کوێستان فتووحی:
پیاوان بۆ خۆیان پێکه‌وه کۆک نین تا له‌گه‌ڵ
ژنان کۆک بن.
سازدانی : کورد رۆژهه‌ڵات
www.kurdrojh.com
گفتوگۆی کورد رۆژهه‌ڵات
له‌گه‌ڵ خاتوو کوێستان فتووحی.
کوێستان
فتووحی ناوێکی نامۆ و نائاشنا نایه‌ته به‌رچاوتانه‌وه. ناوبراو له
شاری بۆکان هاتۆته دنیا. له ته‌مه‌نی گه‌نجێتییه‌وه رۆشتۆته ناو
ریزه‌کانی حیزبی دیموکرات و بۆ ئامانجه‌کان و به‌دی هێنانی بیرۆکه‌کانی
تا هه‌نووکه‌ش له تێکۆشان دایه، خاتوو کوێستان ئێستا ئه‌ندامی
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراته.
بۆ باشتر ناسین و به وردی تێگه‌یشتن له بیروبڕوا تایبه‌تییه‌کانی
خاتوو کوێستان فتووحی و هه‌روه‌ها ژیانی تایبه‌تی ناوبراو که وه‌ک
تێکۆشه‌ڕێکی بواری ژنان و کۆڵنه‌ده‌رێکی مافخوازی نه‌ته‌وایه‌تیی
ناسراوه، کورد رۆژهه‌ڵات گفتوگۆیه‌کی له گه‌ڵ خاتوو کوێستان فتووحی
ئه‌نجامداوه که ده‌که‌وێته به‌رده‌ستانه‌وه:
کورد رۆژهه‌ڵات: چه‌ند ساڵه ژیانی
هاوبه‌شتان پێک هێناوه؟ چه‌ند منداڵتان هه‌یه و ناوه‌کانیان چیه؟
هۆیه‌کی تایبه‌تتان بۆ ناوه‌کان هه‌یه؟
کوێستان فتووحی: ساڵی 1347 (1968) له
ئاوایی "باغڵووجه"ی سه‌ر به شاری بۆکان له‌دایک بووم. ساڵی 1986
له‌گه‌ڵ خوشکێکی دیکه‌م هاتینه ریزه‌کانی حیزبی دیموکراتی
کوردستان و بووینه پێشمه‌رگه. له ئورگانه جۆراوجۆره‌کانی حیزب‌دا
درێژه‌م به کاری سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی داوه. له کۆنگره‌ی 14
حیزب دا به ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژیردراوم و ئێستا له
کۆمیسیۆنی راگه‌یاندنی حیزب خه‌ریکی کاری نووسینم و
به‌رپرسایه‌تیی سایتی" کوردستان و کورد"م له ئه‌ستۆیه.
21 ساڵه ژیانی هاوبه‌شم پێک هێناوه و کچێک و کوڕێکم هه‌یه.
کچه‌که‌م به ناوی "هانا" ته‌مه‌نی 16 ساڵه و کوڕه‌که‌شم به ناوی
"هیوا" ته‌مه‌نی 6 ساڵانه. دیاره هه‌ر که‌س به مه‌به‌ستێک ناوێکی
تایبه‌تی بۆ منداڵی هه‌ڵ ده‌بژێرێ. ناوی "هانا" ئێمه هه‌م
ناوه‌که‌مان پێ جوان و مانادار بوو هه‌میش مه‌به‌ستێک هه‌بوو تێی دا.
هانا به مانای فریادره‌س، به‌هاناوه‌چوون، داوای یارمه‌تی و گه‌ڕان
به‌دوای فریادره‌سدا. ئه‌ویش ئه‌وه بوو ئێمه نیگه‌رانی و گومانمان
هه‌بوو له ساغی و سڵامه‌تیی منداڵه‌که‌مان (پێش ئه‌وه‌ی بێته‌سه‌ر
دنیا)، بۆیه هانامان بۆ زۆر دوکتوری پسپۆر برد بۆ ئه‌وه منداڵێکی
سالم بێته سه‌ر دنیا که به‌خۆشییه‌وه ساغ و سڵامه‌ت بوو. به‌ڵام بۆ
"هیوا" ته‌نیا ئه‌وه بوو هیوا له لای ئێمه (دایک و باوک) ناوێکی
خۆشه و قه‌ت کۆن نابێ. یه‌که‌م رۆژی نه‌ورۆزیش له دایک بووه.
