هێرشی تورک و خۆ قووتکردنه‌وه‌ی چه‌پ و ئیسلامی کورد.
سه‌ردار پشتده‌ری
هه‌ر هه‌موومان ده‌زانین که هه‌رسێک ده‌وڵه‌تی عێراق و ئێران و تورکیا ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامین و به شمشێری ئیسلام په‌لاماری کورد ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌بینین که ئیسلامیه کورده‌کانیش له جیاتی ئه‌وه‌ی که به شمشێری ئیسلام له به‌رامبه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه داگیرکه‌رانه بووه‌ستنه‌وه ، له به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریکا راده‌وه‌ستن و ئه‌وان به دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆیان ده‌زانن.
چه‌پی کوردیش که له ماوه‌ی هه‌شتا ساڵه‌ی رابردوه‌وه تاکو ئه‌مڕۆ که له خزمه‌ت چه‌پی عه‌ره‌ب و تورک فارس دابوون و له زه‌ره‌ر زیاتر سودێکیان به کێشه‌ی کورد نه‌گه‌یاندوه‌و هه‌ژارێکی کوردیان له هه‌ژاری رزگار نه‌کردوه، وا ئه‌مڕۆ له به‌رژه‌وه‌ندی کورد راست بوونه‌وه‌و هێرشه‌که‌ی تورکیا ده‌که‌نه ده‌که‌نه هاش و هووش بۆ به‌تاڵ کردنی بای زگیان دژی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریکاو ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی کورد.
ئه‌ی ئیسلامی و چه‌پ و داگیر که‌رانی کوردستان، با به ده‌نگێکی به‌رزی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه پێتان بڵێم، زۆر به خۆشیه‌وه له ژێر سایه‌ی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریکادا، نه‌مامی کوردایه‌تی جارێکی تر شین بۆته‌وه‌و ئه‌م جاره بۆتان وشک ناکرێت، ئه‌و جوغرافیایه هه‌ڵده‌وشێنێت و جوغرافیایه‌کی تازه دروست ده‌کات، سێبه‌ره‌که‌شی کوردستانی گه‌وره فێنک ده‌کاته‌وه.
ده‌بێ ئیسلامی و چه‌پی کورد له ترس و له‌رزی داگیرکه‌رانه‌وه تاماشای کێشه‌ی کورد بکه‌ن و خۆیان نه‌خه‌نه ناو سه‌نگه‌ری داگیرکه‌رانه‌وه بۆ دژایه‌تی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریکا له رۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا، ئه‌وه‌تا کاک هۆشیاری مه‌لا ئه‌وره‌حمان، نوسینێکی (ئۆكتای ڤوراڵ) ی ره‌گه‌ز په‌رستی تورکی کردوه به کوردی که ده‌ڵێ: (كورده‌كان ده‌بنه مایه‌ی پارچه پارچه‌بوونی خاكی توركیا، به پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكی كه باس له خواروی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ ده‌كات و به ڕه‌نگێكی جیاواز له نه‌خشه‌ی توركیا جیایكردۆته‌وه). http://www.pukraboon.com/shakr%20pukraboon%2021122007.htm ئێمه وک ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر هێرشی تورک و هه‌موو داگیرکه‌رێکی تورک و عه‌ره‌ب و فارس راده‌وه‌ستین و پشتیوانی ته‌واویش له هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانان ده‌که‌ین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و جوغرافیایه‌و یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستان و دروست بوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی.
له‌نده‌ن 22 – 12 – 2007
|