١٠\٤\٢٠١٢
کێشەی نێوان هەرێم
و بەغدا هۆکارێکی سەرەکییە،
رێگریی لە خوێندکارە کوردەکانی بەغدا دەکرێ
بۆ گێڕانی ئاهەنگێک.

راپۆرت: محەمەد ئەحمەد
بە بۆنەی ھاتنی سەری ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆز، کۆمەلێک
خوێندکاری کورد لە شاری بەغدا بەسەرپەرشتی سەرۆکی بەشی زمانی کوردی -
زانکۆی بەغدا و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان - لقی بەغدا، لە رۆژی یەک
شەممە رێکەوتی ٨/٤/٢٠١٢ ھەستان بە سازدانی ئاھەنگێگ لە ھۆڵی ( بلاط
الشھداء )- زانکۆی بەغدا، بەڵام لە لایەن پاسەوانانی زانکۆکە رێگرییان
لێکراوە و نەیانھێڵا ئاھەنگ و خۆشی بگڕین بە بیانووی یادی کۆچی دوایی (فاطمة
الزھراء) کە ھەفتەی رابردوو کۆچی دوایی کردوە، ئەمە لەپاش ئەوەدێت کە
رەزامەندی لە سەرۆکی زانکۆ وەرگیراوە بۆ سازدانی ئاھەنگەکە لە نێو
کۆلێژەکەدا.
رێکخەرانی ئاھەنگەکە ناکۆکی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی
ناوەندیی بەغدا بە ھۆکاری سەرەکی دەزانن بۆ رێگریکردنیان لە گێرانی
ئاھەنگ ، چونکە ھەر لە ھەمان رۆژدا کۆمەڵکێک خوێندکاری تر لە نەتەوەی
عەرەب ئاھەنگی درچونیان لە زانکۆ (حفلة
التخرج)ـیان گێرا .
لەم بارەیەوە ( ھەڵکەوت تەھا ئەحمەد) بەرپرسی کۆمەڵەی خوێندکارانی
کوردستان - لقی
بەغدا سەبارەت بە نەھێشتنی گێرانی ئاھەنگەکە ووتی: ئێمە وەکو کۆمەڵەی
خوێندکارانی کوردستان - لقی بەغدا پێمان باشبوو ھەستین بە ئاھەنگێک بۆ
خوێندکارە کوردەکانی شاری بەغدا بە بۆنەی یادی سەری ساڵی نوێی کوردی و
جەژنی نەرۆزەوە ، بەڵام زۆر بەداخەوە لەلایەن چەند کەسێکەوە کە ھەرگیز
ئاشتی و پێکەوە ژیانیان ناوێت لە نێوان نەتەوەکانی عێراقدا رێگریمان
لێکرا ، ئێمە ماوەیەک پێش ئێستا داواکارییەکمان لە سەرۆکایەتی زانکۆی
بەغدا کرد کە ھەستین بە سازدانی ئاھەنگێک لە ھۆڵی زانکۆکە لەپاش تاخیر
وەڵامدانەوەمان ووتیان نابێت رۆژی پێنج شەممە ئاھەنگەکە بگێڕن چونکە
یادی مردنی حەزرەتی (فاگمە الزھراء)یە دوای بخەن بۆ رۆژی یەکشەممە،
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٨/٤/٢٠١٢ بەئامادەبوونی سەرۆکی بەشی زمانی
کوردی لە زانکۆی بەغدا و زیاد لە ٣٠٠ خوێنکاری کورد رێگریمان لێکرا بۆ
گێرانی ئاھەنگەکە و ھەستان بە سوکایەتی کردن بە ئێمە کە ئەمەش کارێکی
ناڕەوایە، لە پاش دەرچوونمان لە ھۆڵەکە لە نێو گۆڕەپانی زانکۆ سەرجەم
خوێندکاران ھەستان بە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ووتنی سرودی
نەتەوایەتی کورد، داواکارم لە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکان
قسەیەک لەم بارەیەوە بکەن بۆ دووبارە نەبونەوە .
