په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٧\٢٠٢٣

کۆلۆنیالیزمی هۆڵەندی و داوای لێبووردن!

هەڵۆ محەمەد         

 
لە رووداێکی بێهاوتادا پاشای وڵاتی هۆڵەندە ولهەلم ئالەخەندەر دوێنێ ١.٧.٢٠٢٣ دوای ١٥٠ ساڵ تێپەربوون بەسەر کۆلۆنی کردنی وڵاتانی سورینام و بەشی ئەنتیلی هۆڵەندی دا.


پاشا داای لێبووردن دەکات!.. لەم رۆژەدا لە ١.٧.١٨٦٣ەوە هەموو ساڵێک هۆڵەندییەکان یادی کۆتایی هێنان بەو سیاسەت و دەسەڵاتە دەکەن!... کە ناسراوە بە کەت کۆت واتە رۆژی بیرەوەریی بە زمانی سورینامی واتە« زنجیری تێکشکاو یاخود پساو«..


جاران دەبوو کۆیلەکان هێشتا ١٠ ساڵی تر لە کێڵگەکاندا کار بکەن لە دۆخی چەوسانەوەدا بمێننەوە، تا رۆژی ئازادییان لە ١٨٧٣ بەر لە ١٥٠ساڵ بەدەستهێنا.. لەم بۆنەیە هۆڵەندییەکانیش ئاهەنگ دەگێڕن..


پاشای هۆڵەندی لە وتارێکیدا لە ئۆئۆستەرپارک لە ئەمیستەردام دەڵێ: (کۆیلایەتی بریتییە لە زیاترین شێوەکانی کۆیلایەتی مرۆڤایەتی ).. ناوبراو داوای لێبووردن دەکات کەوا کەسانی بنەماڵەکەی ئۆرانژە -ناسساو زووتر دژی ئەم تاوانەی دژ بە مرۆڤایەتی هیچیان نەکردووە..


لەتەک پاشادا چەندین نەوە و کەسوکاری کۆیلەکان ، سەرەک وەزیران، سەرۆکی ئینیستیتوتی رابووردوو و میراتی کۆیلایەتی هۆڵەندە بەشدار بوون.


یەکێکی تر لە بەشداربووان لندا نۆئۆتمەئەربوو وتی:«داوای لێبووردنی پاشا بەهایەکی سیمبولی گەورەیە« . هەروەها ئەوە گرنگە ئێمە ئیمڕۆ بیر لە ئاکامەکانی ئەو دیاردەیە بکەینەوە و لەرووی جڤاتییەوە زیان و خراپەکانی لەسەر نەوەکانی ئێستا بڕینەوە.. پاشا ئەوەیشی زیاد کرد بۆ قسەکانی : «کەوا بەداخەوە بە هۆی کاریگەرێتی راسیزمەوە لە کۆمەڵگەکەماندا هێشتا هەست بەو شتە دەکەین«.


بیروڕای جیاوازی هۆڵەندییەکان. کولتوری بیرەوەریی ئەم کارەساتە بیروڕای جیاوازی لای هۆڵەندییەکان دروست کردووە.


یادکردنەوەی کێتی کۆتی لە مێژە دەکرێت و ڕاستەوخۆ لە تیڤی ڕادەگوێزرێتەوە، پارێزگاری شاری ڕۆتەردام دەیەوێ بەفەرمی ڕۆژی ١.٧ بکاتەوە ڕۆژێکی پشووی نەتەوەیی.


سەرەکوەزیرانمارک روتتە پێش ساڵێ داوای لێبووردنی کرد بە ناوی حکومەتەکەیەوە..


هەروەها چوار شاری گەورەئامستەردام،رۆتتەردام،دەنگ هائاگ، ئوترەچت داوای لێبووردنیان کردووە ئێستا کلێسای ئەندامی ئەنجومەنی کلێسای ئەمستەردامیش بە نوێژکردنێک ئاهەنگی گێڕا..


بۆڵەبۆڵی پارەدان/ قەرەبووکردنەوەی.


کێشەیەکی سەرەکی قەرەبووکردنەوەی ئەو وڵاتانەیە بە پارە و بیناکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەیانە.. حکومەتی هۆڵەندە ئەمە ڕەت دەکاتەوە، لێ دەیەوێ بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بخاتە فۆندێکەوە/ وەقف بۆ پشتیوانی هوشیاری ئاکامەکانی کۆیلایەتی.


