په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٧\٢٠١٤

    شکان.

سۆزی

هەرچی مۆمی هیوام هەبوو
بە یەک گومان کوژاندتەوە
پەنجەرەکەم زۆر خۆی نەگرت
بە یەک وشە شکاندتەوە
کۆشکێکم دروستکرد لە خەندە
بە یەک نیگا رووخاندتەوە
تازە بڕوام پێت نەماوە
هەموو هیواکانمت وەراند
بە ئاگری خۆپەرستییت
گوڵی هەستی منت سوتاند
لەگەڵ گەردەلوولی رقت
خۆشەویستییت گشتی فڕاند
وەکو تابلۆیەکی بێ رەنگ
هەزاران جار دڵمت شکاند.

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک