٢٢\١٢\٢٠١٠
پاش کۆتایی مێژوو.
نووسینی: فرانسیس
فۆکۆیاما (1)
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: عه‌بدوڵا سڵێمان(مـهشخهڵ)
له‌و حه‌ڤده ساڵه‌ی ڕابوورد، له‌وکاته‌وه‌ی یه‌که‌مینجار وتاره‌که‌م"
کۆتایی مێژوو"بڵاو بۆوه گریمانه‌که‌م له‌هه‌ر گۆشه‌نیگایه‌که‌وه شیا
بێ ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا. بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م له کتێبی" کۆتایی
مێژوو و دوا مرۆڤ" ئه‌و بواره‌م بۆ ئه‌ڕه‌خسێنێ که دووباره جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌رگیومێنته بنه‌ڕه‌تییه‌کانی بکه‌مه‌وه،بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی
زیاتر چ ناڕه‌زایه‌تییه‌کی جیدی به‌ره‌و ڕووی بووه‌وه، وه چاوخشاندن
به هه‌ندێ په‌ره‌سه‌ندن له دونیای سیاسه‌تدا کهلههاوینی ساڵی 1989
دا هاتنه ڕوودان.
ڕێگه‌م بده‌ن با له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێبکه‌م کۆتایی مێژوو چی بوو؟
بێگومان ده‌سته‌واژه‌که هی من نییه به‌ڵکو له هیگڵه‌وه وه‌رگیراوه
و زۆر به‌ربڵاوتریش لای کارڵ مارکس به‌کار هاتووه. هیگڵ یه‌که‌مین
فه‌یله‌سوفی مێژووناسه که مێژووی مرۆڤایه‌تی وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی گه‌شه‌کردنی
پێکه‌وه‌لکاو تێگه‌یشتووه. هیگڵ ئه‌م گه‌شه‌کردنه‌ی بینی به‌و پێیه‌ی
گه‌شه‌کردنێکه له عه‌قڵی مرۆڤه‌وه ئه‌دۆزرێته‌وه که‌دواجار ئه‌بێته
هۆی فراوانبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئازادی له جیهان. مارکس بیردۆزێکی
زیاتر ئابوورییانه‌ی خاکی هه‌بوو. بینی که‌هۆکاره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و
گۆڕانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و گه‌شه‌کردن له مرۆڤی سه‌ره‌تاییه‌وه
بۆ ڕاوچی و بۆ کشتوکاڵ کردن و ئینجا بۆ پیشه‌سازیی. به‌و شێوه‌یه
کۆتایی مێژوو و هه‌روه‌ها بیردۆزی به مۆدێرنه‌کردن ئه‌و بابه‌ته‌ی
وروژاند که کرداری به‌مۆدێرنه‌کردن دواجار له‌کوێدا ڕوو ئه‌دات.
گه‌ڵی له ڕۆشنبیرانی پێشکه‌وتووخواز له‌ماوه‌ی نێوان بڵاوکردنه‌وه‌ی "مانیڤێستی
کۆمۆنیست"ی کارل مارکس و فریدریک ئه‌نگلز له ساڵی 1848 و کۆتایی سه‌ده‌ی
بیسته‌م له‌وبڕوایه‌دا بوون که کۆتایی مێژوو نییه و پرۆسه‌ی مێژوویش
له کۆمۆنیزمی خه‌یاڵی کۆتایی دێت. ئه‌مه جه‌ختکردنه‌وه‌ی من نییه به‌ڵکو
هی کارڵ مارکسه. ئه‌و ڕێ بهدییهی که من له‌ساڵی 1989 وه ده‌ستم
پێ‌کرد واپێئهچوو شتی له‌و بابه‌ته ڕوو نه‌دات تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی که‌پرۆسه‌ی
مێژوویی مرۆڤ له‌هه‌ر شوێنێک ڕابه‌ری ئه‌کرد مه‌یلی به‌لای کۆمۆنیزمدا
نه‌بوو، به‌ڵکو به‌ره‌و لای ئه‌وه‌وه بوو که مارکسییه‌کان پێیان ئه‌گووت
دیموکراسی بورژوازی.
ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ باڵاترین شێوه له‌شێوه‌کانی کۆمه‌ڵگه له هه‌ردوو
بنه‌مای ئازادی و یه‌کسانی واوه‌تر نه‌چوو. ئه‌له‌کسه‌نده‌ر کۆژیڤ که
هیگڵییهکی مه‌زنی ڕووسی – فه‌ره‌نسییه گۆبهندانه قامکی نایه سه‌ری
کاتێ گووتی مێژوو له ساڵی 1806 کۆتایی هات، ئه‌و ساڵه‌ی کهناپلیۆن
سیستمی پاشایه‌تی بروسی له شه‌ڕی ژینا-ئۆرستاد به‌زاند. به‌م شێوه‌یه
ئامانجه‌کانی شۆڕشی فه‌ره‌نسایان ئه‌هێنایه گۆشه‌ی هیگڵی ئه‌ڵمانیا.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی دواتر ڕوویاندا ته‌نها پڕکردنه‌وه بوون به‌وجۆره
تێڕوانینانه‌ی که له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گشتیگر کرانه‌وه.(2).
پرسیاره‌که.
له‌لایه‌ن گه‌لێ چاودێره‌وه به‌راورد کراوم به مامۆستای پێشووم
سامۆیڵ هه‌نتگتۆن که تێڕوانینێکی ته‌واو جیاوازی خسته‌ڕوو له‌گه‌شه‌کردنی
جیهان له کتێبه‌که‌یدا"پێکدادانی شارستانه‌کان و دووباره دروستکردنه‌وه‌ی
سیستمی جیهانی" له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ ئه‌ملاوئه‌ولام له‌وبڕوایه‌دام ئه‌شێ
زیاده‌ڕۆیی بکرێ له‌و ئاسته‌ی که ئێمه لێکدانه‌وه‌ی جیاوازمان هه‌یه
بۆ جیهان. بۆ نموونه من هاوڕام له‌گه‌ڵیدا له‌و تێڕوانینه‌ی که
کلتوور توخمێکی هه‌رگیز له‌ناو نه‌چووی کۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تییه‌کانه.
وه ناکرێ سیاسه‌ت و گه‌شه‌کردن تێبگه‌ی به‌بێ ئاماژه‌کردن به به‌های
کلتووری.
به‌ڵام لێره‌دا مه‌سه‌له‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه که لێکمان جودا ئه‌کاته‌وه
ئه‌ویش ئه‌و پرسیاره‌یه ئایا به‌هاو داموده‌زگاکان کهشانبهشان گه‌شه‌ی
ڕۆشنبیری ڕۆژئاوا گه‌شه‌یان کردووه ئه‌شێ جیهانی بن ( وه‌ک مارکس و
هیگڵ له‌وبڕوایه‌دان) یان ئاسۆی کلتووری سنووریان بۆ دائه‌نێ( وه‌ک له‌گه‌ڵ
بۆچوونی فه‌یله‌سوفه‌کانی دواتردا کۆکه چه‌شنی فریدریک نیتشه و
مارتین هایدگه‌ر). سامۆیڵ هه‌نتگتۆن به‌ئاشکرا ئه‌وه ئه‌بینێ که
جیهانی نین.وه مشتومڕی ئه‌وه ئه‌کات که‌ئه‌م جۆره له‌داموده‌زگای
سیاسی که ئێمه له خۆرئاوا پێی ئاشناین به‌رئه‌نجامی جۆرێکی تایبه‌ته
له‌کلتووری خۆرئاوای مه‌سیحی و ئه‌وروپی و هه‌رگیزیش له پشت سنووره‌کانی
ئه‌و کلتووره‌وه ڕه‌گ داناکوتێ.
بۆیه پرسیاری بنه‌ڕه‌تی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئایا به‌هاو داموده‌زگاکانی
خۆرئاوا بایه‌خی جیهانیان هه‌یه یان ئایا نوێنه‌رایه‌تی سه‌رکه‌وتنی
کاتی هه‌ژموونی کلتوورییه له‌ئێستادا؟
هه‌نتگتۆن ته‌واو دروسته کاتێ ئه‌ڵی بنه‌چه‌ی مێژوویی دیموکراتی
لیبراڵی سکۆلاری مۆدێرن له ناو ئایینی مه‌سیحییه‌وه ڕاکشاوه که‌ئه‌مه
تێڕوانینێکی بنه‌ڕه‌تی نییه. هیگڵ ، ئه‌لێکسز دو تۆکڤیڵ، نیتشه له‌نێو
ژماره‌یه‌ک له بیریاراندا پێیان وایه دیموکراسی مۆدێرن وێنه‌ی
سکۆلاری بیروباوه‌ڕی مه‌سیحییه‌ته له ڕێزی جیهانی ئینسان. ئێستا ئه‌مه
ئه‌و حاڵیبوونه نائایینیهی مافی مرۆڤه. به‌بڕوای من هیچ گومانی تێدا
نییه که ئه‌مه له‌دیدگای مێژووییه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌که .
به‌ڵام هه‌رچه‌نده دیموکراسی لیبراڵی مۆدێرن ڕه‌گی له‌خاکی ئه‌م
کلتووره دیاریکراوه دایه که‌چی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه ئه‌م
بیروباوه‌ڕانه زۆر له‌و بنه‌ما بهتایبهتکردنانه دوور که‌وتوونه‌ته‌وه،به‌نسبه‌ت
ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی کلتووره نا مه‌سیحییه‌کان ده‌ژێن، بایه‌خداره.
میسۆدی زانستی کهشارستانییه ته‌کنه‌لۆژیا نوێیه‌که‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر
ئه‌کاته‌وه پێئه‌چێ له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێکی مێژوویی لهساتگهلی
مێژووی به‌رایی ئه‌وروپای مۆدێرن ده‌رکه‌وتبێ له‌سه‌ر بناغه‌ی
تێڕوانینه‌کانی فرانسیس بیکۆن و ڕێنیه دیکارت به‌ڵام جارێکی تر میسۆدی
زانستی داهێنرایهوه و بووه‌وه موڵکی هه‌موو مرۆڤایه‌تی و ئه‌توانرێ
به‌کاری بهێنی جا خه‌ڵکی ئاسیا بیت یان ئه‌وروپا یان هیندستان.
له‌به‌ر ئه‌وه پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا بناغه‌کانی ئازادی و یه‌کسانی
ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ک ده‌زگایه‌کی دیموکراسی لیبراڵی ئه‌یبینین هه‌مان
بایه‌خی جیهانی هه‌یه؟ له‌و بڕوایه‌دام ئه‌مه مه‌سه‌له‌که‌یه و من
وای ئه‌بینم که لۆجیکێکی گشتی هه‌یه بۆ گه‌شه‌ی مێژوویی بۆ
شیکارکردنی ئه‌وه‌ی که بۆچی ئه‌بێ گه‌شه‌ی دیموکراسی له سه‌رتاپای
جیهان و کۆمه‌ڵگاکانمان ڕوو له‌زیادبوون بێ. ئه‌مه ته‌نها شێوه‌یه‌کی
وشک و وه‌ستاوی حه‌تمییه‌تی مێژوو نییه وه‌کو مارکسیزم.به‌ڵکو کۆمه‌ڵه
هێزێکی شاراوه‌یه که‌پاڵ به‌مرۆڤه‌وه ده‌نێ بۆ په‌ره‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌و ڕێگایه‌ی که‌پێمان ئه‌ڵێ له‌کۆتایی ئه‌و پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردنه
دیموکراسییه‌کی فراوانتر هه‌یه وه‌ک له سه‌ره‌تای پرۆسه‌که.
ململانێ.
سه‌رچاوه‌ی "مێژوو" به‌مانا مارکسی - هیگڵییه‌که له‌دوا شیکردنه‌وه‌دا
ئه‌که‌وێته بواری زانست و ته‌کنه‌لۆجیاوه. زانست خۆی که‌ڵه‌که‌بوونه
و ئێمه‌ش ڕۆڵی داهێنانه زانستییه‌کان له‌یاد ناکه‌ین.ئه‌مه ئابووری
جیهان ئه‌خوڵقێنێ.ئاسۆی ته‌کنه‌لۆجیا له‌بواره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی
ئابووری زامنی ئه‌وه‌یه که ته‌مه‌نی ئامێری هه‌ڵم جیاوازه له‌ته‌مه‌نی
هه‌وجاڕ ، سه‌رده‌می ترانزستۆر و کۆمپیته‌ر خۆی ڕۆیشتنه به‌ره‌و
جیاوازبوون له ته‌مه‌نی خه‌ڵووز و پۆڵا. گه‌شه‌پێدانی زانستی بواری
بێئه‌ندازه‌ی به‌رهه‌مهێنان زیاد ئه‌کات که پاڵ به‌سه‌رمایه‌داری
نوێوه ئه‌نێ و ته‌کنه‌لۆجیا و بیروباوه‌ڕه‌کان له بازاڕی نوێی
ئابووری ڕزگار ئه‌کات.
گه‌شه‌پێدانی ئابووری چاکبوونی بژێوی ژیان به‌رهه‌م ده‌هێنێ که جێگای
په‌سندی هه‌موو جیهانه. به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش به‌ڕای من هۆکاری ده‌نگدانی
گه‌له به پێی خۆیان ئه‌چنه پای ده‌نگدان. هه‌موو ساڵێ ملیۆنان که‌س
له‌کۆمه‌ڵگا هه‌ژاره دوواکهوتووهکانهوه له‌هه‌وڵی کۆچکردن دان به‌ره‌و
ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا و یابان یان وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی تر
چونکه ئه‌گه‌ری به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان زیاتره
وه‌ک له وڵاته هه‌ژاره‌کان. سه‌رباری بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له خهونبینهری
ڕۆسۆیی له‌و بروایه‌دان که زۆر به‌خته‌وه‌رتر ئه‌بن ڕاوچی کۆمه‌ڵگای
کشتوکاڵی بن وه‌ک له لۆس ئه‌نجلۆسی هاوچه‌رخدا بژین. ته‌نها ژماره‌یه‌کی
که‌م له‌خه‌ڵک هه‌یه کهبڕیاریار ئه‌ده‌ن به‌کردار به‌و کاره هه‌ڵبسن.
حه‌زی ژیان له دیموکراسی لیبراڵی له‌سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌یه‌کی فراوان
نییه وه‌ک حه‌زکردن له پێشکه‌وتن. له‌ڕاستیدا لێره‌دا ژماره‌یه‌ک
سیستمی سه‌رکوتگه‌ر هه‌ن وه‌ک چین و سه‌نگافوری ئه‌مڕۆ ،یان شیلی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی بینوشیه که‌توانی گه‌شه بکا و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره تۆمار
بکات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا لێره په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز هه‌یه له‌نێوان
گه‌شه‌پێدانی ئابووری سه‌رکه‌وتوو و گه‌شه‌ی داموده‌زگا دیموکراتییه‌کان
که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵناسی گه‌وره سیمۆر مارتین لیبسێتهوه
سه‌رنجی دراوه‌تێ. لێره‌دا ژماره‌یه‌ک هۆکار هه‌ن که‌بۆچی ئه‌م په‌یوه‌ندییه
به‌هێزه. گه‌ر وڵاتێک له‌ڕابردوودا داهاتی هه‌ر هاوڵاتییه‌کی 6000
دۆلار بووبێ، ئیتر ئه‌و وڵاته کشتوکاڵی نییه ،به‌ڵکو چینێکی ناوه‌ڕاستی
هه‌یه که‌خاوه‌نی زه‌ویوزار و کۆمه‌ڵگای ئالۆزی مه‌ده‌نی و ئاستێکی به‌رزی
نوخبه و فێربوونی سه‌راپاگیره. هه‌موو ئه‌م هۆیانه به‌ره‌و ئاره‌زووی
به‌هێزکردنی ویستی به‌شداریکردنی دیموکراتی و به‌م شێوه‌یه له‌خواره‌وه
بۆ سه‌ره‌وه ئهیبزوێنێ و خوازیاری داموده‌زگای سیاسی و دیموکراتین.
دوا لایه‌نی بایه‌خی پرۆسه‌ی مۆدێرنه‌کردن په‌یوه‌ندی به بواری
کلتوورییه‌وه هه‌یه. هه‌موو که‌سێک گه‌شه‌پێدانی ئابووری ده‌وێت و گه‌شه‌پێدانی
ئابووریش به‌ره‌و به‌هێزکردنی داموده‌زگا سیاسی و دیموکراتییه‌کانه.
به‌ڵام له‌کۆتایی پرۆسه‌ی بهمۆدێرنهکردنهکه که‌س هاوشێوه‌ی کلتووری
ناوێ، له‌ڕاستیدا، کێشه‌کانی ئایدێندیتی کلتووری له‌گه‌ڵ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
ئه‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌نتگتۆن ڕاستی ئه‌کرد وه‌ختێ ئه‌یگووت "ئێمه هه‌رگیز
له‌دونیایه‌کدا ناژین که کلتووری یه‌کگرتوومان هه‌بێ،ئه‌و کلتووره
جیهانییه‌ی که‌پێی ئه‌ڵێن"پیاوی داڤۆس". له‌ڕاستیدا نامانه‌وێ له‌جیهانێکدا
بژین که‌هه‌مان به‌های کلتووری جیهانیمان هه‌یه که پشت به جیهانگیری
ئه‌مریکانیزم ببه‌ستێ. ئێمه بۆ ترادیسیۆنێکی تایبه‌تی مێژوویی هاوبه‌ش،
و به‌ها ئاینییه‌کان، و جۆره‌کانی تری لایه‌نه‌کانی یاده‌وه‌ری هاوبه‌ش
که‌ژیانی هاوبه‌شمان پێک دێنێ، ئه‌ژین. (3).
ژیان له کۆمه‌ڵگا دیموکراسییه لیبراڵه هاوچه‌رخه‌کان به‌ئه‌مریکاشه‌وه
یه‌کێکه که کلتووری یان ئایدێندیتی به‌کۆمه‌ڵ به‌رده‌وام به‌جه‌خت
کردن و دووباره جه‌خت کردنهوهوهو هه‌ندێجاریش داهێنانی کردووه بۆ
ئه‌وه‌ی له‌به‌رگی خۆی بێته ده‌ره‌وه. ئه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه که
بیریارانی بنه‌ڕه‌تی لیبرالیزمی مۆدێرن ڕێنمایی به‌سوودمان ناخه‌نه به‌رده‌ست.