هه‌میشه‌ش له یه‌که‌م رۆژی نه‌ورۆزدا ئێمه‌ی کورد به خۆزگه و هیوا
و ئاره‌زووی نوێوه پێ‌ده‌نێینه نێو ساڵێکی دیکه‌وه. پاشان
له‌گه‌ڵ ناوی هاناش هاوسه‌روا (هاو قافیه)یه.
کورد رۆژهه‌ڵات: پێناسه‌تان بۆ ئه‌م
وشه‌گه‌له چیه؟
کوێستان فتووحی: ژن: ژن پێش هه‌مووشتێک
مرۆڤه. ژن سه‌رچاوه‌ی ژیانه، چونکه مرۆڤێکی دیکه له جه‌سته‌ی
خۆی‌دا هه‌ڵ‌ده‌گرێ‌و ده‌یهێنێته سه‌ر دنیا و په‌روه‌رده‌ی ده‌کا. ژن
دایکه. دایک زیاتر له هه‌ر که‌سێکی دیکه رووحی پڕه له
مێهره‌بانی و خۆشه‌ویستی و وه‌فاداری.
ژنی کورد: ژنی کورد به‌رده‌وام له ژێر کۆنترۆڵی کولتووری پیاو
سالاری دابووه، ژنی کورد وه‌ک "نامووس"ی پیاوانی بنه‌ماڵه چاوی
لـێ‌کراوه. نامووسیش ژنی کردۆته کۆیله. پیاو خۆی به خاوه‌نی
ئه‌و جه‌سته‌یه ده‌زانێ . به هۆی ئه‌وه‌وه ده‌رگای گه‌شه‌و
پێشکه‌وتنی لـێ‌داخراوه. ئه‌مه پێناسه‌یه بۆ ژنی کورد له
رابردوودا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ به خه‌بات و تێکۆشانی ژنانێکی ئازا و
تابوشکێن خه‌ریکه ئه‌م پێناسه‌یه ده‌سڕێته‌وه و پێناسه‌یه‌کی نوێ
جێی ده‌گرێته‌وه. ئازا و ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له‌بیرکردنه‌وه، له
ژیان و...دا. ژنی کورد ئه‌مڕۆ ئامانجیان گۆڕانه به‌ره‌و ئاراسته‌ی
مرۆڤسالاری و دادپه‌روه‌ری و مافی یه‌کسان بۆ مرۆڤه‌کان. ژنی کورد
ئیتر نایه‌وێ مرۆڤێکی پله دوو بێت.
سیاسه‌ت: به‌لامه‌وه زۆر سه‌خته قسه کردن له سه‌ر سیاسه‌ت. چونکه
شتێکی زۆر پێچه‌ڵاوپووچه. مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه چ به‌رداشتێکمان له
سیاسه‌ت هه‌یه. به‌لای منه‌وه سیاسه‌ت هه‌وڵدانه بۆ گه‌یشتن به
ده‌سه‌ڵات به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی. گرنگ
ئه‌وه‌یه سیاسه‌ت نێوه‌رۆکێکی ئینسانی و دادپه‌روه‌رانه و
پێشکه‌وتنخوازانه‌ی هه‌بێ و له خزمه‌ت ئاشتی و ئاساییشی مرۆڤه‌کان
دابێ. به‌ڵام جاری وایه کاری ناره‌وا دژی مرۆڤایه‌تی ده‌کرێ،
به‌مه‌ش هه‌ر ده‌گوترێ سیاسه‌ت!
