په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ڕاپۆرتى ڕێکخراوى ئاسک ــ ASK

بۆ چاودێریکردنى ڕێژەى هەڵاوسان لەهەرێمى کوردستاندا بۆ مانگى کانونى دووەمى ساڵى ٢٠٠٩

 


ئا: بەشى ئابوورى


بەپێى ئەو داتاو زانیارییانەى بەشى ئابوورى ڕێکخراوەکەمان دەستى کەوتووەو لەو نەخشەیەدا دیارە کە هاوپێچەو تێیدا چاودێرى ڕێژەى گۆڕانى نرخەکان دەکرێت لەکۆمەڵێک گروپى وەکو خۆراک و جگەرەو خواردنەوەو قوماش و جلوبەرگ و کەل و پەلى ناومال و سوتەمەنى و ڕووناکى و گواستنەوەو گەیاندن و کەل و پەل و خزمەتگوزارى جۆراوجۆر و کرێ و دەرمان و خزمەتگوزارى پزیشکى. بۆیە لێرەدا ژمارەى پێَوانەیى نرخەکانى بەکاربەر لەمانگى کانونى دووەمى ساڵى 2009 لەکوردستاندا دەخەینە ڕوو.


داتاکانى کۆى گشتى ژمارەى پێوانەیى ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەگشتى نرخەکان لەمانگى کانونى دووەمى ساڵى 2009 بەرز بوونەتەوە، چونکە تێبینى دەکرێت کە بەگشتى بەڕێژەى (110،99%) لەو مانگەدا بەرز بۆتەوە بە بەراورد لەگەڵ مانگى پێشووتردا وەکو ئەوەى دەیبینین:


ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان = نرخەکانى کانونى دووەم 2009/ نرخەکانى کانونى یەکەم 2008 * 100.
ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان = 965562/ 869972* 100.
ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان = 110،99%.


بەڵام بەرزبوونەوەى نرخەکان بەشێوەیەکى ڕوونتر لەمانگى کانونى دووەمى ساڵى تازەدا دەردەکەوێت، بە بەراورد لەگەڵ مانگى کانونى یەکەمى ساڵى ڕابردوودا، چونکە ئەنجامى شیکردنەوەى نرخەکان پیشانى دەدەن کە بەرزبوونەوەیەک هەیە لەنرخ دەگاتە ڕێژەى (105،04%).


ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان = نرخەکانى کانونى دووەم/ نرخەکانى مانگى ئەیلول * 100.
ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان = 965562/ 919254 * 100.
ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان = 105،04%.


ڕەنگە بەشێک لەو بەرزبوونەوەیە پێوەندى بەو کاڵایانەوە هەیە کە بەدۆلار دەکڕدرین و نرخى دۆلاریش بەشێوەیەکى کەمیش بێت، بەڵام بەرزبۆتەوە بە بەراورد بەدینارى عێراقى، بەتایبەتیش لەپارێزگاى دهۆکدا، هەروەها تێبینى دەکرێت کە هەندێک کۆمەڵە کە بەهاکەیان بەدینارى عێراقى دەخەمڵێنرێن نرخیان بەرزبۆتەوە، ئەوەش بۆتە هۆى بەرزبوونەوەى نرخیان، بۆیە بەگشتى بەرزبوونەوەى ژمارەى پێوانەیى نرخەکانى لەگەڵ خۆیدا هێنا.


بەڵام لەکاتى بەکارهێنانى ژمارەى پێوانەیى هەرێمى کوردستان بەشێوەیەکى ڕێژەیى لەمانگى کانونى دووەمى ساڵى تازەدا، کە تەنیا بۆ ئەوەیە تاوەکو ئێمە بتوانین ژمارەى پێوانەیى هەر کۆمەڵەو گرووپێک بەتەنیا دەربێنین، ئینجا دواتر ژمارەى نێوەندى، ئەوە دەبینین لەو ژمارەیەدا دابەزین هەیەو دەگاتە (95،45%).


ژمارەى پێوانەیى بەشێوەى ڕێژەیى = کۆى نێوەندى نرخەکانى مانگى کانونى دووەمى ساڵى 2009/ کۆى نێوەندى نرخەکانى مانگى ئەیلولى ساڵى 2008*100.


ژمارەى پێوانەیى بەشێوەى ڕێژەیى
= 0،111369+0،52226+0،101718+0،127491+0،196554+0،115741+0،092413+0،127814+0،029165
ژمارەى پێوانەیى بەشێوەى ڕێژەیى = 95،45%.


وەکو ئەوەى لەو نەخشەیەدا دیارە، دەبینین دابەزینى ڕێژەى نرخەکان لەشارەکانى هەرێمى کوردستاندا، پێوەندى بە دابەزینى نرخى جگەرەو خواردنەوەو خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان و دەرمان و خزمەتگوزارى پزیشکی و قوماش و جل و بەرگەوە هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، تیبینیکراوە کە هەندێک کەل و پەلیش نرخیان بەرزبۆتەوە وەکو خۆراک و کەل و پەلە جۆراوجۆرەکانى نێو ماڵ و ڕووناکى و سووتەمەنى و گواستنەوەو گەیاندن و ئینجا کرێ.

