هێ‌رشی تو‌رکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ڕسوا ده‌که‌ین.
دیسان ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کانی تو‌رکیا که‌وته‌نه‌وه هه‌ڕه‌شه وگوڕشه‌ی به‌کارهێنانی هێزی له‌شه‌کرکێشی بۆ سه‌ر گه‌لی سته‌مدیده‌ی باشوری کوردستان، به ڕێکه‌وتنی ژێربه‌ژێریان بۆ گیانی ئه‌و کورده‌ی که هه‌شتا ساڵ زیاتره له ژێر باری ناهه‌مواری ئابوری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی ده‌ناڵێنن. بۆ گیانی ئه‌و کوردستانه‌ی که ده‌یان جار جه‌نگی کاولکاری ڕاگه‌یاندرا به‌رامبه‌ری و ئه‌نفالی به‌دناو و کیمابارانی به خۆیه‌وه دی، که به پێی هه‌موو پێوه‌ره‌کانی مافی مرۆڤ و به‌نده‌کانی جاری جیهانی نێوده‌ڵه‌تی بۆ مافی مرۆڤ و پێوه‌ره یاسایه‌کانی جینوساید ئه‌م کاره‌سات و جه‌نگانه ده‌چنه خانه‌ی جینۆسایدی گه‌لی کورده‌وه. ئه‌م جاره‌یان به بیانوی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ له‌گه‌ڵ گه‌ریلای په‌که‌که‌دا حکومه‌تی تو‌رکیا به‌رامبه‌ر به که‌مترین ماف و خۆشگوزه‌رانی و ئارامی بۆ کورد و کوردستان دیانه‌وێت کوردستان جارێکی تر بسوتێنه‌وه و کاولی بکه‌ن ، که‌وتونه‌ته تۆپارانکردنی دێهات و ده‌ڤه‌رکانی سه‌ر سنور و وێراکردنی باخ‌و ره‌ز و مه‌زرا کشتوکاڵیه‌کان و ئاماده‌باشی ده‌کن بۆ به‌قوه‌رسترین چه‌که‌وه ئاماده‌باشی ده‌کن بۆ گیانی خه‌ڵکی سڤیل و بێچه‌ک. بۆ ڕه‌وادان به هێ‌رشی ناڕه‌وایان به پێی هه‌موو عورف و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی و هاوسێیه‌تیه‌ک، په‌نایان برده به‌ر په‌رله‌مانی خۆیان، ئه‌وانیش هێ‌رشی جه‌ندرمه‌کانیان حه‌ڵاڵ کرد‌و ڕه‌وایه‌تیان پێدا. کورد و کوردستانیانی هێژا !، ئاشکرایه لای هه‌مووان که مه‌رامی سه‌رکی ئه‌م هه‌رشه‌و گوڕه‌شه‌یه‌ی تو‌رکیا و له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر باشوری کوردستانه! تابتوانن له‌مپه‌ر دابنێن له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ی کێشه‌ی که‌رکوکی کوردستانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته بۆ ئامێزی دایکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی که کوردستانه. ئه‌م له‌شه‌کرکێشییه‌ی تو‌رکیا بۆ له‌باربردنی ئه‌و ئارامیی و پیچه ئازادی و دیموکراتیه‌ی ناو باشوری کوردستانه. ئێمه وه‌ک نوێنه‌ری زۆربه‌ی زۆری حیزبه سیاسیه‌کانی کوردساتان و کۆمه‌ڵێکی زۆر له ڕێکخراوو کۆمه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نی و مرۆڤدۆست، کۆمیته‌یه‌کی باڵای 15 که‌سی و ده‌سته‌یه‌کی 5 که‌سی کارگێڕ بۆ ئه‌م کۆمیته‌یه‌مان ئاماده کردوه، به مه‌به‌ستی دژایه‌تی ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه‌ی تو‌رکیا بۆ سه‌ر باشوری کوردستان. هه‌وڵه‌کانمان برێتیده‌بن له خه‌باتی مه‌ده‌نایانه و سیاسیانه وه‌ک: خۆپیشاندان، که‌مپینی ئیمزا کۆکردنه‌وه، مانگرتن له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا، په‌یوه‌ندیکردن به په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ده‌روه و ناوه‌نده سیاسی ویاسیه‌کان و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی نه‌رویجه‌وه به مه‌به‌ستی فشارخستنه سه‌ر ڕژێمی تو‌رکیا بۆ راگرتنی ئه‌م هێرشه قێزه‌ونه‌یان بۆ سه‌ر وڵاتی خۆشه‌ویستمان. ئه‌لێروه سه‌ره‌رای بانگه‌شه‌مان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م ته‌نگژه‌یه به رێگای گفت‌و گۆی ئاشتیانه‌ودیالۆگ ، داوا له ئێوه‌ی هێژاو و خه‌مخۆر بۆ کوردی سته‌مدیده‌ی هه‌موو کوردستان و هه‌موو کوردی جیهان ده‌که‌ین هاوبه‌شی به‌که‌ن له کاتی ڕاگه‌یاندنی هه‌رچ جۆرێک له‌و خه‌باتانه، به هاوبه‌شی یه‌کده‌نگی و یه‌ک ڕه‌نگی و یه‌ک ده‌ستی خه‌باته‌که‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت و کاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت بۆ سه‌ر ناوه‌نده سیاسی و یاسایه‌کانی وڵاتی نه‌رویج، ئێمه چاوه‌ڕوانی هیمه‌تی ئێوه‌ین و به ده‌نگه‌وه‌هاتنی ئێوه چاوه‌ڕوانکراوه بۆ ئه‌م کاره پیرۆزه که ڕه‌نگه بچوکترین هه‌ڵوێست و ئه‌رک بێت به به‌راوردکردن به‌و هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌یه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان بۆ سه‌ر گه‌له سته‌مدیده‌که‌مان. هوشیاری ئه‌وتان هه‌بێت که به له خۆبوردن و کارنه‌کردن بۆ ڕۆژێک یان چه‌ند ڕۆژێکی ئێمه‌ی ڕه‌وه‌ندی کورد له نه‌رویج له کاتی خۆپیشاندان و مانگرتندا ڕه‌نگه بتوانین به‌ر به‌و له‌شکرکێشیه بگرین که نیازیانه هه‌رچیمان که‌ڵه‌که کردوه له به‌ده‌ستهێنانی مافێکی سه‌رتایی و که‌مێک ئازادی و دیموکراتی وه‌ک ماشێنی به‌فرخۆره بیخۆین و که‌رامه‌ت و سه‌روه‌ری گه‌له‌که‌مان بشکێنن و ئه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عسی فاشی و سه‌دامی گۆڕبه‌گۆر بۆیان نه‌کرا ئه‌مان له جیاتی ئه‌وان و دوژمنه‌کانی تری کورد جێبه‌جێی بکه‌ن.
کۆمیته‌ی کورده‌کانی نه‌رویج دژ به هێ‌رشی تورکیای ڕه‌گه‌زپه‌رست بۆ سه‌ر کوردستانی باشور.
01.11.2007 نه‌رویج.
|