تۆماس هۆبیس، جۆن لۆک، بارۆن دی مۆنتسکیو،و جان جاک ڕۆسۆ وێنای گرفتی
فره مه‌ڵبه‌ندی لیبراڵیان کردووه وه‌کو یه‌کێک له‌وانه‌ی مه‌شقی هه‌ڵبژاردنی
ئۆتۆنۆمی ڕوو به‌ڕووی ده‌وڵه‌ت بکات. به‌ڵام له‌کۆمه‌ڵگا لیبراڵه
مۆدێرنه‌کان، تاکه‌کان خۆیان له کۆمه‌ڵه کلتوورییه‌کان ڕێکخراو ئه‌که‌ن
که‌پێ له‌سه‌ر مافی به‌کۆمه‌ڵ دائه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و
سنووری هه‌ڵبژاردنی تاک له‌نێو ئه‌و کۆمه‌ڵانه.
ئه‌کرێ تا ئاستێک ئه‌م شێوازه به‌نه‌رمی وه‌ربگیرێ هه‌روه‌ک فه‌رمانی
فه‌ره‌نسییه-که‌نه‌دییه‌کان له هه‌رێمی کوبێک که ده‌خوازن قوتابیان
به‌زمانی فه‌ره‌نسی بخوێنن، یان شێوازێکی مه‌ترسیدارتر له‌وه‌ش کاتێ مه‌لا
ئیسلامییه‌کان له‌ئه‌وروپا ئه‌ڵێن ئه‌بێ شه‌ریعه باڵا ده‌ست بێ به‌سه‌ر
یاسای فه‌ره‌نسی و هۆڵه‌ندی. هه‌ڵبژاردنیش به‌نسبه‌ت ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه
که‌ئایا ئه‌توانێ ئه‌م فره لیبراڵییه ڕاڤه بکات که‌به‌رپرسه له
پاراستنی تاکه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی دواییان بێ چ
جۆره کۆتوبه‌ندێکی سه‌پێنراوه به‌سه‌ر مافی تاکه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و
کۆمه‌ڵانه‌ی که ئاماده‌ی لێبوردنن.
پشکنینی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ئه‌م کێشه‌یه له‌توانای ئه‌م وتاره‌دا نییه.
ژماره‌یه‌کی که‌م له‌کۆمه‌ڵگا لیبڕاڵه‌کان ده‌سته‌وه‌ستانن له‌به‌رگریکردن
له‌مافی تاک له‌به‌رامبه‌ر گروپدا؛ فره‌کلتووری ،دوو زمان زانین،شێوازی
تری دانپیانانی به‌کۆمه‌ڵ بۆ بوون به‌به‌شێک له سیاسه‌تی گشتی وڵاته
یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و دیموکراسییه خۆرئاواکانی تر. له‌لایه‌کی
تره‌وه، کۆمه‌ڵگا زۆر لیبراڵه‌کان له‌م دانپیانانی گروپه تێئه‌گه‌ن
کهئهکرێ بنه‌مای بنچینه‌یی لیبرالیزم له لێبوردن و مافی تاک هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه
.هه‌روه‌ک چارلس تایله‌ر شیده‌کاته‌وه ئه‌شێ لیبراڵیزم له‌هه‌مبه‌ر
کلتووره جیاوازه‌کان وه‌کویه‌ک نه‌بێ به‌و پێیه‌ی له‌خودی خۆیدا به‌های
کلتووریکی دیاریکراو ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه و پێویسته ئه‌لته‌رناتیڤی
کلتووری گروپه‌کان ڕه‌ت بکاته‌وه که‌له‌ناخی خودی خۆیاندا نالیبراڵ
نین.
ئێستا کاتی ئه‌و بیروباوه‌ڕه بنچینه‌ییه هاتووه که یه‌کێکه‌له
بیروباوه‌ڕه سیاسییه سکۆلاره‌کان که‌تا به‌هۆی چه‌ند هۆکارێکی کرده‌یی
ببێته به‌شێک له پرۆسه‌ی نوێ بوونه‌وه.له مێژووی مه‌سیحییه‌تدا،
کڵێسا و ده‌وڵه‌ت وه‌ک دوو قه‌واره‌ی جیا له‌یه‌ک ده‌ستیان پێ‌کرد. که‌ئه‌مه
له‌سه‌ر ئاینی ئیسلامدا په‌یڕه‌و نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه
له‌یه‌ک نه‌پێویست بووه و نهبهئاکام گه‌یشتووه. له‌کۆتایی سه‌ده‌کانی
ناوه‌ڕاست هه‌ر شازاده‌یه‌کی ئه‌وروپی ئایینی بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی
خۆی به‌کاری هێناوه، ململانێ خێڵه‌کییه‌کان له‌سه‌روبه‌ندی چاکسازیدا
بووه هۆی به‌رپاکردنی زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌ک له شه‌ڕی خوێناوی .
سیاسه‌تمه‌دارانی سکۆلاری نوێ ڕاسته‌وخۆ فرچکیان به کلتووری مه‌سیحی
نه‌گرتووه، به‌ڵکو شتێک که ده‌بوایه له میانه‌ی ئه‌زموونێکی
مێژوویی تاڵه‌وه فێری بن. له‌نێو ده‌ستکه‌وته لیبراڵیزمه مۆدێرنه‌کانی
به‌رایی سه‌رکه‌وتنی قه‌ناعه‌ت پێکردنی خه‌ڵک بوو به‌پێویستی
دوورخستنه‌وه‌یان له دیبه‌یتی ئه‌و ئامانجه کۆتاییه‌ی ئایین له
جیهانی سیاسه‌تدا . ئه‌مه ئه‌و خه‌باته‌یه که خۆرئاوا پیایدا تێپه‌ڕی
وه پێشم وایه ئێستا ئه‌مه ئه‌و ململانێیه‌یه له جیهانی ئیسلامی
که‌پیایدا تێئه‌په‌ڕێ.
ناکۆکی.
"کۆتایی مێژوو" له‌و ڕۆژه‌وه‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه وه‌ک له‌سه‌ره‌تای ئه‌م
وتاره ئاماژه‌ی پێدرا له‌گه‌لێ گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه هێرشی کراوه‌ته
سه‌ر. زۆربه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ش پشتیان به هه‌ندێ ناکۆکی ساده به‌ستووه
که من ئارگیومێنتم له‌سه‌ر کردوون. بۆ نموونه له‌وبه‌شه‌ی ئه‌وانه‌ی
بڕوایان وا بوو که من وام زانیوه ڕووداوه‌کان به‌ئاسانی پێشیان پێئهگیرێ.
من لێره‌دا نامه‌وێ وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه بده‌مه‌وه به‌تایبه‌تی به‌شی
زۆری ئه‌و ڕه‌خنانه نه‌ده‌گیران ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌گره‌که به‌ئاسانی
کتێبه‌که‌می بخوێندایه‌ته‌وه.
یه‌ک له‌و بهدحاڵییانهی ئه‌مه‌وێ ڕوونی بکه‌مه‌وه که په‌یوه‌ندی بهبهدحاڵییهکی
به‌ربڵاوه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه که به هه‌ر ڕێگایه‌ک بووبێ دیبه‌یتم
کردووه به‌دیاریکراوی بۆ ئه‌و وێنه ئه‌مریکییه‌ی کۆتایی مێژوو که
نووسه‌رێک به "سه‌رکه‌وتنی شۆڤینیزم"ی ناوزه‌د ئه‌کات. زۆرێک وا له‌کۆتایی
مێژوو تێئه‌گه‌ن که کورته‌ی باڵاده‌ستی ئه‌مریکایه به‌سه‌ر
جیهاندا.نه‌ک ته‌نها له‌بواری فیکر و به‌هادا،به‌ڵکو له‌میانی ڕاهێنانی
به‌کرده‌وه‌یی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکایه له‌پێناو جیهانێک به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خه‌ڵکی ئه‌مریکا.
هیچ شتێک ناکه‌وێته ئه‌ودیوی هه‌قیقه‌ته‌وه. هه‌ر که‌سێ به" کۆژیڤ"
و دیدگا‌و بنه‌ما فیکرییه‌کانی له‌سه‌ر کۆتایی مێژوو ئاشنا بێت، تێئه‌گات
له‌وه‌ی که یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی بیری گیان به‌به‌رداکردنه‌وه‌ی
ڕاسته‌قینه‌یه له‌جیهان، زیاتر له ئه‌مریکای هاوچه‌رخ. شانبه‌شانی
کۆژیڤ مشتومڕی ئه‌وه‌م ده‌کرد که‌پڕۆژه‌ی ئه‌وروپی له‌واقیعدا ماڵێکه
له‌سه‌ر ماڵی دوایین مرۆڤ بنیاد نراوه که‌له‌کۆتایی مێژووه‌وه ئه‌چێته
ده‌ره‌وه. خه‌ونی ئه‌وروپی – زیاتر له‌ئه‌ڵمانیا هه‌ستی پێئه‌کرێ-
سنووربه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانیی و سیاسه‌تی هێز و جۆره‌کانی
ململانێیه وا ئه‌کات هێزی سه‌ربازیی پێویست بێت( ده‌رباره‌ی ئه‌م
بابه‌ته دواتر ئه‌دوێین) هێزی ئه‌مریکی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه تێگه‌یشتنێکی
ته‌قلیدییان هه‌یه له‌بری ده‌سه‌ڵات چه‌پڵه بۆ هێزه سه‌ربازییه‌کانیان
لێئه‌ده‌ن وه‌کو مانۆره نیشتمانییه‌کانی چواری تهمموز.(4).
