
کاغەزێکی کراوە بۆ
مام جەلالى بەڕێز.
من ( سالار رهوف حاجی فهرهج) هەلگری جنسیەى
بەریتانیم لەسەر وەعدی جەنابت ئێمە لە بەریتانیا گەراینەوە بۆ کوردستان
کە گوایە ئیش و ئەمان هەیە لە کوردستان و ئیستاش من کاری خۆم هەیە کە
حزبەکەت دەستیگرت بەسەراو بردی بۆ خۆی.
ئەمە بوو بە دووەم جەژن کە بەریزت جەژنانە
دەدەیت بە من و خێزانەکەم بە بڕینی رزقەکەمان کەلە رۆژی 31/12/2007 تا
ریکەوتی ئەمرۆ لەسەر داواکاری ( دلیر سهید مهجید) کە ناوە راستی
یەکەی ( ئەکرەمی سهید مهجید)ە و داواکاری بەرێوەبەرى فرۆکەخانەى
سلیمانی ( کامهران ئهحمهد) وە بە ئامادەبوونی ئەکتەرەکانیان وە
ئەمنی سلیمانی وە بە سەرپەرشتیاری مدیری ئەمن و ئاسایشی سلیمانی (
وەستا حهسهن) بۆ کۆمپانیاکەم ( هاوار گەشت و گوزار).
من بریکاری گشتی هیلی ئاسمانی عیراقیم بۆ ماوەى
زیاتر لە 18 ساڵ وە لە ماوەى سەعاتیکدا دەستیانگرت بەسەر رزقەکەما وە
(وەستا حهسهن ) ئەمری دەرکرد بە داخستنی هەر (3) نووسینگەکانم ئەمە
لە کاتیکدا کە من دوو جار پلەى یەکەمیم بە دەست هێناوە لە ماوەى 3
ساڵدا لە نێوان 18 پارێزگای سلیمانی بەلام لەجیاتی ئەوەى حکومەتە
کوردیەکەم رێزو ستایشم لێبگرن چونکە سەرى شاری سلیمانیم بەرزکردۆتەوە ،
ئاسایشى سلیمانی تەسەروفاتی توندو تیژو تەهدیدیان لەگەل کردم لەژێر
سیلاح و سجندا کە تەسەرووفاتە ناشرینەکانیان زۆر بەقوەت ترو تیژترو
توندتربوو لە تەسەرووفاتی ئاسایشی سهدام حسین ،وە لیرەدا پرسیار لە
جەنابت ئەکەم کە بەریزت کەسێکی قانونیت وە منیش بەهەمان شیوە قانونیم
ئایا واجباتی ئاسایشی سلیمانی ئەوەیە کە رزقی خەلکی شارەکەی خۆی ببریت
لەژیر تەهدیدو سجنا ؟ یاخود واجباتی ئاسایش ئەوەیە بەرهەڵستی تیرۆرست
بکات وە پاریزگاری بکات لە مال و مولکی خەلکی یان ئاسایشی سلیمانی
نازانن واجباتەکانیان چی یە؟
وەکالەتە گشتیەکەم ئیلغا بوو بە نووسراویکی رەسمی بۆ وەزیری گواستنەوەى
حکومەتی مەرکەزی بغداد( ژمارە 100 لە 30/10/2007) لەسەرداوای وەزیری
گواستنەوەى هەریمی کوردستان ( بوڕهان سهعید سۆفی) کەسەر بەلیستی
حزبەکەتانە کاتیک کە چاووم کەوت بە کاک برهان سعید بۆ زانینی هۆکاری لێ
سەندنەوەى وەکالەتەکەم و پرسیارم لێ کرد لە وەلامدا بە راشکاوانە ووتی
( دلیر سید مجید) و ( کامهران ئهحمهد) و ( بهکر سهعید
/بهرێوهبهری کۆمپانیای ئەزمری گەشتوگوزار) بۆ ماوەى شەش مانگ
زەختیان خستە سەرم و داوایان لێ کردم کەوا نووسرات بۆ بنووسم بۆ
بهغداد بۆ لێ سەندنەوەى وەکالەتەکەت، پاش ئەمە چاوم کەوت بە دلێری
سهید مهجید بۆ ئەم مەبەستە پێی راگەیاندم کەوا بەشێکی بچکۆلە لە
وەکالەتەکەت ئەدەمەوە بۆ ئەوەى زەرەر نەکەیت منیش پێم ووت ئەمە وەکو
ئەوە وایە کە تۆ خانووەکەم بەزۆر بەریت بۆخۆت ئینجا رەحمم پێ بکەیت و
بەزەیت پیامابێتەوە بلێیت قەیناکە من هۆدەیەکی بچکۆلەت ئەیەمەوە
لەسەربانەکەی ، کە ئەوەم پێ ووت زۆر زۆر تورە بوو منیش وامزانی ئەم مام
جهلاله لێم توورە ئەبێت کە هەرگیز مام جهلال نەدیوە تورە بێت لە
خەلک کە سەرۆکی هەموو عێراقە وە سەرۆکی حیزبیشە لە هەمان کاتدا.وە بە
توورەیی پێی ووتم برۆ لە کێ شکات ئەکەیت شکات بکە لەگەل ئەوەشدا ئەمانە
تا ئیستا دووجار بڵاویانکردۆتەوە لە جەریدەی هاوولاتی بەدرۆ کە ئەمان
پەیوەندیان نیە بە ئیلغاى وەکالەتەکەمەوە بەڵام من بۆ بەدرۆ خستنەوەیان
3 نووسراوم لایە لە ژێر ژمارەی ( 3221 و 10 و 13) کە بە ئیمزای
کامهران ئهحمهد ئیمزای کردووە داوای لە بهغداد کردووە بۆ ئیلغای
وەکالەتەکەم بۆیە من لیرەدا پێموایە ئەگەر ئەمانە درۆ بکەن بەبێ شەرم
لەگەل جەریدەدا و مەلایین هاوولاتی رۆشنبیر بیخوێنێتەوە ئاواش بەبێ
شەرمانە درۆ دەکەن لەگەل حیزبەکەتا، لێرەدا پرسیار دەکەم ئایا کامهران
ئهحمهد کە بۆ ماوەى تەنها 3 سالە هاتۆتە ناو حیزبەکەت ئەکرێت
نووسراوى درۆ بنووسێت لەسەر من و بە هۆیەوە خۆم و عائیلەکەم بێ رزق بین
کە ئەوە بۆ سالێک دەچین؟ منێک کە خاوەنی تێکۆشان و شەهیدم بۆ گەلەکەم
ئەگەر تێکۆشانەکەمتان بۆ رابخەم لەسەر جادە قیرەکەی بەینی سلیمانی و
قەلاچوالان ئەوا هەموو جادەکە دائەپۆشێت وە ئەتوانم ئەمانە هەمووى
پێشکەشی جەنابتی بکەم ئەگەر موقابەلەم بکەیت شەخسی وە زۆر خۆشحال ئەبم
کە ئەم بەتەڵە بەتاڵانەش ئامادەبن.
بەپێ ی ئەوەى کە جەنابت جێگری سەرۆکی یەکێتی حزبە ئیشتیراکی ئەوروپایت
وە لەبەر عەدالەتت جەنابتیانت هەڵبژاردووە دواوا لە بەڕێزت دەکەم کەوا
ئەمر بکەیت بە دلیری سهید مهجید کەوا رزقەکەم بۆ بگەرێنێتەوە کە بوو
بەهۆی زەرەێکی زۆر بۆ خۆ م و ماڵ و مناڵم زوڵمی بەجۆرە گەورە رووی
نەداوە تەنانەت لە زەمانی هۆلاکۆ . بۆیە بۆ دواجار پرسیار دەکەم ئایا
ویژدانت مورتاح ئەبێت یەکەم بەیانی رۆژی جەژن نان بخۆیت لەگەل
عائیلەکەت و پاش ئەوە چەندەها کەسی گەورە تەشریف ئەهێنن بۆ لای جەنابت
بۆ جەژنە پیرۆزەو گەردن ئازاییی ئەى ئایا من چۆن گەردنی جەنابت و
کامهران و دلیر و بکر و بوڕهان سهعید سۆفی ئازادبکەم لە کاتێکدا ئەم
زوڵمە گەورەیە کراوە بەرامبەر بە خۆم و عائیلەکەم لەلایەن حزبەکەتەوە؟
ئیتر زۆر سوپاس بۆ بەکارهێنانی ئەو عەدالەتەت.
سالار رهوف فهرهج
نووسینگهی هاوار بۆ
گهشتوگوزار
۴\١٢\٢٠٠٨
salar_faraj@yahoo.com
07705052222 – 07705045555-
07501174444
www.salar2.bravehost.com
|