راستکردنه‌وه‌ی خاڵێک له په‌لاماری
دوژمن بۆ سه‌ر (خۆرنه‌وه‌زان)،
که له‌کتێبی (پشتئاشان له
نێوان ئازار و بێ ده‌نگیدا) هاتووه به پێنوسی قادر
ره‌شید(ئه‌بوشوان).

هاوار
بانیخێڵانی
- به‌شی یه‌که‌م -
سه‌ره‌تا به پێویستی ده‌زانم تیشک بخمه سه‌ر خه‌بات و تێکۆشانی له
مێژینه‌ی هاورێ ئه‌بوشوان که ئه‌ویش وه‌ک هه‌مو تێکۆشه‌رانی دیکه‌ی
نێو بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی که هه‌مو ته‌مه‌نی خۆی له‌و پێناوه‌دا سه‌رف
کرد‌و پێشم وایه خۆراگیه‌کی له‌و چه‌شنه مایه‌ی سه‌ر به‌رزیه بۆ که‌سایه‌تی
خۆی و هه‌م بۆ گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی چونکه له‌و ماوه‌که‌مه‌ی که به‌نده
ئه‌بوشوانی ناسی له قاتعی سلیمانی – کرکوک وه‌ک کادرێکی لێوه‌شاوه‌و
به‌ئه‌زمون و دڵسۆز دیار‌و به‌ر چاوبوو، وه له‌نێو هاورێکانیشیدا که‌سێکی
خۆشه‌ویست و به رێز بوو ، هه‌مو ئه‌م رێز‌و حورمه‌ته‌ی ئه‌بو شوانیش له
نێو دڵێ هاورێیانیدا له ئه‌نجامی خه‌باتی نه‌پساوه‌و دڵسۆزی و گیانی
له خۆ بردویی قه‌راری گرتبوو که له ساڵی 1984 و 1985 که من
ئاگاداربووم مه ڵبه‌ندی سلیمانی – کرکوک ، که به قاتعی سلیمانی که‌رکوک
ناسراو بوو پێک هاتبوو له دو محه‌لی ، محه‌لی سلیمانی- محه‌لی کرکوک
که به‌رێزیان له محه‌لی که‌رکوک کاری ده‌کرد به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا
له نێو ریزه‌کانی حیزبی شیوعی پرسیار کردن له پله‌ی حیزبی هه‌ر هاو
رێیه‌ک نه شیاو و دور له ئیلتیزاماتی حیزبی بوو بۆیه جگه له به‌ر
پرسه عه‌سکریه‌کان وه‌ک له بریاری رۆژانه دیار بوو به‌ڵام پله‌ی
حیزبیان ئاشکرا نه‌بوو، بۆیه تائێستاش نه‌م زانی ئه‌بو شوان پله‌ی
حیزبی چی بووه. لێره‌دا زۆر به‌دیقه‌ت کتێبه‌که‌یم چاو لێکردو تا گه‌شتمه
گرتنی خۆر نه‌وه‌زان ئه‌م کتێبه سرنجی بۆ لای زۆر شت‌دا راکێشام و له
گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چیژی زۆرم لێ وه‌ر گرت ، که لێره‌دا خاڵێکی زۆر گرنگ
باس ده‌که‌م که هاورێ ئه‌بو شوان له گه‌ڵ گێرانه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و
کاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه‌ی که له قه‌سابخانه‌که‌ی پشتئاشانه‌وه به‌رێبه‌رایه‌تی
( نه‌وشیروان مسته‌فا) نهێنی و راستیه‌کانی له‌م کتێبه‌دا نیشان داوه
ده‌توانم بڵێم ماندوبوونی له نوسینی ئه‌م کتێبه‌دا به زایه نه‌چوه
به‌ڵام ده‌بوو له بری هه‌ندێ ده‌سته‌واژه که‌مته‌ر خه‌می یان (ئیهمالی)
به‌رپرس و سه‌رکرده‌کانی ئه‌و حیزبه‌ی دانایه چونکه شیوعیه‌کان له‌خه‌باتی
سه‌ده‌ی رابوردودا به که‌مه‌ته‌رخه‌م و ئیهمال ناسراو بوون ، بۆ ئه‌م
راستیه هه‌ر له سه‌رده‌می مندالیمه‌وه تا به ئه‌مرۆش ده‌گات نمونه‌ی
زیندوم لایه‌و یه‌ک له‌و که‌مته‌ر خه‌میانه ( گوندی به‌کربایه‌ف ) و
شه‌هید بوونی 21 پێشمه‌رگه ده‌هێنمه‌وه له ساڵی 1982 که به‌هۆی که‌مته‌ر
خه‌می به‌رپرسانه‌وه بوون به پارویه‌کی چه‌وری ( ته‌حسین شاویس و
چاشه‌کانی .