لیبڕاڵیزمی دیموکراسی مۆدێرن له‌سه‌رهه‌ردوو بنه‌مای ئازادی و یه‌کسانی
دامه‌زراوه. ئه‌م دووانه له ناکۆکی به‌رده‌وام دان. یه‌کسانی
ناتوانرێ زیاد بکرێت بێ به‌شداری ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز که‌ئازادی تاکه‌کان
سنووردار نه‌کات.وهناشتوانرێ سنووری ئازادی بۆ کاتێکی نادیاردا به‌رفراوان
بکرێ به‌بێ هانده‌رێکی کوشنده له‌نایه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی.هه‌ر لیبڕاڵ
دیموکراسێک پێویسته له‌سه‌ری ئاڵوێری نێوان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخی
ئه‌وروپی کهئارهزوومهندی یه‌کسانین له‌سه‌ر حیسابی ئازادی و ئه‌مریکییه‌کانیش
که‌به‌پێچه‌وانه‌وه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک کهڕهگیان له‌ناو مێژووی
تاکدایه،بکات. ئه‌مانه پله‌یه‌ک له‌و جیاوازییانه‌ن که بنه‌ڕه‌تی
نین له‌کاتێکدا وێنه‌ی ئه‌مریکی له‌هه‌ندێ لایه‌نه‌وه به‌باشتر ئه‌زانم
له شێوه ئه‌وروپییه‌که‌ی.ئه‌مه زیاتر مه‌سه‌له چاودێری واقیعی و
چێژه وه‌ک له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی بیروباوه‌ڕ بێت.
چوار به‌ره‌نگاربوونه‌وه.
بهرهنگاربونهوهکان زۆرن بۆ سیناریۆی گه‌شبینی تیۆری په‌ره‌سه‌ندن
که‌له‌کۆتایی مێژوودا هاتووه، دروست لێی حاڵیبوونه، لێره‌دا چواریان
جیددیترینیانن. یه‌که‌میان په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه هه‌یه به‌وه‌ی
که ڕێگره له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به دیموکراسی. وه دووه‌میان
په‌یوه‌ندی هه‌یه به گرفتی دیموکراسی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی،
سێهه‌میان بایه‌خ به ئۆتۆنۆمی سیاسیی ئه‌دا و چواره‌میشیان په‌یوه‌ندی
هه‌یه به ڕێگه‌نه‌گرتن له ده‌رئه‌نجامه‌کانی ته‌کنه‌لۆجیا .من
ئه‌مانه یه‌ک له‌دوای یه‌ک باسیان لێوه ئه‌که‌م.
ئیسلام.
دوای هێرشه‌کانی یانزه‌ی ئه‌یلولی 2001 به‌تایبه‌تی خه‌ڵکانێک مشتومڕی
ئه‌وه‌یان بوو که ناکۆکییه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له‌نێوان ئیسلام وه‌کو
ئایین و بواری په‌ره‌سه‌ندنی دیموکراسی نوێ. گومانی تێدا نییه گه‌ر
بڕوانیته سه‌رتاپای جیهان جیاوازی به‌رفراوانی موسوڵمانه‌کان ئه‌بینی
بۆ شێوازی گشتی ئه‌و گه‌شه‌کردنه دیموکراسییه‌ی که‌له ئه‌مریکای
لاتین و ئه‌وروپا و ئاسیا و ته‌نانه‌ت له باشووری بیابانی ئه‌فریقیا
دایه، هه‌ربۆیه خه‌ڵک مشتومڕی ئه‌وه‌یان بوو که له‌وانه‌یه
شتگه‌لێک هه‌بن له بیروباوه‌ڕی ئیسلامی وه‌کو یه‌کێتی ئایین و
ده‌وڵه‌ت وه‌ک ئاسته‌نگێکی کلتووری که به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی دیموکراسی
ناتوانرێ زاڵ بیت به‌سه‌ریاندا.
ئه‌م کێشه‌یه له‌خودی ئیسلامه‌وه هه‌ڵئه‌قوڵێ وه‌ک ئایین من وای
ئه‌بینم که قابیلی قه‌بووڵ نییه. هه‌موو سیسته‌مه ئایینیه
جیهانییه‌کان بێئه‌ندازه ئاڵۆزن. ئایینی مه‌سیحی یه‌کێکه
له‌وانه(کهلهمێژ نییه) بۆ پاکانه‌ی کۆیله‌تی و پله‌وپایه به‌کار
ئه‌هێنرا، که‌چی ئێستاش ئه‌بینین پشتیوانی دیموکراسی مۆدێرن ئه‌کات.
بیروباوه‌ڕه ئایینیه‌کان له‌نه‌وه‌یه‌که‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌کی تر
ملکه‌چی لێکدانه‌وه سیاسییه‌کانن. ئه‌مه بۆ ئیسلام ڕاستتره وه‌ک له
ئایینی مه‌سیحی.
لێره‌دا جیاوازییه‌کی گه‌وره به‌دی ئه‌کرێ له‌پیاده‌کردنی سیاسه‌تی
ئه‌و وڵاتانه‌ی که کلتووری ئیسلامی زاڵه به‌سه‌ریاندا.هه‌روه‌ها
ژماره‌یه‌ک دیموکراسیش هه‌یه که‌سه‌رکه‌وتنێکی ڕه‌زامه‌ندییان
به‌ده‌ست هێناوه که ئه‌نده‌نوسیا یه‌کێکه له‌وانه که‌له‌پاش
تهنگهژهکهی ساڵی 1997 توانی له سیسته‌می سهرکوتگهرانهوه
گواستنه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ئه‌نجامدا، له‌تورکیاش دوو حیزبی
دیموکراتی له‌جه‌نگی جیهانی دوومه‌وه ده‌سه‌ڵات له‌نێوانیاندا
له‌هاتوچۆدایه، مالی و سه‌نگاڵ و وڵاتانی تری وه‌کو هیند ژماره‌یه‌ک
که‌مایه‌تی ئیسلامی‌یان تێدایه.بێجگه له‌مانه‌ش مالیزیا و
ئه‌نده‌نوسیا گه‌شه‌یه‌کی ئابووری گه‌وره‌یان به‌خۆوه دیوه
به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و ئاسته‌نگه‌ی که‌ئیسلام ڕێگره له گه‌شه‌کردن،
بێبایه‌خ ده‌کات.
ئه‌لفرێد ستیپان په‌نجه ئه‌خاته سه‌ر جیاوازی ڕاسته‌قینه بۆ گه‌شه‌ی
به‌رفراوان له‌میانی به‌دیموکراتیزه‌کردن که سامۆیڵ هه‌نتگتۆن
به"شه‌پۆڵی سێیه‌م"ی ناوزه‌د ده‌کات له‌نێو ئاڵوگۆڕه
دیموکراسییه‌کانی ده‌یه‌ی حه‌فتاکان تا نه‌وه‌ده‌کان که‌له‌ڕاستیدا
ئه‌وه جیاوازی موسوڵمانه‌کان نییه به‌ڵام زیاتر جیاوازییه‌کی
عه‌ره‌بییه کهپێئهچێ شتێک له‌کلتووری سیاسی عه‌ره‌بی هه‌بێت
که‌به‌رگری زیاتر بنوێنێ. ئه‌وه ئه‌کرێ جێگای دیبه‌یت بێت، به‌ڵام
ئه‌شێ به‌ربه‌ستێکی کلتووری هه‌بێت که‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی
به‌ئایینه‌وه نه‌بێت وه‌کو زیندوویی خێڵایه‌تی. ئه‌و به‌ره‌نگارییه
هاوچه‌رخانه‌ی که جیهان له‌شێوه‌ی ئیسلامی ڕادیکاڵ و جیهاد به‌ره‌و
ڕووی ئه‌بێته‌وه زیاتر سیاسییه وه‌ک له‌وه‌ی ئایینی یان کلتووری یان
شارستانی بێت.
وه‌ک ئۆلیڤه‌ر ڕۆی و ڕۆیا و لادان برۆوماند ئه‌ڵێن ڕادیکاڵیزمی ئیسلامی
باشترین ڕیگایه بۆ تێگه‌یشتنی ئایدیۆلۆجی سیاسی. نووسینه‌کانی سه‌ید
قوتب ،دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلمین له میسر یان ئوسامه بن لادن
وئایدۆلۆجییهکهی له‌ناو ڕێکخراوی قاعیده به‌سوود وه‌رگرتن له
بیرۆکه‌ی سیاسی ده‌رباره‌ی شۆڕش و ده‌وڵه‌ت و ئیستاتیکای توندوتیژی
که‌له‌هیچ دابونه‌ریتێکی ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌وه هه‌ڵناقوڵێن ، به‌ڵکو
له ئایدیۆلۆجی ڕادیکاڵه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرن جا چ ڕاست بن یان
چه‌پ.هه‌روه‌ک فاشیزم و کۆمۆنیزمی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
ئه‌م ڕێبازانه کهئێجگار مه‌ترسیدارن،هیچ ڕێوشوێنێکی بنه‌ڕه‌تی
ئیسلامی تیاندا ڕه‌نگ ناداته‌وه.به‌ڵام سوود له ئیسلام وه‌رئه‌گرن بۆ
ئامانجی سیاسی که‌له‌نێوان زۆرێک له‌وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان و
ئیسلامه‌کانی ئه‌وروپا بره‌وی سه‌ندووه به‌هۆی ئه‌و نامۆییه قووڵه‌ی
له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا بوونی هه‌یه. ڕادیکاڵیزمی ئیسلامی پێداگری
پیاده‌کردنی هه‌ندێ ترادیسۆنی کلتووری ئیسلامی نییه، به‌ڵام پێویسته
له چوارچێوه‌ی ناسنامه‌ی مۆدێرنه‌وه ته‌ماشا بکرێ به‌وردی کاتێک ڕوون
ئه‌بێته‌وه که ئه‌بێته هۆی په‌کخستنی ناسنامه‌ی ترادیسیۆنه
کلتوورییه‌کان و نوێکردنه‌وه له سیسته‌می فره دیموکراسی که
له‌یه‌کترازان له‌نێوان تاکی داخراو و پراکتیکی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوو
بهدهرهوهدا ئه‌خوڵقێنێ.
ئه‌مه ئه‌و هۆیه‌یه که زۆرکه‌س له‌ئه‌وروپای خۆرئاوا ڕادیکاڵ بوون و
بوونه جیهادیی زۆر سه‌رسه‌خت وه‌کو مه‌حه‌مه‌د عه‌تا ڕێکخه‌ری هێڕشی
یانزه‌ی ئه‌یلول، یان مه‌حه‌مه‌د بوێری بکوژی ده‌رهێنه‌ری هۆله‌ندی تیۆ
ڤان کوخ. مۆدێرنیزه‌کردن له‌سه‌ره‌تادا نامۆیی و ئۆپۆزیسیۆنی دژ به‌خۆی
ئه‌خوڵقێنێ. له‌م باره‌یه‌وه جیهادییه هاوچه‌رخه‌کان شوێن پێی
ئه‌نارشیسته‌کان و به‌لشه‌فیکه‌کان و فاشییه‌کان و ئه‌ندامانی گروپی
بادر ماینهۆفی نه‌وه‌کانی به‌رایی ، هه‌ڵئه‌گرن.(5)
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئیسلامه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی چڕ
ڕادیکاڵ ببنه‌وه و به‌هێزێکی پێویست دوور بکه‌ونه‌وه که له‌وانه‌یه
ببێته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر خودی دیموکراسی لیبراڵی. ئاشکرایه
ته‌کنه‌لۆژیای نوێ بواری ئه‌وه‌یان ئه‌داتێ و قه‌دبڕانه شێوه‌یه‌ک
له‌شێوه‌کانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژیان ئه‌داته ده‌ست که ده‌ستڕه‌سی
نه‌وه‌کانی پێشووی تیرۆریسته‌کان نه‌بوو.به‌ڵام ئیسلامی سیاسی تا ئێستا
بنکه‌یه‌کی ناوچه‌یی به‌هێزی نییه، له‌و وڵاتانه‌ی وه‌ک ئێران و
سعودیه و ئه‌فغانستان یان سودان که‌ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست هیچ
تۆمارێکی سه‌رنجڕاکێشی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی نییه.
لێره‌دا لێکدانه‌وه‌ی جیاواز بۆ ئیسلام له‌ئارادایه که پێشبڕکێ
له‌سه‌ر چوونه پێشه‌وه ئه‌کات، سه‌رباری ئه‌مه‌ش زۆرێک
لهتێکۆشانهکان بۆ جیهانی ئیسلامی ناوهوهیین . ئینجا هه‌رچی
هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌کییه‌کان که پێئه‌چێ به‌ره‌نگارییه‌که نه‌رمتر بێ
وه‌ک له‌وه‌ی که‌له‌سه‌ر ده‌ستی کۆمۆنیسته‌کان هاته بوون
که‌هه‌ردووکیان له‌ڕووی جیهانییه‌وه سه‌رنجڕاکێشن و په‌یوه‌ندیشیان
به‌هێزی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنه‌وه هه‌یه.
گرفتی گه‌وره‌ی داهاتووی دیموکراسی لیبراڵی گرفتی ناوه‌وه‌یی گۆمه‌ڵگا
دیموکراسییه‌کانه.به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانی فه‌ره‌نسا و
هۆڵه‌نداوه که‌ژماره‌یه‌کی زۆر که‌مایه‌تی ئیسلامیان تێدایه. که‌چی
له‌ئه‌وروپا سه‌رکه‌وتنێکی زۆر که‌می به‌ده‌ستهێناوه له‌پێکه‌وه
گرێدانی که‌مایه‌تییه کلتوورییه‌کان به‌به‌راورد به‌ئه‌مریکا،
په‌ره‌سه‌ندنی کاری توندوتیژی له‌لایه‌نی دووه‌مه‌وه - نه‌وه‌ی
سێیه‌می – ئیسلامه‌کانی ئه‌وروپا ئاماژه‌یه بۆ لای تاریکییه‌کی
دوورتری ناسنامه سیاسییه‌کان وه‌ک له‌و داواکارییانه‌ی پێشکه‌شکران،
نموونه‌ی له‌م باره‌وه‌ش هه‌رێمی کوبێک له‌که‌نه‌دا و
ناسیونالیزمه‌کانی سکۆتڵهندان.
تووڕه‌یی و که‌مایه‌تییه کلتوورییه‌کان هه‌رس ناکرێن و دژه کردارێکی
به‌هێز له‌لایه‌ن زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاوه به‌رهه‌م دێنن که دواتر
ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ناسنامه تایبه‌تییه کلتووری و ئایینییه‌که‌یان.
ڕێگه‌گرتن له‌که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی که هه‌ر له " پێکدادانی
شارستانه‌کان" ئه‌چێ " پێویستی به ڕاستکردنه‌وه و حوکومڕانی باشی
سه‌رکرده سیاسییه‌کان هه‌یه. ئه‌م کاره‌ش هیچ زامنێکی ڕاسته‌وخۆی
له‌لایه‌ن خودی پرۆسه‌ی نوێبوونه‌وه‌وه نییه.
دیموکراسی.
دووه‌م گرنگترین ڕه‌خنه له "کۆتایی مێژوو"م په‌یوه‌ندی به پرسی
مه‌سه‌له‌ی دیموکراسیه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، کاتێ
ده‌رباره‌ی دیموکراسی لیبراڵیم نووسی که شێوه‌ی کۆتایی حکومه‌ت دروست
ئه‌کات،من ده‌رباره‌ی دیموکراتییه‌ک ئه‌دوام له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تی
ناسیونالیستی. قه‌ت نه‌مئه‌توانی ده‌رفه‌تی دامه‌زراندنی
دیموکراسییه‌کی جیهانی بهێنمه پێشچاوم که ئه‌رکییه‌تی به‌شێوه‌یه‌ک
له‌شێوه‌کان فه‌رمانڕه‌وای ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی له‌میانی یاسایی
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ببه‌زێنێت.
به‌ڵام ئه‌مه به‌وردی جۆرێکه له خه‌م که کاریگه‌رییه‌که‌ی له
جه‌نگی عێراقه‌وه له ساڵی 2003 وه ده‌ست پێئه‌کات تا ئاستێک که‌له‌و
مێژوه‌وه فراوانتربوونی درزی نێوان ئه‌مریکا و ئه‌وروپا ئاشکراتر
ده‌رکه‌وت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌ده‌یه‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن
ڕه‌خنه‌گرانی جیهانگیریه‌وه وروژێنرا که مشتومریان بوو له‌سه‌ر
ده‌سته‌پاچه‌یی دیموکراسی له نێوان ئاستی لێکهه‌ڵپێکرانی نێوان ئه‌و
که‌سانه‌ی که‌له وڵاتی دادپرسی نیشتمانیی ده‌ژین، له‌گه‌ڵ میکانیزمی
به‌ده‌زگاکردنی به‌رپرسیارێتی ئه‌و دیوی سنووره‌کانی
نیشتمانه‌وه.ئه‌م گرفته به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت و به‌قه‌باره‌ی
تایبه‌ت که‌ڵه‌که ئه‌بێت به‌پێی هه‌ژموونی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکا به‌سه‌ر سیسته‌می جیهانی هاوچه‌رخ؛ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکاش له‌توانایدایه له سه‌رتاسه‌ری جیهان بگات به خه‌ڵک و
به‌ڕێگای جۆراوجۆر کاریگه‌رییان به‌سه‌ره‌وه دابنێت بێئه‌وه‌ی هیچ
سه‌رچاوه‌یه‌کی کاریگه‌ری به‌رامبه‌ر لهگۆڕیدابێ.
به‌شێک له پرۆژه‌ی ئه‌وروپاش تێپه‌ڕاندنی ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستییه.
