تۆقاندن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه.
چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ
له ماوه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵمه‌تی به‌عه‌ره‌بکردن‌و ئه‌نفالدا، گروپه که‌مینه‌کان
له‌پاڵ کورددا ئازاریان کێشاو ناچارکردان "نه‌ته‌وه"ی خۆیان راستبکه‌نه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ببن به عه‌ره‌ب یان رووبه‌رووی راگوێزران له ماڵ‌و زێدی
خۆیان بنه‌وه. ئیمڕۆ ئه‌ندامانی که‌مینه‌کان باس له ترسی ئه‌وه ده‌که‌ن
که ناچاربکرێنه‌وه، ئه‌مجاره‌یان له لایه‌ن کورده‌وه. زۆرێک له یه‌زیدییه‌کان
ترسی به‌رده‌وامبوونی هێرشی عه‌ره‌به سوننه توندڕه‌وه‌کان رازی
بوون پشتیوانی له پێوه‌ستبوون به هه‌رێمی کوردستانه‌وه بکه‌ن، به
گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی باشتر پارێزگاری‌یان لێده‌کرێتن له‌کاتێکدا که ئه‌وانه‌ی
به‌سه‌رسه‌ختی ماونه‌ته‌وه، به درشتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت
ئه‌سڵی گرفته‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێڕوانینی نیمچه گشتی سه‌رکرده‌کانی
کورد به‌وه‌ی گروپه که‌مینه‌کان له راستیدا کوردن. هیچکام له‌و گه‌وره
به‌رپرسانه‌ی کورد که هیومان رایتس ۆچ دیمانه‌ی کردن دانیان به‌وه‌دا
نه‌نا که یه‌زیدییه‌کان یان شه‌به‌که‌کان گروپێکی نه‌ژادیی جیا بن‌و
یان شایسته‌ی ئه‌وه‌بن که وا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت. ئه‌وان
پێیانوایه یه‌زیدییه‌کان "له ئه‌سڵا کوردن"و به ساده‌ییش به شه‌به‌که‌کان
ده‌ڵێن "کوردی شه‌به‌ک."
خه‌سره‌و گۆران، جێگری پێشووی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، به هیومان
رایتس ۆچی وت "یه‌زیدییه‌کان کوردن، 90% یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دان."[137]
وتیشی "یه‌زیدییه‌کان کوردی راسته‌قینه‌ن چونکه ئه‌وان هه‌رگیز نه‌بوون
به موسوڵمان، به‌ڵام ئێمه بووین. ئه‌وانه کورد‌و ره‌سه‌نه‌کانن. تاکه
پرسی گرنگ بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک زمانه تاکه زمانێک که ئه‌وان
قسه‌ی پێده‌که‌ن، کوردییه."
خه‌سره‌و گۆران سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که زمانی شه‌به‌که‌کانیش
کوردییه "من ده‌زانم بۆچی ئه‌وان [شه‌به‌که‌کان] به‌تۆ ده‌ڵێن ئه‌وان
کورد نین چونکه ئه‌وان له نزیکی موسڵه‌وه ده‌ژین. ئه‌گه‌ر بڵێن
ئه‌وان کوردن، ئه‌وا دووچاری هێرش ده‌بنه‌وه."
ده‌ستوری کوردی که له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له
24 ی حوزه‌یرانی 2009 دا په‌سه‌ندکرا، به راشکاوی کورد، تورکمان،
عه‌ره‌ب، کلدانی، ئاسوری، هه‌روه‌ها ئه‌رمه‌نییه‌کانیش به دانیشتوانی
هه‌رێمی کوردستان ده‌ناسێت. ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له
لیسته‌که بزره، گروپه نه‌ژادییه‌کانی یه‌زیدی‌و شه‌به‌که‌کانن[138].
تۆقاندن له‌توێی توندوتیژییه‌وه.
هه‌ندێجار ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به زبری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و
ئه‌ندامانه‌ی یه‌زیدی‌و شه‌به‌کان کردووه که به‌ره‌نگاری هه‌وڵه‌کانی
سه‌پاندنی شوناسی کوردی به‌سه‌ریاندا ده‌بنه‌وه. له یه‌کێک له
حاڵه‌ته‌کاندا، ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگریی کورد له مایسی 2007 دا دوو
هه‌ڵسوڕاوی یه‌زیدی خه‌لیل ره‌شۆ ئه‌لیاس‌و مه‌جید مێندۆ حه‌مۆیان ده‌ستگیرکرد.
