١١\٧\٢٠١٤
شەو.

سۆزی
گه‌ر ئه‌ستێره و
مانگی لێ زیز بن
واتاى له فه‌رهه‌نگ نامێنێ.
پیانۆ
ئه‌گه‌ر شیوه‌نێ سه‌مای بۆ نه‌كا
نۆته‌كانی بۆ هیچ لایه‌ك نافڕێنێ
كه من ون بم،
بۆی ئه‌گه‌رِێن؟
واز له ئاسمان و زه‌وى بێنن
له نێو دڵى ئه‌و بگه‌رِێن
ئه‌گه‌ر هاتن، پێتان ده‌ڵێم:
له پاکیی هه‌ناسه‌كانی ئه‌و دام
واز بهێنن،
با له ناو ئه‌وا بخنكێم
هه‌موو جیهان بۆ ئێوه بێ
به‌لآم توخوا، دوور دوور بڕۆن
لێمان گه‌ڕێن، لێمان گه‌رِێن.
تۆ ببارێ.
ئازیزم تۆ ببارێ
له‌م زه‌مینه‌دا
هه‌موو بارانێك
په‌یامی میهره‌بانیی نییه
باران هه‌یه لافاو دروست ده‌کا و
ژیان تێکدەدا
باکی نییه،
تاکو ئاگر نه‌باریوه
بۆ سوتانی من
تۆ ببارێ و
بیژیێنەوە تاکه هیوای من.
سوێد
|