١٥\٧\٢٠١٤
تێكدانی یەکڕیزیی
ماڵی كورد, هیچی لە خۆفرۆشیی كەمتر نییە.

محەمەد ئەحمەد
خۆزگە هەندێك بیردەكەنەوە و رۆژانی سەخت دەخەینە بیری خۆمانەوە ئینجا
دەزانین ئێستا كاتی گلەیی نییە و رەخنەكانمان دەخینە دوایی, ئەگەر بێت
و باسی خزمەتگوزاری و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ بكەین, ئێمە خەڵكی
خورماتوو چنی شێرمان بەركەوتووە رۆژانێكی زۆر ساختمان بەرێكردوە
شانبەشانی شار و شوێنەكانی دیكەی كوردستان و رەخنەی زۆرمان هەیە لە
حكومەت, بەڵام لەبەر هەستیاری دۆخەكە كە ئێستا جێی ئەوە نییە دواخراون
بۆ كاتی تر.
زۆر بەداخەوە چەند كەسێك هەن بەستنەوەی بیرەنەوتییەكانی كەركوك و بای
حەسەن بەبۆرێكانی هەرێمی كوردستانەوە پێیان ناخۆشە و لە ژێر چەتری
گڵەیی قسەی نابە جی و رەخنەی روخێنەر دەگرن, ئەبوایە بە پێچەواەوە
بوایە ئێستا دڵخۆشترین كەسبین كە ساڵانێكی زۆر نەوت و خێراتی هەموو
كوردستان بە كەركوك خورماتویشەوە بۆ حكومەتی بەغدا دەبرێت ئەم
رەخنەگرانەی ئێستا هیچیان نەدەوت, خۆ ئێستای ئەگەر هێزی پێشمەرگە بیرە
نەوتیەكانی كەركوك و بای حەسەنی كۆنترۆڵ كردوە بێگومان وەزارەتی سامانە
شروستیەكانی هەرێم بەڕیوەی دەبات و وەزارەتی سامانە شروستییەكانیش
وەزارەتی حكومەتی هەرێمە و بۆسەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە.
ئەمە جگەلەوەی هەندێك هەن بوختان بۆ یەكتر هەڵدەوەسن كە بڕای من
ئەوكەسانە نەخۆشن و هەست بە نوقسانی دەكەن بۆیە قسەی ناراست بۆ خەڵكی
هەڵدەوەسن هەروەها ئەوكەسە كە بوختانی بۆ هەڵدەواسێت كەسێكی سەركەوتووە
و بوختانچیەكان دەیانەوێت لە رێگای درۆوە, كارەباشەكانی ئەو كەسە
سەركەوتووە بشارنەوە.
لە كۆتاییدا دەڵيم, گەلی كورد بەهەوڵی رۆڵە چاونەترسەكانیەوە و حزب و
لایەنە سیاسیە بەتواناكانی قۆناغێكی باشی بەرەو دەوڵەتبونیان بڕیوە و
ئەبێـت ئێمە پشتگیریان لێبكەین, وه ئەگەر هەرچی كەم و كوڕیەك هەیە
رەخنەكانمان بخەینە كاتی تر چونكە لە ئێستادا تێكدانی یەکڕیزیی ماڵی
كورد, هیچی لە خۆفرۆشیی كەمتر نییە.
ماڵپهڕی محهمهد ئهحمهد
|