هه‌ردوکیان به هیومان رایتس ۆچیان وت ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد نزیکه‌ی
شه‌ش مانگ زیندانییان کردون‌و ئه‌شکه‌نجه‌یان داون چونکه رازی نه‌بوون
به‌وه‌ی ناویان لێنا کۆڵونیالیزمی کورد به‌سه‌ر ناوچه‌ی شه‌نگاردا[139].
به‌پێی حه‌مۆ، له 1 ی مایسی 2007 دا، له سه‌عات 4:30 ی به‌یانیدا،
ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگریی کورد ده‌رگای ماڵه‌که‌یان له شه‌نگار شکاند‌و
هه‌ڵیانکوتایه سه‌ریان. پێیان ووت که یه‌که‌ی هه‌واڵگری ناوه‌ندی
فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی ده‌رکردووه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ رونکردنه‌وه‌یه‌کی
زیاتری بده‌نێ. ئه‌فسه‌ره‌کان حه‌مۆیان ده‌ستگیرکرد، که ئه‌ندامێکی
هه‌ڵسوڕاوی جوڵانه‌وه‌ی یه‌زیدییه بۆ پێشکه‌وتن‌و ریفۆرم، پێش ئه‌وه‌ش
دوو جاری تر له‌سه‌ر چالاکی سیاسی ده‌ستگیرکراوه، ژن‌و منداڵه‌کانیشیان
له سوچێکی ژووره‌کی ماڵه‌که‌دا دانا‌و که‌وتنه پشکنینی ماڵه‌که‌ی[140].
پاشان ئه‌فسه‌ره‌کان روویانکرده ماڵی ئه‌لیاس، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی
ناوه‌ندی جوڵانه‌وه‌ی یه‌زیدی بۆ پێشکه‌وتن‌و ریفۆرم‌و ئه‌ویشیان ده‌ستگیرکرد.
له که‌مپێکی سه‌ربازیی شه‌نگار، ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگری لێکۆڵینه‌وه‌یان
له هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا کرد. له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا، ده‌ستگیرکه‌ران
دوو ئیختیاریان خسته به‌رده‌می ئه‌لیاس‌و حه‌مۆ: بڵێن ئێمه کوردین‌و
نکولی بکه‌ن له جوڵانه‌وه‌ی یه‌زیدی بۆ پێشکه‌وتن‌و ریفۆرم بکه‌ن،
دان به‌وه‌دا بنێن که "تیرۆریست"ن. هه‌ردوکیان باسی ئه‌وه‌یان کرد که
چۆن پاسه‌وانه‌کان ده‌ست‌و قاچیان که‌له‌پچه کردوون‌و رووپۆشیان
کردووه به‌سه‌ریاندا. پاشان به‌جیا هه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ
کردوون‌و هه‌م تێیانهه‌ڵداون به بۆکس، به پێڵاو، به خاکه‌ناز، هه‌روه‌ها
به کێبڵ بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی پێنج سه‌عات. له ئه‌نجامی ئه‌م نه‌هامه‌تییه‌دا،
ئه‌لیاس بۆ مانگێگ زیاتر نه‌ده‌توانی بێ یارمه‌تی هه‌ستێته سه‌رپێ.
وتی ده‌سته‌کانی به‌هۆی زام‌و برینه‌وه ره‌شهه‌ڵگه‌ڕان وتیشی له
سه‌ره‌تادا ده‌ستگیرکه‌رانی رازی نه‌بوون هیچ چاره‌سه‌رێکی بۆ نه‌خۆشی
شه‌کره‌که‌که‌ی پێبدرێت.
چوار رۆژ دوای ده‌ستگیرکردنیان، به‌رپرسانی کورد هه‌ردوکیانیان
گوێزایه‌وه بۆ که‌مپی سه‌ربازی کێسیکن له‌نێوان موسڵ‌و شه‌نگاردا.
دوای 17 رۆژ، به‌رپرسانی کورد جارێکی تریش به‌جیا به‌ده‌ست‌و قاچی
شه‌ته‌کدراو و سه‌ری داپۆشراوه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌کێکیان
کرده‌وه. لێکۆڵه‌ره کورده‌که له حه‌مۆی پرسی "زمانی تۆ چیه؟"
کاتێک حه‌مۆ وه‌ڵامیدایه‌وه "یه‌زیدی" لێکۆڵه‌ره‌که پێی‌ووت "نا، یه‌زیدییه‌کان
زمانیان نیه! یه‌زیدییه‌کان به کوردی ده‌دوێن" حه‌مۆ وتی که وه‌ڵامی
داوه‌ته‌وه "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌د جاریش بمکوژیت، ناڵێم من کوردم."
