٦\١٠\٢٠١٠
ئهمڕۆ فیدراسیۆن و پهنابهران و
پهنابهره دیپۆرتکراوهکان له لهندهن و دبلن و سلێمانی
خۆپیشاندانێکی بهرفراوانیان دژ به
گهڕاندنهوهی بهزۆرهملێی پهنابهران ئهنجامدا.
فیدراسیۆن و پەنابەرە
دیپۆرتکراوەکان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانی لەندەن و دبلن
لەبەردەم بارەگای حکومەتی هەرێم لە شاری سلیمانی ناڕەزایەتی دەردەبرن.
ئامانج عهبدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیداسیۆن بە سکرتاریتی
فیدراسیۆنی راگەیاند "ئەمرۆ لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەریم لەگەل
ژمارەیەک لە پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان کۆدەبینەوە بەمەبەستی نارەزایەتی
بەرامبەر بە خراپی رەوشی پەنابەران و دژ بەسیاسەتی دیپۆرت و لیدان و
ئیهانەت و سوکایەتی بە پەنابەران:
ئامانج ئەوەشی ووت : کە نامەی نارەزایەتی سەراسەریمان هەیە بۆ سەرۆک
کۆماری عیراق لەگەل ژمارەیەک لە نامەی نارەزایەتی رێکخراوە پەنابەری و
لایەنە ئەوروپیەکان داوا دەکەن رێکەوتننامەکان هەلبوەشینەوە و پەنابەری
دیپۆرتکراوە لە بەغدا وەرمەگرنەوە سزاو لیپچینەوە بکەن سەبارەت بە
لیدان و زیندانیکردنی پەنابەران:
هاوکات لەگرتووخانەی بروک هاوسەوە رایگەیاند: زیاتر لە 50 پەنابەری
کورد لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیاوە ئیمزای پشتیوانی
خۆیانداوە لەداواکاریەکانی خۆپیشاندانی ئەمرۆی لەندەن و دبلن و سلیمانی.
نامهی پهنابهرانی زیندانی له گرتووخانهکانی
بهریتانیا.

پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەندەن و
دبلن دژ بە دیپۆرتی پەنابەران بەردەوامە.
لەندەن 5\10\2010:
رێکخراوی دژ بە هەڵسورانی نەژاد پەرستی لە شاری نیو کاسل(TCAR) پەیامی
هاوپشتی خۆیان دژ بە سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران بۆ عیراق
ئاراستەی خۆپیشاندانی بەیانی 6-10 فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی و بەرەی دژی دیپۆرتی پەنابەران کرد .
لەلایەکی ترەوە ژمارەیەک رێکخراو و چالاکەوانی سیاسی نامەیان ئاراستەی
سەرۆک کۆماری عێراق کردوە، کە وێنەی بۆ ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن
هاتووە لە نامەکەدا داوا دەکەن "کە هیچ پەنابەرێکی بەزۆر نێراوە
لەلایەن وولاتانی ئەوروپا وە وەرمەگرنەوە، دەرگای فرۆکەخانەکان بە ڕووی
پەنابەرانی بە زۆر نێراوە دابخەن،ڕێکەوتن نامەکانتان لەگەڵ ولاتانی
ئەوروپا سەبارەت بە ناردنەوەی پەنابەران هەڵبوەشێنەوە".
ئاری لە گرتووخانەی دۆنکاسەر بە فیدراسیۆنی راگەیاند"ژمارەیەک لە
پەنابەری کوردی عێراقی ئامادەکراون بەیانی دیپۆرتی بەغدا دەکرینەوە".
رێکخراوی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە
نامەیەکیاندا بۆ سکرتێری فیدراسیۆن کە لە بەرواری 4-10 گەیشتووە
سەرباری نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران، لەسەر
سکالاکەی فیدراسیۆن داوا دەکەن (زانیاری تایبەتی تر لەسەر کەیسەکانی
ئەو پەنابەرانەی بەزۆر دیپۆرتی بەغدا کراونەتەوە و هەروەها ئەو
پارێزەرانەی نۆینەرایەتی کەیسەکانی پەنابەرانیانکروە بخریتە بەردەستیان).
سکرتیری فیدراسیۆن ووتی"دوای ئەوەی وەجبە یەک پەنابەر لە 6-9 دیپۆرتی
بەغدا کرانەوە توندوتیژی و ئیهانەت و لیاندرا،ئێمە سکاڵای یاسیمان
لەسەر کۆمپانیای G4S و کارمەندەکانی ئاژانسی سنورەکانی حکومەتی
بەریتانیا ئاڕستەی هۆم ئۆفیس (UK Border Agency ) تۆمارکرد، ماوەی 12
هەفتەیان دیاریکردوە وەڵامان بدەنەوە ئێمەش لە نامەی دووهەماندا بەڵگە
و وینەی ئەو پەنابەرانەمان خستۆتە بەردەستیان کە نیشانەی لێدان بە
جەستەیانەوە دیارە".
لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا فیدراسیۆن لە ئاستی ولاتەکانی
ئەوروپیەکاندا زنجیریەک هەڵسورانی دژ بە دیپۆرتی پەنابەران وتوندو تیژی
و مامەڵەیەکی نا ئینسانی کە رووبەرووی پەنابەران کراوەتەوە بەرێخستوە
لە داهاتوودا یەکی نزیکدا لە دوایین هەواڵ و چالاکیەکان ئاگادارتان
دەکەینەوە.
فیدراسیۆنی سهراسهریی پهنابهرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|