په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٨\٢٠١٤

خەرجکردنی ٣٠٠٠٠ دۆلار بۆ شەھیدی پێشمەرگە نەک بۆ وەزیر.


محەمەد ئەحمەد   

پێشمەرگە، قەڵای قایمی کوردستانە بۆ روبەروبونەوەی ھەر ھێڕشێک و ئاشکرایە ئەگەر پێشمەرگە نەبێت و سنورەکان نەپارێزن، ھەرگیز دەسەڵاتی سیاسی لە کوردستان بونی نابێت و خەڵک دەربەدەری دەستی دوژمنانی گەلی کوردستان دەبیت.


لەم رۆژانەدا بە بڕیاری کابینەی ھەشتەمی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، بۆ ھەر وەزیریک بڕی ٣٠٠٠٠ دۆلار بدریت بۆ باشترکردنی رەوشی ئابووریی وەزیرەکان، ژمارەی وەزیرەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٢١ وەزیرە و بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەکەی دەبنە ٢٣ کەس، پێکەوە با بیژمێرین چەند دەکات:


٣٠٠٠٠ دۆلار دەکاتە ٣٤٩٦٣٤٧٣ دینار عێراقی.


٣٤٩٦٣٤٧٣ دینار* ٢٣ وەزیر = ٨٠٤١٥٩٨٧٩ دیناری عێراقی، ھەشت سەد و چوارملیۆن و سەد و پەنجاو نۆ ھەزار و ھەشت سەد و خەفتا و سێ دینار.


ھەروەھا ھەمومان ئەوەش دەزانن بە خانەنیشینکردنی وەزیرەکانی کابینەی حەوتی حکومەتی ھەرێم، ھەر وەزیریک ٤٥٠٠٠٠٠٠ چل و پێنج ملیۆن دیناری پێدرا جگەلە مووچەی خانەنشینی مانگانەی.
٤٥٠٠٠٠٠٠* ٢٣ = ١٠٣٥٠٠٠٠٠٠ دینار عێراقی، ملیارێک و سی و پێنج ملیۆن


کۆی گشتی ئەمانە دەکاتە:


٨٠٤١٥٩٨٧٩+١٠٣٥٠٠٠٠٠٠= ١٨٣٩١٥٩٨٧٨ ملیارێک و ھەشت سەد و سی و نۆ ملیۆن و سەد و پەنجا و نۆ ھەزار و ھەشت سەد و حەفتا و ھەشت دینار.


ئێستا ئەم پارەیە بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگە سەرف بکرێت یاخود بۆ ئاوارە کوردەکانی جەلەولا و ناوچەکانی دەوروبەری موسل سەرف بکرێت باشە یان بۆ وەزیرەکان تا رەوشی ئابووریی خۆیانیان پێ چاک بکەن، ئایە رەوشی ئابووریی وەزیرەکان لە رەوشی ئابووریی پێشمەرگە و ئاوەرا کوردەکان خراپترە؟؟ ، ئایا پێشمەرگە شایستەی ئەوە نییە مووچە ٥٠٠٠٠٠ پێنج سەد ھەزاریەکەی بۆ زیادبکریت و چیتر پارەی حکومەتی ھەرێم بۆ شتی بێ مانا خەرج نەکرێت، خۆ ھەر وەزیرێک مووچەکەی بەشی ئەوە دەکات تا رەوشی ئابووریی خۆی پێ چاک بکات، بەڵام پێشمەرگە بە ٥٠٠٠٠٠ دینارەوە ئەگەر کرێچیش بێت ئەوا ناتوانێت ھیچی پێ بکات و دڵنیام زۆربەی زۆریان قەرزداری دوکانەکانی تەنشیت ماڵی خۆیانن.


بە ڕای من حکومەت کەموکوڕییەکی زۆری هەیە لە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی و پێشمەرگە بە تایبەتی.

بۆیە لێرەوە ئەو پێشنیارە دەکەم، لەبری ئەوەی ٣٠٠٠٠ دۆلارە بدرێتە وەزیرەکان ، ١٠٠٠٠ یەک دەفتەر دۆلار بدریتە خانەوادەی ھەر شەھیدێکی پێشمەرگە کە لەم دواییەدا لە پێناو ئازادکردنی خاکی پیرۆزی کوردستان بە دەست دوژمنانەوە شەھیدکران.
____________________________
تێبینیی: ئەمەی کە حیساب کرا پەیوەندی بە مووچەی مانگانەی وەزیرەکانی ئێستا و مووچەی خانەنشینکردنی وەزیرەکانی پێشتر نییە، ئەمە تەنھا بڕیاری تایبەتە و ئێمە پێی دەزانین.
 

ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک