په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\١٢\٢٠١٢

    پریاسکەیەک لە گلەیی.


یوسف خەلیل

بەشى من دەشێ ئاسمانێک بێ.. کە هەڵواسینى پەردەیەک لێمى دەسێنێ. (فروغ)


گەر بکرێ
رۆح ئاوێتە و ئاوێزەى
غەم و حەسرەت لە ئامێزنێ
چیدەبێ؟
گەر خۆشەویستیم
دنیات جوانتر بکات
گومان لە دڵدا کەم کات
تا ماچم
بەیانى باشت لێبکات
تا وەنەوزەکانم
رۆح ئاسا
لە ئامێزت نێ
تا ساتێکى کاڵ
کە ئاڵترى تیا خوڵقا...
تا تۆ بکاتە
شنەى با
تا لە ئامێزتا...
لەگەڵ سەماى خەیاڵى پاساریدا
ئاویتەبوون
خەمەکانم لە ئامیزنێ
تا دڵم...
جێگات بۆ کەس بەبا نەدا
چیدەبێ؟


Yousif_kazh@yahoo.com

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک