١٧\١١\٢٠١٥
شیوەنێکیش
بۆ خورماتوو.
شیوەنەکەی مەلا
بەختیار بۆ پاریس!

محەمەد ئەحمەد
لە ناوبردنی روحی هەر مروڤێکی بێ تاوان، جێی داخە و هەستی مروڤایەتی
هەر مرۆڤێکی باش دەهەژێنێت، بەڵام ئەگەر خۆت بەرپرسیاربیت لە ناوبردنی
مرۆڤێک یان کۆمەڵە مرۆڤێک و وێران کردنی سەر و ماڵیان و زیان
لیکەوتنەوەی ملیاران هەزار دینار و تێکچونی باری ئەمنی شارێک
بەتەواوەتی، لەوە زور بەداخ ترە و شایەنی شیوەن و فرمێسک رشتنی زیاترە
کە بە بێئەوەی تو دەسەڵاتت هەبێـت لەسەر شوێنێک تاوانی تێدا
ئەنجامدرابێت.
لەبیرکردنی شارە کوردستانێکان و گریان بو خەڵکانێکی تر.
خورماتوو، ئەو شارۆچکەیەیە کە بەهۆی سیاسەتە چەوتەکانی سەرکردایەتی
کورد و حیزبەکانییەوە ٥ رۆژە شەڕی کۆڵان بە
کۆڵانە و سوتاندنی زیاتر لە ١٥٠ دوکان و
٢٥٠ ماڵ و لە ناوبردنی ژیانی هاوڵاتییەکی
زور لە کورد و تورکمان.
خورماتوو دوا شاری
کوردستانە شوینەکەی دەروازەیەکە بو سەرجەم شارە کوردێکانی دیکە،
نالەباربونی دوخی ئەمنی خورماتوو مەترسی بۆ سەرجەم شارەکانی دیکە هەیە
و پێویستە سەرجەم دەسەڵاتدارانی کورد بێنە سەر خەت چارەسەرێکی بنەڕەتی
بۆ ئەم دوخە بدۆزنەوە.
هێڕشە تیرۆریستێکە "پاریس"ـی فەڕەنسی لە شەڕی کۆڵان بە کۆڵانی شارێکی
کوردستانی وەک خورماتوو هیچ گرنگتر نییە کە چەندین هاوڵاتی و ئاسایش و
پێشمەرگە و دکتۆر و ژن و منداڵ تێدا ژیانیان کۆتایی پێ هێنرابێـت.
شکاندنی رێککەوتن.
لە دەستپێکردنی شەڕەکەوە چەندین جار هێزی کوردی و تورکمانی دانیشتونە و
رێککەوتنیان راگەیاندوە، بەڵام هەر لەکاتی رێکەوتنەکەیش و دوای
رێکەوتنیش شەڕەکە بەردەوام بووە و دواترینیان دوێنی وەفدێ لەسەر ئاستی
باڵا لە فرۆکە خانەی سەربازی خورماتوو کۆبونەوە رێککەوتنیان ڕاگەیان و
چەندین خاڵیان خستە روو، یەکێک لەو خاڵانە پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش بۆ
پاراستنی خورماتوو، بەڵام کە تاکو ئەم دەقەیەیش شەر هەر بەردەوامە و
ئەمرۆ ١٥\١١\٢٠١٥
بە چەکی قەناس دوو گەنجی کورد لەلایەن حەشدی تورکمانەوە شەهیدکران و
یەکێکی تریش بریندارە.
گوێنەدان بە خورماتوو.
خورماتوو خوێنی لێ دەتێت و رۆڵەی لەناودەبرێت، حیزب و کەناڵە حیزبێکان
خەریکی شەڕە پەڕۆن و دەرخستنی عەزەڵات و خۆ بەیەکەم زانین لە
ئازادکردنی شەنگال، ئەبوایە دوای شەنگال لولەی چەکەکانتان و چاوی
کامیراکانیان زیاتر لە خورماتوو بکردایە و نەتان هێلایە خورماتوو رۆڵەی
زیاتری لی بفەوتێت.
پێویستیان بە کەس نییە:
خەڵکی خورماتوو لە رابردوو و لە ئێستایشدا هەر خۆی بەرگری لە خاکی خۆی
کردوە، نموونەی هەرە گەوڕە ئەوەیە، لە شەڕی
داعشدا چەند مەترێکی کەم مابوو داعش خورماتوو داگیر بکات و دوبارە
خەڵکەکەی ئەنفال بکات، بەڵام خەڵکی خورماتوو شانبەشانی پێشمەرگە،
بوێرانە هەستان بە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و تا زەرگە راونران ئێستایش
هەمان داوا و هەمان هەستیان هەیە بەڵام ئەمجارە حیزب و دەسەڵاتدارانی
کورد رێگریان لێدەکەن.
لە کۆتاییدا ئەوە ئەڵێم، شیوەن و فرمێسکەکەی کاک مەڵا هیچ کام لە "پاریسێکان"
ئاگایان لێنەبووە، چونکە ئەوان نە پیویسیان بە فرمێکی ئێمە هەیە و نەش
لە زمانی کوردی تێدەگەن تا لێمان تێبگەن، بۆیە حەق وا بوو ئەو شیوەن و
فرمێسکەی بۆ خورماتوو بوایە چونکە گریان بۆ خەڵکەکەی خۆت لە خەڵکی تر
وەبەرترە. وە بۆیە ناوی "مەلا بەختیار"م برد چونکە ئەو و هاوەڵەکانی
هۆکارێکی سەرەکین بۆ هاتنی حەشد شعبی بو خورماتوو.
ماڵپهڕی محهمهد ئهحمهد
|