(لاوەند فەلاح حەسن) کارگێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان-لقی بەغدا
ووتی: لەپاش ئەوەی داوامان لە سەرۆکی زاکۆ کرد کە ئەوانیش رازی بوون لە
سازدانی ئاھەنگەکەمان لە نێو ھۆڵی زانکۆی بەغدا، بەڵام لەلایەن
پاسەوانەکانەوە سوکایەتیمان پێ کراو نەیان ھێڵا ئاھەنگ بگێرن، منیش
ئەمە بە کارێکی نابەجێ ئەزانم چونکە ئەو سوکایەتییەی ئەمرۆ بە
خوێندکاری کورد کراوە لە زانکۆی بەغدا کەس قبوڵی ناکات، بەڵام ئێمە
مەڵکەچ نابین بۆ ھیچ لایەنێک وەک چون ئەوانەی رابردوی خۆمان مەلکەچییان
نەنوانە بۆ کەس و بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە خەباتی چەک و قەڵەمیان کردوە
، ئێمە لەپاش ئەوەی رێگری لە چونی فرقەی مۆسیقی کرا بۆ چونیان بۆ ناو
ھۆڵەکە ووتیان لەم ئاھەنگەدا نابێت گۆرانی بوترێت چونکە یادی وەفاتی (فاگمە
الزھراء)ـیەو نابێت بە ھیچ شێوەیەک ئاھەنگ خۆشی بگڕدرێت تەنھا ئەتوانن
شیعر و ووتار بڵێن، وە لەکاتی خوێندنەوەی شیعریشدا لەلایەن
پاسەوانەکانەوە سوکایەتی بە چاودرێکی ئاھەنگەکە کرا کرایە دەرەوە ئێمەش
سەرجەم خوێنکارەکان وەکو سوکایەتێک بەوان لە کاتی قسەکردنی سەرۆکی بەشی
زمان ھەموومان ھۆڵەکەمان بەجێھێڵا.
(ئاکۆ نەوزاد) کارگێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان-لقی بەغدا ووتی:
زۆر بەداخەوە ئێمەی کورد رێزێکی زۆر لە بەرانبەرەکەمان ئەگرین بەڵام
بەرانبەرەکەمان بە چاوێکی ترەوە سەیرمان ئەکەن ، ئێمە ئەمڕۆ جگەلە
خوێندکارە کوردەکان داواتنامەمان بۆ چەندین مامۆستا و خوێندکاری عەرەب
ناردوە بۆ ئەوەی ئامادەی ئاھەنگەکە بن ، من لێرەدا مەبەستم ھەموو عەرەب
نییە چونکە ئەوانەی کە عەرەبن و داواتنامەمان بۆیان ناردبوو و ئامادە
بوون و دڵتەنگی خۆیانیانش راگەیاند بۆر وودانی ئەم کارە کە ئەمرۆ بە
خوێندکاری کورد کرا لە بەغدادا.
(ئاری حەمید مەجید) رێکخەری ئاھەنگ ووتی: بەڕای من ئەم سوکایەتی کردنە
بە خوێندکاری کورد بەبۆنەی ناکۆکێکانی نێوان ھەرێم و بەغداوە دێت چونکە
ئێمە پێشتر لە ھەمان ھۆڵ ئاھەنگی ترمان گێڕاوە و ھیچ کێشەیەک نەبووە،
بەڵام ئەمجارەیان سەرەڕای وەرگرتنی مۆڵەت لە سەرۆکایەتی زانکۆ رێگری و
سوکایەتیمان پێکرا ، بۆیە داواکارم لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەم
کێشەبە بکۆڵێنەوە ، ئەوەی جێ ئاماژەپێدانە ئەوان کە ووتیان بەبۆنەی
کۆچی دوایی (فاگمە الزھراء) نابێت گۆرانی بوترێ تلە ھەمان کۆلێژدا
کۆمەڵێکی خوێندکاری زۆر ئاھەنگی دەرچونیان لە زانکۆ گێرا .
(ئەحمەد جاسم فەھد) خوێنکارێکی ئامادە بووی ئاھەنگەکە ووتی: ئەم کارە
بەدوری نازانم لە دوژمنانی کورد چونکە ئەوان ئاوەدانبوون و پێشکەوتنی
کورد لە ھەرێمی کوردستانیان پێ ناخۆشە ، بەڵام سەرەڕای رێگرتنمان ئێمە
لە ساخەی کولییەکە سرودی (ئەیرەقیب) و گۆرانی کوردیمان ووت.
لە کۆتاییدا ئەوەماوەتەوە بیڵێم ئایە تەھدید کردنی کوردی بەغدا بە
دەرکردن و ناردنیان بۆ ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکی رەسمی و
لەلایەن چەندین پەرلەمانتاری شۆقێنی و سوکایەتی کردن بە خوێندکارانی
کورد ، سەرەتایەک نییە بۆ رەونانی کورد و دروستبوونی شەڕێکی تایفی...؟!
ماڵپهڕی محهمهد ئهحمهد
|