هه‌فت بابه‌ت ده‌رباره‌ی تیرۆرکردنی
سۆران مامه‌حه‌مه:

بە رووناکى
مۆمەکان رێز لە رۆشنایی هەڵوێست و قەلەمەکەت دەگرین.
بەڕێز : .....
لەپێناو بەرزڕاگرتن و ڕێزگرتن لە قەڵەمى بوێر و
ئیدانەکردنى ترۆرکردنى رۆژنامەنوسى گۆڤارى لڤین
و ئەندامى رێکخراوى چاک
شەهید(سۆران مامە حەمە) و تەواوى
ترۆر و تۆقاندنى رۆژنامەنوسان لقى سلێمانى رێکخراوەکەمان بانگهێشتتان
دەکات بۆ رۆشنکردنەوەى ئێوارەیەک و راونانى تارمایی ترۆر بە رووناکى
مۆمەکانتان.
ئێوارەى (دووشەممە) رێکەوتى 28 / 7 /
2008
کاتژمێر : 7 ى ئێوارە
شوێن : پارکى نالى
بۆ زانیاری زیاتر
هه‌ندرێن عه‌لی
ژمارەی مۆبایل (07701390680)
یەکێتى لاوانى دیموکراتى لە کوردستانى عێراق
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
مه‌رگی سۆران مامه
و شه‌لاتییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
بورهان هه‌ژار
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌زۆکه که‌وه‌ک گورگ به‌ربۆته گیانی که‌سانی سڤیل،
به‌رۆژی روناک خه‌ڵکه مه‌ردو چاونه‌ترسه‌کانی بێسه‌روشوێن ده‌کات..ئه‌وادیاره‌هه‌رچی
شه‌لاتییو سه‌رسه‌ریی هه‌س خزاوونه‌ته‌ناو ده‌سه‌ڵاته‌قۆچه‌که‌ییه‌وه،
دزیی و فزیی وحیزیشیان له‌ولاوه بووه‌ستێ، وێڕایی په‌خشو بڵاوکردنه‌وه‌ی
درمی گه‌نده‌ڵی وه‌ک ڤایرۆسێک له‌مشه‌خۆرییوحه‌په‌لوشکردنی موڵک‌و
سامانی میلله‌ت، چیدیکه‌یان له‌ده‌ست نه‌هاتووه..ئه‌من له‌مێژه‌باوه‌ڕییم
به‌وه‌هێناوه‌یه‌کێک له‌هه‌ره‌خه‌سله‌ته‌نه‌نگی و نامه‌ردییه کانی ده‌سه‌ڵاتی
کوردیی هه‌رله‌وه‌دا ده‌وه‌ستێ که‌وه‌ک په‌نده‌کوردییه‌که‌ی له‌مه‌ڕڕ
خۆمان ده‌بێژێت( حیزبه‌خاڵۆی خۆی فێره )زۆرسه‌رکرده‌ی ریسوای
مێژوویمان هه‌بووه‌که‌هه‌ربێگانه‌په‌رستبوون و بگره له هه‌مبه‌ر
رامیاری ده‌ره‌وه‌دا هه‌رده‌م سازشکار و ملکه چبوون، باشترین نموونه‌شمان
مام جه‌لالی سه‌رۆکی ئێڕاقی عروبه‌ی نیفاقه‌که‌کاتێ رووبه‌رووی هه‌رکه‌سێکی
بێگانه ببێته‌وه ئه‌مه‌نده نه‌رم و نیانی ده‌نوێنێ، شایسته‌ی
به‌زه‌ییپێداهاتنه‌وه‌یه، که‌چی به‌ده‌یانوسه‌دان که‌سی کوردچونکی نه‌یار
و نائاشنای هزریی بوون به‌فه‌رمانی جه‌لادانه‌ی وی به‌سزای مه‌رگ گه‌یشتون
و لێ نه‌هامه‌تیش له وه‌دایه به‌رووخساری هه‌ڵماڵراووییه‌وه له‌هه‌مبه‌ر
دنیادا خۆی به کابرایه‌کی نورانی دیموکراسخواز ده‌چوێنێ که‌واژۆی له
سێداره‌دان بۆ سه‌رانی رژێمه دیکتاتۆره‌که‌ی به‌غداناکات، چونکی ده‌زانین
مه‌گه‌رقومێ ئاوی ساردی که‌لله‌ته‌زێنی عروبه‌یی له‌ته‌کییاندابه‌درێژایی
مێژوو هه‌ڵنه‌قوڕاندبێت . ئای ئه‌وه‌نیه له‌سایه‌ی ئاسایشه
به‌دناوه‌کانی ئه‌م دووده‌سه‌ڵاته‌قۆچوه‌شێنه‌به‌ده‌یان و بگره سه‌دان
رۆژنامه‌نوس و نوسه‌رانی بوێرتیرۆرده‌کرێن و ئه‌مانیش خۆیانی لێده‌که‌ن
به( که‌ڕڕه‌ی شه‌ربه‌ت ).!