سیاسه‌تی کوردی: به گشتی کورد تا ئێستاش (له به‌ر پارچه پارچه
بوونی و، بێبه‌شی له کیان و ده‌سه‌ڵاتیکی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوو)
سیاسه‌تێکی جێگیر، روون و شه‌فافی نیه نیسبه‌ت به مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی وپرسه‌کانی پێوه‌ندیدار به داهاتوو و چاره‌نووسی
خۆی. سیاسه‌تی کوردی ناروون، نازانستی ، ناته‌با، و پرش و بڵاوه‌و،
له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی ده‌ڕواته پێش. له‌سه‌ر مه‌سه‌له
چاره‌نووسسازه‌کان کورد قه‌ت هه‌ڵوێستی یه‌کگرتووانه‌ی نه‌بووه. 18
ساڵه له باشووری کوردستان گه‌لی کورد ده‌سه‌ڵاتی خۆی به
ده‌سته، پارلمانی هه‌یه، حکوومه‌تی هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه
له‌به‌ر نه‌بوونی ستراتیژییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نه‌یتوانیوه به
قازانجی نه‌ک سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌ڵکوو به قازانجی
داهاتووی خۆشی به‌باشی که‌ڵک له‌م فرسه‌ته وه‌ربگرێ. داوا له
رێژیمی ئێران ده‌کرێ! پاڵپشتی رێککه‌وتنی ستراتیژیی نێوان پارتی
و یه‌کیه‌تیی بێ. ئاخر هه‌ر هه‌موو به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی
کوردستان ده‌زانن که رێژیمی ئێران بوو ئاوری شه‌ڕی نێوخۆیی له
نێوان یه‌کیه‌تی و پارتی‌دا خۆشتر ده‌کرد. رێژیمه‌کانی ئێران و
تورکیه‌ن که سه‌ره‌کی‌ترین کۆسپی سه‌ر رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردن.
که‌چی ده‌بینین سه‌رکرده کورده‌کان به‌سه‌ریاندا هه‌ڵ‌ده‌ڵێن و به
دۆستی له‌مێژینه‌ی گه‌لی کوردیان ناو ده‌به‌ن. له‌ماوه‌ی ئه‌و 18
ساڵه‌دا رێژیمی ئێران بۆ دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌زموونه‌ی
باشوور، له پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا بووه که دژایه‌تییان
کردوه. بۆخۆشیان ئه‌مه باش ده‌زانن. به‌ڵام له قسه و
هه‌ڵوێسته‌کانیاندا رێژیمی ئێران به دۆست و پشتیوان و یارو یاوه‌ری
کورد ده‌زانن. راست له‌و کاته‌شدا که سنوور و گونده‌کانیان له لایه‌ن
رێژیمی ئێرانه‌وه تۆپباران ده‌کرێ!. له جیاتی ئه‌وه‌ی
سیاسه‌تمه‌دارانی کورد به یه‌کده‌نگ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م
پێشێلکارییانه‌ی رێژیمه‌کانی ئێران وتورکیه دا هه‌ڵوێست بگرن، پێیان
هه‌ڵ‌ده‌ڵێن. ئه‌م سیاسه‌ته نه‌ک قازانج به به‌رژه‌وه‌ندی کورد
ناگه‌یه‌نێ به‌ڵکوو زۆر زۆریش زیانی پێ‌گه‌یاندوه. ئێران تا ئێستاش
به ره‌سمی ددانی به‌م حکوومه‌ته‌ی کوردستان دا نه‌ناوه. به‌ڵام
ئه‌مان.....
دیالۆگ: شارستانیترین و سه‌رکه‌وتووترین رێگای لێک تێگه‌یشتن و
پێکه‌وه ژیانی مرۆڤه‌کان و کۆمه‌ڵگه جۆراۆجۆره‌کانه.
دیالۆگی کوردی: کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی زوڵم لـێکراو هه‌میشه
ئاماده بووه بۆ دیالۆگ له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته داگیرکه‌ره‌کانی
کوردستان، تا کێشه‌که‌ی له‌م رێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ. به‌ڵام
لایه‌نه‌کانی به‌رامبه‌ری له نیازپاکی و سادده‌یی کورد هه‌میشه
که‌ڵکی خراپیان وه‌رگرتوه و دیالۆگیان بۆ مه‌به‌ستی زه‌بروه‌شاندن
له کورد یا ته‌فره‌دانی به کارهێناوه. دیاره کورد له سه‌رده‌می
ئێستا دا له‌و باره‌یه‌وه پوخته‌تر بووه. به‌لام ئه‌گه‌ر کورد بۆ
دیالۆگ له گه‌ڵ دوژمنان و رێژیمه‌داگیرکه‌ره‌کان ئاوا ئاماده بووه،
بۆ دیالۆگ له گه‌ڵ خۆی (هیز و لایه‌نی کوردی له گه‌ڵ یه‌کتر)
زۆر که‌لـله‌ڕه‌ق و نائاماده بووه.