ئه‌فسه‌ره کورده‌که به پاسه‌وانه‌کانی وت بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌و "که‌مێک
فێری ره‌وشتی بکه‌ن." له ده‌ره‌وه پاسه‌وانه‌کان شتێکیان خسته سه‌ر
پشته ملی که وا هه‌ستی کرد کانزا بێت، ره‌نگه چه‌قۆ بووبێت. فه‌رمانیان
پێ‌کرد ده‌سته‌واژه‌یه‌ک بڵێت که له لایه‌ن ئایینی یه‌زیدییه‌وه قه‌ده‌غه‌کراوه.
پێشی وترا ئه‌گه‌ر نه‌یڵێیت ئه‌وه "سه‌رت ده‌بڕین رێک وه‌ک چۆن
تیرۆریسته‌کان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئێوه‌دا ده‌یکه‌ن." کاتێک ملی نه‌دا
ژماره‌یه‌کی زۆر له پاسه‌وانه‌کان به سه‌ختی لێیاندا. وتی که
بردویانه‌ته‌وه بۆ زیندانه‌که‌ی‌و پێیانوتووه "ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت
بژیت، ئه‌وه ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێیت که کوردیت یان تیرۆریستیت."
که هه‌ردوکیانی ره‌تکرده‌وه، تێهه‌ڵدان ده‌ستیپێکرده‌وه. حه‌مۆ وتی
نه‌یتوانی بیبژێرێت که چه‌ند بوون ئه‌وانه‌ی لێیانده‌داو شه‌قیان
تێهه‌ڵده‌دا، په‌راسوویه‌کیان شکاند. سه‌عات چواری سه‌رله‌به‌یانی
لێدان ته‌واو بوو، فڕێدرایه‌وه ناو زیندانه‌که‌ی.
ئه‌لیاس به هیومان رایتس ۆچی وت که له زیندانێکی تردا چوار کامه‌ند
لێیانداو لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کرد، به‌پێی قسه‌ی ئه‌و "تیرۆریست"
بوون مانای به‌رپرسیارێتییه به‌رامبه‌ری هێرشکردنه سه‌ر پۆلیس‌و
هێزه‌کانی عیراق‌و ئه‌مریکا. ئه‌فسه‌ری لێکۆڵینه‌وه پێیوتووه که
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سبه‌رداری جوڵانه‌وه‌ی ریفۆرمی یه‌زیدی ببێت‌و
نکولیبکات له پره‌نسیپ‌و ئه‌جێنداکه‌ی، به‌ره‌ڵای ده‌که‌ن. که ئه‌وه‌ی
ره‌تکرده‌وه، وتی له‌سه‌ر زه‌وییه‌که رایانکێشاوه‌و بێبه‌زه‌ییانه
که‌وتنه لێدانی بنی پێی‌و سکی‌و شانه‌کانی‌و سنگی.
له 18 ی مایسدا به‌رپرسانی کورد هه‌ردوکیانیان گێڕایه‌وه بۆ که‌مپه
سه‌ربازییه‌که‌ی شه‌نگار، له‌وێشه‌وه رۆژی دواتر بر‌دیانن بۆ زیندانی
( Lefoog al-Bogag ). دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌رێکی عیراقی به که‌یسه‌که‌دا
چووه‌وه، فه‌رمانیدا ئازادبکرێن، به‌ڵام هه‌ردوکیان هه‌تا 28 ی
تشرینی یه‌که‌می 2007 له چه‌ند زیندانێکدا مانه‌وه. هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک
له مه‌سه‌له‌ی ئه‌شکه‌نجه‌درانیان نه‌کراوه.