ئه‌مریکییه‌کانیش له‌لایه‌کی تره‌وه مه‌یلیان به‌لای ئه‌و باوه‌ڕه‌وه
هه‌یه که سه‌رچاوه‌ی ڕه‌وایی یان کاری ڕه‌وا له دیموکراسی ده‌ستوریی
باڵادایه. ئه‌م تێڕوانینه ئه‌مریکی و ئه‌وروپییه له‌مێژووی
خۆیانه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرن . ئه‌وروپییه‌کان ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی
باڵای خۆیان بینی وه‌ک سه‌رچاوه‌ی خۆپه‌رستی و ناسیونالیستی که
ڕه‌گیان بۆ ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی سه‌ده‌ی بیسته‌م
ده‌گه‌ڕێته‌وه. پرۆژه‌ی ئه‌وروپی هه‌وڵ ئه‌دات بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی هێز
به سیسته‌مێک ته‌ژی له‌یاسا و ڕێسا و ڕێکخراو. ئه‌مریکییه‌کانیش
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ئه‌زموونێکی خۆشیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی
ناسیونالیستی و به‌کارهێنانی توندوتیژی ڕه‌وا.
ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئه‌مریکا دژ به پاشایه‌تی به‌ریتانیا ده‌ستی
پێ‌کرد و به‌رده‌وامی به‌خۆیدا لهجهنگیکی زۆر خوێناوی میللی که
شه‌شسه‌د هه‌زار 600000 ئه‌مریکی تیا کوژرا و بووه هۆی لابردنی
کۆیلایه‌تی و یه‌کبوونی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.له‌میانی
جه‌نگی جیهانی دووه‌م و جه‌نگی سارده‌وه که‌وه‌ک جه‌نگیکی مۆرالی بوو
بۆ ڕزگارکردنی ئه‌وروپا له‌دوو بۆنه و له‌دوو شێوه‌ی جیاوازی
سته‌مکاری.
دیدگا و تێروانینی ئه‌وروپی بێگومان پێویستی به کۆمه‌ڵی یاسا هه‌یه
بۆ سنووربه‌زاندنی ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی له‌سه‌ر ئاستی تیۆری.
لێره‌دا هۆیه‌ک له‌ئارادا نییه بۆ بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی که دیموکراسی
لیبڕاڵی خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌که پێشێلکاری بێپه‌رده ناکات له به‌رخورد
به ده‌وڵه‌تانی دیکه، یان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ هاونیشتمانانی خۆی.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان خۆی له شه‌رمه‌زاری کۆیلایه‌تییه‌وه له‌دایک
بووه که زۆربه‌ی بنه‌ما دیموکراتییه‌کانی ده‌ستوره‌که‌ی ڕازی بووه
له‌سه‌ری. ئه‌براهام لینکۆڵن له دیبه‌یته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ستیفن دۆگلاس
له‌ساڵی 1858 ئاماژه‌ی به بنه‌مای یه‌کسانی داوه که‌له‌پشت ده‌ستووری
ئه‌مریکییه‌وه‌یه له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆیله‌تی.
به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی کهئهکرێ حاڵه‌تی تیۆری بکرێته شێوه‌یه‌ک
له‌شێوه‌کانی دیموکراتی کهئهرکییهتی ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی
تێپه‌ڕێنێ، به‌بۆچوونی من کۆمه‌ڵێ ئاسته‌نگی عه‌مه‌لی هه‌ن که‌ناکرێ
زاڵ بین به‌سه‌ریدا بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م پرۆژه‌یه. دیموکراسی
سه‌رکه‌وتوو تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌وه‌ستێته سه‌ر بوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی
سیاسی ڕاسته‌قینه که کۆکه له‌سه‌ر هه‌ندێ به‌های بنه‌ڕه‌تیی هاوبه‌ش
و داموده‌زگاکان. به‌ها کلتوورییه هاوبه‌شه‌کان متمانه و چه‌ورکردن
دروست ئه‌که‌ن – ئه‌گه‌ر گوزارشته‌که دروست بێ- که لێکهه‌ڵپێکرانی
هاووڵاتیانی لێدێته به‌رهه‌م. دیموکراسی له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی
نزیک ئه‌بێته‌وه له‌مه‌حاڵ بۆ وێناکردنی میلله‌تان و کلتووره
هه‌مه‌چه‌شنه ڕاسته‌قینه‌کان. ئه‌و ڕایه‌ی که زۆربه‌ی
ئه‌مریکییه‌کان سه‌باره‌ت به داموده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌کو
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌یانه له‌به‌شێکی خۆیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
هێواشی و ناچالاکی کاری کۆمه‌ڵایه‌تییه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی
له‌نێوان کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کان که‌هه‌وڵی کاری به‌کۆمه‌ڵ ئه‌ده‌ن
له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێکه‌وتنی سیاسی.
چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌که توانای نوێنه‌رانی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و
هێزی بڕیارده‌ری یه‌کلایکه‌ره‌وه ئه‌خوازێ. ئه‌ی جیهان چۆن له‌سه‌ر
پێدانی ئه‌مجۆره ده‌سه‌ڵاته قایل ئه‌بێ؟ ئه‌ی چۆن ئه‌توانرێ
به‌وپه‌ڕی سه‌لامه‌تییه‌وه له‌په‌نای ئاماده‌نه‌بوونی هه‌موو ئه‌و
داموده‌زگایانه‌وه که ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تی
ناسیونالیستی دابه‌ش ده‌کا و سنوورداری ئه‌کات، په‌یڕه‌و بکات؟
ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاش هاوبه‌شه لهکلتورێکی هاوبه‌ش و ئه‌زموونێکی
مێژوویی، تێروانینێکی دووه‌م و جیددی هه‌یه سه‌باره‌ت به بنیادنانی
ئه‌و پرۆژه‌یه، که‌له‌ڕاستیدا ده‌وڵه‌تێکی ناسیونالیستی ئه‌وروپی
تاقانه‌یه کهئهرکییهتی له‌سه‌ر شکۆی ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌کانی
به‌شێوه‌یه‌کی ترسناکانه بنکهنه بکات.
جا له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به‌م زووانه ده‌وڵه‌تی ناسیونالیستی
تێناپه‌ڕێنین وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌وای
دیموکراسی. له‌شوێن حکومه‌تێکی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆبه‌ڕێوه‌بردنێکی
نێونه‌ته‌وه‌یی قایلکه‌رمان ئه‌بێ، ئه‌مه‌ش داموده‌زگا
پارچه‌پارچه‌کانی ده‌وڵه‌ته کهبرهو به‌کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێو
ده‌وڵه‌ته‌کان ئه‌دا وئه‌بێته هۆی خوڵقاندنی کۆمه‌ڵێ کێشه له‌نێو
خۆیاندا. ئه‌وه ئه‌رکی سیسته‌می لیبراڵی جیهانییه که‌له‌هه‌مان کاتدا
له‌سه‌ر یه‌ک داموده‌زگای تاقانه‌ی گشتی و جیهانی نه‌وه‌ستێت، به‌ڵکو
له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێ ههمهجۆر له داموده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی بنیاد بنرێ
که له‌توانایدا بێ خۆی له‌ده‌وری کێشه ته‌کنیکییه‌کان و ناوچه‌کان و
گرفته دیاریکراوه‌کان ، ڕێک بخات. ئه‌م جۆره له سیسته‌می جیهانی
له‌دۆخی دروست بووندایه به‌ڵام هێشتا ئه‌بێ کاری به‌رهه‌مداری زۆرتر
بکرێ که‌له‌و بواره‌دا ئه‌توانرێ ئه‌نجام بدرێ.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
گرفتی سێیه‌م که‌وه‌ک کێشه‌یه‌ک له "کۆتایی مێژوو"دا مایه‌وه
په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بوو ئه‌وه‌ی من پێیئه‌ڵێم
ئۆتۆنۆمی(سه‌ربه‌خۆیی) سیاسی . وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکراوه،
په‌یوه‌ندییه‌ک هه‌یه له‌نێوان په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری و دیموکراسی
لیبراڵی.به‌پێی ئه‌وه‌ی که چه‌سپاندنی دیموکراتی له‌سه‌ر ئاستێکی
به‌رز زۆر ئاسانتره له‌به‌رهه‌مه سه‌رتاپاگیرییه خۆماڵییه‌کانی
تاکێک.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ده‌ستهێنانی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری له‌ڕیزی
پێشه‌وه‌یه ، ئه‌و شته‌ی ئه‌بوایه زۆربه‌ی وڵاته تازه
پێگه‌یشتووه‌کان و باشووری بیابانی گه‌وره و باشووری ئاسیا و
خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریکای لاتین خۆیان لێ ده‌رباز بکردایه.
گه‌شه‌کردنی ئابووری به‌ئاسانی له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌تێکی ئابووری چاکه‌وه
به‌ئاکام ناگات. لێره‌وه پێویستیت به ده‌وڵه‌تیکه تا خه‌ڵکی تیا بژێ
که یاسا و سیسته‌م و مافی خاوه‌ندارێتی و سه‌روه‌ری یاسا و ئارامی
سیاسی تیا به‌رقه‌رار بێ و پێش ئه‌وه‌ی بتوانرێ وه‌به‌رهێنان و
گه‌شه‌کردن و ئاڵووێر و بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و شتی له‌م جۆره‌ی تێدا
به‌ڕێوه بچێ .سوود وه‌رگرتن له جیهانگیری وه‌ک هیندستان و چین له‌م
ساڵانه‌ی دواییدا په‌یڕه‌ویان لێکرد پێش هه‌موو شتێک بوونی ده‌وڵه‌تێکی
لێهاتوو و کارامه ئه‌خوازێ لهکهتوانایدا بێ به‌وردی مه‌رجه‌کانی خۆی
له‌ئابووری جیهاندا دیاری بکات.
بوونی ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت شتێک نییه ببێته کارێکی به‌تاڵ له‌جیهانێک
کهلهپهرهسهندن دایه. زۆربه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ی که‌له سیاسه‌تی
سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌که‌مدا ئه‌زموونی ئه‌که‌ین په‌یوه‌ندی به‌نه‌بوونی
ده‌وڵه‌تێکی به‌هێزی دام‌و دهزگایییهوه هه‌یه له وڵاته
هه‌ژاره‌کان که‌له کارنامه‌ی ده‌وڵه‌ته زۆر به‌هێزه‌کانی سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا نه‌بوون. سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌لایه‌ن هێزه گه‌وره‌کانه‌وه
به‌ڕێوه ده‌برا وه‌کو ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌ڵمانیای نازی و ئیمپڕاتۆری
یابان، یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران که‌زۆر گه‌وره و به‌هێز بوو.
له‌سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌مدا کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی زۆر نموونه‌یی له‌هه‌ندێ
جێگاوه دێن وه‌ک سۆماڵ و ئه‌فغانستان و هایتی ئه‌و وڵاتانه‌ی هیج
داموده‌زگایه‌کی حکومییان تێدا نییه و ئه‌توانن باڵاده‌ستی یاسایی
بنه‌ره‌تی پێویست بۆ گه‌شه‌کردن و بنیادنانی داموده‌زگاکانی دیموکراتی
زامن بکه‌ن.
به‌م شێوه‌یه لێره‌دا دوو درز له کارنامه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه.
له‌جیهانی گه‌شه‌کردوودا، ئه‌وروپا ڕووبه‌رووی ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی گه‌وره
له ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی ئه‌بێته‌وه به‌درێژایی نه‌وه‌کانی داهاتوو
له‌دابه‌زینی ڕێژه‌ی دانیشتوان و ئه‌و مافانه‌ی که‌ناتوانێ به‌رگه‌ی
بگرێ و ڕێکی بخات. به‌ڵام له‌جیهانی تازه پێگه‌یشتووه‌کان
ئاماده‌نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت له‌ئارادایه که به‌ر به گه‌شه‌ی ئابووری
ئه‌گرێ کهزهمینهیهکی له‌باره بۆ کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی وه‌ک
په‌ناهه‌نده‌یی، نه‌خۆشی، و تیرۆر. به‌م جۆره له‌هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی
جیهان کارنامه‌ی جیاواز له‌ئارادان: بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی چێوه‌ی ده‌وڵه‌ت
له جیهانی پێشکه‌وتوو به‌ڵام بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌ت له‌زۆربه‌ی
به‌شه‌کانی جیهانی تازه پێگه‌یشتوو.
ئه‌و به‌ره‌نگارییه تایبه‌ته‌ی که ڕوو به‌ڕووی ئه‌بینه‌وه ئه‌وه‌یه
که زۆر به‌که‌می شاره‌زای چۆنییه‌تی بنیادنانی داموده‌زگای سیاسی
به‌هێزین له ده‌وڵه‌ته هه‌ژاره‌کان. به‌شێک لهمهتهڵهکه
په‌ره‌سه‌ندنه جا چ ئابووری بێت یان سیاسی،که‌هه‌رگیز له‌لایه‌ن
که‌سانێکی تره‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌که ئه‌بێت
له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی ناو کۆمه‌ڵگاکه‌وه ئه‌نجام بدرێ که ئاشنابن
به‌داب و نه‌ریت و به‌رپرسیاریه‌تێکی درێژماوه له‌ئه‌ستۆ بگرن
له‌پێناو پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردن. که‌سانی ده‌ره‌وه(نامۆ) به‌ئاسانی
کۆمه‌کی ئه‌م هه‌وڵه ئه‌که‌ن. په‌ره‌سه‌ندنی سیاسیش پرۆسه‌یه‌که
له‌زۆر لایه‌نه‌وه سه‌ربه‌خۆیه له په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری،
هه‌رچه‌نده ئه‌م دووانه‌ی پێشتر باس کران به ڕێگایه‌کی دیاریکراو
کارله‌یه‌ک ئه‌که‌ن.
ئینجا ئه‌وه‌ی لێره پێویستمانه و "کۆتایی مێژوو و دوا مرۆڤ"
ده‌سته‌به‌ری ناکات، تیۆریی په‌ره‌سه‌ندنی سیاسییه سه‌ربه‌خۆ له
ئابووری. دروستکردنی ده‌وڵه‌ت و بنیادنانی ده‌وڵه‌ت له‌ڕووی
مێژووییه‌وه ئه‌مه چۆن ڕوویدا، ڕۆڵی توندوتیژی،مونافه‌سه‌ی
سه‌ربازی،ئایین، بیروباوه‌ڕ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان پاشماوه‌ی
جوگرافیای سروشتی و سامانه سروشتییه‌کان، ئه‌وه‌ی یه‌که‌م جار ڕوویدا
له هه‌ندێ شوێنی جیهان و له‌به‌شه‌کانی تر ڕووینه‌دا،هه‌موو ئه‌مانه
پێکهاتانه‌ی ئه‌و بیردۆزه گه‌وره‌یه‌ن که‌ئه‌بێ زیاتر ورد
بکرێته‌وه. سامۆیڵ هه‌نتگتۆن له‌کتێبه‌که‌یدا "سیسته‌می سیاسی له
کۆمه‌ڵگا گۆڕاوه‌کان" هه‌وڵیدا وێنای بنه‌ڕه‌تی بیردۆزه‌ی نوێبوونه‌وه
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه به‌وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر بیردۆزی له‌ناوچوونی
سیاسی به‌بیانووی پووکانه‌وه که‌ئه‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی
گه‌شه‌کردن. وه له‌وێدا پووکانه‌وه‌یه‌کی سیاسی گه‌وره له‌ئارادایه
که‌سه‌رچاوه‌که‌ی پێویسته سیستماتیکانه بدۆزریته‌وه.
وه دوا ناڕه‌زایی دژ به گریمانی " کۆتایی مێژوو " که گه‌لێ شێوازی
جۆراوجۆری به‌خۆوه دیوه ، خه‌مه ته‌کنه‌لۆجییه‌کان، ئه‌گه‌ری
ئه‌وه‌ی که دواجار پرۆسه‌ی مێژوویی که پێشه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجی ڕابه‌ری
ئه‌کات، به‌فیڕۆ بدرێ. لێره‌دا کۆمه‌ڵێکی له‌ژماره نه‌هاتووی سیناریۆ
هه‌ن کهئهبنه هۆی ڕوودانی ئه‌م کاره. ئه‌وه‌ی که‌له 11ی ئه‌یلولی
ساڵی 2001 ه‌وه به‌ئه‌مریکییه‌کان نیشاندراوه ئه‌گه‌ری تیرۆری
ئه‌تۆمی و بایۆلۆجییه، هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی له‌ناوبردنی
ئه‌تۆمی له‌دوای هیرۆشیماوه ئه‌گه‌رێکی چاوه‌ڕوانکراو بووه. ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ جیاوازه ئه‌وه‌یه که دیموکراتیزه‌کردنی ماناکانی توند و تیژی
زۆر بچووکه و ئه‌و خه‌ڵکه بێ ناوونیشانانه ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی
جۆره چه‌کێکیان هه‌یه که‌توانای وێرانکه‌ری مه‌زنی هه‌یه.
ئه‌گه‌ری سیناریۆی دووه‌میش ژینگه‌یه.ئه‌گه‌ر هه‌ندێ لهپێشبینییهکان
په‌یوه‌ند به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی ڕاست بن
له‌وانه‌یه به‌کرده‌وه زۆر دره‌نگ بێ بۆ ڕێکخستنی جۆره‌کانی
به‌کارهێنانی بڕێکی زۆر له هایدرۆکاربۆن که‌له‌وانه‌یه ببێته هۆی
ڕێگه‌گرتن له‌گۆڕانێکی مه‌زن له ئاووهه‌وا. ئه‌گه‌ر نا پرۆسه‌ی
خۆسازدان خۆی له‌خۆیدا تێکده‌رانه‌یه به‌جۆرێک که‌ئه‌بێته هۆی کوشتنی
ئه‌و مراوییهی کههێلکهیهکی ته‌کنه‌لۆجی ئاڵتونی بۆمان کردووه.
ته‌کنه‌لۆژیا.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چواره‌م ئه‌وه‌ی که من له‌کتێبی " داهاتوومان.