 

 

مانگى كانونى دووه‌م

مانگى ئه‌يلول

گۆرِانى نرخه‌كان

كانونى دووه‌م/ ئه‌يلول

كانونى دووه‌م/ئه‌يلول*1/9

خؤراك

2584

2578

6

1.00233

0.111369

جگه‌ره‌و خواردنه‌وه‌

2761

5874

-3113

0.47004

0.052226

قوماش وجلوبه‌رگ

20599

22501

-1902

0.91547

0.101718

كه‌ل وپه‌‌لی ناومالَ

207290

180656

26634

1.14743

0.127491

سوته‌مه‌نی و رِووناكی

4120

2329

1791

1.76900

0.196554

گواستنه‌وه‌و گه‌ياندن

9947

9549

398

1.04168

0.115741

كه‌لوپه‌‌ل وخزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر

162618

195518

-32900

0.83173

0.092413

كری

549785

477932

71853

1.15034

0.127814

ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری پزيشكی

5858

22317

-16459

0.26249

0.029165


لەکاتى بەکارهێنانى ژمارەى پێوانەیى بەشێوەیەکى ڕێژەیى بۆ مانگى کانونى دووەمى ساڵى تازە بە بەراوررد لەگەڵ مانگى کانونى یەکەەمى ساڵى ڕابردوودا، دەبینین بەرزبوونەوەیەکى کەم هەیە دەگاتە (101،35%).


ژمارەى پێوانەیى بەشێوەى ڕێژەیى = کۆى گشتى نێوەندى نرخەکانى مانگى کانونى دووەم/ کۆى گشتى نێوەندى نرخەکانى مانگى کانونى یەکەم * 1/9 وەکو ڕێژەیەکى سەدى.


ژمارەى پێوانەیى بەشێوەى ڕێژەیى

= 0،112503+0،091248+0،110862+0،130014+0،111029+0،112788+0،010160+0،130318+0،113158
ژمارەى پێوانەیى بەشێوەى ڕێژەیى لەهەرێمى کوردستان = 101،35%.


ڕەنگە هۆکارەکەش ئەوە بێت کە بەرزبوونەوەیەک لەنێوەندى نرخەکانى کۆمەڵەى خۆراک و ئامێرو کەل و پەلى ناوماڵ و گواستنەوەو گەیاندن و کرێ و دەرمان و خزمەتگوزارى پزیشکى لەهەرێمدا بۆتە هۆى ئەوەى دابەزینى کۆمەڵەو گروووپەکانى تریش بشارێتەوەو داپۆشێت لەکۆمەڵەى جل و بەرگ و قوماش و سووتەمەنى و ڕووناکى و جگەرەو خواردنەوەو خزمەتگوزارى جۆراوجۆر وەکو ئەوەى لەو نەخشەیەدا هاوپێچە:

 

 

 

 

كانونى دووه‌م 2009

كانونى يه‌كه‌م 2008

گۆرِانى نرخه‌كان

كانونى دووه‌م/ كانونى يه‌كه‌م

كانونى دووه‌م/ كانونى يه‌كه‌م *1/9

خؤراك

2584

2552

32

1.01254

0.112503

جگه‌ره‌و خواردنه‌وه‌

2761

3362

-601

0.82124

0.091248

قوماش وجلوبه‌رگ

20599

20645

-46

0.99777

0.110862

كه‌ل وپه‌‌لی ناومالَ

207290

177150

30140

1.17014

0.130014

سوته‌مه‌نی و رِووناكی

4120

4123

-3

0.99927

0.111029

گواستنه‌وه‌و گه‌ياندن

9947

9799

148

1.01510

0.112788

كه‌لوپه‌‌ل وخزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر

162618

177839

-15221

0.91441

0.101600

كری

549785

468749

81036

1.17288

0.130318

ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری پزيشكی

5858

5752

106

1.01843

0.113158


ئەو بەرزبوونەوەیەى مانگى کانونى دووەمى ساڵى 2009، ڕەنگە پێوەندى بەو فشارەوە هەبێت کە لەو مانگەدا خرایە سەر بازاڕەکانى کوردستان بەهۆى کۆمەڵێک بۆنەو یادى ئایینى وەکو جەژنەکانى ئیسلام و مەسیحى و ئێزیدى و هاتنى سەرى ساڵى تازەى کۆچى و میلادى بەیەکەوەو هاتنى شەپۆڵێکى سەرماو سۆڵەى هاوکات. لەلایەکى تریشەوە خواست لەسەر دۆلار زیاتر بوو لەو مانگەدا دیسان بەهۆى ئەو هەموو بۆنەیەوە.

ڕێکخراوى ئاسک ــ ASK (American Society For Kurds) ڕێکخراوێکى ئەمریکى کوردى نێو دەوڵەتییەو نووسینگەى سەرەکى لەشارى تالاهاسى پایتەختى ویلایەتى فلۆریداى ئەمریکایەو نووسینگەى سەرەکى هەرێمى کوردستانى لەشارى هەولێرە. ASK لەساڵى (1997) لە ئەمریکا دامەزراوەو لەساڵى (1999) وە لەکوردستان کاردەکات و لەئێستادا (3) پڕۆژەى چاودێرى لەهەرێمى کوردستان بەڕێوە دەبات: چاودێریکردنى ڕێژەى هەڵاوسانى مانگانە. چاودێریکردنى بەڵێنەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان. چاودێریکردنى بەرنامەى کارى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

 

 

ask_h98@yahoo.com