١٥\٨\٢٠١١
پیرۆز
بێ داگیرسانی هه‌ژده‌مین مۆمی ته‌مه‌نی رۆژنامه‌ی
ئه‌مڕۆ:
حه‌ڤده ساڵ به‌ر
له نهۆ یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی ئازاد و ناحیزبی دامه‌زرا،
به‌ڵام هێشتا
رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی هه‌ر له‌ژێر رکێفی حیزبه‌کان دایه!
  
نکووڵیی له‌وه ناکرێ که
له ماوه‌ی ئه‌و دوو ده‌یه‌ی رابردیی به سه‌دان نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی
بوێر و وابه‌سته به ئامانجه‌کانی گه‌ل له چارچیوه‌ی کاره رۆشنگه‌رییه‌کانیان
له‌پێناو وه‌دستهێنانی پتری ماف و ئازادییه‌کان.. له لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
کۆنه‌په‌رست و تۆتالیتارییه حیزبییه‌ی کوردستان به دڕاندانه‌ترین
شێوه له‌نێوبردران، ئازار و ئه‌شکه‌نجه دران، زیندانیی کران، نانبڕا
و گۆشه‌گیر کران، به یاسای قه‌ره‌قۆشیی سزا دران... لێ مێژوویه‌کی
رۆشن و دره‌خشانیان بۆ خۆیان تۆمارکرد و هه‌ر ئه‌وانیش بوون رۆژنامه‌گه‌ریی
کوردی‌یان گه‌یانده ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا که بتوانێ ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کان
وه‌ک ناشیرینیی خۆیان ناشیرین پیشان بدا و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی
حیزبیی و نیمچه حیزبییش بکاته هێمایه‌ک بۆ ملکه‌چیی و گه‌نده‌ڵیی و
پێناوی به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتداران، دوا قوربانیش له‌و رووه‌وه
رۆژنامه‌نووسی گه‌نج (سه‌رده‌شت عوسمان) بوو که له لایه‌ن
چه‌کداره ملهوڕه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران
و به دیارکراوییش به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه
بڵاوکراوه‌کان (www.emrro.com/dosyeyserdesht.htm)
و قسه‌ی نێو جه‌ماوه‌ر له لایه‌ن چه‌ته سیخوڕییه‌کانی حیزبه پاشداما
و خێله‌کییه‌که‌ی بارزانی به شێوازه‌کی دڕندانه له‌نێوبردرا.
دیاره (رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ)ش که حه‌ڤده ساڵ به‌ر له نهۆ
- له ١٥ی ئابی ساڵی ١٩٩٤
- وه‌ک یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی بێلایه‌ن
و ئازادی کوردی له شاری هه‌ولێر دامه‌زرا
شانازیی ئه‌وه‌ی پێ بڕا که وه‌ک
یه‌که‌مین رۆژنامه سنووری
سه‌ختی رۆژنامه‌گه‌ریی حیزبی و حکومیی
تێکوپیک بشکێنێ و یه‌که‌مین به‌ردی بناغه‌ی
رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و بێلایه‌ن و
سه‌ربه‌خۆ له کوردستان دابنێ.
هه‌رچه‌نده ئه‌و رۆژنامه‌یه بووه ره‌چه‌شکێنێکی پڕ بایه‌خ بۆ
رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و ناحیزبیی و به ده‌یان کۆششی دیکه‌ی له‌و بابه‌ته‌ی
به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام هه‌ر زوو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
داخرا و ساڵانێکی زۆریش ده‌رفه‌تی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی لێ به‌سترا.. بۆیه
ئه‌وجاره له پاش ئاشنابوونی خوێنه‌رانی کورد به لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌نته‌رنێت..
به شێوه‌ی ماڵپه‌ڕ هاته‌وه گۆڕپانی رۆژنامه‌گه‌رییی و ئه‌وه ماوه‌ی
پێنج ساڵه به جۆره‌کی سه‌رده‌میانه‌تر و پێشڤه‌ڕۆیانه‌تر به به‌رده‌وامیی
درێژه به هه‌مان ره‌وتی ئازادییخوازانه‌ی خۆی ده‌دا، لێ به داخه‌وه
هه‌نووکه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له
رۆژنامه‌ی به ناو ئازاد و (ئه‌هلی) دروست بوونه و راسته‌وخۆ سه‌ر به
حیزبه‌کان نین که‌چی هه‌ر هه‌موویان له بنه‌وه سه‌ر به حیزب و لایه‌نه‌کانن،
ماڵپه‌ڕه به ناو ئازاده‌کانیش ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی
کوردستانیش (بێجگه له ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ)
هه‌ر هه‌موویان یان ئه‌وه‌ته به ئاشکرا سه‌ر به حیزب و لایه‌کن یان
ئه‌وه‌ته به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له راژه‌ی ئه‌وان دان یان هه‌ر هیچ
نه‌بێ ئه‌گه‌ر بێلایه‌نیش بن ئه‌وه له پێناو ناوبانگ ده‌رکردن و په‌یداکردنی
کار و گوزه‌ران و هێنده‌ک ده‌سکه‌وتی مادیی بۆ کارمه‌نده‌کانیان و جێ
خۆکردنه‌وه‌یان له لای به‌ناو رۆشنبیره ناوداره ده‌رباره‌کان و به‌رپرسان
و ده‌سه‌ڵاتداران هیچی که‌متریان له کاره چه‌واشه‌کارییه میدیاییه‌کانی
ماڵپه‌ڕه حیزبییه‌کان نه‌کردییه.
له کۆتاییدا هه‌ر ئه‌وه مایه‌وه بێژین ئێمه وه‌ک ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ
که درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ین بۆ ته‌واوی خۆێنه‌رانی
دووپاتده‌که‌ینه‌وه که هه‌رگیز ناتوانین ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مێژووه
پڕشنگداره بین، چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌یاندنی (ئه‌مڕۆ) به‌مڕۆ
قوربانیدانی زۆری له ئێمه خواست و ده‌زانین ئێستاکه زۆرتریش ده‌خوازێ..
به‌ڵام هه‌ر له سایه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی قوربانیدانه‌کانمانه ئێستاکه
ده‌توانین به‌و جۆره ئازادییه په‌یامه‌کانی خۆمان به خوێنه‌ران بگه‌یه‌نین..
ئه‌وه‌ش گرنگترین تشته بۆ ئێمه و ئامانجی هه‌ره گه‌وره‌ی ئێمه‌ش هه‌ر
ئه‌وه‌یه که ئه‌و به‌رهه‌مه پتر و پتر وه‌دستبهێنین و ئازادییه‌کان
فروان و فروانتر ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجام له کاروانی رۆشنگه‌ریی
گه‌لان به پاش نه‌که‌وین و له تێکڕای مافه نه‌ته‌وه‌یی و مرۆییه‌کانمان
به‌هره‌دار بین و ژیان و گوزه‌رانی سه‌رجه‌می مرۆڤه‌کان له ئاشتی و
ئاسووده‌یی نوقم ببێ.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ
www.emrro.com
emrro@emrro.com
١٥\٨\٢٠١١
|