٩\٢\٢٠١١
دوو پەخشانە شیعر:
لە دەرەوەی حیکایەتەکانی فەنا.

عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
لە دەرەوەی حیکایەتەکانی "با"وە جێگایەک نییە بۆ وەرینی گەڵا و گەشتی
گەمیەکانی غوریەت، شوێنێک نییە بۆ ئاشتبوونەوەی گومان و یەقین، بۆ
بێدەنگی و فەوزا،سەرپەنایەک نییە بۆ خۆشاردنەوەی چارۆکەکانی ئەوین و
شەرخەوشکانی داستانەکانی فەنا.
لەدەرەوەی حیکایەتەکانی باخچەوە میسۆدێک نییە بۆ ناسینەوەی نەسەبی دار
وسەما زیز بوەکانی وەرزی خەزان ،ڕاڕەوێک نییە بۆ هەڵاتنی گوڵە
قاچاخەکانی مەینەت، فیردەوسێک نییە بۆ پیاسەکانی ئێوارە و بۆ جگەرە
کێشانی سەر ڕێگاکانی تەنیایی، کەنارێک نییە بۆ خۆهەڵخستن و گەرمبونەوەی
دەمارە گرژەکانی نا ئومێدی.
لەدەرەوەی حیکایەتەکانی بوونەوە جێگایەک نییە بۆ بیرکردنەوەو
ساغکردنەوەی تەوەرەکانی ئایدیۆلۆژیا، شوێنێک نییە بۆ پیرۆزی
گۆرانیەکانم و خاڵێک نییە بۆ شاردنەوەی چیرۆکەکانی فەنابوونم.
لەدەرەوەی حیکایەتەکانی خەیاڵەوە وشەیەک نییە ئاوارەیی خۆی بتەکێنێت و
قەسیدەیەک نییە خۆی لە ئاوی تاراوگە هەڵنەکێشێت، مۆسیقایەک نییە
تەپوتۆزی لەسەر نەنیشێت و غەمگین غەمگین بە هەناسەی توندەوە نەچێتە بەر
ئافاتەکانی نمایشکردن .
لەدەرەوەی حیکایەتەکانی عیشقەوە کچێک نییە سەر بکاتە سەر دڵی قەسیدەیەک
، باخێک نییە ناسنامەکانی تەمەنی نەنێتە نێو گیرفانی فەنا، هەورێک نییە
زویر بوونی خۆی لە ئاسمان نەشارێتەوە و گلەیی و گازاندەکانی لەبەردەم "با"
دا هەڵنەڕێژێ، مەلێک نییە بە فیکەوە خۆبادانەکانی بە حوزن ئالودە نەکا،
منێکیش نیم تاکو عەشق نەمپێچێتەوە و نەچمە بەر دیوانی مەرگ.
شوباتی
2007
- ڤانکۆڤەر
من پیاوێکم سیخناخ له تۆ.
تۆ بازبازێنت ده‌کرد به‌سه‌ر سه‌ده‌کاندا و دوای هه‌ر ماندوو بوونێکیش
له‌سه‌ر ته‌پۆلکه‌یه‌ک له گزنگ داده‌نیشتی و په‌رداخێکت له بیناییم
ده‌خوارده‌وه. ئه‌ستێره‌ت ده‌خسته ژێر باڵ و له‌به‌رده‌م گه‌ڕه‌کانی
خۆشه‌ویستی وه‌کو کۆتر هه‌ڵت ده‌دانه ئاسمان. له‌دڵۆپه بارانه‌کانی
سه‌ر جه‌سته‌ی گه‌ڵایه‌کی ماتومه‌لوول نه‌خشه‌ی سه‌فه‌ره‌کانت ده‌دیته‌وه
و ده‌تویست بچیت لهههتاوی هه‌ڵبکێشی. تۆ هه‌موو کۆتایی هه‌فته‌یه‌ک
دڵت دهئێشاندم و له‌سه‌ره‌تای هه‌موو هه‌فته‌یه‌کی نوێشدا ده‌ستێکت ده‌کرده
ملم و به‌ماچێکی زۆر نێرگزی ئاشتت ده‌کردمه‌وه. له‌م منداڵبوونهوهیهتدا
نه‌رم نه‌رم ده‌گریایت و منیش شه‌به‌نگێک له خه‌ونه سپی و ساده‌کانم
ده‌هێنا بۆت و تۆش له‌باخچه‌ی یاده‌وه‌ریتدا داتدهنان و هێدی هێدی
شیعرت بۆ ده‌خوێندنه‌وه. هه‌ر به کپیش زۆرجار له‌سه‌ر نووکی پێ ده‌هاتیته
ژووره خه‌ڵوه‌ته‌کانی تاراوگه و بێ ئه‌وه‌ی بێڵی خۆزگه‌یه‌ک له‌خه‌و
ببێ، نیشتمانێک له عه‌شقت ده‌پرژانده ژووره‌که و ئه‌وجا لهپهنجهرهکانی
وه‌فاوه دڵنه‌وایی پاسارییه‌کانی ماڵئاواییت ده‌دایه‌وه. من نه‌رمتر
هاتم و تۆم هه‌ڵمژی. نه‌رمتر هاتم و بۆنم کردی. نه‌رمتر هاتم و باوه‌شم
کرد به لوتکه و هه‌ور و سنه‌وبه‌ره‌کانی وه‌فا. نه‌رمتر ده‌دوام و قهڵبهزهکانی
کامه‌رانیم کۆ ده‌کردنه‌وه و تاڤگه‌کانی شادومانیم یه‌که یه‌که له‌پاڵ
یه‌کتر ڕیز ده‌کردن و دهمئاخنینه نێو گیرفانی بوونه‌وه. که من گه‌یشتمه
به‌رده‌م زریانه کڕنۆش بردووهکانی غوربه‌ت،پڕ ببووم له تۆ، که‌گه‌یشتمه
ئاست گۆله لێخنهکانی گومان،پڕ ببووم له تۆ. که‌جه‌نگی عه‌شق لوولی
دام من ته‌ژی بووم به‌ماچه‌کانت. من پیاوێک بووم خودام ده‌کرد به گژ
قه‌یره گوڵه‌کانی بوون،خودام ده‌کرد به‌گژ چیرۆکه پێخاوسه‌کانی
منداڵی. خودام ده‌کرد به گژ به‌یداخه شڕ و وڕهکانی خه‌ون. چه‌ند به
نه‌رمی هاتم و گوتم من پیاوێکم سیخناخ له تۆ، من پیاوێکم له‌شێوه‌ی تۆ،
له‌خه‌ونی تۆ. من پیاوێکم پڕاوپڕ له ژن بوونی تۆ.
22\9\2009
- ڤانکۆڤەر
ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڵا
سڵێمان(مه‌شخه‌ڵ)
|