٢٣\١٢\٢٠٢٠ ئەنتۆلۆژیای شیعری کرێکاریی کوردی چاپ و بڵاو بۆوە.
ئەم پەرتووکە زیاتر لە هەژدە مانگ لە ئیشی چڕ و پڕ و پشکنینی ژمارەیەکی زۆر پەرتووک و گۆڤار و ڕۆژنامە و سایتە ئەلەکترۆنییەکان و پەیوەندیکردن بە دەیەها شاعیر، ئامادەکراوە. ئەنتۆڵۆژیای شیعری کرێکاریی کوردی پوختەی کۆی بزووتنەوەی شیعری کرێکارییە لە ١٩٢٤ وە تا ٢٠١٨.
ئەمە جگە لە پێشەکی و سوپاسنامە و سەرچاوەکان و پێشەکییەکی هاوڕێ سلێمانی قاسمیانی(کاکە)، هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی ئەدەبی مێژوویی تێروتەسەلیش لەسەر بزووتنەوەی شیعری کرێکاریی کوردی لەلایەن خودی عەبدوڵا سڵیمان(مەشخەڵ)ەوە نووسراوە و تێدایە.شایانی وتنە ئەم پەرتووکە ٥٩٤ لاپەڕەیە، ماوەیەکی زۆرە لەچاوەڕوانی چاپکردندا بوو و لە دەرگای گەلێ پەرتووکخانە و چاپخانە و ناوەند دراوە و بەبیانووی بێ ئیمکاناتی چاپ نەکراوە، تا سەرەنجام ناوەندی هونەر و ئەدەبی کرێکاریی هانا ئەم ئەرکەی لە ئەستۆ گرت و ئەم پەرتووکەی بەچاپ گەیاند. ئێستا ئەم پەرتووکە لە زۆربەی پەرتووکخانەکانی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە نرخێکی گونجار دەست دەکەوێت.
ماڵپهڕی عهبدوڵا سڵێمان(مهشخهڵ)
|