چه‌ک: نازانم عه‌بدوڵڵا په‌شێوه یا جه‌لالی مه‌له‌کشا له شێعرێک دا
وتویه "خوا ده‌یزانێ باڵای تفه‌نگم خۆش ناوێ، به‌ڵام چ بکه‌م..."
ئایین: خۆزگه نه‌کرابایه به زنجیرێک بۆ کۆیله کردنی مرۆڤه‌کان و
داخستنی ده‌رگای بیرکردنه‌وه‌یان...
کورد رۆژهه‌ڵات: ژن و سیاسه‌ت"، پێتان
وایه پێکه‌وه هاتنی ئه‌و دوو وشه‌یه جێگیر بووه، هۆیه‌که‌تان
چیه؟
کوێستان فتووحی: به‌ڵـێ جێگیر بووه،
به‌ڵام به‌م شێوه‌یه: ژن و سیاسه‌تیان نه‌وتوه! ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان
ئه‌وه‌یه، ئه‌وه قسه‌ی ئه‌وانه‌یه که به‌رژه‌وه‌ندییان ئه‌وه
ده‌خوازێ که ژن هه‌ر له کونجی ماڵه‌وه‌دا دانیشێ و چاو له‌ده‌ستی
سیاسه‌تدارێژه‌ران و بڕیاربه‌ده‌ستان بێ که بڕیار بۆ چاره‌نووسی
ئه‌ویش بده‌ن. ئه‌مه قسه‌یه‌کی کۆنه و ده‌ورانی به‌سه‌ر چووه.
ئه‌مه کولتووری ژن به‌که‌مگر ئه‌وه‌ی دروست کردوه. ئه‌ونده
وتراوه‌ته‌وه له بیر و زه‌ینی خه‌ڵکدا چه‌سپاوه. به‌ڵام ئێستا
ئه‌وه قسه‌یه‌کی بێجێ‌یه. ژن ده‌بێ به‌شداری له سیاسه‌تدا بکاو
هه‌وڵ بدا بگاته ناوه‌ندی بڕیاردان. له هه‌ر وڵاتێک و هه‌ر حیزبێک
دا ژن به‌شداری له سیاسه‌ت و کاروباری سیاسی دا نه‌کا، ئه‌و وڵاته
یان ئه‌و حیزبه ناکرێ وه‌ک وڵاتێک یان حیزبێکی دێموکرات و
پێشکه‌وتوو بیناسین، با ئیدیعای ئه‌وه‌ش بکا. له سه‌رده‌می ئێستادا
وا باشه بگوترێ سیاسه‌ت به‌بێ به‌شداریی ژن سه‌قه‌ت و ناته‌واوه.
کورد رۆژهه‌ڵات: ده‌ڵێن سیاسه‌ت
پیاوانه‌یه، له‌و رووه‌وه ژن و سیاسه‌ت واته ژن به ئاکار و
رفتارێکی پیاوانه له ناو سیاسه‌تدا، بۆچوونی تایبه‌تی ئێوه
له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چیه؟
کوێستان فتووحی: به داخه‌وه وایه، له
به‌رئه‌وه‌ی ژن له‌و بواره‌دا جارێ نه‌بووه به‌و هێزه که له
ناوه‌ندی بریاره‌کان دا باڵاده‌ست بێ و، کاریگه‌ریی له سه‌ر
ناوه‌رۆکی بریاره‌کان و سیاسه‌ته‌کان هه‌بێ.
کورد رۆژهه‌ڵات: به درێژایی ته‌مه‌نی
خه‌بات و تێکۆشان، هه‌وڵتان پتر بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی رۆڵی ژن بووه
له نێو حیزب‌دا، یا خود هه‌وڵ بۆ پێکانی ئامانجی حیزبی؟
"مافه‌کانی ژن و مافه‌کانی گه‌ڵ"، تێکۆشان له پێناوی کامیاندا بۆ
ئێوه له پێشه‌وه‌یه و بۆ؟
کوێستان فتووحی: له ته‌مه‌نی خه‌بات و
تێکۆشانمدا هه‌میشه وه‌ک ژنێک بۆ ئامانجێک که له پرۆگرامی حیزب دا
کۆبۆته‌وه خه‌باتم کردوه. وه‌ک ژنێکی پێشمه‌رگه رۆڵم گێڕاوه.
پیاوانه پێشمه‌رگایه‌تیم نه‌کردوه، قورس و قایم له مه‌یداندا بووم
بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی ژن به باشی ده‌رخه‌م. له تێکۆشان بۆ ئامانجی
حیزبه‌که‌مدا به‌رده‌وامیش بۆ به‌رجه‌سته کردنی رۆڵی ژنان
هه‌وڵمداوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به درێژایی مێژوو ژنان له
بواره‌جۆره‌کاندا له‌په‌راوێز خراون، بواری خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیش
یه‌کێک بووه له‌و بوارانه. بۆیه ئێمه‌ی ژن ناچارین بۆ
پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه و بۆ ئه‌وه‌ی هیژموونی زاڵی پیاوان
له‌م مه‌یدانه‌شدا، نه‌مانشارێته‌وه ده‌بێ به‌رده‌وام کار بۆ
به‌رجه‌سته کردنی رۆڵی ژنانیش بکه‌ین، که ئه‌وه‌م هه‌میشه ئه
رکی خۆم زانیوه.
به‌ڵام مافی ژن یان مافه‌کانی گه‌ڵ کامیان له‌پێشه‌وه‌یه،
به‌بڕوای من هه‌ر دوو پرسه‌که وه‌ک یه‌ک گرنگن و هیچیان نابێ بۆ
ئه‌وی تر بخرێته لاوه. ئه‌م دوو خه‌باته لێک جیا نین. ئه‌گه‌ر
رۆژێک سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌رمان لابچێ، به‌ڵام ژن هه‌ر
چه‌وساوه‌ی ده‌ستی کولتووری پیاوسالاری بێ، من قه‌ت ئه‌و گه‌له
به رزگار نازانم. گومانی تێدا نیه نه‌ته‌وه‌یه‌ک به هه‌وڵ و
خه‌باتی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌که رزگار ده‌بێ و به ئامانج ده‌گا و
هه‌وڵیشم بۆ ئه‌وه‌یه پرسی یه‌کسانیخوازی و رزگاریی ژنان له سته‌م
و چه‌وسانه‌وه ببێته پرۆژه‌یه‌ک که له‌مه‌شیاندا هه‌ر دوو
ره‌گه‌زه‌که خه‌باتی بۆ بکه‌ن. ئه‌و دوو خه‌باته گرێدراوی یه‌کن.
هه‌ر حیزبێکیش مه‌سه‌له و گیر‌و گرفتی ژنان پشت گوێ بخا‌و له
ئه‌وله‌ویه‌تی تێکۆشانی دا نه‌نێ، به حیزبێکی پێشکه‌وتووی
نازانم. خه‌بات بۆ مافه‌کانی گه‌ل و خه‌بات بۆ رزگاریی ژنان بۆ من
وه‌ک یه‌کن و هاوشانی یه‌ک به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌م، ئه‌گه‌ر ماندووبوونی
زۆریشی بوێ، بێگومان ده‌شیهه‌وێ.
کورد رۆژهه‌ڵات: "ژن و پیاو" ئایا له
سیاسه‌تدا کۆکن یا ناکۆک؟ به نیسبه‌ت ژیانه‌وه چی؟
کوێستان فتووحی: زۆر له مه‌به‌سته‌که‌ت
تێنه‌گه‌یشتووم، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بواری سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست
پیاوانه‌وه‌یه، بۆخۆیان پێکه‌وه کۆک نین تا له‌گه‌ڵ ژنان کۆک بن.