دیاره مه‌رگ و خوێنڕشتنی پێشتری شێخ ستاری
ته‌مه‌ن 76 ساڵی که‌مامۆستای زانکۆ
بوو ده‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژنامه‌نوسه
لاوه بوێره( سۆران مامه‌حه‌مه)په‌ڵه‌ی
ته‌وێڵی ده‌سه‌ڵاتی به‌جۆرێک سواخدا هه‌رگیز
کاڵ نه‌بێته‌وه..ئه‌رێ خه‌ڵکینه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌رله‌خۆی
به گومان نه‌بێت و خه‌سڵه‌تی حیزه‌ڵه‌یی به ئاکار‌و
به‌رگوباڵای قه‌زه‌مییه‌که‌یدانه‌بڕابێ، چما به‌سانایی له‌لایه‌ن
شه‌لاتییه‌کانیه‌وه دکارن گیانی رۆژنامه‌نوسێکی لاو
که داخۆیانی زمانوپه‌یڤی دادییه،
شه‌ڵاڵی خوێنی خۆی بکه‌ن.؟!
ئه‌و ره‌وانشاده،
باجی هه‌قبێژی خۆیدا که له‌لایه‌ن ده‌ڵالێکی له‌شفرۆشه‌وه ئاماژه
به‌ناوی کۆمه‌ڵێک ناوگه‌ڵ برسیه ورگنه‌کان کراوه له پله‌وپۆستی
حیزبی‌دا له باژێڕی که‌رکوکی زاماری بێهه‌تواندا، ئێدی ئه‌ز دڵنیام سه‌تاسه‌ری
ده‌سه‌ڵاتی نه‌زۆکی کوردی له‌مپه‌ڕ بۆ ئه‌و‌په‌ڕ ده‌گمه‌نو تاکوته‌را
ئه‌گه‌ربه‌رچنگ که‌ون( ناوگه‌ڵپیس ، داوێنپیس، ده‌ستپیس، زمانپیس،
تۆقێنه‌ر و پیاو کوژ سه‌رسه‌ریی و
چه‌وره، دز و جه‌رده، خزمخزمێنه‌چی
و هتد نه‌بن )ئیترکاتوساتی ده‌رکه‌ووتنی کاره‌قێزه‌وونه‌کانی ئه‌وانیش
ده‌رده‌که‌وێت خۆزیا ئه‌م شه‌لاتییانه‌ی له‌ناوئاسایشه
به‌دناوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا که‌که‌ووتونه‌ته‌له‌یزین
و وه‌ک سه‌گی هار جمه‌یان دێت‌و
به فه‌رمانی ئاغاپیاوکوژه‌کانیان
بۆکپکردنی ده‌نگی هه‌قبێژییونه‌یارانی ده‌سه‌ڵاته نه‌زۆکه‌که،
بۆهاوزمانوهاونیشتمانانی خۆمان هه‌ڵمه‌تبه‌رن، ته‌نیاجارێ بکارانایه،
ده‌نگی شۆفێنی عاره‌ب وترکوفارسیان کڵۆم بدایه‌و‌هه‌ڵوێستیان هه‌بایه،
وه‌کچۆن به‌رله‌رووخانی رژێمه‌که‌ی سه‌دام به‌به‌رچاوی که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی
هه‌موودنیاوه‌بینیمان چۆن کۆمه‌ڵی له‌ڕه‌لاتی گوورگه بۆری ترکان له
ئه‌نقه‌ره‌خه‌ریک بوون، ئه‌و مام جه‌لاله‌ی که بۆخۆمان بۆته که‌ڵه‌گا،
هه‌ر به‌مسته‌کۆله له‌ڕروگێژ بکه‌ن باته‌نیاجارێک ئه‌گه‌رداخۆیانی شه‌ره‌فن،
بابچن بیرله‌تۆڵه‌ی ئه‌وئابڕووچوونه‌ی مامه‌ی به‌ڵاو نه‌گبه‌تی کوردبکه‌نه‌وه..؟!نه‌ک
