۴\٨\٢٠١٤
هاوڕێیەکەم.

سۆزی
هاوڕێیەکەم هێندەی
جوانییت
لەو دوورییەوە بیرت ئەکەم
ئەو ساتەی ئاشنا بووم بە تۆ
هەڵوەری خەم
وەکو باران
وەفات بەسەر دڵما باراند
لە بەهاری رۆژەکانما
گەڵای نائومێدییت وەراند
وەك مۆم، کە رۆشنایی
بە تاریکیی شەو ئەبەخشێ
راستگۆیەکت پێدام
کە بڕوا لە دڵم نەڕەنجێ
فێرت کردم کە هاوڕێ
بەس بۆ کاتی پێویست نییە
کە کەسێکی ئەبەدی بێ
لەگەڵتا قەت خۆویست نییە
ئەو ساتانە رازی دڵمت
بە راستگۆیی لا باس ئەکەم
رازهکان کە دەیدرکێنم
ئارامیی بە دڵم دەدەم
له کاته ناخۆشهکاندا
تۆ هاوبهشی خهمهکانمی
بۆیە ئەو راستییە ئەڵێم
بۆ من سهرچاوهی ئارامیی
لەگەڵمابە و جێم مەهێڵە
تەنیایی وەك تۆ جوان نییە
بێ بوونی تۆ هیچ چرکهیهك
خۆشیی لە نێو ژیانم بوونی نییە.
|