ئه‌بو شوان له کتێبه‌که‌یدا دێته سه‌ر هێرشی دوژمن بۆ سه‌ر خۆرنه‌وه‌زان
و ده‌ڵێ له هاوینی 1984 له شه‌وێکی تاریک و نۆته‌که چاودا له
ناکاودا هێزێکی دوژمن که له 30 سه‌رباز به سه‌رکردایه‌تی ملازمێک په‌لاماری
باره‌گای حیزبیان دا‌و بێ ته‌قه و ره‌قه گیران و ره‌نه‌ی توند له وه
ده‌گرێ که حیزبی شیوعی له بری لێپرسینه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و دو به‌ر
پرسه‌دا هه‌ستان به دور خستنه‌وه‌یان تا نه‌که‌ونه به‌ر رقی پێشمه‌رگه
له کاتێکدا به به‌ڵگه‌وه بێ تاوانی ئه‌و دو هاورێه‌یه ده‌خه‌مه‌رو
وه له کاتی هێرشکه‌شدا خه‌م ساردی یه‌کێکیان ئاشکرا ده‌که‌م که ئه‌ویش
شایانی ئه‌و موحاسه‌به‌یه نیه که ئه‌بو شوان پێی لێ داده‌گرێ چونکه
وه‌ک یه‌کێک له‌و ئه‌مانه‌تانه‌یه که‌به‌رێزیان ئیشاره‌تیان به‌هه‌ردو
کتێبه‌که‌ی ( نه‌وشیروان مسته‌فاو ئه‌بو سه‌ربازداوه که خۆیان له هه‌ندێ
راستی به‌دور گرتوه، بۆیه منیش ئه‌مه‌وێ ئه‌و ئه‌مانه‌ته وه‌ک خۆی
باس بکه‌م . به پێی ئه‌وه‌ی له زاری هاورێ هیوا ره‌شه‌وه باس له
گرتنی خۆر نه‌وه‌زان ده‌کات ، گریمان سه‌باره‌ت به خۆر نه‌وه‌زان
هاورێ هیوا ره‌ش چمکێکی ئه‌و هێرشه و گیرانی بنکه‌و باره‌گاکانی به‌ره‌ی
جود ی له ناوچه‌که‌دا بۆ باس کردبێت ، به‌ڵام ده‌بوو هاورێ هیوا ره‌ش
به‌دیقه‌ت و به‌وردی و وه‌ک کورد ده‌ڵی له نوکه‌وه باسی ئه‌و هێرشه‌ی
بۆ بکردیتایه که بیلفیعل ئه‌وان ئه‌و شه‌وه له ن‌و قته‌ی ستراتیجی
خۆر نه‌وه‌زان له گه‌ڵ هه‌ندی له پێشمه‌رگه‌کانی لیژنه‌ی ناو چه‌ی
خانه قین که‌مین بوون . که ئه‌مه‌ی خواره‌وه راستکردنه‌وه‌ی خاڵی
خۆر نه‌وه‌زانه که له‌کتێبی پشتئاشان له نێوان ئازار‌و بێ ده‌نگیدا
هاتوه.
خۆر نه‌وه‌زان که ده‌که‌وێته دامێنی چیای سورێن و دۆڵێکی دورو درێژه‌و
به شاخ ئه‌م به‌رو ئه‌و به‌ری گیراوه و سه‌ر به گوندی بانیشاره .
خۆرنه‌وه‌زان به‌تالوێنی 15ی قه‌ره‌داغی لێ‌بوو که حه‌مه‌رشید قه‌ره‌داغی
ئامر به‌تالێونی بوو به‌ڵام له‌ساڵی 1985 ئامر به‌تالێون و نیوه‌ی ئه‌و
به‌تالێونه له له قه‌ره‌داغ مه‌فره‌زه به‌مه‌فره‌زه له جه‌وله‌ی
پارتیزانی دابوون دو هاورێی عه‌ره‌بیش به‌ناوی ئه‌بو زاهرو دکتۆر ئه‌بو
عادل سه‌ر په‌رشتی ئه‌و هێزه‌یان ده‌کرد که له 35 پێشمه‌رگه پێک
هاتبوو له خۆرنه‌وه‌زان ، باکوری خۆر نه‌وه‌زان باره‌گای کاک عومه‌ر
غه‌مگینی لێ‌بوو سه‌رو ئه‌وانیش باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی سلیمانی بوو
که کاک قادر قادر به‌ر پرسی ناو چه بوو ، رۆژهه‌ڵاتی خۆرنه‌وه‌زانیش
که گوندی بانیشاره باره‌گای هه‌رێمه‌کانی حیزبی سوسیالیستی لێ‌بوو ،
سه‌رو ئه‌وانیش باره‌گای به‌تالێونی 9 ی سلیمانی حیزبی شیوعی بوو که
شه‌هید مه‌لازم سیروان ئامر به‌تالێونی بوو، هه‌رێمێکی حسکیش له ئه‌شکه‌وتی
ده‌روازه‌ی مه‌رزه‌که‌ی بانیشار بوو. ئه‌م زیاده نوسینانه‌ی سه‌ره‌وه
ته‌نها بۆ به‌رچاورونیه چونکه پێم وایه باسه‌که به ئه‌قاری درێژ
دادریدا ده‌بات.
