
واوه‌یلا به چه‌په‌کانی کوردستان.
خه‌ڵکی ئاگا به‌رووداوه‌کانی مێژوو، ده‌گاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی،
سیاسه‌تی چه‌ووساندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان ته‌نها گرینه‌دراوه به دنیای سه‌رمایه
وه، ئه‌مڕۆکه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان بۆ کۆتایی هێنان به ته‌نگه‌ژه
حه‌تمی یه سیاسی و ئابوورییه‌کانی نێو‌و جه‌سه‌یان، هه‌نگاویی لۆژیکانه‌و
ئینسانیان ناوه، که به روون و ئاشکرا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له ناو دامه‌زراوه
خزمه‌تگوزارو مه‌ده‌نی و خێرخوازێکاندا ده‌بینرێت، له ئه‌نجامی ئه‌و
ئازادی و دیمووکراتی یه فراوانه‌ی، داموده‌زگا ده‌ووڵه‌تی و حکوومی و
دادوه‌ریکاندا مماره‌سه‌ی ده‌کرێت. به مانایه‌کی تر مافه سروشتی و سه‌ره‌تایه‌کانی
تاک و کۆمه‌ڵ له هه‌موو بوارێک‌دا تا حه‌دێکی زۆر پارێزراوه، که‌واته
خۆشی ئینسانه‌کان کراوه‌ته ئامانج و مه‌به‌ست، قسه‌مان له‌و قه‌یران و
ته‌نگه‌ژانه نییه، وه‌ک پێشتر ئیشاره‌تم بۆکردووه.
له به‌رابه‌ریشدا چه‌په‌کان له چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان، پشکی گه‌وره‌یان
به‌رده‌که‌وێ، هه‌ر له‌سه‌ر که‌وتنی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی لینینه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا،
به گۆڕینی سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی دواکه‌وتووی کۆن بۆ کۆیله‌کردن،
به سیسته‌مێکی ده‌وڵه‌تی نوێی حیزبی بۆ کۆیله‌کردن، که سه‌رمایه‌یی
حیزب شوێنی سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تی گرته‌وه، بازرگانی ده‌وڵه‌ت گۆڕا بۆ
بازرگانی حیزب، هه‌ر له وێدا بوو مافه سرووشتی و سه‌ره‌تایی مرۆڤه‌کان
زه‌وتکرا، خه‌وون و ئاواتی هه‌ژارو چه‌وساوه‌و زوڵملێکراوان بۆ دنیایی
ئازاد‌و یه‌کسان له چاڵنرا.
خوێندنه‌وه بۆ لایانی فه‌لسه‌فی و تێوریی قووتابخانه فکرییه‌کان و
تێروانین له درووشم و ئامانجه‌کان شتێکه‌و، پراکتیزه‌کردن و جێبه‌جێکردنی
له ئه‌رزی واقیعدا شتێکی تره، ئه‌زموونی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی کۆن و
ووڵاتانی چه‌پی سه‌ر به‌و، ئه‌و بۆچوونه‌یان به زه‌قی سه‌لماند.
بروانه ده‌قی نووسینه‌که‌ی جه‌نابتان، ده‌کرێت له‌لایه‌ن مرۆڤه‌کانه‌وه،
چه‌ندین خوێندنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ی جیا جیای بۆ بکرێت، ئه‌وه‌یه خه‌سڵه‌تی
مرۆڤه‌کان، که بوونه‌وه‌رێکی ناکۆکه له ناخیدا، ره‌نگه هه‌ر هه‌مان
ده‌ق له شوێنێکی تر‌و له ماوه‌یه‌کی تردا خۆێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی
لای مرۆڤه‌کان جێگۆڕکێ بکات، جا ئه‌مه بۆ ده‌قێکی بچووک وابێت، ئه‌ی
خوێندنه‌وه‌و پراکتیزه‌کردنی تێورێکی فکری به‌ره‌و کوێمان ده‌با. ئه‌وه‌نده
روون وئاشکرایه هه‌ر چۆن له چاوه‌روانی حه‌قیقه‌تی هاتنی محه‌مه‌دی
مه‌هدییان بۆ ڕزگارکردنمان له جه‌ورو قه‌هرو سته‌می زه‌مانه، ئاوه‌هاش
له چاوه‌ڕوانی حه‌قیقه‌تی شیووعییه‌تاین، با به هه‌ڵه‌دا نه‌ڕۆین،
شیووعیه‌تی دکتاتۆری پرۆلیتاریا ناڵیم، چوونکی ئه‌و ئه‌زموونه فه‌شه‌لی
هێنا، باسمان له شیووعیه‌تێکه که چینایه‌تی نه‌هێلێ.
بۆ چی جه‌نابتان هه‌ر وه‌ک وه‌عده‌که‌ی به هه‌شتی ئیسلامی جاهیل، خه‌ریکی
خه‌فه‌کردن و کۆیله‌کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کن به دروشم و فکری تۆباویانه،
بۆ ده‌بێت ئه‌وه‌نده خۆ به‌که‌م بزانین و به ره‌وایی نه‌زانین،
شانازی به کیان و ووجوودی مرۆڤانه‌ی خۆمانه وه بکه‌ین، هه‌تا دوێنێ
بوو شه‌ری چه‌پی لینین و ستالین و خڕۆشۆف و دکتاتۆری پڕۆلیتاریتان پێ
ئه‌فرۆشتین، ئه‌مڕۆکه دوایی فه‌شه‌لی ئه‌زموونه کۆنه‌که‌تان (که به
کووشتن و ڕاگواستنه‌وه‌و دورخستنه‌وه‌و زیندانیکردن راگیرا بوو)، شه‌ری
نه‌وعێکی تر له چه‌پمان پێ ده‌فرۆشن، وه‌ک نه‌با تان دیبێ نه باران.
بۆچی ئه‌بێت هه‌ست و سۆز بۆ نیشتمان و ئینتیما بۆ خاک و زمان و نه‌ته‌وه
به ده‌مارگیری وفاشی بده‌نه قه‌ڵه‌م، خۆ ده‌وڵه‌تێکی چه‌پمان نه‌بینی،
له پراکتیکدا، مافی مرۆڤه‌کان تیادا به‌رقرار بێت و نه بووبێته
زیندانێکی گه‌وره ی داخراو، ده‌مارگیری رووسی و ێربی و ڕۆمانی تیا
زیندو نه‌بێت. که هه‌مان ره‌نگدانه‌وه له ده‌مارگیری لای عه‌ره‌ب و
فارسی سه‌ر به پارت و ڕێکخراوه شیووعییه‌کانی عیراق و ئێران ئاشکرا
دیاره.
دێن‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کورد به قۆناغ داده‌نێن، باشه گریمان
قۆناغه، ده‌بییه‌ڵن خه‌ڵکانی دلسۆز به نه‌ته‌وه ئه‌وقۆناغه تێپه‌ڕێنێ،
خۆ له ئه‌نجامدا ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ربه‌خۆ خزمه‌ته، به بیرۆکه‌ی
ئێوه‌ی چه‌پیش ، که گه‌شه‌کردنی( راسمالی نه‌ته‌وه‌یی یه)، له‌ڕێگه‌ی
کارگه‌و پرۆژه ئابوورییه‌کانه‌وه تا چینی کرێکار بتووانێ گه‌شه بکات
و کامڵ بێت. له‌وانه‌یه پرسیاری ئه‌وه‌ت لا دروست بێت که ئه‌و قۆناغه
به‌پێشره‌وایه‌تی چه‌پ تێده‌په‌ڕێت؟، ئالێره‌دا به هه‌ڵه‌دا چوون،
چونکه ئه‌زموونی حیزبی شیووعی عیراق و، به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران
نموونه‌ی به‌رچاووی، فه‌شه‌لی به‌زۆره‌کردنی پێشڕه‌وایه‌تی شۆڕشی
ڕزگاری یه، که چ ووێرانییه‌کی لێکه‌وته‌وه و چ تاوانێک بوو به
کوردوو دۆزه ره‌واکه‌ی، تا هه‌نووکه‌ش باجی ئه‌و جۆره له بیرکردنه‌وه‌یه
ئه‌ده‌ین.
ئه‌وه‌ته‌ی چاومانکراوه‌ته‌وه هه‌ر خه‌ڵکی چه‌وساوه‌و کرێکاری عه‌ره‌ب
و توورک و فارسی داگیرکه‌ره، شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌و خاک و زمانمان ده‌که‌نو
بوونه‌ته سووته‌مه‌نی به‌رده‌وامی ئاشی شه‌ڕ ، گه‌ر به حووکمی چینایه‌تیان
بووایه ، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ک، هه‌ڵوێستێکیان ده‌بوو. هه‌ر حیزبی
شیووعی بوو، نمایه‌نده‌ی فه‌قیرو هه‌ژاران، ده‌وڵه‌تی فاشی عه‌ره‌بی
لێکردبووین به قه‌ڵای سۆشیالیت‌و شه‌ڕی شۆرشی ڕزگاری کوردیان ده‌کرد.
له‌دوایدا ئه‌ڵێم چاکتر وابوو، له‌سه‌ر چه‌پت بنووسیایه بۆ رزگار بوون
له ئه‌زمه‌کانی، که وه‌ک پیاوه نه‌خۆشه‌که ی لێهاتووه، هه‌ر ڕۆژه‌و
ئازارێک رووی تێده‌کات، به‌درێژایی مێژوو، که فرسه‌تێک هاتبێته کایه‌وه
بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی ، ئێوه‌ش که‌وتوونه‌ته
خۆتان و هه‌وڵه‌کانتان چڕکردۆته بۆ له باربردنی.
|