ورده‌کارییه‌کانی که‌یسه‌کان هاوشێوه‌ی زیندانیکردن‌و لێدانی موراد
که‌شتو ئاسی وه‌هان، که هێزه‌کانی کورد سێ جار ده‌ستگیریان کرد‌و
تۆمه‌تباریان کرد به‌وه‌ی تیرۆریسته‌و ئه‌ندامی پارتێکی سیاسی عه‌ره‌بی
سوننه‌یه، وه‌ک له میدیادا بڵاوکرایه‌وه. له ماوه‌ی دواهه‌مین ده‌ستگیرکرانیدا
له تشرینی دووهه‌می 2008 دا، هێزه‌کانی کورد به قۆنداخه تفه‌نگ
کێشاویانه به ده‌موچاویداو پێیانوتووه "ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یان به
زیندوویی بمێنیته‌وه، ئه‌وا یان کارمان له‌گه‌ڵ بکه یاخود ده‌تکوژین."[141]
یوئێن راپۆرتی داوه که چۆن له 13 ی کانونی یه‌که‌می 2008 دا،
گروپێک له چه‌کداران که پۆشاکی پۆلیسیان له‌به‌ردا بوو، هه‌ڵیانکوتایه
سه‌ر ماڵی حسێن مه‌جید، که شه‌به‌کێکه‌و له به‌رته‌له ده‌ژی‌و
بردیان بۆ ناحیه‌ی که‌ڵه‌ک له کوردستان‌و له‌وێ ئه‌شکه‌نجه‌یاندا.
دوای ئه‌وه‌ی توانی رابکات، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌کرا ئه‌گه‌ر باس له
رووداوه‌که بکات، ده‌کوژرێت[142].
تۆقاندن له رێگای هه‌ڕه‌شه‌و زیندانیکردنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له هه‌وڵه‌کانیاندا بۆ
زامنکردنی پشتیوانی کۆمه‌ڵه که‌مینه‌کان بۆ ئه‌جێنداکانیان له‌مه‌ڕ
ناوچه جێناکۆکییه‌کان، پشتیان به تۆقاندن، هه‌ڕه‌شه‌کردن، هه‌روه‌ها
ده‌ستگیرکردنی هه‌ڕه‌مه‌کی‌و زیندانیکردن به‌ستووه، زیاتر له‌وه‌ی
پشت به توندوتیژی کرده‌یی ببه‌ستن. ئاگادارنامه‌یه‌ک له شه‌نگار به
پارچه کاغه‌زی بچووک بڵاوکرایه‌وه که ئه‌و ناچارکردنه‌ی ده‌رده‌خست
که که‌مینه‌کانی ناوچه جێناکۆکییه‌کانی نه‌ینه‌وا رووبه‌ڕووی بونه‌ته‌وه:
"شه‌نگاڵ [شه‌نگار] گۆڕستانی ئه‌و که‌سانه‌یه که ده‌یانه‌وێت له
کوردستانی داببڕن."[143]
له کانونی یه‌که‌می 2008 دا، راگه‌یه‌ندرا گه پێشمه‌رگه زیاتر له
50 یه‌زیدی ده‌ستگیرکردووه‌و رێگه‌ی نه‌داوه به‌شداریی بکه‌ن له
چالاکی سیاسی ئاشتییانه‌دا، به‌پێی ئۆفیسی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
له به‌غدا.[144] له 2008 دیسان یوئێن چه‌ند راپۆرتێکی پێگه‌یشت ده‌رباره‌ی
پێشێلکاری زاره‌کی‌و هه‌راسانکردنی شه‌به‌که‌کان له لایه‌ن هێزه‌کانی
پێشمه‌رگه‌وه له‌به‌ر دڵسۆزنه‌بوونیان بۆ کوردستان‌و سوکایه‌تیکردن به
سه‌رکردایه‌تی کورد. نوێنه‌رێکی کوۆمه‌ڵی کلدۆ- ئاسورییه‌کان وه‌سفی
هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی کوردی بۆ هیومان رایتس ۆچ کرد وه‌ک "گشتگیره‌و ده‌گاته
ئاستی سیستمێکی ده‌سه‌ڵاتخوازی کارا که له توێی ترسه‌وه ژماره‌یه‌کی
زۆر دانیشتوان له سایه‌ی خۆیدا کۆکردۆته‌وه."[145]
تۆقاندن پێش هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان له 2009
دا.
به‌پێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به‌ره‌و کۆتاییه‌کانی 2008 و
نزیکبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکاندا، سکاڵاکانی تۆقاندنی که‌مینه‌کان
له لایه‌ن کورده‌وه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، زیاتربون. به‌نسیبه‌تی
هیواکانی کورده‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگا‌و به‌وه‌ش به‌رزکردنه‌وه‌ی
داواکارییه‌کانیان له‌مه‌ڕ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نه‌ینه‌وا، پشتیوانی که‌مینه‌کان
له هه‌ڵبژاردندا بۆ ئه‌وان زۆر گرنگ بوو. یوئێن رایگه‌یاند که
راپۆرتی پێگه‌یشتووه ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ که به‌کارهاتووه
بۆ ئاگاردارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌وه‌ی ده‌نگ نه‌ده‌ن به قوسه‌ی عه‌باس،
پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی شه‌به‌ک که له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندایه
به‌رامبه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان[146] (بۆ هه‌ڕه‌شه‌و
توندوتیژی راسته‌وخۆ به‌رامبه‌ری قوسه‌ی بڕوانه به‌شی سێهه‌م).