ئه‌و که‌مینه‌ی که که‌وتبووه پشتی باره‌گای حیزبی شیوعی له خۆرنه‌وه‌زان
خاڵیکی ستراتیجی و حه‌ساس بوو چونکه پارێزگاریکه‌ری هه‌موو بنکه‌و
باره‌گاکانی به‌ره‌ی جود بوو له ناوچه‌که که ته‌نها حیزبی شیوعی و
پارتی هاو به‌ش بوون و هه‌ما هه‌نگی ته‌واو له نێوانیاندا هه‌بوو له
ئه‌رک و فه‌رماندا، پاسۆک و حسک له‌و روه‌وه هیچ جۆره هاوکاریه‌کیان
نه‌ده‌کرد ئه‌و نوقته‌یه‌ش ده‌یروانی به‌سه‌ر هه‌مو ناوچه‌کانی شاره‌زورو
خورماڵ . دابه‌شکرابوو به‌سه‌ر دو نوخته‌ی حه ره‌سیاتدا لای رۆژهه‌ڵاتی
که‌مینه‌که سپێرابوو به ناوچه‌ی سلیمانی و خانه‌قین و لیژنه‌ی ناوچه‌ی
سورێن به سه‌ر په‌رشتی کاک عومه‌ر غه‌مگین ، لای رۆژئاواشی به به‌تالێونی
15 ، روکاری دوژمن له‌لایه‌ن ملازم فازڵ پسپۆر له‌و بواره‌داله‌گه‌ڵ
کاک عومه‌ر غه‌مگین هه‌مو ئه‌شکه‌وت و بن به‌رده‌کانیان به ماده‌ی
tntچاند بوو له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌ردو روه‌وه وایه‌ری کاره‌باییان
لێ شه‌کل کردبوو له هه‌ر یه‌ک له‌و دو نوخته‌یه به جیا باتری گڵۆپی
بۆ دانرابوو تاله هه‌ر حاڵه‌تێکی نا ئاسایدا ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که
له‌وێ واجب ده‌بن به‌ئاسانی ب‌توانن وایه‌ره‌کان له به‌رو دوای باتریه‌کان
بده‌ن و هه‌ر هێرشێکی دوژمن تێک بشکێنن به بێ ئه‌وه‌ی فیشه‌کێک بته‌قێنن.
ده‌مه‌وێ بگه‌رێمه‌وه سه‌ره‌تای هێرشی دوژمن ، له‌یادمه عه‌سرانێک
بوو خه‌به‌رمان بۆ هات که جاشێکی زۆر هاتونه‌ته گوندی شیره‌مه‌ر له
گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپای به‌عس دوای گرتنی هه‌زارستون به‌نیازه قۆناغ به
قۆناخ ناوچه‌کانی خۆرنه‌وه‌زان و که‌ره‌جاڵ له هێزی پێشمه‌رگه پاک
بکاته‌وه ، ئه‌وه‌بوو کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه که‌یه‌ک له‌وانه‌ش هیواره‌ش
بوو له سه‌ر بریاری حیزب چوینه مه‌رزه‌که‌و له‌وی تا تاریک بوون له
مه‌رزه‌که که ده‌روازه‌ی خۆرنه‌وه‌زان و بانیشاره ماینه‌وه ،هیچ
باسێک نه‌بوو ئێمه ویستمان بگه‌رێینه‌وه به‌ڵام لایتی ته‌راکتۆرێک له
شیره مه‌ره‌وه به دیار که‌وتو به‌ره‌و مه‌رزکه داهات که له ته‌نیشت
شیره مه‌ره‌وه ره‌بێه‌یه‌کی سه‌ربازی بوو له سه‌ر سیلسیله‌ی ( گرده
گرێ) و ئه‌و ره‌بیه ده‌یروانی به هه‌مو لایه‌کدا، ئیدی ئێمه‌ش هه‌ر
یه‌که‌و لای خۆمانه‌وه ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌نگوستی چه‌که‌کانمان دامه‌زراین
تا ته‌راکتۆره‌که نزیک بوویه‌وه به‌گه‌شتنی بۆ لای ئێمه وه‌ستاچونکه
له‌وه زیاتر رێگا نه‌بوو بۆ هاتو چۆی سه‌یاره ، له‌گه‌ڵ خامۆشکردنی
ته‌راکتۆره‌که هێزێکی چه‌کداری لێ دابه‌زی و ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه
تێمانخورین ئێوه کێن و که‌س نه‌جوڵێ ، وه‌ڵامیان داینه‌وه پێشمه‌رگه‌ی
سوسیالیستین ، لێیان نزیک بووینه‌وه بۆمان ده‌رکه‌وت که پ-م حسکن و
ته‌راکتۆره‌که‌ش پر له مه‌وادی غه‌زائیه ، ئیتر ئه‌و هه‌واڵه‌ی به
ده‌ست ئێمه گه‌شتبوو له گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌یه ی براده‌رانی حسک جێگای
سه‌ر سورمان بوو. تائێره ره‌نگه هیواره‌ش شاهیدی ئه‌م راستیانه بێت.
|