ڕێگرییه‌کانی به‌رده‌م شۆڕشی ته‌کنه‌لۆژیای زیندوو" له ساڵی 2002 دا
نووسیومه ئه‌وه‌یه توانای به‌رخوردمان له‌گه‌ڵ خۆمان له‌ڕووی
بایۆلۆژییه‌وه چ له‌ڕێگه‌ی کۆنتڕۆڵی جینۆم یان له‌ڕێگه‌ی گاریگه‌رییه
ئاوه‌زییه‌کان وه‌یان له‌ڕێگه‌ی داهاتووی زانستی ده‌ماره هه‌سته‌وه
وه‌یان له‌ڕێگه‌ی شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کانی درێژکردنه‌وه‌ی ژیانه‌وه
کهڕێبازێکی نوێی ئه‌ندازه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ئه‌کات،
ئه‌رکییه‌تی ئه‌گه‌ری شێوازگه‌لێکی تازه‌ی سیاسه‌ت بوروژێنێ.
منیش ئه‌وه‌م هه‌ڵبژارد به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئایندهی ته‌کنه‌لۆجیا
بنووسم سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که زۆر له‌هه‌ڕه‌شه‌ی که‌سێک
به‌هۆی که‌چه‌کی ئه‌تۆمی یان گۆڕانی که‌شوهه‌وا وردتره. لێره‌دا
به‌رئه‌نجامه خراپه‌کان یان گه‌شه‌ی ته‌کنه‌لۆجیای نائینسانی
بهشتگهلێکهوه گرێ ئه‌دات وه‌ک ڕزگاربوون له‌نه‌خۆشی یان ته‌مه‌ن
درێژی که‌خه‌ڵک له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان عه‌وداڵیه‌تی، به‌م شێوه‌یه
به‌رگرتن لێی زۆر زه‌حمه‌ت ئه‌بێ.
هیچ شتێکی سوودبه‌خشم پێ نییه بۆ گووتن سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری
ڕوودانی ئه‌و داهاتووه ته‌کنه‌لۆجییه. من نهپێغهمبهرم و نه "
داهاتوو خوێنه‌ره‌وه"م . ئه‌مه‌وێ ئه‌و تێبینییه بخه‌مه پێشچاو
که‌له‌ڕابردوودا، په‌ره‌پێدانی ته‌کنه‌لۆجیا بواری تازه‌ی
که‌مکردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی نێگه‌تیڤی داهێنا که‌خودی ته‌کنه‌لۆجیا
دایهێنابوو. به‌ڵام هیچ هۆیه‌کی پێویست له‌ئارادا نییه که‌بۆچی
به‌رده‌وام ئه‌بێته کێشه.
له‌چوارچێوه‌یه‌کی فراواندا، دیدگای مێژووییم له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مرۆڤ
هه‌میشه و ته‌نها لاوازانه حه‌تمی بووه،به‌پێچه‌وانه‌ی حه‌تمییه‌تی
به‌هێزی ڕێبازی مارکسی لینینی. وه له‌و بڕوایه‌شدام ئاڕاسته‌یه‌کی
مێژوویی هه‌یه به‌ره‌و فراوانتربوونهوهی دیموکراسی لیبراڵی،
هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌شدام ژماره‌یه‌ک توانای پێشبینی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه هه‌ن. ئه‌و چوار به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ی من
خستمنه به‌رچاو پێموایه له‌چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا زۆر پێویست ئه‌بن.
حه‌تمییه‌تی لاواز یانی لهڕووبهروو بوونه‌وه‌ی ئاڕاسته مێژووییه
به‌رفراوانه‌کان، توانا و کارامه‌یی کاربه‌ده‌ستانی میری، سیاسه‌ت و
ڕابه‌رایه‌تی و هه‌ڵبژاردنی که‌سی زۆر بایه‌خدارن له‌ڕێڕه‌وی گه‌شه‌ی
مێژوویی ڕاسته‌قینه‌دا.
بوار و ڕیسک بۆ نموونه ده‌رهاویشته‌ی ته‌کنه‌لۆجیای مۆدێرنن ئه‌بێ
وه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکان له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌ت و
داموده‌زگاکانه‌وه به‌رخوردیان له‌گه‌ڵدا بکرێ. به‌م شێوه‌یه داهاتوو
زۆر کراوه‌تره له ئابووری و ته‌کنه‌لۆجی و پێشمه‌رجه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌ڕه‌نگه پێشنیار بکرێن. هه‌ڵبژاردنه
سیاسییه‌کانیش که‌له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و ده‌نگده‌ران و ڕابه‌ره
دیموکراسییه جیاوازه‌کانمانه‌وه دێنه بوون، کاریگه‌ری به‌هێزیان
هه‌یه له‌سه‌ر توانا و جۆری دیموکراسی لیبراڵ له‌داهاتوودا.
یه‌کی ئایاری
2006
________________________________
تێبینییه‌کان: ئاماده‌کردنی وه‌رگێڕ
(1) گه‌وره
فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندی ئه‌مریکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک یابانی فرانسیس
فۆکۆیاما له بیستوحه‌وتی تشرینی یه‌که‌می 1952 له "هاید پارک له
شیکاگۆ له‌دایک بووه. باوکی فرانسیس، یۆشیۆ فۆکۆیاما، دووه‌م نه‌وه‌ی
یابانی-ئه‌مریکی بوو له کڵێسا‌ی گۆنگراجهیشناڵ وه‌ک وه‌زیر ڕائههێنرا
و دکتۆرای له کۆمه‌ڵناسی له‌زانکۆی شیکاگۆ به‌ده‌ست هێناوه. دایکیشی
تۆشیکۆ کاواتا فۆکۆیاما له کیۆتۆ له‌یابان له‌دایک بووه و کچی شیرۆ
کاواتا بوو دامه‌زرێنه‌ری به‌شی ئابوری بوو له‌زانکۆی کیۆتۆ و
یه‌که‌مین سه‌رۆکی زانکۆی ئۆساکا سیتی بوو له ئۆساکا. سه‌رده‌می
منداڵی فرانسیس فۆکۆیاما له‌شاری نیویۆرک بووه، دواتر خێزانه‌که‌یان
له‌ساڵی 1967 ئه‌گوێزنه‌وه بۆ پێنسلڤانیا کهفرانسیس خوێندنی
ئاماده‌یی له‌وێ ته‌واو ئه‌کات.
فرانسیس فۆکۆیاما به‌کالۆریۆس له هونه‌ر له زانکۆی کۆرنێڵ وه‌رئه‌گرێ
ئه‌و زانکۆیه‌ی که فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی له‌ژێر ده‌ستی "ئالان بلوم"
خوێند و بروانامه‌ی دکتۆراشی له‌کاروباری حکومه‌ت له زانکۆی هارڤه‌رد
وه‌رگرتووه. فۆکۆیاما له‌گه‌ڵ سامۆیڵ هه‌نتگتۆن و هارڤی مانسفیڵد
خوێندویه‌تی. ئینجا دوای ته‌واو کردنی زانکۆ له کۆمه‌ڵه‌ی تیلۆراید
دائه‌مه‌زرێ .
فرانسیس فۆکۆیاما ئێستا پرۆفیسۆری ئابوری سیاسی نێونه‌ته‌وه‌یی
به‌رنارد شوارتزه و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ره‌سه‌ندنی پرۆگرامی
نێونه‌ته‌وه‌ییه له قوتابخانه‌ی پاول .ه. نیتز که‌سه‌ر به زانکۆی
جۆنز هۆپکینزه له واشنتۆن.
(2)
ئه‌لکسه‌نده‌ر کوژیڤ (1902 – 1968) : فه‌یله‌سوفێکی هیگڵی فه‌ره‌نسی
به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک روسییه.که‌ریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی
سه‌ده‌ی بیسته‌می فه‌ره‌نسا و مامۆستای فه‌یله‌سوفی ئه‌مریکی ئاڵن بلوم
بووه.
(3) پیاوی
داڤوس : به‌و پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ندانه ئه‌وترێ که نوخبه‌ی
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهانین و له‌گۆشه‌نیگای خۆیانه‌وه خۆیان به
نێونه‌ته‌وه‌یی دائه‌نێن.
(4)
ڕێپێوانی چواری تهمموز : رێپێوانی ڕۆژی ئازادی ئه‌مریکایه
(5)
کۆمه‌ڵه‌ی سوپای سوور : که‌له‌سه‌ره‌تادا به به‌در مهینهۆف ناسرابوون
یه‌کێک بوون له ناسراوترین و چالاکترین کۆمه‌ڵه‌ی چه‌پی چه‌کداری
ئه‌ڵمانیا له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م که‌خۆیان به چه‌کداری خه‌ڵک
ئه‌زانی و حکومه‌تی ئه‌ڵمانیاش به تیرۆریستی ئه‌ناسین. له‌ساڵی 1970
هاته دامه‌زراندن.
____________________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
1-
http://www.opendemocracy.net/democracy-fukuyama/revisited_3496.jsp
2-
http://fukuyama.stanford.edu
3-
http://en.wikipedia.org/wiki/Francis_Fukuyama
تێبینی: ئەم وتارە
لە گۆڤاری واتە ژمارە 4 ی ساڵی 2010 بڵاو کراوەتەوە.
ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڵا
سڵێمان(مه‌شخه‌ڵ)
|