به‌ئێواره‌یه‌کی خۆرنشین له‌گه‌ڕه‌کێکی کوردنشینی ئارامدامه‌رگ بۆ کوڕه‌لاوێکی
رۆژنامه‌نوسی کوردی شاری له‌که‌رکوکدا به‌رنو تیرۆری بکه‌ن ئه‌زدڵنیام
ئیتر هه‌نووکه واده‌ی مه‌رگی ده‌سه‌ڵات و هه‌پروون به هه‌پروونیانه،
ئێدی شه‌لاتییه‌کانی ده‌زگا تۆقێنه‌ره‌کانیان و هه‌موو ئه‌و جاشقه‌ڵه‌مانه‌ی
بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌نوسن و نقه‌له‌په‌یڤ و زاریان راناچڵکێ به‌ره‌و
زبڵدانه بۆگه‌نه‌کی مێژوو هه‌نگاو ده‌نێن..
به‌رلین
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تیرۆری سۆران حەمە،
درێژەی تیرۆری
ئازادی سیاسی و ڕۆژنامەگەرییە.
ئێواری 21 تەمووز سۆران حەمە بەرپرسی نوسینگەی کەرکوکی گۆڤاری لفین لە
بەردەم ماڵەکەی خۆیان لە گەڕەکی ڕەشیدا ئاوای شاری کەرکوک، لەلایەن
چەند چەکدارێکەوە تیرۆر کرا.
بێگومان دەستبردن بۆ هەڕەشەو تیرۆری کەسانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسان و
نووسەران لە 18 ساڵی ڕابردوی ژێر سایەی دەسەڵاتی کوردایەتی دژ بە
ئازادی سیاسی، لە خەڵکی کوردستان شاراوە نییە، وەستانەوە بەڕووی ئەو
هێزو لایەنانەی ڕەخنەی ڕیشەیان بە دەسەڵات و کارکردیان هەیە، وەستانەوە
بەڕووی نووسەران و ئازادیخوازان و ڕۆژنامە و گۆڤاری ئازاد و سەربەخۆو
نیمچە سەربەخۆ، مەیدانیکی جەنگی هەموو ڕۆژەی دەسەڵاتی کوردی بووە.
تیرۆری دکتۆر عبدالستار تاهیر شەریف و لەچەند مانگی ڕابردوودا و تیرۆری
سۆران حەمەش لەدرێژەی ئەو کردارانەدایە کە دەسەڵاتی بزوتنەوەی
کوردایەتی، لەدژی نووسەران و ڕەوتی ئازادیخوازی و پێشکەوتنخوازی
کۆمەڵگا پیادەی کردووەء پیادەی دەکات.
ئەمرۆ ڕۆژنامە و گۆڤاری ئازاد و نیمچە سەربەخۆ، یان میدیای
کۆنترۆڵهەڵنەگر، بۆتە سەکۆیەک بۆ نیشاندانی زۆرێک لە گیروگرفتەکانی
خەڵکی کوردستان و ریسواکردنی کارنامەی ئەحزاب و بەرپرسانیان و تاڵانی و
گەندەڵی و پێشێلکاری وبێمافیەکان. دەسەڵاتی کوردایەتی ئەمەی بۆ
قەبوڵناکرێت. بۆیە بەم شێوەیەو لە ژێرسایەی دەسەڵاتی ئەواندا کەم ڕۆژو
هەفتە هەیە، هەواڵی بەدادگاکێشان!!، هەڕەشە و چاوسورکردنەوە لە
ڕۆژنامەو گۆڤارەکان، دەست بەسەراگرتنی کامیرا، لێدان لە نووسەران و
پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسان، بڵاونەکرێتەوە.
ئەمەش دیاردەیەکی دەسەڵاتی کوردایەتیە نەک حالەتێکی ناوازە. بۆیە ڕەوت
و بەرەی ئازادیخواز‌و ئینسان دۆست و ڕۆژنامەگەری ئازاد و سەربەخۆ و
دەستەمۆنەکراو، لەهەر شوێن و جێگایەک هەن، لە کوردستانن یان لەدەرەوەی
کوردستان، پێویستە هەرچی زیاتر لەبەرامبەر بەم دیاردەیەدا بوەستنەوە.
ئازادی بێقەیدو شەرتی سیاسی و ڕۆژنامەگەری، ئازادی بەیان و رەخنە گرتن،
لەهەموو لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و لەهەموو کەلتوری و
ئایدۆلۆژیا‌و بیروباوەڕێک دابسەپێنن و کەس لەسەر ڕەخنەگرتن و دەربرینی
بیروباوەرو بەیان، توشی هەڕەشەو چاوسورکردنەوەو تیرۆر نەبێت.
ئیمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لەکاتێکدا کە ئیدانەی ئەم
تاوانە دەکەینء، بە هەڕەشەو جەنگی ئاشکرای دەسەڵاتی دەزانین لەدژی
ئازادی و ئازادی سیاسی و ڕۆژنامەگەری، لەهەمانکاتدا پرسەو سەرخۆشی
خۆمان ئاراستەی کەس وکاری سۆران حەمەو تەواوی هاوڕێ و دۆستانی و
هاوکارانی لە گۆڤاری لفین دەکەین.
هاوکات دەسەڵاتی زاڵ بەسەر ناوچە کوردنشینەکانی شاری کەرکوک بە بەرپرس
دەزانین لە دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان.
مەرگ بۆ جەنگخوازانی دژ بە ئازادی
بژی ئازادی بێقەیدوشەرتی سیاسی و ڕۆژنامەگەری
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
24-7-2008
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

تۆش
ناوی خۆت بنووسه.
تیرۆركردنی سۆرانی رۆژنامه‌نووس , داكۆكیكه‌ری سه‌رسه‌خت له ئازادی و
مافی كه‌سوكاری قوربانیان , كوشتنی ئازادی و له گۆڕنانی
مافی مرۆڤه له .كوردستان
بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌م تاوانه و دوباره نه‌بوونه‌وه‌ی تاوانی له‌م
چه‌شنه , بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان دوور بێت له‌م جۆره تاوانانه , تۆش
ناوی خۆت له‌م .كه‌مپینه بنووسه
Adnan
Kochar
Ibrahim Malazada
D. Kemal Mirawdeli
D. Rebwar Fetah
Shorish
Haji
D. Mehemed Keyani
Muhemmed Hewrami
Fazil Hewrami
Soma
Malazada
Meshxel Ibrahim
Mustefa Ebdulla
Luqmani Haji Kerim
Ehmed
Mir
Zoran Kocher
Fazil Rehmanzada
Zakyie Piromery
Mehabat
Kerkuki
Jelal Mehemed Talebani
Ali Mahmud
mhamad
ناوه‌ندی چاک - له‌نده‌ن -
www.chak.be
www.chaknews.com
adnankochar@hotmail.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کتێبێک بۆ سۆرانى
مامە حەمە
شەهیدى قەڵەم.
بانگەوازى هەموو لایەن و رێکخراوە ناوخۆیى و جیهانیەکان و قەڵەمە
بوێرەکان دەکەین، ئەوانەى بابەت و بەیاننامەیان لەسەر تیرۆرکردنى
شەهیدى قەڵەم (سۆران مامە حەمە) نووسیوە و هەڵوێستیان لەسەر تیرۆرکردنى
وەرگرتوە، هاوکارمان بن بە ناردنى بەیاننامە و نووسینەکانیان ، بۆ
ئەوەى کتێبێکى شایستە لە چلەى شەهیددا دەربچێنین کە بەرهەمەکانی
ڕۆژنامەنووس و نووسەری بوێر و ئەو بابەت و بەیاننامانەی بەهۆی
تیرۆرکردنییەوە نووسراون یان دەرچوونە لە خۆی بگرێت .. ناردنى بابەت و
دەقەکانتان پشتگیرى و پشتیوانى دەنگ و قەڵەمى ئازادە دژ بە تیرۆریستان
و دەسەڵات و سیاسەتى چەوت و گەندەڵکاران هەموو ئەوانەى دەخوازن
دەنگ و قەڵەمى ئازاد لەناوبەرن.