کرێکارێکی بیناسازی شه‌به‌ک به هیومان رایتس ۆچی وت که له 23 ی
کانونی یه‌که‌می 2008 دا‌و له کاتی یارییه‌کی فتبۆڵێندا له قه‌ره‌ته‌په،
قه‌زای به‌عشیقه، به‌رپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان‌و دوو
پیاوی چه‌کدار که جلی پێشمه‌رگه‌یان له‌به‌ردابووه به گومانی
داگرتنی ئا‌ڵای کوردستان‌و پۆسته‌رێکی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
بارزانی گرتوویانه.[147] وتی به‌رپرسه‌که پێی وتووه، "ئێوه‌ی شه‌به‌ک
کوردن، ئه‌گه‌ر لیستی ئێمه هه‌ڵنه‌بژێریت، ئه‌وه له‌ناو گونده‌که‌ی
خۆتدا ده‌تکوژین." پاشان به رێگایه‌کی لاوه‌کی خۆڵیندا بردوویانه‌و
روویانکردۆته چۆڵه‌وانییه‌ک‌و به‌رپرسه‌که‌ی پارتی دیموکراتی
کوردستان وتویه‌تی "ده‌توانین هه‌ر ئێستا بتکوژین‌و که‌سیش هه‌رگیز
پێنازانێت."
له قه‌ره‌قوش، هیومان رایتس ۆچ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی میلیشیای
ئاسوری کرد که له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه فه‌ندی
ده‌کرێت. وتیان نوێنه‌رانی لیستی کوردی پێیان وتوون ئه‌گه‌ر ده‌نگ
نه‌ده‌ن به هاوپه‌یمانێتی کوردی، ئه‌وه کاره‌کانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن‌و
رووبه‌ڕووی ده‌رکردن له ماڵه‌کانیان له کۆمه‌ڵگاکه که ئه‌وان
بۆیان دابینکردوون، ده‌بنه‌وه[148]. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی کورد
رێنماییان کردوون که به مه‌سیحییه ئاواره‌کانی تر که له کۆمه‌ڵگاکه‌دا
ده‌ژین، بڵێن که ئه‌وانیش رووبه‌ڕووی ده‌رکران ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌نگ
نه‌ده‌ن به لیستی کوردی.
چه‌ند ئه‌ندامێکی دیکه‌ی که‌مینه‌کان سکاڵایان کرد له سنوردارکردنی
ئازادی هاتوچۆ له ماوه‌ی نیزکبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگا له
2009 دا: پاڵێوراوه غه‌یره کورده‌کان بۆیان نه‌بوو به ئازادی بگه‌ڕێن،
کۆمه‌ڵی که‌مینه‌کان بۆیان نه‌بوو به‌شداریی کۆبونه‌وه‌کانی هه‌ڵمه‌تی
هه‌ڵبژاردن بکه‌ن[149]. بۆ نمونه، خودێده خه‌لیفه عیدۆ، کاندیکێکی
جوڵانه‌وه‌ی پێشکه‌وتن‌و ریفۆرمی یه‌زیدی بۆ هه‌ڵبژاردنه
پارێزگاییه‌کانی 2009 له شه‌نگاره‌وه، کورسییه‌که‌ی کۆتای له ئه‌نجومه‌ن
برده‌وه، گه‌رچی رووبه‌ڕووی نه‌یاری زۆر باشتر پاره‌دارکراو له
لایه‌ن لیستی کوردییه‌وه ببۆوه. ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به به‌کارهێنانی
هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانیکردن رێگه‌یان نه‌دا له گه‌لێک له ناوچه‌کاندا هه‌ڵمه‌تی
خۆی بکات، له‌وانه شێخان‌و به‌عشیقه. وتی ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ڕه‌شه‌یان
له ستافه‌که‌شی کرد.[150]
له‌کاتێکدا که کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراقیش سکاڵای
ده‌رباره‌ی سه‌رپێچیکردنی هه‌ڵبژاردن پێگه‌یشت له‌وانه په‌رله‌مانتارانی
یه‌زیدی‌و مه‌سیحی وتیان که پارته کوردییه‌کان هه‌وڵیاندا که‌مینه‌کانی
نه‌ینه‌وا بترسێنن له به شداریکردنی کۆبونه‌وه هه‌ڵبژاردنییه‌کان
یان ده‌نگدان بۆ پالێوراوانێکی غه‌یری لیستی کوردی به‌ڵام ئه‌و
سکاڵاوانه‌ی به به‌س نه‌زانی بۆ گومان خستنه به‌ر ئه‌نجامه‌کانی
لیستی کوردی.[151]
____________________________________________________
[137] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و گۆران، 23 ی
شوباتی 2009.
[138] ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان دان نانێت به نه‌ژادێکی سه‌ربه‌خۆی
یه‌زیدیدا.
[139] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ خه‌لیل ره‌شو ئه‌لیاس، هه‌روه‌ها
وه‌جید مێندۆ حه‌مۆ، به‌عشیقه، 28 ی شوباتی 2009.
[140] ئه‌مه سێهه‌مینجار بوو ئه‌لیاس له‌سه‌ر چالاکی سیاسی ده‌ستگیربکرێت.
له 2005 یشدا جارَکیان له بنکه‌یه‌کی پشکنینی ئاسایشی شێخان بۆ
ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌ندکراوه. پرسیاری ئه‌وه‌ی لێکراوه بۆچی بووه
به ئه‌ندامی جوڵانه‌وه‌ی ریفۆرم، هه‌روه‌ها بۆچی له شه‌نگاره‌وه
هاتووه بۆ سه‌ردانی ئه‌م قه‌زایه. پێیوتراوه که پارته سیاسییه‌کان
بۆیان نیه له‌م ناوچه‌یه چالاک بن. رۆژی پێنجه‌میش دیسان لێکۆڵینه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵ کردووه‌و پێیوتراوه "مه‌ڵـێ من یه‌زیدیم، بڵـێ من کوردم."
[141] بڕوانه:Fadel، Kurdish expansion squeezes northern Iraq's
minorities، McClatchy، http://www.mcclatchydc.com/homepage/story/55711.html.
[142] نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاوکاری عیراق "راپۆرتی
مافه‌کانی مرۆڤ" 1 ی ته‌موز - 31 ی کانونی یه‌که‌می 2008 ل ل
15-16.
[143] دیکۆمێنتێکی ناوخۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که هیومان رایتس
ۆچ سه‌یری کردووه، به‌رواری پێوه نیه.
[144] نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاوکاری عیراق "راپۆرتی
مافه‌کانی مرۆڤ" 1 ی ته‌موز - 31 ی کانونی یه‌که‌می 2008 ل ل
15-16.
[145] په‌یوه‌ندی ئیمه‌یڵ به نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵی کلدۆ ئاسورییه‌کانه‌وه
به هیومان رایتس ۆچه‌وه، 27 ی شوباتی 2009.
[146] هه‌مان سه‌رچاوه.
[147] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ پیاوێکی شه‌به‌ک که داوای
کرد ناوی نه‌هێنرێت، به‌رته‌له، ا ی ئاداری 2009.
[148] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ چوار ئه‌ندامی میلیشیایه‌کی
مه‌سیحی (ناوه‌کان ئاشکرانه‌کران)، قه‌ره‌قوش، 22 ی شوباتی 2009.
[149] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا خودێده خه‌ڵه‌ف عیدۆ، به‌عشیقه، 28 ی شوباتی 2009، هه‌روه‌ها
قوسه‌ی عه‌باس، به‌رته‌له، 1 ی ئاداری 2009.
[150] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا خودێده خه‌ڵه‌ف عیدۆ، به‌عشیقه، 28 ی شوباتی 2009.
[151] کۆمیسیۆنی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی
ئازادی نێوده‌ڵه‌تیی ئایین، راپۆرتی ساڵانه 2009 ئه‌و وڵاتانه‌ی
به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی شوێنی نیگه‌رانین: عیراق،" 1 ی مایسی 2009
http://www.unhcr.org/refworld/docid/4a4f2735c.html (به‌رواری سه‌ردان
17 ی ئابی 2009).
______________________________________________
* له
راپۆرتی (له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی مۆڵه‌ق)ی رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ
وه‌رگیراوه.
|