سەبارەت بە داوای لێبووردنەکەش گەلی هۆڵەندە بە ڕێزەی ٤٦٪ دژن و ٤٠٪ لەگەڵن..


ئەمە هەڵوێستی فەرمی هۆڵەندە بەرانبەر بە رابووردووی خۆی ..


ئەی کوردستانی کۆلۆنی؟!


لە وتارێکی پێش چەند ساڵێکم دا بە درێژی باسی ئەو دەرفەتە نوێیەم کردووە کە دوای کوشتنی/ خنکاندنی جۆرج فلۆرید لە هاتۆتە پێشەوە. ئەو روداوە وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی و سیاسی و کولتووری دروست کرد؟!..


بەشێکی زۆر سیمبۆلەکانی مێژووی کۆلۆنیالیزم کەوتنە بەر هەڵمەتی پەلاماردان و شێواندن و پایتەختەکانی لەندەن و پاریس و بەرلین و واشنتۆن و زۆر شوێنی تر هاتنە لەرزین و ناچاری بەخۆدا چوونەوەی مێژووی خۆیان و سیاسەتی ئێستای دەوڵەتەکەیان کردن!


لە ئەڵمانیا بۆ نموونە: هەڵمەتی دژە کۆلۆنیالیزم و ڕەگەزپەرستی گەیشتە ئەوەی پەیکەری گەورە فەیلەسوفێکی وەک کەنت بەر شاڵاوی شێواند بکەوێ.. ئیدی لەم مەیدانەدا دەستکرا بە گۆڕینی ناوی دەیان شەقام و مەیدان و بنکە و شوێن کە سیمبۆل و ناوی کۆلۆنیالیزمیان لەسەر بوو..
حکومەتی ئەڵمانیا ئەگەرچی مێژووی درێژی لەگەڵ کۆلۆنیالیزم نییە، بەڵام لەو وڵاتەی کۆلۆنیالی کردبوو( نامیبیا) داوای لێ بووردنی کرد و بە پارە قەرەبوویان کردەوە و دەیان پرۆژەشیان لەو وڵاتە بە نێتی هاوکاری و گەشپێدان خستە گەڕ.

کوردستانیش وەک وڵاتێکی کۆلۆنی گەورە و ستراتیژی ئینگلیز و فەڕەنسا، دەییتوانی کەیسێکی تێروتەسەل لەسەر قوربانی و زیانەکانی ئامادە بکات و یەخەی ئەو دوو وڵاتە بگرێ و داوا بکات پشتیوانی بکەن بۆ سەربەخۆیی یان هەر نەبێ گوشیارێ بۆ دەوڵە دەستکردەکانی خۆیان( تورکیا، ئێران،عێراق، سووریا). بهێنن دەستبەرداری سیاسەتی کوشت و کوشتاری کورد و کاولکردنی کوردستان بن و مافە نەتەوەیی و سیاسی و دیموکراتییەکانی کورد بسەلمێنن.


هێزە کۆلۆنیالیستەکان و داگیرکەران نەک داوای لێبووردن لە کورد ناکەن بگرە بێشەرمانە ڕۆژانە بە دەنگی بەرز هەڕەشەی زیاتر دەکەن لە کورد و هەوڵی نەمانی دەدەن!


کورد دەرفەتی هەبوو و ئێستاش ماویەتی و دەتوانێ گازندەیی نەتەوەییمێژوویی و یاسایی و مرۆیی خۆی بگەیەنێتە دەسەڵاتداران و پەرلەمانی ئەو دەوڵەتانە و دادگا و پەرلمانی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر ناوەندی تریش؟!


ئەم کارەش زۆر ئاسانە لەڕێی دەستەیەک لە شارەزایانی دۆزی کورد و یاسای نێودەوڵەتی و پارێزەران و دبلۆماتکار و لۆبیستی لێهاتوو و کارامەوە..سەرکردایەتی و بەتایبەت حکۆمەتی هەرێم دەتوانێ بەو کارە هەڵسێ و پشتیوانی بکات!


دیارە هەر کەمتەرخەمیەکیش دەبێتە بەرپرسیارییەکی گەورە و دەچێتە ملیانەوە!..


https://emrro.com/rasizimleperawezik.htm

 

٤\٧\٢٠٢٣

ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک