٢٩\٤\٢٠١٤
سیاسەت دوو ئاراستەی دژ بە یەکی هەیە.
ژیان هەمووی پەیوەستە بە سیاسەت و سیاسەتیش دوو ئاراستەی لە یەک جودای هەیە، یەکێکیان ئەوەیە کە تاکە ئازاد و سەربەخۆیەکان - ئەوانەی حیزب و حیزبایەتیی بە ڤایرۆسی هەموو دەرد و نەخۆشییەکانی نێو کۆمەڵ دەزانن - لە پێناو گۆڕانکاریی و گەشەکردنی کۆمەڵ پەیڕەوی دەکەن، ئەوەی دووەمیش ئەوەیە کە کۆمەڵە سەرۆک و مەرۆکێکی حیزب و رێکخراوەکان بە هاوکاریی لەگەڵ کۆیلە بەردەست و چەورەکانیان لە پێناو گەمژەکردنی خەڵک و گرتنەدەستی دەسەڵات و دزینی سەروەت و سامانی گەل دەیگرنەبەر ئەوەش رێک وەک ئەو سیاسەتە بێ رەوشت و سووک و چرووکەیە کە (پارتی و یەکێتی و گۆڕان و ئیسلامییەکان) پیادەی دەکەن و یاری بە چارەنووس و ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە دەکەن.. دوا نموونەش ئەو گاڵتەجاڕییەی دامەزارندنی حکومەت بوو کە هەشتەمین مانگە بەوپەڕی بێ رەوشتیی دەنگەکانی ئەو میللەتەیان خستۆتە بن پێی خۆیانەوە و زۆر بێ شەرمانەش باس لە ماف و ئازادییەکانی خەڵک دەکەن!!!