بێگومان پیاوان له‌گه‌ڵ ژنی بێده‌نگ کۆکن. به‌ڵام به نیسبه‌ت
ژیانه‌وه: ژن و پیاو پێکه‌وه ژیانی هاوبه‌ش دروست ده‌که‌ن.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به خۆشه‌ویستیشه‌وه ئه‌و ژیانه دروست بکه‌ن دیسان
ژیان ناکۆکی تێدایه. سروشتی ئینسانه‌کان وایه هه‌موو شتێکیان وه‌ک
یه‌ک نیه. گرنگ ئه‌وه‌یه لێک تێگه‌یشتن هه‌بێ. ئه‌گه‌ر کۆک بوون
ئه‌وه بێ، یه‌کیان بێده‌نگ بێ و هه‌موو شتێک له‌وی دیکه قبووڵ
بکا ، کۆکی وا هه‌ر نه‌بێ باشتره.
کورد رۆژهه‌ڵات: قه‌ت بووه پیاوێک رێگر
بووبێ له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنه‌کانتاندا؟ هۆکه‌ی چی بووه و
ریفلێکسی ئێوه له‌به‌رامبه‌ردا چۆن بووه؟
کوێستان فتووحی: پیاو باڵاده‌سته و خۆی
به خاوه‌نی هه‌موو شتێک ده‌زانێ ته‌نانه‌ت هی ژنیش. که‌سێکی
تایبه‌ت نه‌بووه رێگرم بێ. به‌ڵام ده‌توانم بڵێم کولتووری
پیاوسالاری رێگر بووه. بێگومان منیش جیا نه‌بووم له کچان و ژنانی
ئه‌م وڵاته به هه‌موو وجوودمه‌وه تامی تاڵی هه‌ڵاواردن و
رێگرییه‌کانی به‌رده‌مم چێشتوه. به تایبه‌تی له منداڵی‌دا زۆر
زۆر. ته‌نانه‌ت قاقای پێکه‌نینیش بۆ منی کچ قه‌ده‌غه بوو. جاری
وایه خودی دایک رێگر بووه له به‌رده‌م کچه‌که‌ی‌دا. کولتووری
کۆمه‌ڵگه، یاسا و رێساکان، هه‌موو وایان کردوه، ژن نه‌جووڵـێ، ژن
بێده‌نگ بێ، ژن شه‌رمن بێ، چونکه هه‌ر جووڵانێک و ده‌رکه‌وتنێکی
به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ ئابرووی بنه‌ماڵه. ئه‌مه کو‌لتوور وا ده‌ڵـێ.
کچ و ژن وه‌ک نامووسی بنه‌ماڵه چاو لـێ‌ده‌کرێ. بۆیه گه‌وره‌کانی
ماڵ هه‌میشه رێگرن له‌به‌ر ده‌م ده‌رکه‌وتن و جووڵانی ره‌گه‌زی
مێینه‌دا.
وه‌ک خۆم ئه‌وه‌تا وه‌بیرم دێت له‌به‌رامبه‌ر ناحه‌قی و
ناعه‌داڵه‌تی‌دا راوه‌ستاوم. قه‌ت بێده‌نگ و ته‌سلیم نه‌بووم ناشمه‌وێ
بێده‌نگ بم. هاواری خۆم له ده‌ست نابه‌رابه‌رییه‌کان هه‌مووکات
ده‌ربڕیوه. من که خوازیاری گۆڕانم، له پێشدا ئه‌و گۆڕانه‌م
له‌خۆمدا پێک هێناوه، گۆڕان به بێده‌نگی به‌دی نایه. به‌های خۆشم
بۆ داوه. با پێم نه‌ڵێن ژنێکی باشه. باش له روانگه‌ی ئه‌و
کولتووره‌وه.
کورد رۆژهه‌ڵات: پێناسه‌تان بۆ
بزووتنه‌وه‌ی ژنان چیه؟ ئایا به‌شداریی پیاوان بۆ چه‌سپاندنی مافی
ژنان واتاداره؟
کوێستان فتووحی: بزووتنه‌وه‌ی ژنان
حه‌ره‌که‌تێکی رێکخراوه بۆ به‌ده‌ستهێنان و داکۆکی له ماف و
ئازادییه‌کانی ژنان. هه‌ر پیاوێکیش به‌شداری له حه‌ره‌که‌تێکی وادا
بکا بێگومان بڕوای به ماف و ئازادییه‌کانی ژنان هه‌یه، بڕوای به
به‌رابه‌ری هه‌یه. زۆریش پێویسته پیاوان حوزووریان هه‌بێ له
بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی دا. ئه‌وه پێگه‌یشتوویی و تێگه‌یشتووی
پیاوان ده‌گه‌یه‌نێ که هاوڕێیه‌تی بزووتنه‌وی ژنان بکه‌ن بۆ
گه‌یشتن به‌و ئامانجانه که بزووتنه‌وه‌ی ژنان هه‌وڵیان بۆ ده‌دا.
کورد رۆژهه‌ڵات: که ناوی ئه‌م شار و
کێوانه ده‌درێ به گوێتاندا، چیتان وه‌بیر ده‌که‌وێته‌وه؟
کوێستان فتووحی: شاری سنه: یه‌کجار
چوومه‌ته شاری سنه به‌هاری 1364 بوو، چه‌ند رۆژێک له‌وێ بووم
بیره‌وه‌رییه‌کی وام لێی نیه که سه‌رنج راکێش بێ، به‌ڵام هه‌میشه
ئه‌و شاره بۆ من یه‌کێکه له شاره خۆشه‌ویست و خۆشه‌کانی کوردستان.
شاری سلێمانی: شارێکی کراوه دێته‌به‌رچاوم، بیره‌وه‌ریم لێی
هه‌یه زۆربه‌یان بۆ من ناخۆشن. به‌ڵام ئێستاش که ده‌چمه ئه‌و شاره
دڵم ده‌کرێته‌وه، هه‌ست ده‌که‌م ده‌چمه‌وه شاری سه‌قز.
شاری کرماشان: به‌داخه‌وه نه‌مدیوه، به‌ڵام زۆرم خۆش ده‌وێ.
کێَوی به‌مۆ: نه‌مدیوه بیره‌وه‌ریشم لێی نیه. به‌ڵام کێوم هه‌ر خۆش
ده‌وێ چونکه وا هه‌ست ده‌که‌م پشت و په‌نای پێشمه‌رگه‌ی کوردستانن
له رۆژه سه‌خته‌کاندا.
کێوه‌کانی قه‌ندیل: زۆرترین بیره‌وه‌ریی خۆش و ناخۆشم له کێوه‌کانی
قه‌ندیل هه‌یه. یه‌که‌م جار هاتنم بۆ کوردستانی باشوور به
کێوه‌سه‌خته‌کانی قه‌ندیل دا هاتم. که له دووره‌وه پێیان ده‌وتم
ده‌بێ ئا له‌و کێوانه‌وه سه‌رکه‌وین و بپه‌ڕینه‌وه، سه‌رم سور
ده‌ما. په‌ڕینه‌وه و هه‌ڵگه‌ڕان به‌و کێوانه‌دا، غروورێکی زۆریان به
من به‌خشی. ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگایه‌تیم هه‌ر له‌و کێوانه
دیوه، گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ناوچه‌ی بۆکان هه‌ر
له کێوه‌کانی قه‌ندیله‌وه بوو. به‌فری زۆر‌و رێگا گیران، پێک
هێنانی ژیانی هاوبه‌ش، په‌یتا په‌یتا بۆمبارانی بنکه‌کانمان به
هۆی فرۆکه‌کانی ئێران و شه‌هید بوون و لێکدابڕانی چه‌ندین
هاوسه‌نگه‌ری خۆشه‌ویستمان، هه‌ر له قه‌ندیل بوو. به هه‌موو برین و
ئازاره‌کانیه‌وه قه‌ندیل به پشت و په‌نای پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
ده‌زانم. هیوادارم پێشمه‌رگه هه‌ر بمێنێ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ندیل هه‌ر
به‌سه‌ربه‌رزی بمێنێته‌وه.
|