بۆ ناردنى بابەت تکایە بەم ئیمەیلە بۆمانى بنێرن.
Kirkuk.chak@yahoo.co.uk
لەگەڵ رێزدا
هەموو لایەک دەتوانن کۆمەکی ئەم پڕۆژەیە بکەن .
نوسینگەى کەرکوک
ناوەندى چاک
www.chak.be
www.chaknews.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------

الاتحاد
العام للاجئين العراقيين
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
INTERNATIONAL
FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
تیرۆری سۆرانی
مامەحه‌مه
نیشانەى نەبوونى
ئاسایشە بۆ موخالیفانى حکومەتى هەرێم.
شەوی 21|22-7 لەلایەن چەکداریکەوە هەلیان کوتایە سەر ماڵى (سۆرانی مامەحه‌مه)
بەرپرسی نوسینگەی گۆڤاری لڤین لە گەرەکی رەشید ئاواى شارى کەرکوک و
تیرۆریانکرد. ئەمە لە کاتێکدایە کەچەندین جار لەڕێگاى تەلەفۆنەوە
هەڕەشەى کوشتیان لە نابراو کردووە. سۆرانى مامەحه‌مه
بەووهۆیەوە تیرۆرکرا کە ڕووکارە گەندەڵ ودزیوەکانى دەسەڵاتدارانى
کوردستانى ئاشکراکردووە و هەقیقەتى ئەوانى لەدوتوى لاپەڕەکانى گۆڤارى
لیڤیندا خستۆتە بەردەم ڕاى گشتى خەڵکى کوردستان. بەتایبەتیش بەهۆى ئەو
ڕاپۆرتانەوە کەلەبارەى سەرانى حکومەتى هەرێم و هەردوو حزبى
دەسەڵاتداران و دەزگاى ئاسایش بڵاوى کردونەتەوە.
تیرۆرى سورانى مامەحه‌مه نیشانەى نەبوونى
ئاسایش و ئارامییه لەبەردەم هەر
ئینسانیکى ڕەخنەگرو نارازى و موخالفى حکومەتى هەرێم و هەردوو
حزبى دەسەڵاتداردا. ئەمە کردەوەیەکى سەرکوتگەرەرانەو ژیر پینانى مافى
ئازادى بەیان و ڕۆژنامەگەرىیە لەکوردستان. هاوکات ئەمە هەوڵیکە بۆ
ترساندن و تۆقاندنى هەرئینسانیکى ئازادیخواز و نارازى بە دەسەڵاتى
مەوجود لەکوردستاندا. بێ‌شک کردەوەیەکى ئاواش لەلایەن ئێمەو هەر
ئینسانێکەوە مەحکومەو جێگاى دەربرینى ڕق‌و بێزارىیە.
سۆانی مامە حەمە یەکەمین قوربانیانی تیرۆریستان وئینسان کوژان نیە
لەکوردستاندا، بەڵکو لەچەند ساڵی سەرگەردانی و هەڵسوراوی کۆمەڵگای
کوردستاندا دەیان هەڵسوراوی سیاسی ولایەنی مخالفی دەسەڵاتدارانی
کوردستان کەوتوونەتە داوی هەڕەشەوە یان فتوا تیرۆری وکوشتنی ڕەوتە
کۆنەپەرستە ئیسلامی یەکانەوە کەهەموو ئەمانەش بەبەرچاوى دەسەلاتداران و
دەزگا کانى ئاسایشەوە ڕوویانداوە. بەڵام ئەوەى تازەیە لەم ڕووداوەدا
بارودۆخى ڕەخنەگرى ڕۆژنامەنوسان و ئازادى خوازان و نارەزایەتى بەربڵاوى
لاوان و خەڵکى کوردستانە بەڕووى دەسەلاتێکدا کەسەرانى خەریکى پرکردنى
گیرفان و قۆرغکردنى سەروەت و سامانى خەڵکن لە دەستى خۆیاندا و
لەولاشەوە ژیانى خەڵکیان لەبەردەم نەبوونى و گرانى و هەژاریدا ڕاگرتووە.
و بەمەبەستى سەرکوتى ئازادى و نارەزایەتى خەڵک دەرگایان بە ڕووى
تیرۆریستان‌دا کردۆتەوە، تا خەڵکى چاوترسین بکەن و بىدەنگ لەماڵەوە
دانیشن.
تیرۆرى سوران مامە حمە ئەلقەیەکى تر بۆ زنجیرەى کارى تیرۆریستى و کوشتن
و ئینسان دزیین و پەلاماردانى لایەنە
موخالیفەکان زیاد دەکات کەلەماوەى چەند ساڵى دەسەلاتداریتى یەکیتى
وپارتیى و حکومەتەکەیاندا بەسەر کۆمەلگاى کوردستاندا داسەپاوە.
ڕاستیەکى تر لەتیرۆرى سۆرانى مامەحه‌مه دا
پوچى و ریسوایى سیاسەت و تەبلیغاتى دەوڵەتانى ئەوروپا لەمەر ئارامى و
ئاسایش و دیموکراتى ژیر سایەى ئەحزابى دەسەڵاتدارى کوردستان دەسەلمێنى
کەبەهۆیەوە دیپۆرتى پەنابەرانى کوردیان خستۆتە گەر. ئەمە سەنگى مەحەکە
بۆ رەوابوون و لەسەر هەق بوونى گەنجان و خەڵکانێکى ئازادیخواز کە وڵات
بەجى بهێڵن و بەئیجبارى ژیانى پەنابەریتى هەڵبژیرن.
ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بە تووندی ئیدانەی
کوشتنی ڕۆژنامەنووس (سورانی مامەحه‌مه)
دەکەین و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار دەکەین لە دۆزینەوەی تاوان
باران و ئاشکرکردنیان و دادگای کردنیان لە داگایەکی ئاشکرادا.
هەرلێرەدا فیدراسیۆن ڕاستەوخۆ دەسەڵاتدارانى کوردستان بەرپرسیار دەکات
لە سەلامەتى گیان و ژیانى هەر هەرهاوڵاتیەیەک کە لە کوردستاندا دەژى.
هاوکات بەناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە پرسەو سەرخۆشی
خۆمان ئاراستەی کەسوکاری (سوران مامەحه‌مه)
ئەندامان وکارمەندانی گۆڤاری لڤین دەکەین هیوادارین لەقەرەبۆکردەنەوەى
ئەم کەلینەدا سەرکەوتوبن و لەسەر ڕێگاى ئاشکراکردنى ڕاستىیەکان
بەردەوام بن.
سکرتارێتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
24-7-2008
________________________________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575،ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633،0041787557786،004799387599،003584404464905
d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com www.federation.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------


مه‌رگی نێرگز
ئه‌و
په‌نجه له‌رزۆکه به‌شی
هه‌ڵوه‌رینه
که‌دزه بڕیاری مه‌رگی
نێرگز ئه‌دا
ئه‌و زمانه بۆ بڕینه
که‌بۆگه‌نی گه‌ووڕی مێژووی
لێ هه‌ڵده‌سێ و
به‌کوشتنی په‌روانه‌یه‌ک
فه‌توا ئه‌دا
بێ به‌زه‌ییم له‌گه‌ڵ دڕکا
ڕق ئه‌ستوورم له‌خه‌نجه‌ر
وه‌لێ کاتێ نێرگز ئه‌کوژن
هه‌موو گیانم دڕک ئه‌گرێ و
په‌نجه‌م ئه‌بێ به‌نه‌شته‌ر
هه‌واڵ .. هه‌واڵ
له‌کوردستانی هێمن و ئازاده‌وه
بۆ هه‌نده‌ران
له‌به‌شێکی
نیشتمانێکی یه‌کگرتووی
دیموکراسی شازی فیدراڵ
دوێنێ له‌پرسه‌ی شادیا
له‌گه‌ڵ نه‌شئه‌ی ئازادیا
له‌سه‌ر داوای مافپه‌رستان
له‌نێو ده‌شتی نێرگزانا
ده‌ستی له‌رزۆک
چڵه نێرگزێکی وه‌ران.
23/7/2008
|